دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یه‌حیا
سازدانی دیمانه:
هونه‌رمه‌ند
هه‌ڵکه‌وت زاهیر
چه‌ند جوانه ده‌نگی
به عهشقهوهبێ و هه‌ناسه‌ی دڵێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگ بێت. ده‌نگێ ته‌نها به
ڕۆحه‌وه بڵێ و له ئارامیدا بیبسترێ. . ئه‌وه ئه‌و ئاوازیه كه
به‌هجه‌ت یه‌حیا هه‌موومان ده‌بات بۆ
دنیای ڕۆحانییه‌ت و وامان لێده‌كات هه‌ستبكه‌ین كه له جیهانێكی فراوان و
پڕ له هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستیدا بژین.
هه‌ڵكه‌وت/
گۆرانی لای تۆ چییه؟
به‌هجه‌ت/
گۆرانی هاواره‌كانی ناخمه.
هه‌ڵكه‌وت/
بۆچی گۆرانی بۆ عه‌شق ده‌ڵێیت؟
به‌هجه‌ت/
عه‌شق گیانی خۆبه‌خشینه. فه‌نابوونه. له ڕاستیدا نه‌مرییه. مرۆڤ هه‌تا دوا
هه‌ناسه‌كان یوێـڵه به‌دوای خۆدۆزینه‌وه‌دا. عه‌شق ئه‌و جیهانه‌یه كه ڕوحی
كۆچهریمان تیا نیشته‌جێ ده‌بێ و هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌ین. به‌رانبه‌ر
به‌و هه‌موو كاره‌سات و پێشێلكاری و ئازار و ڕه‌شبینی و خوار و خێچییهی كه
هه‌یه. جارێكی تر عه‌شق ژیان جوان ئه‌كاته‌وه و ئه‌بێته گڕێكی مه‌عنه‌وی و
وامان لێده‌كات به‌رده‌وامبین و كۆڵنه‌ده‌ین. بگه‌ڕێین. جوانییه‌كان
بدۆزینه‌وه.
هه‌ڵكه‌وت/
تاراوگه بۆ به‌هجه‌ت یه‌حیا بووه‌ته
دابڕان یان ئه‌زموون و داهێنان؟
به‌هجه‌ت/
تاراوگه سزای ژیانه به‌سه‌ر تاراوگهنشیندا. په‌رتبوونی مرۆڤه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی جه‌سته له جێگایه‌ك ئاماده‌یه و ڕۆح له جێگایه‌كی تر. به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌زموونێكی گه‌وره‌یه و تێڕوانینمان بۆ ژیان. بۆ جیهان
فراوانتر ده‌كات و بێگومان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ سه‌ر به‌رهه‌مه
هونه‌رییه‌كانمان.
هه‌ڵكه‌وت/
بۆچی ستایل له گۆرانی و مۆزیكی كوردیدا جیا نه‌كراوه‌ته‌وه. ده‌نگی تۆ چ
ستایلێكی له‌خۆگرتووه؟
به‌هجه‌ت/ چۆن
جیا نه‌كراوه‌ته‌وه. گۆرانی و مۆسیقا پێش ئه‌وه‌ی هه‌رشتێك بێت ستایله. تۆ
ته‌ماشای ئه‌م هه‌را و هوریایه مه‌كه كه ئێستا به‌هۆی
جیهانگیرهیهوه
هاتۆته ئاراوه. نه‌ك هه‌ر موزیكی كوردی به‌ڵكو هه‌موو جیهانیشی گرتۆته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه كاره‌كانیان به نه‌مری له مێژووی مۆسیقا و گۆرانی
كوردیدا سه‌قامگیر بووه. هه‌ر یه‌كه بۆ خۆیان قوتابخانه‌یه‌كن. بۆ نموونه
سه‌مفۆنیاكانی مامۆستا "قادر دیلان" و شاكاره زێڕینه‌كانی مجته‌بای
میرزاده. ئه‌ی ئه‌وانه ستایل نین. چین؟. یان بۆ نموونه "تایه‌ر توفیق".
