ڕانیه له21/6/2005 راپه‌ڕی. . . هه‌ندرێن شێخ راغب
رانیه
له‌م
بابه‌ته‌دامه‌به‌ستم ناوچه‌گه‌ری و شاری نیه. به‌ڵكو ده‌مه‌وێت ئه‌و
ڕاستیه بیر خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌تایبه‌تی
بهێنمه‌وه كه شاری ڕانیه دایكی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كه‌م ئه‌زموونی
ده‌سته‌ڵاتی كوردی و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه. چونكه ڕانیه
یه‌كه‌م ده‌روازه‌ی راپه‌رین بوو كه دواتر ته‌واوی كوردستانی گرته‌وه.
یه‌كه‌م ناوكی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان له‌شاری ڕانیه بڕا.
وه‌لێ به‌داخه‌وه ئه‌و دوو كوڕانه‌ی رانیه زۆر بێ نمه‌ك و بێ وه‌فا بوون
به‌رامبه‌ر به‌دایكی بێ نازیان. ئه‌وه‌تا رانیه بێ نازترین شاری
كوردستانه. وێرانترین شوێن و بێ خزمه‌تگوزاریه. ئاخر حكومه‌تێك وه‌فای
بۆدایكی خۆی نه‌بێت. شاره‌كانی تری كوردستان چاوه‌ڕێ ی چی لێ ده‌كه‌ن.
په‌رله‌مانێك نه‌توانێت شاری رانیه ببینێت. چاوه‌ڕێی چی لێ ده‌كرێت بۆ
شاره‌كانی تری كوردستان. ئه‌رێ ڕۆژێك بینیتان وه‌ك وه‌فایه‌ك دانیشتنێكی
په‌رله‌مان له‌شاری رانیه بكرێت. ئه‌رێ بینیتان ڕۆژێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
گرنگی حكومه‌ت له‌رانیه بكرێت. ئه‌رێ ڕۆژێك بینیتان پڕۆژه‌یه‌كی باش
له‌ڕانیه به‌بێ كه‌م و كورتی جێبه‌جێ بكرێت. به‌ڵام ده‌زانم بۆ كه‌س
نایه‌ته ڕانیه؟ چونكه تا ئێستا میوانخانه و شوێنێكی گونجاوی لێ نیه بۆ
ئه‌وه‌ی میوان له‌م شاره بمێنێته‌وه. تا ئێستا هۆڵی لێ نیه بۆیه له‌كوێ
كۆببنه‌وه. تا ئێستا جادده و هاوینه‌واره‌كانی و ئاووكاره‌بای لێ نیه
له‌كوێ بمێننه‌وه. تا وه‌كو ئێستا شوێنێكی گشتی جه‌ماوه‌ری لێ نیه
تاوه‌كو خه‌ڵك لێی كۆبێته‌وه. تا ئێستاش له‌جه‌ژندا مناڵانی ڕانیه
له‌كۆڵان یاری ده‌كه‌ن و شاری یاری لێ نیه. تا ئێستاش كه‌س بۆی نیه باسی
ئازادی و ڕه‌خنه بكات كه به‌هه‌زاران ناووناتۆره و توند و تیژی
ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. كه‌س بۆی نیه له‌ڕانیه به‌بێ ئه‌مر و نه‌هی
ده‌سه‌ڵاتی حاكم فزه بكات. له‌كاتێكدا ده‌بوو ڕانیه شاری پێكه‌وه ژیان و
ڕێنسانسی ئه‌ده‌بی و سیاسی و ڕۆشنبیری و كرانه‌وه بوایه مادام ده‌روازه‌ی
ڕاپه‌رینه ده‌بوو بكرابایه ڕه‌مزی پێكه‌وه‌ژیان و ئاوه‌دانی و ته‌بایی و
له‌دایك بوونی زه‌مه‌نێكی نوێ. به‌ڵام له‌دوای ڕاپه‌رینه‌وه كاول ترین شار
ڕانیه بووه تاوه‌كو ئێستاش كه‌س به‌كه‌س نیه له‌م شاره و نه‌حكومه‌ت و
نه‌حزب خۆی به‌خاوه‌ن نازانێت و ته‌واوی پڕۆژه و خزمه‌تگوزاریه‌كان دوایی
هه‌زاران تاڵاو و ده‌كه‌نه قوڕگی خه‌ڵك ئینجا ته‌واو ده‌كرێن. ئه‌وه
جگه‌له‌و هه‌موو ناعه‌دالیه‌تیه‌ی له‌ده‌روازه‌ی راپه‌رین هه‌یه
له‌بچووكترین ده‌زگاوه تاوه‌كو گه‌وره‌ترین ده‌زگا. بۆیه شاری ڕانیه
له‌به‌رواری21/6/2005جارێكی تر سه‌لماندی كه‌ده‌روازه‌ی ڕاپه‌رینه و
ده‌روازه‌ی گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تیه له‌كوردستان و نه‌وه و كوڕه بێ
وه‌فاكانی خۆی محاسه‌به ده‌كات. ڕانیه زۆر دیموكراسیانه گه‌وره‌ترین
ڕاپه‌ڕینی كرد. ئه‌گه‌ر ڕاپه‌رینی به‌هاری 1991جه‌ماوه‌ری و وه‌ده‌رنانی
دیكتاتۆری و به‌عس و وه‌دیهێنانی ئازادی كوردستان بێت. ئه‌وا راپه‌ڕینی
21/6/2005ڕاپه‌رینی دیموكراسی و مه‌ده‌نی و ئاوه‌دانیه. سڵاو
له‌ده‌روازه‌ی راپه‌رین و ده‌روازه‌ی دیموكراسی كوردستان و مه‌ده‌نی
حكومه‌ت و په‌رله‌مان. سڵاو ڕانیه كه هه‌ر گه‌نجێكت له ده ئه‌ندام
په‌رله‌مانی كوردستان بوێرتر و ئازاتر و چاوكراوه‌تره. سڵاو ڕانیه كه
قبوڵت نه‌كرد گه‌نده‌ڵی هه‌بێت. سڵاو بۆده‌روازه‌ی ڕاپه‌رینی دیموكراسی.
|