بروسکه‌یه‌ک له سویسراوه بۆ په‌نابه‌رانی مانگرتو له تورکیا ...
کۆمیته‌ی هاوپشتی په‌نابه‌رانی مانگرتوو له تورکیا/سویسرا
ئه‌مرۆ
25/06/2005ڕۆژی شه‌ممه کاتژمێر 18:00به کاتی ئه‌ورپا. هه‌ر وه‌ک پێشتر
ڕاگه‌یه‌نرا بوو کۆبونه‌وه‌یه‌ک له [CaBe].
که‌بنکه‌ی فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی یه له شاری
سه‌تگالن. له ووڵاتی سویسرا به‌ڕێوه چوو. بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی فه‌وری
و هاوپشتی یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ده‌ست به ده‌م بانگه‌وازه‌کانی په‌نابه‌رانی
مانگرتوو له تورکیا و ده‌ست به‌کار بوون بۆ نیشاندانی یه‌ک ده‌نگی یه‌کی
بروسکه ئاسا وه‌ک پێشڕه‌وی یه‌کی که‌م وێنه له به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانه
گڵاوه‌ی
UN
وحکومه‌تی تورکیا ونیشاندانی ئه‌وه‌ی که ئه وکارهی ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن
تاوانه و ده‌بێت ڕسوا بکرێت. باشترین عهکسول عه‌مه‌ل به ده‌نگه‌وه
چوونی بانگه‌وازی ئینسانی په‌نابه‌رانه بۆ به‌رپاکردنی خۆپیشاندان له
ته‌واوی دونیا له به‌رده‌م
UN ی
هه‌موو ووڵاتانی دونیا. وه ئه‌م کاره مومکینه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئینسانێک بیر
له‌وه بکاته‌وه که به کاری ته‌نها یه‌ک ڕۆژ 1200 ئینسان له مه‌رگ
ڕزگار ده‌کات وپاشه‌کشه و شکست به سه‌ر ئاله‌تی جه‌وسانه‌وه
داده‌سه‌پێنێت. ئێمه ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌مان سه‌ڵماند که ده‌توانین ئه‌و کاره
بکه‌ین. ئه‌وه‌تا ئێمه له ده‌وری یه‌کتر به پشتی یه‌کتر. هه‌موو جیاوازی
یه سیاسی یه‌کانی خۆمان ناوه‌ته لاوه ده‌مانه‌وێت هاوپشتی ئه‌و
ئینسانانه بین و چرکه‌یه‌ک زووتر له مه‌رگ و برسێتی ڕزگاریان بکه‌ین.
که هه‌ر هه‌موومان له‌م خاڵه‌دا توند توند یه‌ک ده‌گرینه‌وه. بۆیه به
کۆی ده‌نگ بڕیارماندا:
1.
خۆپیشاندان
بکه‌ین له به‌رده‌مUNHCR
له جنێف.
له نزیکترین فرسه‌تدا کات و ڕۆژه‌که‌ی بڵاو ده‌که‌ینه‌وه. له‌م باره‌وه
ئه‌ندامێکی ئه‌م کۆمیته‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی پۆلیسه‌که‌ی چووه بۆ
جنێف به خۆشحالی یه‌وه هه‌رکه‌س بیه‌وێت ده‌توانی کۆمه‌کی بکات.
په‌یوه‌ست بێت پێیه‌وه که ژماره ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
2.
له‌م
خۆپیشاندانه ئاڵا‌و دروشم و په‌رجه‌می هیچ حزب ولایه‌نێکی سیاسی
به‌رزناکرێته‌وه. ته‌نها چه‌ند لافتهیهکی داواکاریه‌کانی په‌نابه‌رانی
کوردی ئێرانی که له تورکیا مانیان گرتووه. به زمانی کوردی. فارسی.
ئه‌ڵمانی.
3.
لیژنه‌ی
ئیداری وئاماده‌کردن و نوسینی لافته‌کان. لیژنه‌ی ئیعلام وپه‌یوه‌ندی کردن
به هه‌موو حزب ولایه‌ن وڕێکخراوه سیاسی وئازادیخوازو ئینسان دۆسته‌کان.
لیژنه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان وگه‌یاندنی کۆمه‌ک
به په‌نابه‌رانی مانگرتوو له تورکیا.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه
به به‌شداری ئه‌م به‌ڕێزانه به‌ڕێوه‌جوو:
1.
خاتوو
Irene v. Hertzئه‌ندامی
ڕیکخراوی [CaBe].
کارمه‌ندی ده‌وڵه‌تی له بواری کاری په‌نابه‌ری زیاتر له 14
ساڵ[0041712201407]
2.
فازڵ
عوسمان[0041797266974]. 3. سادق ناهومی. [0041765206019]4. سه‌ردار
حامد[0041763777466]. 5به‌هیه کاوه[0041763209306]. 6. کارزان عه‌لی.
7عوسمان تازیک[0041765641929]. 8. جوان ڕه‌حیم[0041715346592]9.
. کازم قادر [نێردراوی کۆمیته بۆ وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی پۆلیس که ئێستا له
جنێف -0041764927349-]
ئه‌م کۆمیته‌یه
ده‌رگای کروایه بۆ هه‌موو که‌س. وه‌رن با ئه‌م کۆمیته‌یه فراوانتر
بکه‌ینه‌وه. هه‌تا فشارمان توندتر بکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر
UN
وحکومه‌تی تورکیا وجمهوری ئیسلامی ئێران که له ڕووی نێوده‌وڵه‌تی یه‌وه
ئه‌مڕۆ پاش ته‌نسیب کردنی ئه‌م سه‌رۆکه عه‌سکه‌رتاره دڕنده‌یه ڕژێمی
ئێرانی زۆر ڕسواتر بووه له جاران.
بژی خۆپیشاندان. بژی
مافی ئینسانی په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیا.
کۆمیته‌ی هاوپشتی
په‌نابه‌رانی مانگرتوو له تورکیا/سویسرا
25/06/2005
|