له‌یادی
شه‌هیدی نه‌مر محمد فاتیح فتاح چه‌مچه‌ماڵی دا ... دڵشاد حافز
ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی 1978-79 ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی
کوردستان له شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستاندا له گه‌شه‌کردن و خه‌مڵاندندا
بوو. لاوانی به ئه‌مه‌ک و هۆشیار به بیرۆ باوه‌ڕی پۆڵایینه‌وه له
ده‌وری ئاڵای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆده‌بوونه‌وه بره‌ویان به
چالاکی سیاسی ئه‌و کاته ده‌دا. .
شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵیش وه‌ک هه‌میشه له ڕیزه‌کانی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و
تێکۆشان‌دا بووه. له‌پێناوی ِرزکاری کوردستان وسه‌رفرازی ڕه‌نجده‌ران
وههژاراندا. هه‌ر چه‌نده شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له ڕووی پێکهاته‌ی
جوگرافی یه‌وه بۆ ڕژێمی به‌عس شوێنێکی له باربوو بۆ کۆکردنه‌وه‌و مۆڵدانی
جاش و جاسوسه‌کانی و به کارهێنانیان دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و
خه‌ڵکی قاره‌مانی گونده‌کان. که جێگه‌ی سه‌رنج ڕاکێشانه که
ئهمانهخهڵکی ئه‌م شارۆجکهیه نه‌بوون و ببون به مایه‌ی سهریشهو
وتووڕه‌یی خه‌ڵکه‌که. . سه‌ره‌ڕای زۆری ژماره‌ی ئه‌و جاشانهو ترس و
تۆقاندنی ڕژێم و گرتن و ڕاونانی خهباتگیڕان. چه‌مچه‌ماڵ ببوو به مه‌کۆی
شۆڕشگێڕان و قوتاپخانه‌ی خه‌باتگێڕی. ده‌یان و سه‌دان پێشمه‌رکه و کادر و
فهرمانندهی سیاسی و سه‌ربازی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری کوردستان سازدا و
ڕه‌وانه‌ی کۆڕی خه‌باتی کرد. .
یه‌کێک له‌و خه‌باتگێڕانه شه‌هید محمد فاتیح بوو. ئه‌ندامێکی چالاکی
ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه بوو. هه‌ر زوو د‌رکی به‌وه کرد که گه‌له‌که‌ی
ژێرده‌سته‌یه‌و خاکه‌که‌ی داگیرکراوه. بۆیه له ساڵی 1974 که ئه‌و کاته
هه‌رزه‌کار بوو چه‌کی پارێزگاری کرده شان تا ساڵی 1975 دوایی گه‌ڕایه‌وه
چه‌مچه‌ماڵ. .
کاکه محمدفاتیح له ساڵی 1956 له بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمان په‌روه‌ر چاوی
به دونیا هه‌ڵهێناوه. ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵان بوو که ده‌ربه‌ده‌ری گوندکان
بوون. ئاخر مام فاتیحی باوکی شه‌هید له یه‌که‌م ته‌قه‌ی ده‌ربه‌ندی
بازیانه‌وه چه‌کی شه‌ره‌فی کرده‌شان وه‌کو کادری حیزب خه‌باتی ده‌کرد که
خۆشبه‌ختانه تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه له خه‌بات و تێکۆشان‌دا. .
شه‌هید محمد فاتیح. . فه‌رمانبه‌ر بوو له دادگای چه‌مچه‌ماڵ. له ساڵی
1977په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵه‌وه ئه‌کات. ئه‌یزانی که بیر‌و باوه‌ڕه‌که‌ی
له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاراندایه بۆیه زۆر هاوکاری ئه‌و هه‌ژارانه‌ی
ئه‌کرد که کاره‌کانیان له دادگا بوایه. خۆشه‌ویستی هه‌ژاران بوو.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1979 هاوڕێ له گه‌ڵ شه‌هید پێشره‌و (نامیق محمد شکور)
ژیانی شاریان به‌جێهێشت و ماڵئاوایی یه‌کجاریان له هاوڕێ و که‌س وکاریان
کرد. شه‌هید محمد له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا ده‌بێته هاوڕێ شه‌هید (
(مامه ڕیشه) ) له به‌ر ئازایه‌تی و لێهاتووی خۆی هه‌ر زوو ده‌بێته
جێگری فهرمانندهی مه‌فره‌زه ( (جێگری مامه ڕیشه) ) ی نه‌مر.
سه‌د مه‌خابن له 26/6/1980 له شه‌ڕێکی نابه‌رامبه‌ردا له گوندی ژاڵه ی
ناوچه‌ی هه‌مه‌وه‌ند له گه‌ڵ 2 هاوڕێی دا به ناوی شیخ دلێر و کاک علی
شه‌هید ده‌بن. . هه‌زار سڵاو له گیانی پاکیان بێ. . . |