موسڵمانه‌کانیش درۆ ده‌که‌ن!!.
. . . مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
خوابکات ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بێته هۆی کافر بونم، چونکه من
دڵنیام موسڵمانی راسته‌قینه درۆ ناکات، به‌ڵام دیسانه‌وه ده‌بی بزانین
(موسڵمانی راسته‌قینه) کێیه؟!. له‌ڕاستیدا من نازانم کێیه. چونکه
له‌ناو ئه‌و هه‌موو مه‌زهه‌ب و ته‌فسیره جیاجیایه‌ی که بۆ قورئانی پیرۆزی
ده‌هێننه‌وه من و ژماره‌یه‌کی زۆر له دانیشتوانی کوردستان تێراماوین و
چاوه‌ڕی ده‌که‌ین بزانین کام مه‌زهه‌ب و کام ته‌فسیر بۆ قورئانی پیرۆز
دروسته! ئێستا هه‌ر قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئیسلام و ڕێبازی ئاینی ئیسلام
ده‌بێته هۆی نیگه‌ران بوونی ژماره‌یه‌ک له موسڵمانان، شیعه مه‌زهه‌بێکی
گه‌وره‌ی ئاینی ئیسلامه به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن گوێم لێبوه شیعه‌یه‌ک خۆی
ته‌قاندبێته‌وه، کاتێک پرسیاریشم لێکردوون ده‌ڵێن هه‌رگیز خوای گه‌وره
نه‌یفه‌رمووه که‌س خۆی بته‌قێنێته‌وه و ئه‌وانه‌ش خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه
له‌ئیسلام تێنه‌گه‌یشتوون، به‌ڵام عه‌للامه‌ی سوننه مه‌زهه‌به‌کان (یوسف
قه‌رزاوی) که له‌ساڵی 1977 وه دوای ئه‌وه‌ی له‌میسردا ئیسلامه‌تی
پێنه‌کرا و به‌ره‌و قه‌ته‌ر ڕۆیشت و قه‌ناتی جه‌زیره و قه‌ته‌ری کرده
بنکه‌ی گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی که ته‌فسیرکردنی بۆ قورئانی پیرۆز زۆر له
ته‌فسیری شیعه‌کان جیاوازه و له‌گه‌ڵ موفتیه‌کانی سعودیه و شێخی
ئه‌زهه‌ردا بهناوکهوتوون و به‌ئاره‌زوی خۆیان له‌که‌ناڵه‌کانی
راگه‌یاندنه‌وه ئه‌مڕۆ فه‌توایه‌ک ده‌ده‌ن و سبه‌ینی لێی په‌شیمان
ده‌بنه‌وه و فه‌توایه‌کی دیکه ده‌ده‌ن، ڕۆژێک داوای جیهاد ده‌که‌ن و
ڕۆژێکی دیکه داوای (جیهادی ئاشتیخوازانه) که‌من تائێستا نازانم ئه‌م
ده‌سته‌واژه‌یه چۆن ته‌فسیر بکه‌م؟!، هه‌موو ئه‌و فه‌توایانه‌ش به
ئایه‌ته‌کانی قورئان و فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر (د. خ) پشتئه‌ستوور
ده‌که‌ن، موسڵمانانی جیهان له‌نێوان سوننه و شیعه و له‌نێوان بیر‌و
بۆچونه‌کانی سه‌ید قوتب و خومه‌ینی و قه‌ره‌زاوی و حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا و
وه‌هابیه‌کانی که‌نداو و موحافیزکارانی ئێران و ئیسلامیه ئیسرائیلیه‌که‌ی
حزبی عه‌داله و ته‌نمیه‌ی تورکیا گیریان خواردوه، له‌عێراق و
