حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌ركێكی قه‌ده‌غه‌كراو ... سمكۆ مه‌لا

 

ئاسایشی كورده‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.

میوانه‌كانی سه‌رده‌مێكی پڕ له‌مه‌ترسی.

 له‌وه‌ته‌ی كه‌هاتوومه‌ته‌ئه‌م وڵاته. هه‌رجاره‌ی كه‌باسی پرسی كورد له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسیه‌كدا ده‌كه‌م. به‌هاوسۆزی و میهره‌بانیه‌وه‌نیگه‌رانی خۆیم بۆ ده‌رده‌بڕێ. له‌وه‌ی كه‌وڵاته‌كه‌م { كوردستان } به‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێكدا دابه‌شكراوه. كه‌له‌هه‌موو به‌ها دیمۆكراسیه‌كان به‌دوورن و هیچ نرخێك بۆ مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كلتوری و سیاسیه‌كانی گه‌لان دانانێن. هاوسۆزی له‌م چه‌شنه. هه‌رده‌م مایه‌ی كامه‌رانی و ئاسوده‌ییه. به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سێكی وه‌ك من كه‌له‌سه‌رده‌می دوور و درێژی په‌نا هه‌نده‌یمدا له‌عێراق هێنده‌ی كه‌هه‌ستمان به‌هاوسۆزی برا كورده‌كانی كودستانی عێراق ده‌كرد ڕۆژانه‌ده‌هێنده‌ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و تۆقاندن ده‌بووینه‌وه. شاره‌كانی مه‌یدان. ده‌ربه‌ندیخان. پێنجوێن. سلێمانی. كۆیه‌و هه‌ولێر و گه‌لێ ده‌ڤه‌ری دیكه‌ی كوردستانی ئازاد [كوردستانی عێراق] بۆ ئێمه‌[ كورده‌كانی په‌ناهه‌نده‌ی كوردستانی ئێران]. سه‌رباری میهره‌بانی هاوونیشتمانیانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه. بووبوونه‌لانكه‌ی تۆقاندن و دۆزه‌خی چاوه‌ڕوانیی هه‌وڵه‌كانی ده‌زگای ئیتیلاعات و پاسداران. هه‌ركاتێك كه‌برایه‌كمان. نه‌یارێكی ڕژێمی كۆنه‌په‌رستی تیرۆر په‌رستی ئیسلامی ئێران. تیرۆر ده‌كرا. هه‌موومان پرسه‌بار ده‌بووین. هه‌موومان وامان هه‌ست ده‌كرد كه‌ئه‌وه‌نزیكترین كه‌سمانه‌تیرۆر ده‌كرێت. وامان هه‌ست ده‌كرد كه‌ئه‌وه‌ئه‌ندامێكی ناو خانه‌واده‌كه‌مانه‌كه‌ئێواره‌ناگه‌ڕێته‌وه‌و چیتر هه‌تاهه‌تایه‌ناگه‌رێته‌وه.

كاتێك كه‌جاشه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌سنووری مه‌یدان – ده‌ربه‌ندیخاندا له‌ساڵی 1993 مینێكی تایبه‌ت به‌تانك و زرێپۆشیان له‌ژێر ئۆتۆمبیلی تاكسی خزمه‌كانم [ هاوڕێیانی حزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێراندا] ته‌قانده‌وه. كه‌سمان بڕوا مان نه‌ده‌كرد كه‌ئه‌وه‌پیشه‌ی كه‌سانێك بن كه‌پێشمه‌رگه‌بن. به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه‌ته‌واوی ئه‌و بانده ‌تیرۆریستیه ‌پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و حیزبی كۆمۆنیستی عێراق بوون.

 سه‌رتان سوڕنه‌مێنێ كه‌ده‌بیستن سۆسیال دیمۆكرات و كۆمۆنیست ده‌بنه‌جاشی ڕژێمی ئیسلامی و تێكۆشه‌ری ئازادی خواز تیرۆر ده‌كه‌ن.

