دایه گیان به‌س چاوه روانی كورت به .. ئه‌سعه‌د قه‌یدی
1997كۆنیا. توركیه
دایه گیان
چاوه‌روانی كورت مه‌به. هه‌تا ئه‌وكاته‌ی نیشتمانی له‌ت له‌ت كراوم وه‌ك
په‌لكه گوڵێكی سوور له‌به‌یانی حه‌ز وئاره‌زوو دا نهپشكوێ ومزگێنی له
دایك بوونی رزگاری وسه‌ربه‌ستی به‌گوێی ئه‌رز وئاسمان دا نهچرپێنێ’. هه‌تا
مناڵی باوك كوژراو له باوه‌شی دایكی جه‌رگ براو به بزه‌ی شیرینی زامی
دلًی دایكی سارێژ نه‌كات. یان كیژۆڵه‌ی برا كوژراو وباوك له ده‌ست چوو به
په‌نجه‌ی ناسكی فرمێسكی شادی له سه‌ر گۆنای سوور وسپی نه‌سرێته‌وه. هه‌تا
له‌شای سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری كوردستان‌م به ره‌ش به‌ڵه‌ك له سه‌ر دوندی
چیا وله پێ ده‌شته‌كانی ولإتم دا به‌شداری نه‌كه‌م. یا له ناو
نههرهتهی رق وتۆڵه‌ی لاو وكیژ وپیاو وشێره ژنی نیشتمانم دوژمنی داخ له
دڵ وخوێن خۆر نهرهوێنم. به‌ئاگره سووره‌كه‌ی مامه‌ی نه‌ورۆزی پیری
كورده‌واریم نه‌یان سوتێنم. یا به چه‌كی كچ وكوری كۆلنهدهرم سینگی
پیسیان ئاژن ئاژن نه‌كه‌م له هه‌ر شوێنێكی ولإتهكهم گۆرستانیان بۆ ساز
نه‌كه‌م به تۆله‌ی شه‌هیده به مراد نهگهیشتۆكانمان ره‌وه‌ی دوژمن بربر
نه‌كه‌ین وسروودی ئاشتی وئازادی هه‌موو به یه‌ك ده‌نگ له شار وشارۆچكه.
گوند وههوارهكانمان نهلێنهوه وگوێی زره كورده خۆفرۆشه‌كانی پێ
كهرنهكهین. دایه گیان دلنیابه رۆله‌ت ناگه‌رێته‌وه. ئاخر دایه گیان
له‌م جیهانه پان وبه‌رینه كێ هه‌یه له‌ئێمه بێ كه‌س تر یان بێ لانه
تر. من تۆ و نیشتمانم خۆش ده‌وێ. خۆشم ده‌وێن به قه‌د چیای ئاگری.
چلچه‌مه. هه‌لگورد. پیره‌مه‌گرون ’. قه‌ندیل و ته‌ره‌غه. به قه‌د مناڵه
بێ نازو ژین تاڵهكانتان خۆشم ده‌وێن. هه‌ر وه‌ك چۆن مرۆڤ و گیاندار به بێ
هه‌وا ژیانیان نابێ. ماسی وئاو لێك نابن. گوڵ وبولبول لێك نارهنجێن. وه‌ك
كوری كۆلنهدهرت كه شه‌و ورۆژ بۆ نه‌جاتت چیا ودۆل نشێوهكانت ده‌پێوێ.
وه‌ك خوشكی نه‌ترسم له‌گرتووخانه‌ی جه‌لاده‌كاندا نه‌حره‌ته‌ی دێت. هه‌ر
وه‌ك كلپه وگرفه ولرفهی ئاگره‌كه‌ی نه‌ورۆزی دێرینی كورد خۆشم ده‌وێن.
به قه‌د پرچی ئاڵۆزكاوی مههابادوچوارچرام. دیاربه‌كری رازاوهم. هه‌ولێری
هۆلاكۆبهزێنم. سنه‌ی خوێناویم. قامیشلی جهگهرخوێنم. كه‌ركوكی بابا
گورگورخۆشم ده‌وێن.
هه‌ر وه‌ك چۆن
چیاودهشتت بێ ره‌نگ وبۆیه دارستانت كش وماته بولبول و رووباروچهم
وكانیاوت بێ هاژه‌یه. دڵی لاو وكیژت پر له تاسه‌یه’. دایك وباوك به‌دایم
چاو له رێیه. كرێكار. جوتێروزحمهتكێشت هیلاك وشهكهته. ژنی
كۆسكهوتووت چاو به فرمێسكه. هه‌ر وه‌ك چۆن كۆرپه‌ی باوك كوژراو له ناو
لانكا بێ ناز ولایه لایه‌یه. منیش ئه‌ی دایك ونشتمانم بێ ئێوه ره‌نگم
زه‌رده هۆشم په‌رته. بێ ئێوهژیانم سه‌خته‌و خه‌و وخواردنم هه‌ر ده‌رده.
. بێ ئێوه هه‌نگاوه‌كانم شله‌و هێزی بینایم نیه دڵم پر له ناسۆره‌یه
وشه‌و ورۆژم بۆ نیه. بێ ئێوه له هه‌ر كوێ بم هه‌ر بێگانه‌م وهیچ كوێم
نیه له‌شی ماندومی له‌ئامێزی پر له خۆشه‌ویستی دا بحه‌سێنمه‌وه یان
له‌كانیاوی سارد‌و سرو كهلهتهزێنی دا تینوێتی رێگای دوور ودرێژمی پێ
بشكێنم بێ ئێوه مه‌لێكی باڵ شكاو وبێ لانهم هه‌ڵ كورماوی سه‌ر سوانهم.
مناڵی له‌مه‌مه‌ی دایه دوور خراوم. شهوورۆژو ساڵ رێگا پێواوم به‌لإم هیچ
پێ نهبراوم. له هه‌ر نههرهتهیهك دا كه داستانێكه وناسراوم به‌لإم
سوك كراوم. بێ ئێوه هه‌گبه وكهشكۆڵ له كۆڵ له چیا ونشیوهكانتان به
یاخی ناو زراوم. بێ ئێوه خه‌نجه‌ری تیژ كراوی ده‌ستی ئه‌م ئه‌وم بۆ برینی
سه‌ری برای خۆم. بێ ئێوه كونده‌ی شوم له‌سه‌ر سۆانهی ماڵی كاول كراوم
ده‌خوێنێ وهه‌واڵی مه‌رگی یه‌كجاریم به گوێ دا ده‌چرپێنێ. دایه‌گیان ئێستا
رۆله‌ت له هه‌نده‌ران لهولإتی غوربه‌ت هاو ده‌می زۆرن. زۆرن
ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌عشقی ئازادی ئێوه‌دا هه‌ڵوه‌دا بوون. زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه پێیان وایه وه‌ك چۆن گۆی زه‌وی به ده‌وری خۆر دا ئه‌گه‌رێ ئه‌وانیش
له ده‌وری بالإتان دا بگه‌رێن وخۆیان به قوربانتان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ته‌نیا
بۆجارێكیش بێ ده‌ست به سه‌ر وپرچی سپی و ئالۆَزكا وتان دا بهێنن و ئاهێكی
به ئاسوده‌یی هه‌ڵبكێشن’. بڵێن ئۆخه‌ی دایك ونیشتمانمان وا هاتینه‌وه
وله ئامێزی گه‌رمتان دا هیلاكی سه‌دان ساله‌مان ده‌ر كرد. ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی
وا زمانمان پژا.
وه‌رگیراو له
ده‌فته‌ر ی بیره‌وه‌ری.
|