ڕاگه‌یه‌ندراوی ژماره 5.. . كومیته‌ی په‌نابه‌رانی مانگرتوو – وان
له درێژه‌ی كرده‌وه‌ی
ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له لایه‌ن په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له شاری" وان"ی
تركیه دا ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممو مانگرتووان له به‌رده‌م كومیساریای به‌رزی
په‌نابه‌ران كۆبوونه‌وه و هه‌ر له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا له
لایه‌ن پولیسه‌وه گوشاریان خرایه سه‌ر و بڵاوه‌یان پێ كرا به‌ڵام له
راگه‌یه‌ندراوێك دا كه له شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ڕاگه‌یه‌نه توركیه‌كان
خوێندرایه‌وه. مانگرتووان بڕیاری خۆیان بۆ درێژه‌ی مانهكه هه‌تا
ڕاگه‌یاندی وه‌ڵامی ویسته‌كانیان له لایه‌ن
UNHCR وه
دووپات كرده‌وه و مانه‌كه‌یان ڕاگوازته شوێنێكی دیكه و له ژێر چاوه‌دێری
دووربینی ئاژانسه هه‌واڵنێرییه‌كانی توركیه دا درێژه‌ی پێ ئه‌ده‌ن!
پاش تێپه‌رینی 23
ڕۆژ له ده‌ست پێكردنی ئه مانگرتنه باری ته‌ندروستی مانگرتووان تا دێ
به‌ره‌و خراپتر بوون ئه‌چێ و چه‌ند كه‌سێكیان تووشی ئێشی توند و
بوورانه‌وه‌ی به‌رده‌وام هاتوون و هێشتا هه‌ر
UNHCR
بێده‌نگی ته‌واوی گرتووه‌ته پێش به‌رامبه‌ر به داواكاری و بار و دۆخی ئه‌و
په‌نابه‌رانه!؟
درێژه‌ی مانگرتنی
ئه‌و گرووپه بووه‌ته هانده‌رێك بۆ په‌نابه‌رانی هاو وه‌زعییه‌تی ئه‌وان له
شاره‌كانی دیكه‌و و بۆ پشتگری كردنی مانهكهی شاری "وان" له شاره‌كانی "
ئه‌سكی شه‌هیر". "ئا‌فیون" و " قاره‌مان " ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ژماره‌ی
مانگرتووان زیادتر ده‌بێ!
مانگرتووان
داواكارییه‌كانیان به‌و شێوه ڕاگهیاندوهتهوه؛
1.
یارمه‌تی
خێرا بۆ باش كردنی باری ژیانیان
2.
وه‌گه‌ڕ
خستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی په‌نابه‌رییان
3.
به‌ڕێوه
بردنی به‌نده‌كانی كونوانسیونی 1951 ی ژنێف سه‌باره‌ت به په‌نابه‌رانی
وه‌كو ئه‌وان
ئه‌م په‌نابه‌رانه
جارێكی دیكه داوا له هه‌موو كۆڕ و كۆمه‌ڵی به‌شه‌ر دۆست. حیزب. ڕێكخراو و
كه‌سایه‌تییه سیاسی و ئازادیخوازه‌كان و تێكوشه‌رانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن
بێن به هانایانه‌وه و به گوشار خستنه سه‌ر باڵوێزخانه‌كانی توركیه و
نووسینگه‌كانی
UNHCR
له سه‌رانسه‌ری
دونیا دا رێگا بۆ ڕزگار بوونی 1200 كوردی ئاواره له توركیه بكه‌نه‌وه!
26/06/2005
كومیته‌ی
په‌نابه‌رانی مانگرتوو – وان
|