هه‌ڵوێستی "بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم" سه‌باره‌ت به‌ده‌ستور شه‌رمۆك و
جهبونانهیه! ... سامان كه‌ریم
zaryak@yahoo. com
په‌رله‌مانی كوردستان
له رۆژی 24/8/2005دا بهلیی یهكێتیو پارتی بۆ لكاندنی كوردستان و زینده
بهچالكردنی خواستی جیابونه‌وه‌ی كوردستان و ریفراندۆمیكی گشتی و ئازاد و
سه‌ركوتی مافه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لكی كوردستان، جه‌خت لێكردوه
دوجار هاڕیكردهوه. به‌ناو "بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم" و به ئیمزای
"كۆمیته‌ی بالای بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆمی كوردستان-ده‌ره‌وه‌ی وولات-" له
ڕۆژی 4/9دا واته پاش 11 رۆژ هه‌لوێستێكی جهبونانه و شهرمۆكانهی
ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به‌ده‌ستور، كه به‌راستی هه‌ر شایانی ئه و
كه‌سانه‌یه كه به عه‌قد كاری سیاسی بگرنه ئه‌ستۆ و .
*" بزوتنه‌وه‌ی
ریفراندۆم" بزوتنه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی بوو!
"بزوتنه‌وه‌ی
ریفراندۆم" بزوتنه‌وه نه‌بوو وه‌نیه. هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی
مانای سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی خۆی هه‌یه. ئه‌م جولانه‌وه‌یه یه‌كێتی و
پارتی پێكیان هێنا به‌هۆی كۆمه‌لێك له نوسه‌رانی داروده‌سته‌ی خۆیانه‌وه
له پێناو له‌باربردنی خواستی ڕه‌واو به‌رحه‌قی خه‌ڵكی كوردستان و
له‌راستیدا بۆ ئیحتواكردنی خواستی ریفراندۆم و جیابونه‌وه‌ی كوردستان بوو.
به‌لام ئه‌م سیاسه‌ت و تاكتیكه‌ی یه‌كێتی و پارتی جێگایه‌كی گرینگی هه‌بوو
بۆخۆیان، له لایه‌ك تاڕاده‌یه‌ك خه‌ڵكی كوردستانیان سه‌رگه‌رم كرد به
خۆیانه‌وه له‌رێگای سه‌رانی ڕاسپێردراوی ئه‌م به ناو "بزوتنه‌وه‌یه‌وه"
و به‌م پێیه‌ش خه‌ڵكی كوردستان ڕاسته‌وخۆ كران به حه‌لقه‌ی زه‌ختێكی
گه‌وره بۆ جێبه‌جێبونی ئامانج و سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی و پارتی به‌بی
ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن، چونكه حه‌لقه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م تاكتیكه‌ی یه‌كێتی
و پارتی بۆ به‌رێخستنی جولانه‌وه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه زه‌خت و فشار بوو
بۆسه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هێزه ئیسلامی و قه‌ومیه‌كان له به‌غدا له پیناو
دابینكردنی فیدرالیه‌تدا، ئامانجی یه‌كێتی و پارتی كه ڕاسته‌وخۆ دژ به‌و
ویسته ڕاگه‌یه‌ندراوه بوو كه " بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم "
بهرزیكردبوهوه. ئه‌م "بزوتنه‌وه‌یه" ئه‌گه‌ر به زه‌ره‌یه‌ك زه‌مینه‌ی
كۆمه‌لایه‌تی هه‌بوایه، جگه له زه‌مینه كۆمه‌لایه‌تیه‌كه‌ی یه‌كێتی و
پارتی، ئه‌وا هه‌روا به‌ئاسانی و شهرمۆكانه بۆیان نه‌ده‌كرا واز له
خواسته‌كانیان بهێنن و واز له ده‌نگی 98% و خۆپیشاندانی 2ی ئۆكتۆبه‌ری
سالی 2004 خه‌ڵكی كوردستان بهێنن و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌حزابی كوردی و بڕیاری
په‌رله‌مانیشدا كه دژ به خواستی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌یه
هه‌روا بی ده‌نگ بن!. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه لیره‌دا و تاكو ده‌وره‌یه‌كی تر
وه‌زیفه‌كه‌ی ته‌واو بوو، چاوه‌ریی ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی و پارتی فشارێكی
تریان بۆ بێت و ئه‌مانیش عه‌قدێكی تر ببه‌ستن. به‌ڵام خواستی ریفراندۆم و
جیابونه‌وه‌ی كوردستان یه‌كێكه له گه‌وه‌رترین و فراوانترین خواسته‌كانی
خه‌ڵكی كوردستان و پیم وابیت خه‌لكی كوردستانیش له‌ناوه‌رۆكی ئه‌م " به‌ناو
بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم"ه گه‌یشتوه، یان پێویسته تێگه‌یشتبێت و چیتر به
تهپڵهكهی ههلنهپهرێت.
