بةرةي عةركومان ... ئاسؤ بياريي

عه‌ره‌به ‌به‌عسییه نازییه‌كان و توركمانه تۆرانییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و داگیركه‌رن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی سوپای داگیركه‌رانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوی یه‌ك مێژووی خۆێناوین له‌ به‌شێكی كوردستاندا، یه‌ك چاره‌نووس و ستراتیژیشیان هه‌یه. به‌ هه‌موو شێوازێك دژایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كه‌‌ن و ده‌خوازن سوپاگه‌لی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه زۆرداره، به ‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه كورد شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر ده‌كاته كوردی، ڕاكێش بكه‌نه كوردستان.

 

 

لێ هیتله‌ریش، له‌ ڕۆژانی شه‌ڕی جیهانیی دووه‌مدا پۆڵه‌نده‌ی به‌وه تاوانباركرد، ، كه میری له‌وێ (له‌ پۆڵه‌ند) ه، ئه‌ڵمانی زمانه‌كان ده‌توێنێته‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌شی داگیركردنی ئه‌و ووڵاته ‌بوو.

توركیای فاشست و تۆرانیش، له‌ ساڵه‌كانی حه‌فتادا، هه‌مان تاوانی خسته پاڵ (یۆنانی) یه‌كانی دوورگه‌ی قوبرس، له‌ كۆتاییدا لایه‌كی قوبرسی داگیركرد و تا ئه‌مڕۆش هه‌زاره‌ها سه‌ربازی له‌وێ داناوه.

به‌ستنی به‌ره له‌نێوان عه‌ره‌بی به‌عسی و توركومانی تۆرانیدا، هیچ پێناسه‌یه‌كی تر ناگرێته خۆی، جگه له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان خۆیان له خاكی كوردستان به‌ نامۆ و بێگانه ده‌زانن.

 

 

خۆ سازدانیان بۆ دژه خۆپیشاندان، دژی گه‌لی كورد له‌ كه‌ركوك، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، كه چه‌ند قین له‌ دڵن به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد و ئاماده‌ن بۆ له ناوبردنی.

 

  • به‌ره‌ی عه‌ركومان: به‌ره‌ی عه‌ره‌ب توركومان دژی كورد

 

 

http: //www. polen. nu/polska-se. html

http: //www. aff. a. se/vf2004_3/Debatt%20Karaloides%20sid%2010. htm

28-10-2004

 بؤ ثةيوةندي لةطةلَ نووسةر: 

info@kurdistannet.org

ضاثيكة

كاتي بلآوكردنةوة 

www.kurdistannet.org