په‌رِۆی نێو چه‌وانی گه‌نجان شه‌رِی نێوخۆم بیردێنێته‌وه‌ ... دره‌خت. ع

 

شه‌رِه‌ په‌رِۆ وه‌ك یه‌كێك له‌ دیارده‌ باوه‌كانی كلتوری یه‌كێتی و پارتی ده‌ناسرێت. كه‌ هه‌میشه‌ وه‌كو سومبولێكی پیرۆز سه‌یری ئه‌و پارچه‌ په‌رِۆیه‌یان كردووه‌. كه‌ زۆر جار له‌سه‌ر حیسابی ئالإی كوردستانیش بووه‌. بۆیه‌ له‌رِابردوودا وه‌كو ئه‌لته‌رناتیڤی ئالإكه‌ی كوردستان سه‌یریان كردووه‌ و شار و شارۆچكه‌كانییان به‌م رِه‌نگانه‌ داپۆشیوه‌ ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كه‌ سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ خه‌باتی شاری ئه‌م دوو پارته‌. دوای شه‌رِی ناوخۆ له‌گه‌لڕ داگیر و رِزگاركردنی هه‌ر شار و دوند و ترۆپكێك ئه‌م ئالإیه‌ یه‌كه‌م شت بوو كه‌ هه‌ڵده‌واسرا. ده‌رئه‌نجامی شه‌رِه‌په‌رِۆی ئه‌م دوو پارته‌ ململانێی بچووك كه‌وته‌وه‌ و دواتر بڵێسه‌ی گه‌وره‌تری دا و شه‌رِێكی ماڵوێرانی لێكه‌وته‌وه‌. بۆیه‌ هه‌ر كاتێك شه‌رِه‌ په‌رِۆ ده‌بینرێ هه‌ست به‌م ده‌ستپێكی شه‌رِێكی سارد ده‌كرێت كه‌ بێگومان رِێگا خۆشكه‌ریش ده‌بێت بۆ ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان و ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه‌ و دواتر هه‌ڵگیرسانی شه‌رِێك كه‌ له‌وه‌ی رِابردوو كه‌متر نابێت. له‌ سالإنی رابردوو خه‌می گه‌وره‌مان ئه‌وه‌ بوو كه‌ هه‌ق نیه‌ گه‌نجان و لاوان به‌تایبه‌ت له‌نێو ئه‌وانیشدا خوێندكاران هه‌ڵگری ئه‌م كه‌لتووره‌ بن. به‌لإم مه‌خابن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی خوێندكاران له‌نێو هۆشیارترین توێژ و پێشرِه‌ و سه‌رقافلڕی گۆرِانكاریه‌كان په‌رِۆ به‌رزكردنه‌وه‌ و هه‌ڵواسینی له‌نێوچه‌وان به‌ئاشكرا ده‌بینرا. لێره‌دا خوێندكاران له‌بری به‌كارخستنی هۆشیاریان و كێبه‌ركێی شارستانیانه‌ كه‌وتنه‌ نێو واقعی شه‌رِێكی بازارِیانه‌. كه‌دواجار هه‌ندێك بلۆككێشان و پێكدادانی لێكه‌وته‌وه‌. دوای ئه‌مه‌ش له‌گه‌لڕ بچووكترین هه‌نگاو به‌ئاراسته‌ی هێنانه‌دی كه‌كه‌مێك له‌خه‌ونه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان گه‌نجان و خوێندكاران كه‌وتنه‌ هه‌لهه‌له‌ سه‌ماوبه‌رزكرنه‌وه‌ی په‌رِۆكه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌بیرخستنه‌وه‌ی واقعێكی تاڵی ده‌یه‌ك پێش ئێستا چیتر بیر ئه‌و خه‌ڵكدا ناهێنێته‌وه‌. بۆیه‌ ده‌پرسم له‌گه‌لڕ هه‌ر خۆشی شادییه‌ك باشتر نیه‌ كه‌ ئالإی كوردستان هه‌ڵبكه‌ن كه‌ رِه‌مزی نه‌ته‌وه‌ییمان و كۆكراوه‌ی هه‌موومانه‌؟یان چاكتر نیه‌ ئه‌و هه‌موو سه‌ما و خۆشیه‌ تاجیل بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فیدراڵی و گه‌رِاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر و چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.