*به‌یاننامه‌ی
"بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم" ده‌رباره‌ی ده‌ستور –ده‌ره‌وه‌ی ووڵات!
ئه‌م به‌یاننامه‌یه
پاش 11 رۆژ ده‌رچوه به‌ناوی –ده‌ره‌وه‌ی ووڵات- پرسیاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه
بۆچی به‌ناوی ده‌ره‌وه‌ی وولات؟! دورنیه سبه‌ێنی سه‌رانی ئه‌ێلی ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه كه له‌كوردستاندا ده‌ژین پیمان بلێن له ترسی یه‌كێتی و
پارتی ئیمه نه‌مان توانیوه به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكه‌ین، به‌لام
مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌نیه و په‌یوه‌ندی بهمهسائیلی ئه‌منییه‌وه نیه،
ئه‌وان خۆیان فه‌رمانبه‌رن و چیان پی بوتریت ئاوا ده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆ پاش
ئه‌وه‌ی ده‌ستوره كۆنه‌په‌رست و گه‌نده‌ڵ و بۆگه‌نه‌كه‌ی عێراق ڕیككه‌وتنی
له‌سه‌ر كراوه، ئیتر بۆ یه‌كێتی و پارتی ئه‌ركی تر هاتۆته پێشه‌وه،
ئه‌ویش ڕاپێچكردنی خه‌ڵكی كوردستانه بۆ ده‌نگدان بۆ ئه‌م ده‌ستوره
كۆنه‌په‌رسته، كه تیایدا ئه‌ركی بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆمیش له‌م
ده‌وره‌یه‌دا به ئاكامی خۆی كهیشتوهو لایه‌نی كه‌م له ڕوانگه‌ی یه‌كێتی
و پارتیه‌وه "فیدرالیه‌ت"یان بۆ جێبهجێبوه و بۆیه ئیتر سه‌رانی
بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم ده‌چنه‌وه سه‌ر كاروباری خۆیان. هه‌ر بۆیه
ته‌نانه‌ت ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ش هیچ جۆره ره‌خنه‌و ته‌نانه‌ت گله‌یی و
گازنده‌یه‌كی تێدانیه به‌رانبه‌ر به یه‌كێتی و پارتی و ته‌نانه‌ت ئاماژه
ناكات به بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستانیش، كه چۆن بڕیاریان داوه دژ به
داواكارییه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی خۆشیان. به‌یاننامه‌كه له‌وه‌ش زیاتر
ده‌روات و یه‌كێتی و پارتی له ژێر باری هه‌ر مهسئوللیهتێك هێناوته
ده‌ره‌وه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی و پارتی نوسه‌رانی ده‌ستور نه‌بوبن و
له به‌غدا سه‌رۆك و 75 ئه‌ندام په‌رله‌مان و 8 وه‌زیریان نه‌بوبێت!!
به‌یاننامه‌كه پیمان ده‌لێت ". . . چاوه‌ڕوان بوو له هێزه سیاسیه
نوێكانی گۆڕه‌پانی عێراق و ده‌وڵه‌ته ده‌سه‌لاتداره كاریگه‌ره‌كان و
(به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوو له‌و گوناهه مێژوییه گه‌وره‌یه‌ی
ده‌رهه‌ق به كورد كرا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابوردوو) كه ئه‌و گوناهه
بسڕنه‌وه و ماڵ بگه‌رێننه‌وه بۆ خاوه‌ن ماڵ و به‌پیی یاسا و په‌یمانه
نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان مافی دیاریكردنی چاره‌نوس بدری به‌م گه‌له، به‌لام وا
كهرهتێكی تر گوناهی مێژوو دووباره بووه‌وه له ئاست ئه‌م میلله‌ته
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته له ئه‌ستیره‌یه‌كی تردا بژی و به‌ده‌ر بێت
له مافه مرۆیه‌كان و یاسا نێ، ده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه. له‌م
ڕۆژانه‌دا ڕه‌شنوسی ده‌ستوری نوێی عێراق ده‌رچووه و گفتووگۆكهرانی كوردی
پێی قایل بوون. . "!!
