سکڵ
... سارا کیانفه‌ڕ
من سکڵی پاشماوه‌ی
ئاوره زه‌رده‌که‌ی زێڕینم
پاشماوه‌ی نه‌وه‌ی.
نه‌وه‌کانی ژنانی مادم.
سه‌رده‌مێکم بوو پاک
و خاوێن.
هۆشیار بووم.
دوور له خورافاتی
گه‌نده‌ڵی داگیرکه‌ران بووم.
بڕوانن له ڕابردووم.
به‌ڕێوبه‌ری وڵاتی
خۆم بووم.
به‌ڵام ئێستا بڕوانن.
بڕوانن و شه‌رمی
پێوه بکه‌ن.
چۆن بوومه‌ته
میراتگه‌ری گه‌نده‌ڵی داگیرکه‌ران.
ئێستا زینده به‌چاڵم
ده‌که‌ن و لووتم ده‌بڕن.
به ده‌مانچه
ده‌مکوژن.
ده‌مخه‌نه ناو بیری
ئاوه‌وه.
به پووڵ دهمکڕن و
ده‌مفرۆشن.
بڕوانن چه‌نده
شه‌رمه.
له جه‌له‌بی کاوڕم.
ئه‌م میراته
گه‌نده‌ڵه
لایه‌ق به کوردستانی
من نییه.
ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن
داگیرکه‌ران.
پێشکه‌ش به خۆیان بێت
ئه‌م میراته گه‌نده‌ڵه.
ئه‌ی هاوار و سه‌د
هاوار. . !
پیاوانی ڕووناکبیر
له‌گه‌ڵ خۆشکانی هۆشیار.
وه‌رن با ئه‌م میراته
گه‌نده‌ڵه. لایبهین.
فڕی ده‌ین.
دووری خه‌ینه‌وه له
وڵاتمان.
هه‌تا کوردستان
جارێکی دیکه.
بیکه‌ینه‌وه گوڵزاری
مرۆڤایه‌تی له جیهاندا.
له جیهاندا. . .
سوید 2001. 3. 8
کاتژمێر. 3 شه‌و
Hawan_90@hotmail. com