له له‌یلا عه‌لی قبوڵ مه‌که‌ن ... فه‌رمان محه‌مه‌د
فیلمی سلاَو ئه‌ی ئایینده، که به‌به‌رچاوی نزیکه‌ی 200 سه‌د منداڵ نمایش
کرا، خاوه‌نی ناوه‌رۆکێکی ئه‌ونده بۆگه‌ن بوو مه‌گه‌ر له‌هه‌گبه‌ی له‌یلا
عه‌لیدا جێگی ببێته‌وه، به‌رله‌وه‌ی باسێکی فیلمه‌که بکه‌م ده‌مه‌وێت،
یه‌ک شت به‌بیر له‌یلاو خوێنه‌ران بهێنمه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کورد
به‌لاش نه‌یگوتوه، نان بۆ نانه‌واو گۆشت بۆقهساب، بهلاَم لای ئێمه
نانه‌وا سه‌رباری نان سوتاندنیش ده‌یه‌وێت چه‌قۆی قه‌ساب وه‌ربگرێت، له‌یلا
عه‌لی وه‌ک براده‌رێک ووتی، ته‌نیا مێو نابڕێت، ئه‌گه‌رنا ده‌سکاری سیاسه‌ت
و رۆشنبیریش ده‌کات و خۆشی بێژه‌ره له یه‌کێک له‌ته‌له‌فزیۆنه گرنگه‌کان
و ته‌بعه‌ن لێشی بپرسی خۆی بهفهیلهقوچێک ناگۆڕێـتهوه، وا ئێستا کاری
سیناریۆو ده‌رهێنانیش ده‌کات.
سلاَو ئه‌ی ئاینده هی ئه‌وه نیه هیچ قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر بکرێت، ته‌نیا
ئه‌وه نه‌بێت فۆرمێک دابنێی و ئیمزا بۆ به‌ردبارانکردنی سیناریۆ نوس و
ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی کهخاتو له‌یلایه کۆ بکه‌یته‌وه، بهلاَم بۆ ئه‌وه‌ی
خوێنه‌ران بزانن که‌من به‌لاش ئه‌وه ناڵێم کورته‌یه‌ک له‌و فیلمه باس
ده‌که‌م، بهلاَم تکایه ئه‌وه من نیم ئه‌وه ده‌ڵێم، ئه‌وه لهیلایهو
ئه‌و فیلمه پیشانی نزیکه‌ی دووسه‌د منداڵ ده‌دات،
فیلمی سلاَو ئه‌ی ئاینده یه‌کێک بوو له‌و کورته فیلمانه‌ی که
له‌کۆنفرانسی میدیای مندالاَندا پیشان درا، ئه‌و فیلمه باس له کاری قورس
ده‌کات کهبهمندالاَن ده‌کرێت و بۆکاری سێکسی به‌کار ده‌هێنرێن، سه‌ره‌تای
فیلمه‌که شاعیرێک که‌خۆشی تا ئێستا دڵنیا نیه شاعیره، یان ئه‌وه نامه‌ی
دڵداریهو بۆ کۆمه‌ڵێک هه‌رزه‌کاری وه‌ک خۆی ده‌یان نوسێت، به‌ده‌نگێکی
گڕه‌وه سه‌ره‌تای فیلمه‌که راپۆرتێک له‌سه‌ر ئه‌و منداَلانه
ده‌خوێنێته‌وه، که‌له‌جیهاندا رووبه‌ڕوی کاری قورس و ده‌ستدرێژی سێکسی
ده‌بنه‌وه، تا ئێره ئاساییه، بهلاَم ئه‌وکاته‌ی فیلمه‌که ببینی هه‌ست
ده‌که‌ی راپۆرت خوێن و وێنه‌گرو مۆنتێرو هه‌رکه‌سێک که‌هاوکاری له‌یلای
کردوه تاوانباره‌و ده‌بێت بدرێته دادگا، دوای ئه‌وه چه‌ندین منداڵ
وێنه‌یان گیراوه که‌خه‌ریکی کارکردنن و هه‌ندێکیان پاکه‌ت فرۆش و هه‌ندێکی
تریان بۆیاغچین، دوای تۆزێک چوار مندالڕ، له‌و منداڵه ئیش که‌رانه
ده‌چنه سینه‌ماو به‌دیار فیلمێکی نیمچه روتی وروژێنه‌ره‌وه داده‌نیشن و
یه‌کێک له‌و مندالاَنه ده‌ست بۆناو قاچ‌و گه‌ڵی منداڵێکی تر ده‌بات و
ده‌ستی پێدا دێنێت، بێئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه شتێک بڵێ، پاشان ئه‌و
مندالاَنه ده‌چنه شوێنێکی چۆِڵ و یه‌کێکیان ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کاته
سه‌ر یه‌کێکی تریان و ئه‌وه‌ی لهوێنهگرتنهکهدا ده‌رده‌که‌وێت، ده‌ستی
خستۆته سه‌رشانی و ته‌کانی لێده‌دات، تا ماوه‌یه‌ک منداڵه ده‌زیڕێنێ و
دوایی له نه‌خۆشخانه پیشانی ده‌داته‌وه، که ناوگه‌ڵی خوێنه‌و دکتۆر
به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌تی، ئه‌و مندالاَنهی تریش زیندانی ده‌کرێن و حوکمێکیان
به‌سه‌ردا ده‌درێت و له‌یلاش دێته‌وه هیچی ناده‌نێ.
ئه‌و فیلمه له‌کاتی نمایش کردنیدا زیڕه‌ی به‌زۆرێک له‌و مندالاَنه کردوه
که ئاماده‌ی بینینی بوون و ته‌نانه‌ت به‌ته‌مه‌نه‌کانیش پێی هه‌راسان
بوون، له‌یلا له‌و فیلمه‌دا نه‌یتوانیوه مه‌به‌ستێک بڵێت، ته‌نیا ئه‌وه
نه‌بێت سه‌رسامه به ده‌ستدرێژی و له فیلمهکهشیدا هه‌ر ئه‌وه
ده‌رده‌که‌وێت.
خۆزگه حکومه‌ت و به‌تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی رۆشنبیری تۆزێک له له‌یلا
خێرهوهمهندتر ده‌بوون و نه‌یان ده‌هێشت ئه‌و فیلمه پیشان بدات، یان هیچ
نه‌بێت سزایان ده‌دا، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت هاوکاریان نه‌ده‌کرد دیکۆمێنتی
وێنه‌یی له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر منداڵی بده‌نێ، که ئه‌مانه نهێنی
حکومه‌تن و نابێت خه‌ڵک بیان بینێ، چ جای ئه‌وه‌ی له‌یلا بیانکاته فیلم،
خۆزگه له‌یلا له‌رێگه‌ی ئیمزا کۆکردنهوهیهکهوه وای لێده‌کرا جارێکی
تر زاتی ئه‌وه نه‌کات به‌ناوی په‌روه‌رده‌وه هه‌ڕه‌شه له‌ئاینده‌ی
مندالاَنی ئه‌و ولاَته بکات و به‌ناوی ئه‌خلاقه‌وه ئه‌خلاقیان تێک بدات.