(ده زانن ئه ی منداڵینه) ! ... جه‌مال عه‌زیز

 

ئه م هۆنراوه یه پێشکه ش بیت به منداڵه چاو گه شه بێنازه کانی ووڵاته که م

 

ده زانن ئه ی منداڵینه
که دار گوێزێک ئه بڕنه وه
چه ندان لانه ی باڵنده کان وێران ده بێ
جێ نشینی چه ندان ساڵه
ماڵ شێواو بێ جێ ده بێ
به ڵام ئێوه باوه ڕ ده که ن
باڵداره کان چۆک دابده ن؟
بڵێن نه خێر!
بڵێن نه خێر چۆک داناده ن ووره به رزن
ده ڕۆن بۆ دوور هه تا سنور
هه تا بدۆزنه وه دارگوێز
دیسانه وه هه ر وه ک جاران
بۆ په ره پێدانی ژیان
دروست ده که ن هێلانه ی جوان
په یمان ده ده ن هه تا ژیان وابسووڕێ
هه تا مرۆڤی هێلانه تێکده ر بمێنی
کۆڵنه ده ر بن کۆڵنه ده ر
ژیانیش گه ر بێ کۆڵدان و بێ ترس وسڵ
بێ سه ر شۆڕی وبێ لاره مل
بێ نۆکه ری بۆ ئاغاکان
دابین ده بێ بۆ گشت ئینسان