كێشه‌ی كه‌ركووك له‌ كاتی و ئینتیقالییه‌وه‌ بۆ هه‌ میشه‌یی ... چیمه‌ن ساڵح

 

 پۆل بریمه‌ری حاكمی مه‌ ده‌نی عێراق به‌ر له‌وه‌ی به‌ په‌له‌ په‌ل عێراق به‌ جێ بهێڵێ. گوتی كێشه‌ی كه‌ركووك له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی كاتی تازه‌ دامه‌زراوی عێراقه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێ  من خۆم له‌ دیمانه‌یه‌كی كورتتدا له‌ به‌ غدا چه‌ند هه‌فته‌ك به‌ر له‌وه‌ی عێراق به‌ جێ بهێڵێ  ئه‌و پرسیاره‌م لێكرد و به‌و شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و گوتی به‌ دیموكراسیه‌ت هه‌موو كێشه‌یه‌ك له‌ عێراقدا چاره‌سه‌ر ده‌بێ . حكومه‌تی عێراق دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌كاربوو تا ئه‌و كاته‌ی كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتـی هات و حكومه‌تی ئینتیقالی جیگه‌ی گرته‌وه‌ هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆی نه‌هاوێشت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كه‌ركووك و جێبه‌ جێكردنی ماده‌ی 58 ی یاسای ئیداره‌ی كاتی ده‌وڵه‌تی عێراق كه‌ به‌ باشترین چاره‌سه‌ر داده‌نرَیت كێشه‌یكه‌ركووك ئه‌گه‌ر چی ده‌بووا هه‌ر له‌ بنه‌ رِه‌تدا كێشه‌ی كه‌ركووك به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ چاره‌سه‌ر بكرایه‌و له‌ دوای شه‌رِی ئازاد كردنی عێراقه‌وه‌ كه‌ركووكیش ببووایه‌ به‌ به‌ شێكی ئازادی كوردستان.

ئه‌وه‌بوو به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق له‌ چه‌ندین لێدواندا ده‌یانگوت ئه‌وه‌ی كورد داوای ده‌كات مه‌حاڵه‌ و ناتوانری هه‌موو كێشه‌كان به‌ شه‌وو ر. ژ و مانگ و دوو مانگ چاره‌سه‌ر بكرێ  و به‌ پێی یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقیش كێشه‌ی كه‌ركووك ده‌بێ له‌ قۆ ناغی ئینتیقالیدا چاره‌سه‌ر بكرێ نه‌ك كاتی! ده‌بێ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان واته‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌نایه‌ر چاره‌سه‌ر بكرێ نابێ هیچ كۆسپێك بخرێته‌به‌رده‌م پرۆ سه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین شایه‌ت ده‌بێ له‌ سه‌ر دیموكراتیزه‌ بوونی عێراق. هه‌رچۆنێك بوو یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ گه‌یشته‌ قۆناغی ئینتیقالی.

له‌م قۆناغه‌دا كێشه‌ی كه‌ر كووك بووه‌ ته‌ بابه‌تێكی گرنگی رۆژنامه‌وانی جیهانی كه‌ به‌ زمانێكی تر له‌ سه‌ری ده‌نوسرێت جیاوازه‌ له‌وه‌ی پێشوتر. پێشوتر زیاتر باسكردن بوو له‌و زوڵمه‌ی كه‌ له‌ كه‌ركووك له‌ لایه‌ن رژێمه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه‌ له‌ كورد كراوه‌ كه‌ هه‌مووی به‌ به‌ به‌ڵگه‌ تۆمار كراوه‌ و روو داوێكی هێنده‌ دوور نییه‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ باشتر له‌ كورد ئاگادارن. به‌ڵام ئێستا باس له‌ كه‌ركوك ده‌كرێ وه‌ ك ئه‌وناوچانانه‌ی كه‌ له‌یاسادا پێی ده‌گوتری ئه‌و ناوچانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ره‌ ئه‌مه‌ له‌ باشترین حاڵه‌تدا. له‌ حاڵه‌ته‌كانی تریشدا زۆر جار كوردو عه‌ره‌ب وتوركمان به‌خاوه‌ن كێشه‌ی كه‌ركووك ده‌ناسێنرێن و یاخود وه‌ك بابه‌ته‌كه‌ی ناوه‌رِاستی حوزه‌یرانی لاپه‌رِه‌ی یه‌كه‌می واشنتۆن پۆست كورد تاوانبارده‌كرێت به‌گرتن و كوشتن و رفاندن. له‌ راستیدا من ئه‌و بابه‌ته‌م خوێنده‌وه‌ هه‌ر زۆر به‌ ساكاری وا هه‌ستم كرد نووسه‌ره‌كه‌ی لێی تێكچووه‌ توركمان و عه‌ره‌بی لا بووه‌ به‌ كورد چونكه‌ ئه‌و تاوانانه‌ی باسی ده‌كرد كورد كردوونی هه‌مو ئه‌وانه‌ بون كه‌ به‌سه‌ر كورد هاتوون له‌ كه‌ركووك. یه‌كسه‌ر ئیمه‌یلێكیشم بۆ رۆ ژنامه‌كه‌ كرد كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نووسراوه‌. تا رۆ ژی 23 ی یۆنیۆ نامه‌كه‌ی فه‌لاح مسته‌فا به‌كری وه‌زیری هه‌ریمی حكومه‌تی هه‌رێمم بینی له‌ واشنتۆ ندا له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌مان بابه‌ت بڵاوكرابووه‌ وه‌ ئنجا برِوام كرد كه‌ به‌ رِاستییان بوه‌ چونكه‌ له‌و رۆژنامه‌یه‌دا چه‌ند رۆژنامه‌نووسَو نووسه‌رێكی ناودار كار ده‌كه‌ن كه‌ زۆر شاره‌زان له‌ دۆزی كورد. بۆ یه‌ سه‌یر بوو بابه‌تێكی وا بڵاوببێته‌وه‌ به‌ ڵام ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌ده‌رهاوێشته‌ كانی دواخستنی چاره‌سه‌ریكێشه‌ی كه‌ركووكه‌ قۆ ناغ له‌دوای قۆ َناغیپرۆسه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق!!.

ئێستا به‌ره‌و ده‌رچوون له‌ قوناغی ئینتیقالی ودارِشتنی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی هه‌نگاو ده‌هاوین. و ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ده‌بێ له‌ 15 ی ئۆ گۆستۆسدا ته‌واوببێ  به‌ پێی هه‌واڵه‌كانی نا ولیژنه‌ی دارِشتنی ده‌ستوور هه‌ندێك راپۆرته‌ هه‌واڵ و راپۆرتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگریسی ئه‌مریكا كه‌ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری بۆئه‌مریكاو لێدوانی له‌ به‌ر ده‌م لیژنه‌كه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه‌. لیژنه‌كه‌ به‌ نیاز نیه‌ له‌ هیچ كێشه‌یه‌ك نزیكبێته‌وه‌ كه‌ وابكات واده‌ی دیاریكراوی ده‌ستور كه‌ 15 ی ئۆگۆستۆسه‌ دوابخاتو له‌ سه‌رو ئه‌و كێشانه‌شه‌وه‌ كێشه‌ی كه‌ركووكی داناوه‌. به‌ پێی وته‌ی به‌رپرسانی لیژنه‌كه‌ به‌ پێی یاسای ئیداره‌ی كاتی ده‌وڵه‌تی عێراق چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كه‌ركووك هیچ واده‌و كاتێكی بۆدیارینه‌كراوه‌ و ده‌كرێ بخرێته‌ قۆناغی هه‌میشه‌یی عێراقه‌وه‌!!!