مامه سێوه. سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر. ساڵح دیلان. ئایا هه‌ریه‌ك له‌مانه
جیهانێكی تایبه‌تی نین بۆ خۆیان؟ ئه‌ی ئه‌مانه ستایل نین چین؟ به‌گشتی
"موزیكی ترادیتسیۆن" سوننه‌تیمان هه‌یه. موزیكی ئۆكسترامان هه‌یه كه ئێستا
هونه‌رمه‌ند "عه‌بدوڵڵا جه‌مال" كاری بۆ ئه‌كات. گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕکێمان
هه‌یه كه ئه‌ویش بوارێكی تایبه‌تییه بۆ خۆی. هه‌ندێ تیپی ڕۆژئاواییش هه‌ن
كه موزیكی پۆپ و جاز به‌كارده‌هێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ستایل نه‌بن!!! ئه‌ی
ئه‌بێت ستایل چی بێت؟. من ڕێچكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆمم هه‌یه. ئه‌و
هۆنراوانه‌ی كه هه‌ڵیان ئه‌بژێرم ئه‌بێت به ڕۆحم ئاشنابن. پاشان ئاوازییان
له‌سه‌ر داده‌نێم. زیاتر حه‌ز ئه‌كه‌م ئامێره میلییه‌كان به‌كاربهێنم
هه‌رچه‌نده به دوو ستایل كارم كردووه مۆسیقای ترادیتسیۆن و مۆسیقای ئۆركستی
كه‌مانچه.
هه‌ڵكه‌وت/
زۆربوونی ژماره‌یه‌كی زۆر گۆرانیبێژ چۆن ده‌بینیت؟ ئایا ده‌توانرێ به
هه‌موویان بگوترێ هونه‌رمه‌ند؟
به‌هجه‌ت/
هه‌موو كه‌سێك ئه‌توانێت گۆرانی بڵێت به‌ڵام هه‌موو گۆرانییه‌ك ناچێته
مێژووه‌وه.
هه‌ڵكه‌وت/
هه‌واڵی هونهرییتان چییه؟
به‌هجه‌ت/
به‌رهه‌مێكی نوێیه. ئه‌مساڵ بڵاوده‌بێته‌وه.
هه‌ڵكه‌وت/
موزیك و گۆرانی ئه‌مڕۆ چۆن ده‌بینیت؟
به‌هجه‌ت/ كه
ئه‌ڵێین ئه‌مڕۆ مانای سه‌رده‌م. كه ئه‌شڵێین سه‌رده‌م مانای نابێت
جیهانگیریمان له‌یاد بچێت. چونكه هه‌ر سه‌رده‌مه و به‌رووبوومی خۆی هه‌یه.
ئێستا جۆرێك له گۆرانی خێرا له ڕیتم و ساده له ووشه و میلۆدی كه زیاتر
بایه‌خ ئه‌درێت به ڕووكه‌ش هاتۆته ئاراوه. ئه‌وه‌ش بێگومان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
ئه‌م تێکه‌ڵاوبوون و به یهكاچوونهی جیهانه و به چه‌ند دێڕێك ناتوانین
له‌سه‌ری بدوێین.
هه‌ڵكه‌وت/ چی
نه‌كراوه بۆ هونه‌ری كوردی و چی به پێویست ده‌زانیت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و
بۆشاییانه؟
به‌هجه‌ت/
هونه‌رمه‌ندی كورد یه‌ك دنیا زه‌حمه‌ت ده‌كێشێت هه‌تا به‌رهه‌مه‌كه‌ی
له‌دایك ئه‌بێت به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه ته‌واو بوو ئیتر به‌رهه‌مه‌كه‌ی
لێ ئه‌بێت به به‌ڵاو نازانێت چۆن بڵاوی بكاته‌وه. هه‌رچۆنێك ئهكۆشێت
هه‌ر بێ سووده هه‌موو جارێك تووشی ده‌رده‌سه‌ری دێت. ئه‌وه‌ی پێویسته
هه‌بێت ده‌زگای فه‌رهه‌نگییه كه ئه‌و جۆره كارانه له ئه‌ستۆ بگرێت. بۆ
نموونه كۆمپانیای چوارچرا هه‌نگاوێكی باشه هیوادارم نموونه‌ی تریشمان
هه‌بێت.
هه‌ڵكه‌وت/
دوا وته‌ت چییه؟
به‌هجه‌ت/
هیوای به‌رده‌وام بوونتان بۆ ده‌خوازم. |