ڕاستگۆیی
وه‌ک گوڵه ژاڵه وتنی خۆشه و
تامی تـاڵه* ... ئه‌نوه‌ر موحه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
له هه‌ر وڵاتێک‌دا ئه‌گه‌ر مێدیا ئازاد و سه‌ربه‌ست
نه‌بوو. ئه‌وا ده‌رفه‌تێکی زێڕینه بۆ دروست بوونی دیکتاتۆرییه‌ت! ئه‌رێ
ئه‌گه‌ر تاکه‌کانی میلله‌تێک. بۆی نه‌بێت له‌سه‌ر خراپه‌کاری و کاره
نایاسایی و نادێموکراتییهکان؛ هه‌ڵبداتێ. ڕه‌خنه و ناڕازیبوونی خۆی
ده‌رببڕێت؛ به مێگه‌ل و شوانه‌که ناچوێنرێت؟! ده‌ی مێگه‌لیش جارجاره
باعه و پڕمه‌یه‌ک ده‌که‌ن. به‌ڵام ته‌نیا به‌سه‌ری دانه‌وا و وله‌به‌ر
خۆوه‌یه. هیچ کارگه‌رییه‌کی بۆ سه‌ر شوانه‌که نییه و نابێت که له
دوایانه‌وه تێ‌یان ده‌خوڕێت و به ئاره‌زووی خۆیشی ده‌تووانێت ڕێیان
پێبگۆڕێت!. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشبه‌ختانه. وا چوارده ساڵه که
هه‌لومه‌رجێکی ئارامتر و گونجاو تر له پێشوو له کوردستاندا
هه‌ڵکه‌وتووه. به به‌راورد له ته‌ک ئه‌و (زیاد له نیو سه‌ده) یه‌ی که
کورد له ژێر ده‌سته‌ڵاتی شۆڤێنی بێگانه‌دا بووه. ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له
ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوون و ڕه‌خنه و خستنه به‌ر چاوی که‌موکوڕییه‌کاندا.
هه‌لومه‌رجێکی ئازادی بۆ ڕه‌خساوه. ئه‌مه‌یش بێ‌شک. دیاری ده‌ستی که‌س و
به تایبه‌ت پارتێکی سیاسی نییه به ته‌نیا. هه‌تا منه‌ت به‌سه‌ر میلله‌تدا
بکه‌ن. به‌ڵکوم خاوه‌نه‌که‌ی ئه‌و هه‌موو خوێنه ڕژاوهیه. ئه‌نفال و
هه‌ڵه‌بجه و به سه‌دان هه‌زار نه‌مرانی هه‌موو پارته سیاسیی و
کاسایه‌تییه (غه‌یره حیزبیه‌کانه!) . لێ گه‌لۆ: له وڵاتانی کۆمه‌ڵگای
پێشکه‌وتوودا. ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌تووانن ده‌سته‌ڵاتێک بڕووخێنن؛ بێئه‌وه‌ی
خوێن له لووتی که‌سێکه‌وه بێت. چونکه‌ی ده‌سته‌ڵات چییه و بۆ کێیه و
یانیش کێ هه‌ڵیبژاردووه؛ ئه‌گه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا لێی ناڕازی بن؟!
بۆیه ده‌ڵێم؛ ئه‌مڕۆکه ئێمه که ده‌ستمان له چه‌ک به‌رداوه. به‌ڵام
خه‌باتی پێنووس ئه‌رکی زۆرتر و به نرختری که‌وتۆته ئه‌ستۆ. بۆیه ئێمه
پێویسته. وه‌ک هه‌میشه‌یش. بێ پرنگانه‌وه له ده‌سته‌ڵات. ببینه
پارێزه‌ری مافه‌کانی تاکی کۆمه‌ڵگا. به تایبه‌ت له‌م هه‌لومه‌رجه گرنگ و
ناسکه‌ی باشووری کوردستاندا. که ده‌کرێت ببێته بناغه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی
پێشکه‌وتوو و ئازادی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری. که مافه‌کانی تاک تێیدا
پارێزراو ده‌بێت! بۆیه له‌م ده‌روازه‌یه‌وه بۆچوونه‌کانم. زۆر به‌ڕاشکاوی
له مه‌ڕ هه‌لومه‌رجی هه‌نوکه‌یی کوردستاندا ده‌رده‌بڕم و ده‌ڵێم: من له‌و
باوهڕهیدام. ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه تێرۆریستییه‌ی باشووری عێراق. بۆ
ته‌نیا چه‌ند مانگێک (خودا نه‌خواسته!) . له کوردستاندا بووایه. ئه‌وا
هیچ دوور نه‌ده‌بوو که هه‌ره زۆری مێدیاکانی عاره‌ب و (دراوسێکانی دیش!)