سه‌رنج بده‌ن له‌م
پاساو دان و مامه حه‌مه‌یی كردنه بۆ یه‌كێتی و پارتی، سه‌رنج بده‌ن له‌م
ده‌ربڕینه شه‌رمۆك و جهبونانه، زۆر ێادق و به ئینێافانه پێویست بوو
بوترێت "ئیمه ئه‌ركمان ته‌واو بوه و جاری ئیشیان به ئێمه نه‌ماوه و
ئیمه ئیشی خۆمان به‌جێگه‌یاند" ئه‌گینا چ بزوتنه‌وه‌و جولانه‌وه‌یه‌ك
هه‌یه له دنیادا، كه له پیناو خواسته‌كانیدا لایه‌نی كه‌م ڕه‌خنه
نه‌گرێت له‌و لایه‌نانه‌ی كه دژ به جێبهجیبونی خواست و
ئامانجه‌كانیه‌تی، لایه‌نی كه‌م بانگه‌وازی خه‌ڵك نه‌كات بۆ
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و وه‌ستانه‌وه‌و دریژه دان به خه‌بات؟ به‌لام بزوتنه‌وه‌ی
ریفراندۆم جنسێكی تره، له قوماشه عادییهكهكانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه دڵی نایه ره‌خنه له یه‌كێتی و پارتی بگرێت و وه‌ك
ئه‌وه‌ی سه‌رانی یه‌كێتی و پارتی ته‌نها ته‌ماشاكه‌ر بوبن له نوسینی
ده‌ستوردا، وه‌ك ئه‌وه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی له ریزی دواوه دانیشتبن و
هیچ كاره بوبن و ته‌نها له‌سه‌ر كورسی ئیحتیا‌ت دانیشتبن و یاریكه‌ری
ئه‌ێلی نه‌بوبن. بۆ هه‌موو دنیا ڕۆشنه كه یه‌كێتی و پارتی یاریكه‌ری
ئه‌ێلی بون له لكاندنی كوردستان به عێراقه‌وه له به زینده
بهچالكردنی خواستی ئه‌و 98%ی كه ئیوه خۆتانی پێوه هه‌ڵده‌كێشن، له
دارشتنی كۆنه‌په‌رسترین ده‌ستور و راپێچكردنی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ژێر چنگی
ئیسلامی سیاسی و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی، له به كۆیله‌كردنی ژنان و لاوان و
به‌ستنه‌وه‌یان به كۆنه‌په‌رسترین یاسا و فه‌رهه‌نگ و عاده‌ته‌وه، له
سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستان و زه‌وتكردنی مافه سیاسی و مهدهنیهكانیاندا،
وه له نوسینی دهستوریك كه ته‌واوی خه‌لكی عێراق گیرۆده ده‌كات به بی
مافی سیاسی و ئابوری و مه‌ده‌نی و فه‌ردی و ده‌یانخاته نیو گێژاوی شه‌ری
قه‌ومی و تائیفیه‌وه. به‌ڵام لایه‌نێكی تری ئه‌م بڕگه‌یه بێماناترین
ته‌وه‌قع چاوه‌ڕوان ده‌كات له " هێزه سیاسیه نوێكانی گوڕه‌پانی عێراق و
ده‌وڵه‌ته ده‌سه‌لاتداره كاریگه‌ره‌كان" ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانی ئه‌و
هێزانه‌ی ده‌كرد یه‌كێتی و پارتی بوون ئه‌گینا كه‌سی دیكه نه‌بون، هیچ
كه‌س له كوردستان دڵی به ئیسلامی سیاسی شیعی و حجهالله كانیان نه‌ك خۆش
نه‌بوو به‌ڵكو به دێوه‌زمه‌ی داهاتویان ده‌زانی. ئه‌وه یه‌كێتی و پارتی
بون له‌سه‌ر تهلهفیزیونهكانهوه كاڵه‌كیان به ئه‌ژنوی خۆیان شكاندوو
مه‌لا به‌ختیار بوو كه ته‌وه‌قعی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد، ئه‌و هیزه
هاوپهیمانانهیان ئاوایان له‌گه‌ل بكه‌ن و په‌شیمان ببنه‌وه له
به‌لێنه‌كانیان!! ئه‌و هێزانه به ئه‌مه‌ریكاشه‌وه، نه‌ك جێگای
ئه‌وه‌نیه كه چاوه‌روانیان لێبكرێت و كارێك بكه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌لكی عێراق و كوردستان، به‌ڵكو پێویسته به بنكه‌و بارگهیانهوه
بكرینه ده‌ره‌وه له ده‌سه‌لات لاببرێن، ئه‌گینا به حوكمی به‌عس
ده‌وتریت سه‌د ره‌حمه‌ت له كفن دز.
