تاوان ... پێش كه‌شه ‌به‌پۆلیسی ھه‌ولێر ... به‌ڵێن ڕواندوزی

 

شه‌ھید به‌قه‌ده ر خۆی

دڵمی له‌رزان

ھه‌ڵه‌بجه‌و بادینان و ئه‌نفالیش

به‌قه‌ده ر خۆیان

خوێن و فرمێسكیان له‌چاووما چۆڕان

برا كوژیش به‌قه‌ده ر خۆی

له‌دڵمدا نه‌فره تیان ڕووان

سه‌ر به‌خۆی و ئاڵای كوردیش

به‌قه‌ده ر خۆیان، خۆشیان

له‌دڵما شه‌كان

كاره تیرورسته‌كانی یه‌ك له‌دووای یه‌كی

ھه‌ولێریش

به‌قه‌ده ر خۆیان

برینه‌كانی دڵمیان ئاووسان

خاوه ن فایل و پاره په‌رست و

كورد فرۆشیش

به‌قه‌د ه ر خۆیان تف و نه‌عله‌تیان

له‌دڵما ڕووان

به‌ڵام ئاخ و سه‌د ئاخ

 بۆكاره ساته‌نامۆڤایه‌تیه‌كه‌ی

قه‌دریه‌و سه‌بریه‌ ی ھه‌ولێری پایته‌خت

به‌به‌ر چاوی خوێن فرۆشان

سه‌دد كه‌ڕه ت به‌قه‌ده ر خۆی

وه ك و بوڕكان

ڕیشه‌ی دڵمیان له‌بن ته‌كان

كه‌چی مووی سمێڵی نا مه‌سوولانی

كوردی نه‌جوولان

مێشكمی به‌ئاگر پرژان

پیرۆزبایی له‌مێشكمدا

به‌گڕ نووسان

بۆگشت دزو فرچك بڕان

به‌پۆلیسی ھه‌ولێر ئه‌ڵێم

ده م و ده ست و جاووتان خۆش بێ

بۆ بڕیاریی به‌كوێرایی و كه‌ڕی ئه درێ

به‌ڵێ مافی سزا دانی ئه‌م دوو خووشكه‌سێداره یھ

به‌بێ دادگا، دیاره تاوان

بۆ له‌گۆڕ نانی ده یان قه‌دریه‌و سه‌بریه‌ی تر

له‌سه‌ر خاكی كوردستان و

ڕێ گرتنیان له‌ھه‌ڵقووڵان

 

2005 06 22

سوید