. به ڕاست و چه‌پ و ناوه‌ڕاستیانه‌وه. ده‌یانکرده هه‌ڵا و کوردیان به
(چیایی. پاشکه‌وتوو. دوور له مه‌ده‌نییه‌ت. خائین به وڵات. ده‌ستکه‌لا و
به‌کرێگیراوی ئه‌ملاولا تاوانبار ده‌کرد. . ) کۆسه و هۆسه‌یه‌کی وایان
ده‌کرد. دووره دۆسته‌کانیشیان لێدهکردینه ناحه‌ز و دوژمن! من ئه‌م
ده‌ربڕینه به ڕاستییه تاڵه‌که ده‌زانم! هیچ دوور نه‌ده‌بوو که پیاوه
ئاینییه‌کانی. نهاکه‌یش خه‌ون به (کۆماری ئیسلامی عێراق) هو ده‌بینن.
فه‌توای (ئه‌نفال) ێکی تریان له دژی کورد ده‌رنه‌ده‌کرد. وه‌ک فه‌توای قڕ
کردنی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتمان. له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ساڵانی 89 ـ 90 له
دژی له‌شکری ئیسلامی کۆماری مه‌لاکانی ئێران. ئه‌ویش بۆچی؟! ته‌نیا بۆ
داواکردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگای کورده‌واری. ئه‌مڕۆکه
مه‌زهه‌بییه‌کان له عێراقدا. خۆشبه‌ختانه. تووانای ده‌سته‌ڵات گرتنه
ده‌ستیان نییه. به‌ڵام به فڕ و فێڵ و کۆسه و هۆسه‌ی ئاینی. هه‌ڕه‌شه له
به‌ره‌و پێشبردنی که‌ژاوه‌ی (ده‌سته‌ڵاتی فیدڕال و دیموکراتی و کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نییه‌ت) ده‌که‌ن. دراوسێکانیش که له داته‌پان و داڕووخانی خۆیان
زه‌نده‌قیان چووه. پشتگیری ئه‌م تێرۆر و ئاژاوه‌یه ده‌که‌ن و پسووڵه‌ی
چوونه به‌هه‌شت. به خۆ تهقانهوهکان ده‌ده‌ن. بێ‌شک هه‌تا کۆمه‌ڵگای
کورده‌واری و عاره‌بی باشوور. هه‌نگاوێک به‌ره‌و دیموکراتی بڕۆن. ئه‌وا
ئه‌و دهسـتهڵاته دیکتاتۆر و تاکڕه و وئایینییه وشکهڕۆیانهیش.
هه‌نگاوێک له چاڵی مه‌رگ و تێداچوون نێزیک‌تر ده‌کرێنه‌وه!
من پێـموایه که ئه‌مڕۆکه. دنیای شه‌ڕه ده‌نگه.
نه‌ک شه‌ڕه تفه‌نگ. ناحه‌زانی کورد به ئاینییه‌کانیشه‌وه. له ژێر عابا و
عه‌مامه‌ی خه‌یاڵاویدا. سه‌رگه‌رمی ڕێگه گرتنن له به‌ره‌وپێشچوونی
ڕه‌وتی نوێی هه‌نوکه‌یی. زۆر به نابه‌دڵی و به دڵ ساردییه‌وه خۆ له
گه‌ڵ ڕه‌وته‌که‌دا ده‌جووڵێنن!. ئێمه ده‌ڵێین: عێراقی فیدراڵ و دیموکرات
که مافی نه‌ته‌وه و که‌مایه‌تییه‌کانی تێدا پارێزراو بێت. ئه‌وانیش
ده‌ڵێنL
العراق الموحد!. هه‌موومان عێراقی و موسڵمانین!! ئه‌م ده‌وه‌ن به ئاشه‌یش.
