مام
رۆسته‌م و هه‌ڵوێستێكی یاسایی له‌پێناوی كومه‌ڵگاێكی پێشكه‌وتوودا
...بێكه‌س به‌رواری
وه‌ك هه‌موومان
ئاگادارین كه یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی كومه‌ڵگای كوردستان
ئه‌وه‌یه كه یاسا باڵا ده‌ست نیه وه زۆر جار یاسا جێبه‌جێناكرێت یان
به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی وباڵا ده‌ستی ڵایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان
جێبه‌جێده‌كرێت بۆیه ڵایه‌نی به‌هێز وباڵاده‌ست به‌به‌رده‌وام براوه‌بووه
نه‌ك یاسا. ومه‌ترسیترین شت له‌سه‌ریاسا ئه‌وه‌یه كه پارێزه‌رانی یاسا
خۆیان تێكده‌ری یاسا بن یان هه‌ر نه‌ژ زانن یاسا چیه. زۆربه‌ی خه‌ڵكی
كوردستان گله‌ییان له‌وه‌هه‌یه كه مه‌حسوبیه‌ت وخزم وخزم كاری وخاوه
(به‌رتیل) وخراپ به‌كارهێنانی ده‌ستهه‌ڵاتی سیاسی وئیداری وحزبایه‌تی وه
ده‌ستهه‌ڵاتی بنه‌ماڵه وسه‌رمایه وكه‌مته‌رخه‌می وه‌زۆر هۆكاری تر
بۆنه‌ته هۆیی بێرێزیكردن وتێكدانی یاسا ودروستكردنی نیمچه بێ ئومێدێك
له‌ڵای خه‌ڵكی كوردسان. وه‌سه‌دان نمونه‌ی خراپ هه‌یه هه‌ر له‌دامه‌زراندن
له‌دام وده‌زگای ئیداری وحزبی وله‌دابه‌شكردنی ماف وئه‌ركه ئاساییه‌كانی
تاكی كۆمه‌ڵگا (موچه _ زه‌وی دابه‌شكرن _ خوێندن _ سیسته‌می هاتووچوو _
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی _به‌ڵگه‌نامه وبروانه‌مه وپشتگیری _ رِێگه‌دان
وپێشخستن له‌رێگا كان وله‌معامه‌ڵات وه ده‌یان شتی تر) وه زۆربه‌ی ئه‌م
كارانه تێكدان وبێ رێزكردنی یاسانه. وه‌مه‌ترسی گه‌وه‌رتر ئه‌وه‌یه كه
ئه‌م كارانه ده‌بنه هۆیی تێكدانی ژیانی ئاسای وه‌له‌ناوبردنی گیانی
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا وجێگیر بوونی بیری خۆ ویستی وتوندره‌وی ورِق و كینه
وتۆڵه وه‌خۆپارێزی نایاسای ودروستبوونی ده‌رزێك له‌نێوان ده‌ستهه‌ڵاته‌كان
وكۆمه‌ڵگادا وه كاتێك كه‌دادپه‌روه‌ری نه‌بێت وماڤه یاساییه‌كانی تاكی
كۆمه‌ڵگا نه‌پارێزرێت ئه‌وا ئه‌م كۆمه‌ڵگایه رِۆژ به‌رِۆژ ڵاوازتر ده‌بێت
وه كه‌سایه‌تی ئه‌م گومه‌ڵگایه ده‌بێته كه‌سایه‌تێكی ڵاواز وبێ باوه‌ر
به یاسا ودوارِژی خۆی وده‌ورو به‌ری وكۆمه‌ڵگا وكوردستان به‌گشتی
وه‌ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆی دروستبوونی زه‌مینه‌ێكی باش بۆ كارتێكردنێكی ئاسان