 داخی سه‌ختتر له‌وه‌دایه‌كه‌دوای گیرانی یه‌ك له‌و تیرۆریستانه‌به‌ناوی سیروانی حاجی محی الدین. كه‌سه‌رله‌شكری یه‌كێتی نیشتمانی بوو {كه‌پارتێكی سۆسیال دیمۆكرات خوازه} به‌بێ ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی دادگایی كردن. پاش ده‌ستگیربوونی به‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك. به‌ئه‌مری جه‌نه‌راڵ جه‌بار فێرمانی سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی ئازاد كرا و برا بۆ شه‌ڕی براكوژی دژ به‌پارته‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی. ئه‌وێستاكه‌یش ئه‌و تیرۆریسته‌له‌ئێران نیشته‌جێیه‌و خزمه‌ت به‌ڕژێمی ئیسلامی ده‌كات. بانده‌كه‌یشی هه‌موویان ئازادن و كه‌سیشیان لێیان ناپرسێ.

وه‌لێ ئه‌و سه‌رده‌مه. هه‌ركاتێك كه‌تێكۆشه‌رانی كوردی ئێران ده‌چوونه‌لای سه‌ركرده‌كورده‌كانی عێراق و له‌مه‌ڕ واقیعی سه‌ختی ژیانی شۆڕشگێران و په‌ناهه‌نده ‌كورده‌كانی ئێران هۆشداریان ده‌دا كه‌به‌داخه‌و ه‌به‌ده‌ست پلانی به‌رفراوانی خۆفرۆشانه‌وه ‌هیلاكن. و زۆر له‌وتیرۆریستانه‌ده‌سه‌ڵاتداریی به‌رزیان له‌نێو دوو پارتی حوكمڕانی كوردستاندا هه‌یه. سه‌ركرده‌كان ده‌هاتنه‌ده‌نگ و. وه‌ك هه‌مێشه. بێتوانایی خۆیان دووپات ده‌كرده‌وه‌له‌ئاست ته‌ده‌خولاتی به‌رده‌وامی ده‌زگاكانی تیرۆری كۆماری ئیسلامیدا.

 كا ت هاتوو چوو. ڕژێمی سه‌دام ڕووخا و سه‌ركرده‌كورده‌كانی عێراق بوون به‌سه‌ركۆمار و به‌وه‌زیر و به‌جه‌نه‌راڵ. وه‌لێ هێشتایش په‌ناهه‌نده‌كورده‌كانی كوردستانی ئێران له‌نێو خاكی عێراقدا له‌مه‌ترسی به‌رده‌وامی تیرۆركردن و ڕه‌شه‌كوژی كۆماری ئیسلامیدا ده‌ژین. هه‌ربۆیه‌ناچار له‌ترسی نه‌فرۆشتنیان به‌چه‌ند هه‌زار تمه‌نێكی بێكه‌ڵكی ئێرانی. سه‌دانیان سه‌ختترین ڕێگای كۆچ كردن به‌ره‌و هه‌نده‌ران هه‌ڵده‌بژێرن. یان له‌سه‌ر سنووری وڵاتی ئه‌رده‌ن له‌چاوه‌ڕوانی ڕۆژگارێكی با‌شتردا له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی ئیهانه‌و هه‌ره‌شه‌ی عا ره‌به‌ناسێۆنالیسته‌كان و ئیسلامیه‌تیرۆریسته‌كاندان.

 له‌كاتێكدا كه‌ئه‌مرۆ سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆمه‌ك و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان دڵنیان و خه‌ریكی زیاتر پته‌وكردنی پایه‌كانی سیسته‌می حوكمڕانیانن له‌كوردستانی عێراقدا. زۆر پێویسته‌كه‌ده‌مامكی ترسی سه‌ر روخساریان فڕێ بده‌ن و سنوورێك بۆ ته‌ده‌خولاتی ده‌زگاكانی تیرۆری كۆماری ئیسلامی ئێران دابنێن. به‌تایبه‌ت كه‌وا ده‌بینین سه‌رۆ كی باندێكی تیرۆریست ده‌بێته‌سه‌ركۆمار له‌تاران.

سڵاو بۆ گیانی ئه‌و مرۆڤه‌ئازادی په‌رستانه‌ی كه‌بوونه‌قوربانیی تیرۆی ئیسلامی.

نه‌فره‌ت له‌جاش و خۆ فرۆشان.

بڕوخی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران.

 

تێبینی/

ئه‌و پێنج هاوڕێیه‌ی كه‌له‌ساڵی 1993 له‌سنووری مه‌یدان- ده‌ربه‌ندیخان تیرۆر كران ئامانه‌ن.

 1- مورادی شاروخی.

2- مورادی ساڵحی.

3- ئیبراهیمی ئه‌نوه‌ر.

4- مه‌نوشه‌هری تاهیر.

5- رۆسته‌می ره‌شید.