کوردستانیشدا موسڵمانان له‌نێوان سیستانی و حارس ئه‌لزاری و زه‌رقاوی و
موقته‌دا و حزبی ئیسلامی و حزبی ده‌عوه و ئه‌نساری سوننه و هیئه‌ی
عوله‌مای موسلیمین و مه‌جلیسی ئه‌علای شۆڕشی ئیسلامی عێراق و یه‌کگرتوی
ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی تورکمانی
ئیسلامی و جوندی ئیسلام و رابیته‌ی ئیسلام سه‌ریان لێشێواوه و نازانین
به‌کامیان بڵێین ئیسلامی راسته‌قینه؟!. دیاره ناکرێت به‌هه‌موویان بڵێین
راستن چونکه ئه‌وانه هه‌ریه‌که‌یان به‌شێوازێکی جیاواز له په‌یامی
ئیسلام ده‌ڕوانن و ته‌فسیری جیاوازیشیان بۆ ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆز و
فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر (د. خ) هه‌یه، و ئه‌م ته‌فسیر و بیروبۆچونه
جیاوازه‌ش خه‌ڵکێکی ئاسایی وه‌کو من و ئه‌و هه‌زاران موسڵمانی بێ‌تاوان
ده‌کاته قوربانی کرده‌وه تیرۆرستیه‌کانی کورستان و ناوچه‌جیاجیاکانی
عێراق، که به‌ناحه‌ق خوێنیان ده‌ڕژی و هه‌ر ئه‌وانه‌ش کاره‌با و ئاو‌و و
به‌نزین و ئارامی له‌خه‌ڵکی ده‌بڕن. دیاره ناکرێت ئه‌م هه‌موو مه‌رجه‌ع و
موفتی و ئه‌میر و حزب و گروپ و ڕێکخراوه ئیسلامیه‌ش وه‌ک حزبه سیاسیه
عه‌لمانیه‌کان ته‌ماشا بکه‌ین، چونکه هه‌ڵگرتنی وشه‌ی ئیسلامی، له‌لایه‌ن
هه‌رکه‌س و لایه‌ن و حزبێکه‌وه بێت، ئه‌وا کۆمه‌ڵێک ئیلتیزامات و مه‌رجی
عه‌قائدی له‌سه‌ر خودی حزبه‌که و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی فه‌رز
ده‌کات که پابه‌ندنه‌بوون به‌و مه‌رج و ئیلتیزاماتهوه، مانای نه‌مانی
میسداقیه‌ت و ڕاستگۆییه که‌ئێستا ژماره‌یه‌ک له‌و حزب و که‌سایه‌تی و
لایه‌نه (به‌ناو ئیسلامیانه) میسداقیه‌تیان له‌ده‌ستداوه و هه‌ندێکی
دیکه‌ش به‌ڕێوه‌ن. . چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی به‌ناوی ئیسلامه‌وه به‌شێکه
له فه‌سادی سیاسی و ئه‌خلاقی و هیچی له‌گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی ناو
حزبه عه‌لمانیه‌کان که‌متر نیه و به‌ڵکو وشه‌ی (ئیسلامی) واده‌کات
بچوکترین هه‌ڵه‌ی ئه‌م حزب و لاییهنانه زۆر له هه‌ڵه‌ی حزبه
عه‌لمانیه‌کان زه‌قتر بێت و خێراتر هه‌ستی پێده‌کرێت، ئه‌م چهواشهکردنهش
زیاتر له‌وڵاتانی ئیسلامدا به‌ربڵاوه، سه‌یرکه‌ن چه‌واشه‌کاری ئوسامه بن
لادن و زه‌واهیری و حه‌سه‌ن تورابی و سیستانی و ئاخونه‌کانی ئێران و
قه‌ره‌زاوی و زه‌رقاوی و حارس ئه‌لزاری له‌چ ئاستێکدایه؟!