له‌كۆمه‌ڵگاكه‌مان و رِێكخراوی تێرورستی و گرۆپه‌كانی مافیا ودز
وئیستخباراتی جیهانی وناوچه‌ی ده‌توانن وجه‌رده‌و رِێ گر وده‌زگاكانی
موخابه‌راتی به‌ئاسانترین شێوه جیێ خویان له‌ناو كومه‌ڵگاكه‌مان بكه‌ن
وه‌ئه‌مه‌ش مالوێرانێكی گه‌وره‌یی به‌دواوه‌یه؟
بویه شتێكی
ئاشكرایه ئه‌گه‌ر هه‌ركۆمه‌ڵگاێك یاسا تێیدا باڵا ده‌ست نه‌بێت ویه‌كسانی
كۆمه‌ڵایه‌تی ومافی هه‌ر تاكێك له‌كۆمه‌لگا نه‌پارێرێزێت ئه‌وا ئه‌و
كۆمه‌ڵگایه گومه‌ڵگاێكی دواكه‌وتوو وڵاواز ده‌بیت.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت
كوردستان له‌رۆی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه به‌ره‌وپێش ببه‌ین ته‌نها به‌درۆشمی
بریقه‌دار وهه‌بوونی به‌ناو دام ده‌زگای ئیداری وحكومی و پارت ورێكخراو
وسه‌ندیكا وسه‌ركرده وهه‌بوونی هه‌رچوارده‌ستهه‌ڵات جێبه‌جێ نابێت ئه‌گه‌ر
ئه‌مانه ناوی بێ ناوه‌رۆك بن یان هه‌موو ده‌ستهه‌ڵاته‌كان له‌سه‌رووی
یاسابن ویاسا ته‌نها ئامرازێك بێت به‌پێی حه‌ز وئاره‌زووی ده‌ستهه‌ڵات
داره‌كان به‌كاربهێندرێت.
راسته‌كوردستان
نه‌گه‌یشتووه‌ئه‌وئاسته‌ی كه‌بڵێین هه‌موو ده‌ستهه‌ڵاته‌كان له‌سه‌رووی
ده‌ستهه‌ڵاتی یاسادان وه زۆر هه‌نگاوی چاك وكورانگاری به‌رچاو بووه
به‌ڵام تاكو ئێستا بێ یاسای وگه‌نده‌ڵی ئیداری ونایه‌كسانی وبێرێزكردن
وتێكدانی یاسا به‌دی ده‌كرێت وهه‌رله دام وده‌زگای هه‌ره‌به‌رزه‌وه وتاكو
تاكه‌كانی كومه‌ڵگاوه " بۆیه‌ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین به‌زۆترین كات
زه‌مینه‌ێكی وا بره‌خسێنین كه كومه‌ڵگایه‌كه‌مان بكه‌ین كومه‌ڵگاێكی
دادپه‌روه‌ر ومافی مرۆڤ وئازادی تاكه‌كه‌سی بپارێزین ویاسا باڵاده‌ست بیت
به‌سه‌رهه‌موو تاكه‌كانی كومه‌ڵگا به‌بێ جیاوازی "" وه‌كات دره‌نگه چونكه
له‌م قوناغه وقوناغه‌كانی داهاتوودا ته‌نها ئه‌وه‌به‌س نیه‌كه یه‌ك رێزی
ویه‌ك هه‌ڵوێستی سیاسی وهه‌بوونی هه‌رێمێكی فیدرالی ودام وده‌زگای
سه‌روه‌ری (ئیداری وفه‌رمان ره‌وایی وپارتایه‌تی ورێكخراو وپێكهاته‌كانی تر
مان هه‌بێت) به‌بێ گورِانكاری بنه‌رِه‌تی وجێبه‌جێكردنی مه‌رجه
سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵگای سڤیل (مه‌ده‌نی) كه یه‌كسانی ودادپه‌روه‌ری
وئازادی ومافه‌كانی تری مرۆڤ پێكهاته‌ێكی ئه‌م جوره كۆمه‌ڵگایه‌نه.
