سه‌ر
لێشێواوی ڕیبهرا یه‌تیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
له‌نووسینی: پێشمه‌رگه‌یه‌ک
ناکۆکی له‌نێوان تاقمی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دا
درێژه‌ی هه‌یه. سه‌ره‌رای ئهوهچهند مانگ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سکرتێری حیزب
له‌سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ کۆی یه‌تێ ده‌په‌ڕێ، به‌هۆی ناکۆکی و
دژایه‌تی به‌رینی نێو خۆ ئێستا پلینۆم گرێ نه‌دراوه. سکرتێری حیزب
نهیتۆانیوهراپۆرتی سه‌فه‌ره‌که‌ی خۆی پێشکه‌شی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بکا.
ئهوهنیزیک بهساڵێکهکۆنگرهی ١٣ ته‌واو بووهڕێبهرایهتی حدکا ئێستا
نه‌ی توانیوهبهڕێککهوتنێک بگا وکێشهناسیاسی یه‌کان چاره‌سه‌ربکا. وای
لێهاتووهئهم حیزبهکهسهردهمێک سه‌ری لهناوسهری زۆربه‌ی زۆری
حیزبهئێرانی وکوردستانی یه‌کان دا دیاربوو ما یه‌ی شانازی کورد‌و کوردستا
بوو، به‌هۆی سیاسه‌تی دروست وئوسولی خۆی دۆست و دوژمن حیسێبی بۆ ده‌کرد،
ئێستا داماو و که‌ساس به‌ده‌ست دووبه‌ره‌کی وناکۆکی دوور له‌گیانی سیاسی
هانا بۆ پارتی ویهکێهتی وهێندێک لایه‌نی تر ده‌با کهلهجل وبه‌رگی سیاسی
ودڵسۆزی بۆکورد دا نه‌ک هه‌ر خۆیان به‌ڵکوو بنه‌ماڵه‌که‌شیان ده‌ورێکی
ئه‌رێیان له‌بزاڤی رزگاریخوازی کود دا نه‌بووه. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش
تاقمێک له‌ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌رێز عه‌بدوڵڵا
حه‌سه‌ن زادهسکرتێری پێشووی حدکا بۆ چاره‌سه‌ری گیروگرفت وناکۆکی له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات﴿ده‌سه‌ڵات له‌کۆیه﴾!!سه‌ردانی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانیان کردوه.
کاک مه‌سعود پاشان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌که‌ی تری حدکا واتهبهرێز هیجری
چاوپێکه‌وتنی کردوهگوێ له‌قسه‌و باسی هه‌ردوولا گرتووه. به‌رێز بارزانی
به‌م ئاکامهگهییشتووهکهکێشهکهیان زۆرگرینگ نییه‌و هه‌ر له‌هه‌مان کات
دا زۆر ساکارو بێ نێوه‌رۆ که. به‌ڵام عالیجهنابانی به‌راستی سه‌رلێشێواو
نامهسوول ودهسهڵاتخۆاز، بێ سه‌رنج دان به‌بارودۆخی حا سته‌می ئێستا ی
کوردستان وئێران و بێ گرینگی دان به‌خه‌بات و رابردووی حدکا کێشه‌بێ
نێوه‌ڕۆکه‌که‌یان به‌ینی خۆیان چارهسهرنهکرودهو، ئهمجارهبهرهو
یه‌کێه‌تی نیشتمان داگه‌ڕاون. له‌وێش سه‌باره‌ت به‌نه‌بوونی کێشه‌یه‌کی
جیدی زۆر به‌هێند ناگیرێن. هه‌رچه‌ند زۆر وهگاڵتهدهچێ به‌ڵام یه‌کێک
له‌ئه‌ندامانی سه‌ر کردایه‌تی یه‌کێه‌تی پێشنیاریان پێ ده‌کا
جیاببنهوهپاشان لهڕێکخراوێک دا لهشێو هی ئه‌مان یه‌کتری بگرنه‌وه!!!!
له‌لا یه‌کی تر به‌هۆی هێندێک سهرچاوهبرایانی موهته‌دی ئاگرهکهخۆش
ده‌که‌ن ههرکامهبهمهبهستێک. کاک سه‌ڵاحی م‌و هتهدی ناوێکی ئاشنایهبۆ
کورد. ناوبراو به‌داخه‌وه‌زۆر جار ده‌وری مه‌نفی ههبووهلهبزووتنهوهی
رزگاریخۆازیی کورددا. ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می شادا به‌هۆێ ئه‌م به‌ڵگانه‌ی
بڵاو بوونهتهوهبهڵێنی هاوکاری بهساواکی شای ئێران داوه، له‌سه‌رده‌می
ئێستاش دا ناکرێ زۆر جێگای باوه‌ڕوو متمانه‌ی کورد بێ. به‌تایبه‌تی پاش
ئه‌وه‌ی به‌رله‌چه‌ند ساڵ له‌گه‌ڵ مام جه‌لال دهچێتهسهفارهتی ئێران
له‌بڕیتانیا و به‌دوای ئه‌وه‌دا زه‌وی به‌پیت و به‌ره‌که‌ته‌کانی ناوبرا و
کهلهبۆکان له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانهوهزهوت کرا بوون
ده‌یدرێته‌وه. . . لهبهرانبهرچی دا ده‌ی ده‌نه‌وه﴿اڵڵه‌و اعلم ﴾
ئه‌وانه‌و زۆر بابه‌تی تر به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێ
که‌ناوبراو قه‌ت جامینی حدکا ی نه‌ویستووه. تۆ بڵێی کاک سه‌ڵاح زمانی بۆ
حدکا به‌خێر بگه‌رێ و ئه‌م ماستهموو ی تێدا نه‌بێ؟!! کاک عه‌بدوڵای براشی
ناسراوه‌و پێویست به‌له‌سه‌ر رۆیشتن ناکا. ناوبرا و هه‌ر ئه‌و
کهسهیهبهئهمری دووسێ فارسی بێ جێ ورێ کهپهنایانبۆ
ناوچه‌ئازادکراوه‌کانی کوردستانی ئێران هێنابوو، له‌ژێر خێوه‌تێک دا
له‌گوندی مێش ته‌په‌ی ئالانی شه‌رده‌شت تئۆری به‌ناوبانگی سێ کووچکه‌ی پێ
دیکتهکرا. به‌پێ ئه‌م بۆچوونهحدکا حیزێکی بورژوایهو ده‌بێ له‌دژی خه‌بات
بکرێ و پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌م حیزبهلهگهڵ پاسدار جیاوازیان نییه.