پاش ئه‌زمۆنی تاڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دراوسێ! ئه‌مڕۆکه جه‌نابی
(ئه‌لجه‌عفه‌ری) که به 77 ده‌نگی کورد. ئه‌و پله و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه.
که‌چی له‌به‌ر زویر نه‌بوونی (ئایه‌توڵاکان) . 1 ـ له هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی کوردستاندا. 2 ـ له هه‌ڵبژاردنی ڕێزدار (مه‌سعود به‌رزانی) دا
به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان. ته‌شریف هاتنی به پێویست و گرنگ نازانێت. 3
ـ هه‌ر به فه‌رمانی (ئایه‌توڵا سیستانی) وشه‌کانی (فیدرال و دیموکراتی)
له سوێندخواردنهکیدا لا ده‌بات. که ئه‌م کرده‌وه‌یه پێچه‌وانه و دژی
ده‌ستوور و ڕێکه‌وتنه‌کانی نێوان کاربه‌ده‌ستانی کوردستان و خوارووی
عێراقه. کرده‌وه‌یه‌کی تاکڕه‌وی و دوور له هه‌ستی لێپرسراوی و
دیکتاتۆرانه‌یه 4 ـ فه‌رمانی ده‌رکردنی 350 کاربه‌ده‌ستی پۆلیسی کورد بۆ
که‌رکوک هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه!. . ئه‌رێ ئه‌م کرده‌وانه به ڕێکه‌وتن؟!
ئایا ئه‌م که‌مته‌رخه‌می و پاشقوله سیاسی و بێنرخێتییه له هه‌مبه‌ر
کاربه‌ده‌ستانی کورددا. جێی پرسیار نین؟! که‌سێک به وشه‌کانی فیدرال و
دیموکراتی و مافی که‌مه نه‌ته‌وه‌کان. ڕووی گرژ ببێت. ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتی
ڕه‌ها بگرێته ده‌ست. چاوه‌ڕێی چی لێده‌کرێت؟! هه‌ڵبه‌ته جه‌نابی
سه‌رۆکوه‌زیران نموونه‌یه‌کی کاربه‌ده‌سته عاره ب و (شایه‌د
توورکمانه‌کان) ه!
به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێم: هه‌تا کاربه‌ده‌ستانی عاره‌ب. به
عیلمانی و غه‌یره عیلمانییهکانیانهوه. ئه‌وانه‌ی که خوێنی
نه‌ته‌وه‌په‌رستیی عاره‌بی و یانیش وشکه‌ڕۆیی
ئایینی. له ده‌ماره‌کانیاندا ده‌گه‌ڕێت. خۆ له‌و
ده‌ردانه قوتار نه‌که‌ن. بۆ کورد نابنه دۆست و جێی باوه‌ڕ. یان ئایا
که‌سایه‌تییه عاره‌به‌کانی. ڕۆشنبیر و دۆست و دیموکرات و مافناسه‌کان.
که‌رکوک له کوێی وڵاتی عێراقدا ده‌بینن؟! ئێمه‌ی کورد که مافی خۆمانه
ده‌وڵه‌تی کوردیی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌بێت. به‌ڵام به فیدراڵی له عێراقی
به‌زۆر پێکه‌وه لکێنراودا ڕازی بین. ئه‌مه چ زه‌ره‌رێکه بۆ عارهباکان؟!
کورد له خه‌باتیدا بۆ سه‌رفرازی و ته‌بایی. برایه‌تی و پێکه‌وه ژیاندا.
مافی که‌مایه‌تییه‌کانی وه‌کو توورکمان و ئاشووری و. . هتد ده‌پارێزێت.