رِه‌نگه دام وده‌زگا وپارت ورِێكخراو وكه‌سایه‌تی زۆرمان هه‌بێت كه‌هه‌وڵی
گه‌یشتن به‌م ئامانجانه‌ده‌ده‌ن كه‌ئه‌مه‌ش بوه‌ته جێگای ئومێدمان
به‌دوارِۆژێكی باشتر وه‌لێره‌دا یه‌كێك له‌ونمونانه‌ی كه‌بووه جێی رێز
وپێزانین وشانازی پێكردن هه‌ڵوێستی به‌رێز پێشمه‌رگه وسه‌ركرده‌ی قاره‌مان
مام روسته‌م ه كه‌به‌وپه‌رِی دڵسۆزییه‌وه بوگه‌ل ونیشتمان كه‌چۆن وه‌ك
گیان فیداێك به‌رگری له‌كوردستان كردووه وده‌كات ئه‌وها به‌هه‌مان
دڵسوزییه وه ئه‌مروو به‌رگری له‌یاسا ودادپه‌روه‌ری ده‌كات وه‌ئه‌م
هه‌ڵوێسته‌ی كه له‌روداوی كوشتنی فه‌رهاد علی عبدوالرحمان دا وه‌رگرتووه
وله‌ژماره (3704) ی رۆژی (22/6) یی كوردستانی نوێ‌دا بڵاوكرایه‌وه‌كه مام
رۆسته‌م خۆی تاوانباره‌كانی ده‌ستگیر كردووه وداوه‌ته ده‌ست (ته‌سلیمی)
ئاسایش وه‌داواشی كردوه كه‌هه‌رچی ئیجرائات وپرنسیپی یاسایی هه‌یه
وه‌ربیگیرێت له‌به‌رامبه‌ریان ویاسا رێچكه‌ی خۆی وه‌ربگرێت سه‌ره‌رایی
ئه‌وه‌یی كه‌یه‌كێكیان برای مام رۆسته‌مه ئه‌وه‌ی تریان پاسه‌وانی مام
رۆسته‌مه (چونكه زۆر روداوی وا رویی داوه كه‌لایه‌كی
كێشه‌كان به‌رپرس وباڵاده‌ستبوونه وه‌ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌بووه كه‌یاسا بێ
رێزكراوه و لایه‌نی به‌هێز سه‌روی یاسابووه) بویه مام رۆسته‌م به‌م
هه‌ڵوێسته‌ی داستانێكی تری تێكوشه‌ری وقاره‌مانی ودڵسوزی بوگه‌ل ونیشتمان و
زرێزگرتن له‌یاسای تۆمار كرد وه لێره‌دا من ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه‌پاڵ
ده‌نگی بنه‌ماڵه‌ی كاكه‌فرهاد علی و هیوادارین كه‌نمونه‌ی ئه‌م جوره
كه‌سانه زۆربن له‌نێو كومه‌ڵگاكه‌ماندا بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌هه‌موو
ڵایه‌ك سه‌روه‌ری یاسا بپارێزین وه‌هیچ كه‌سیش نه‌توانێ خۆی له‌سه‌روو
یاساوه ببینێت وه‌له‌هه‌مان كاتدا ده‌ست خۆشی له‌مام رۆسته‌می پێشمه‌رگه‌و
سه‌ركرده‌ی قاره‌مان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته مه‌ردانه‌ی به‌هیوای
ئه‌وه‌ین كه‌هه‌موو تاكه‌كانی كومه‌ڵگاكه‌مان له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا رێز
له‌یاسا بگرن وجێبه‌جێكه‌ر وپارێزه‌ری یاسابن وه‌یاسایه‌كه‌ش یاساێكی
پێشكه‌وتوو بێت و هه‌موو ئاساوه‌ره‌كانی به‌نده خرابه‌كانی یاسای عێراق
بسرێته‌وه وه‌بگوردرێت به‌شێوه‌ێك كه‌یاسایه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ
ویاسای كومه‌لگا پێشكه‌وتووه‌كان بگونجێت وه‌كۆمه‌ڵگاكه‌مان بكه‌ینه
كۆمه‌ڵگاێكی سڤیل (مه‌ده‌نی) وپێشكه‌وتوو له هه‌موو بواره‌كاندا.
بێكه‌س به‌رواری
2005. 6. 25
نه‌رویج
bekesmayn@yahoo. no
|