به‌ڵام
به‌یاننامه‌كه به هه‌لوێستێكی زۆر عه‌جایب پیمان ده‌لێت كه "
بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم (ده‌ره‌وه‌ی ووڵات) ئه‌و ده‌ستوره ره‌تده‌كاته‌وه
و په‌سه‌ندی ناكات" ئه‌م كوڕی باشانه ده‌لیی له كۆمه‌ڵگای بێئاگایاندا
ده‌ژین!! له ده‌ره‌وه‌ی وولات په‌سه‌ندی ناكه‌ن ئه‌ی ناووه‌ی وولات چی و
ئه‌وان چیدهلێن؟ تۆ بلیی "بانێك و دوو هه‌وا "له هه‌لویستێكی ئاواوه
نه‌هاتبێت؟! لایه‌نی كه‌م بریك راستگۆیی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی
به‌یاننامه‌یه‌كه‌ی نامقدس بنوسیت، زه‌حمه‌ت بكێشن و هه‌ر به جه‌ماعه‌تی
كوردستانیش بلێن كه ئاوا بلێن به‌لام ئه‌وه‌ی ناوه‌وه زه‌ره‌ری تێدایه و
دلی یه‌كێـی و پارتی زویر ده‌بێت و موچهكهشیان كه‌م ده‌كرێته‌وه،
له‌دنیای ئه‌مرۆشدا هه‌موو سیاسه‌ت و ئامانجێك مل كه‌چه بۆ مووچه!! هه‌ر
له‌درێژه‌ی ئه‌م هه‌لوێسته فریوكارانه و چهواشهكارانهیهدا پیمان
ده‌لێن. . . " خوازیارین جه‌ماوه‌ری كوردستانیش هه‌ڵوێستی خۆیان له‌و
ڕوه‌وه ده‌ربڕن. " به‌راستی شه‌رم نیه، كۆمیته‌ی بالای بزوتنه‌وه‌یه‌ك
ئاوا بنوسێت. ئه‌م كۆمیته‌ی بالایه له‌كاتێكدا كه كاره‌كانیان له خزمه‌ت
یه‌كێتی و پارتی دابوو خێمه‌یان هه‌ڵدا له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه
گالتهجارییهكهدا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌م هۆیه‌وه بچێت بۆ ده‌نگ دان و
كورسیه‌كانی یه‌كێـی و پارتی پی زیاد بكه‌ن، له‌و كاته‌دا بانگه‌وازی
خه‌لكیان دهكردو وه‌رن بۆ ده‌نگدانی ریفراندۆم چونكه ژیانیان له‌سه‌ر
ئه‌وه‌بوو، ئه‌وكات بۆ خوازیار نه‌بون كه جه‌ماوه‌ری كوردستان خۆیان
هه‌لوێست ده‌ربڕن؟ به‌ڵكو راپیچیان كردن به‌ناوی خیمهكانی
ریفراندۆمه‌وه!! له‌وه‌ش عاجبایهتیتر ئه‌وه‌یه كه له كۆتایی
به‌یاننامه‌كه‌دا بۆمان ده‌نوسن و ده‌لێن كه " بزوتنه‌وه‌مان ئه‌وه‌ش
دووپات ده‌كاته‌وه كه هه‌میشه و له هه‌موو بوارێكدا فاكته‌رێكی
پۆزه‌تیڤ ده‌بێت بۆ سه‌قامگیر كردنی گیانی ته‌بایی و ئاشتی چه‌سپاندنی
بیروباوه‌ره دیموكراسییه هاوچه‌رخه‌كان له كوردستاندا. . . " به‌كورتی
مانای ئه‌وه‌یه كاتی پشوو دانه و هیچ نابێت بكه‌ین له پیناو چه‌سپاندنی
گیانی ته‌بایی و ئاشتیدا. . . چ كۆمیته‌ی بالایهكه كه له‌پێناو ئه‌وه‌ی
یه‌كێتی و پارتی زویر نه‌بن و له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه ته‌بایی و ئاشتی دابین
بكه‌ن، ئه‌وان تاقه‌تی تیكدانی ئه‌و ته‌بایی و ئاشتییهیان نابێت. . .
ئاوبێنه و ده‌ست بشۆ، تاكو دیداریكی تری بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم، تاكو
ئه‌وه‌ی كه یه‌كێـی و پارتی ده‌كه‌ونه‌وه ژێر فشاری هێزه ئیسلامی و
عروبچی و ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه. ئه‌م كاره نامقدسه، ته‌نها به
پاله‌وانانی بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم ده‌كرێت و پیرۆز بیت لێیان. به‌ڵام
ئه‌مجاره دورنیه خه‌لكی كوردستان ته‌ماته بارانیان بكات و ڕووی كۆرگێران
و بانگه‌وازیان نه‌مێنێت.
|