که‌چی بڕێک له توورکمانه‌کان به فیتی تورکیا. خۆیان به سێ میلیۆن
ده‌قه‌بڵێنن و داوای کۆمارێک ده‌که‌ن. هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن که کورد له‌سه‌ر
خاکی ئه‌وان ده‌وڵه‌تی کوردی داده‌مه‌زرێنێت!!. ماوه‌یه‌که
ئاشوورییه‌کانیش که‌وتونه‌ته گله‌یی و گازنده؛ که گوایه کورد له‌سه‌ر
خاکی ئاشسورییهکان ده‌وڵه‌تی کوردی داده‌مه‌زرێنێت!!. ئه‌وانیش هه‌ر خۆیان
به سێ و چوار میلیۆن ده‌قه‌بڵێنن! ده‌یسا ئه‌گه‌ر ڕاسته. ده‌با چ
توورکمان و چ ئاشووریش هه‌ر یه‌ک 70 و 80 ده‌نگێکیان له په‌ڕلامانی
عێراقدا هه‌بووایه؟! نامه‌وێت زیاده‌ڕۆیی له دۆزه‌که‌دا بکه‌م. بۆیه به
کورتی ده‌ڵێم: هه‌موو ئاگادارین که زۆربه‌ی هه‌ر زۆری توورکمانه‌کان. له
ڕه‌چه‌ڵه‌که‌وه کوردن. له سه‌رده‌می عوسمانییه‌کاندا (به ناوی
جلخواره‌کان!) له خزمه‌تی دهستهڵاتداراندابوون. وشه‌که‌یش (توورکمان) ی
وه‌کو توورکمانستان نییه. به‌ڵکوم ئینگلیزه‌کان به (توورکمێن) . واته
پیاوی ئینگلیز ناوزه‌دیان کردن. نهاکه‌یش ئه‌گه‌ر که‌مایه‌تی وه‌کو
توورکمێن و ئاشووری و کلدان و هتد له کوردستاندا هه‌ن. بێ‌شک ده‌بێت
مافه‌کانیان ڕه‌چاو بکرێت.
خۆ ئه‌گه‌ر به چاوێکی زانستیی و مێژووییه‌وه له
خاکێکی. (ئاشوورسانێک!) بڕوانین. ئه‌وا ئه‌و پارچه خاکه‌ی باشووری عێراقه
نه‌ک کوردستان!! چونکه‌ی به‌ر له هاتنی له‌شکری ئیسلام ئه‌وان
له‌وێکانه‌دا نیشته‌جێ بوون. ئیدی نهاکه بۆچ خۆ ده‌که‌نه ناحه‌ز و دوژمنی
کورد؟! مه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی کورد. ئاشووری و
کلدان و توورکمانی چه‌وسانۆته‌وه؟!!. یان وا ئه‌مڕۆکه له سایه‌ی ئه‌و
ده‌سته‌ڵاته هه‌نوکه‌ییه‌ی کورددایه که ده‌تووانن باس له خۆیان و
مافه‌کانیان بکه‌ن؟!
مادام له‌م چوارده ساڵه ئازادییه‌ی کورددا.
نه‌وه‌یه‌ک دوور له کارگه‌ری هزر و کو‌لتوور و په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌ی
سه‌رده‌ستدا مه‌زن بووه. له بریتی (کوردستانی عێراق!!) (کوردستان و
عێراق!) ده‌ڵێت؛ مادام به‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی کورد. وا خه‌ریکه پێده‌گات.
مادام کورد بۆ ته‌بایی و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا. یه‌کده‌گرن.
یه‌کده‌نگن. ده‌تووانین به‌ڵێنی دواڕۆژێکی ئاسووده و ئازاد به نه‌وه‌ی
داهاتوومان بده‌ین. دوژمنانی کورد بخوازن و نه‌خوازن. به‌ده‌ستخستنی مافه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان له باشووردا. کارگه‌ری ئه‌رێتی بۆ سه‌ر به‌شه
داگیرکراوه‌کانی دی کوردستان هه‌یه. تیشکی خۆری ئازادی له باشووره‌وه.
گه‌رمی به هزر و له‌شی کوردانی پارچه‌کانی تر ده‌گه‌یه‌نێت. گوڕ و تینێکی
زۆرتر به خه‌باتیان ده‌دات! بۆیه پاراستنی ئه‌و ئازادییه. له ئه‌ستۆی
هه‌موو تاکێکی دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌ی کورددایه.
با هه‌وڵ ده‌ین. تێ‌بکۆشین به ده‌ست و برد
هه‌ر به‌رز بێ و شه‌کاوه بێ. ئاڵای سێ ڕه‌نگ و خۆری
کورد
(*) گوڵه ژاڵه. ڕه‌نگی جوانه و تامی تاڵه! |