سیستانی سیاسه‌تێکی ئه‌مریکی هاوچه‌رخ له‌عێراقدا په‌یڕه‌و ده‌کات و
موریده‌کانی سیستانی ده‌ڵێن مه‌قاوه‌مه‌ی چه‌کداری دژی داگیرکه‌ر حه‌رامه
و ده‌بی (هێزه داگیرکه‌ره‌کان) بمێننه‌وه له‌عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌قامگیری عێراق و یه‌کپارچه‌یی ئه‌م وڵاته پارێزراو بێت که من دڵنیام
درۆ ده‌که‌ن و له‌ناخه‌وه ئه‌مانه فۆتۆکۆپیهکی سستمه سیاسیه
ئیسلامیه‌که‌ی (ئێرانی خومه‌ینی) ن. ئوسامه بن لادنی (شێخی سه‌له‌فی و
وه‌هابیه ته‌کفیریه‌کان) یش داوا له هه‌موو جیهادیه‌کانی هاوبیر و
عه‌قیده‌ی ده‌کات که له هه‌رشوێنێکدا (کوفر) یان دی خۆیان بته‌قێننه‌وه،
به‌ڵام خۆی و خزم و ئهقرهباکهی به‌م کاره جیهادیه پیرۆزه مه‌شمول
ناکات و هه‌ر شه‌ش حه‌وت مانگ جارێک به کاسێتێک له که‌ناڵی جه‌زیره‌وه
خۆی یان (به‌به‌غا) که‌ی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، که‌ئه‌میش موریدێکی دیکه‌ی
مه‌دره‌سه‌ی سه‌ید قوتبه، له‌وتاری به‌رزو نزمدا جاریک داوای گفتوگۆ و
ڕێککه‌وتن ده‌کات و جارێکی دیکه خۆکوشتن و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریهنهوت و
سه‌رچاوه‌ی ژیانی مرۆڤه‌کانی سه‌ر ڕوی زه‌وی، بێگومان ئه‌مانیش درۆ ده‌که‌ن
و هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی خۆته‌قینه‌وه له خۆیان حه‌رام بێت هیچ که‌سێکی عاقڵ
بڕوا به قسه و فه‌توا چه‌واشه‌کاریه‌کانیان ناکات، د. قه‌ره‌زاویش
له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆی و (خێزانه‌کان) ی‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیدا له‌ساڵی
1977 وه سه‌نگه‌ری ئیسلامه‌تی له ئه‌زهه‌ر و ئیخوان موسلمینی میسره‌وه
گواستوه‌ته‌وه بۆ قه‌ته‌ر و نازو نیعمه‌ته‌که‌ی که‌نداو و له‌و خاکه
به‌پیته‌ی به‌رهه‌مهێنانی خۆکوژ و گروپه ته‌کفیریه‌کاندا و دواتریش له
ڕێگای به‌رنامه هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه‌که‌ی (الشریعه و الحیات) که هێشتا
له‌یه‌ک به‌رنامه‌یدا گوێم لێنه‌بووه که وشه‌ی ئیسلام پێش ناوی عه‌ره‌ب
بخات و هه‌میشه ده‌ڵێت (الامه العربیه والاسلامیه) ، مانگێکی هه‌نگوینی
کراوه‌ی بۆ خۆی دروست کردوه و کاتێکیش ته‌له‌فزیۆنی قه‌ته‌ر بڕیاریدا
هه‌موو کاسێته‌کانی خوتبه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی بسڕێته‌وه، فزه‌ی له‌ده‌مه‌وه
نه‌هات و مه‌سه‌له‌ی خۆپیشاندانی ئیخوان موسلیمین له‌میسر و چاکسازی له
ده‌ستووری میسردا کرده پرسی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌یه‌کی له که‌ناڵی
lbc
و
هه‌ندێک جاریش فرمێسکی بۆ موعاناتی موسڵمانانی عێراق ههڵدهڕێژا و به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک خۆی له قه‌ره‌ی باسکردنی ئه‌و هه‌موو موسڵمانه بێتاوانه نه‌دا
که له‌گه‌ڵ هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی خۆکوژی‌دا ده‌بنه قوربانی، هه‌موو
ئه‌مانه‌ش له‌لایه‌ک و، به‌یاننامه‌که‌ی زه‌رقاوی ده‌رباره‌ی هێرشه
خۆکوژیه‌که‌ی 20/6 ی هه‌ولێر له‌لایه‌کی تر، له‌و به‌یاننامه‌دا ئه‌و
تاقمه ئیسلامیه (به‌ویژدانه) دوای ئه‌وه‌ی پرسه‌یان خسته ناو 13 ماڵی
موسڵمان و زیاتر له 100 ماڵی موسڵمان و هه‌ژاری دیکه‌ی شاری هه‌ولێریشیان
ناچار کرد خه‌سته‌خانه‌کان بکه‌نه قیبله، که‌چی به‌وپه‌ڕی خه‌مساردی و
بێئابڕوییهوه ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی له‌و کرده‌وه خۆکوژیه‌دا بونه قوربانی،
پۆلیسی مرور نه‌بوون و مورته‌د بوون و راگه‌یاندنی دوژمن (که‌ئێمه‌یان
مه‌به‌سته) ده‌یانه‌وێت له‌گه‌وره‌یی کرده‌وه ئیستیشهادیهکه که‌م
بکه‌نه‌وه، من هیچ وه‌ڵامی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی تاقمی زه‌رقاوی
ناده‌مه‌وه و به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌یانه بۆ چه‌ند درۆزنێکی دیکه‌ی
(به‌ناو ئیسلامی) به‌جێده‌هێڵم. .
.
Mariwan_na@yahoo. com