شهرلهدژی کۆماری ئیسلامی وحیزب ده‌بێ وه‌ک یه‌ک سه‌یر بکرێن. له‌وه‌ش
سه‌یرتر داوای نه‌ته‌وایه‌تی به‌شتێکی کۆ نهپهرستانهو دوا
کهوتوانهلهقهلهم ده‌دا و هه‌موو پیرۆزی وموققهدهساتی کوردی پێ
گاڵته‌بوو. بێ حوڕمه‌تی پێ ده‌کرد. سه‌رئه‌نجام ئه‌م بۆ چوونهچهوتهی
که‌ئێستاش هاوسهنگهرهکۆنهکانی ده‌ی ژه‌نن بووبه‌هۆی شه‌رێکی براکوژی
که‌زیاتر له‌٥. . رۆڵه‌ی شۆڕشگێڕی ئه‌م ئاو‌و خاکه‌ی تێدا بوونه‌قوربانی.
ئێستا ش خه‌ونی گوولی بهحدکا وهدهبینێ و هیچ کوردێک له‌کوردایه‌تی دا تۆ
زی ناشکێنێ وتای ناکا. !!!ئه‌م دژی ئیمپریالیستهئێستا چهندهئهم ده‌رگاو
ئه‌و ده‌رگای کرد تا له‌ئه‌مریکا ڕێگای بده‌ن. به‌ڵکوو چاوێکی خێریان لێ
بێ. ئهوهیهگهمهکردن به‌عه‌قڵی خه‌ڵک، ئهوهیهلهبێ ئارشیووی خه‌ڵک
که‌ڵکی خراپ وه‌رگرتن!!! ئێستا با بادهینهوهسهر بابه‌تی سه‌ره‌کی
باسه‌که‌مان. ئه‌ویش کێشه‌ی نێو خوێ حدکا و هێندێک لههۆکارهکانێ یه‌تی.
٢٦ ساڵ به‌سه‌ر خه‌باتی ساسیی وچه‌کداری حدکا دا تێ ده‌په‌رێ. ههورازو
نشێوی زۆری وه‌ڕێ هاتوو. شه‌هید بوونی دوو سکرتێر زه‌برێکی کوشهندهبوو
بۆحدکا. ئێستا زیاتر له‌هه‌موو کاتێک شوێنه‌واری ئه‌م زهبرهههست پێ
ده‌کرێ. سه‌رکردایه‌تی حدکا که‌وته‌ده‌ست که‌سانێک که‌له‌زۆر
بابهتهوهلهگهڵ ئه‌م دوو شههیدهجیاوازیان هه‌بوو. به‌ده‌نه‌ی حیزب
سیمای دوکتۆر قاسملوو دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندیان له‌سیمای ئه‌وان دا به‌دی
نه‌ده‌کرد. هه‌رچه‌ند زۆر جار زۆر بهناشیانهدهیانهویست واپێشان بده‌ن
که‌ئه‌گه‌ر له‌ئه‌وان زۆرتر نه‌بن که‌متریش نین!!!ده‌ست له‌ملان کردنه‌وه‌ی
کێوهسهربهرزهکانی قه‌ندیل، نیشته‌جێ بوون له‌ده‌شتی کۆیه، وازهێنان
له‌خه‌باتی چه‌کداری و دابڕان له‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، بێ ئاسۆیی و
نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی روون بۆ کادروپێشمه‌رگه، ههڵسو که‌وتی دوور
له‌حیزبایه‌تی هێندێک لهرێبهرایهتی حیزب له‌گه‌ڵ به‌ده‌نه، زۆڕ هۆکاری
تر بوونههوێ ئهوهشهپۆلێکی به‌رین لهمهاجرهت وبهرهوتاراوگهبار کردن
له‌حیزب دا وه‌ڕێ بکه‌وێ. خۆ ئه‌گه‌ر بێت و باسی هه‌ڵویستی دوور له‌هه‌موو
عورف عاده‌تی حیزبی وئینسانی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب له‌حاست خوازیارانی
تاراوگهبکری بۆخۆی چیرۆکێکی بێ کۆتایه. به‌لام ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ر هۆیه‌ک
نه‌یان توانی بچنهدهرهو هو له‌ده‌شتی کۆیه‌یان باقی شوێنه‌کانی تری
کوردستانی باشوور له‌بنکه‌کانی حیزب دا مانه‌وه. تێکه‌ڵاو له‌گه‌ڵ ژیانی
شاری بوون و بهرهبهرهئهم ژیانهخۆی خزاندهناو ژیانی بنه‌ماڵه‌یی و،
ژیانی شۆرشگێر ی وتایبه‌تمه‌ند ی یه‌کانی بوونهشتێکی لاوه‌کی کادرو
پێشمه‌رگه. له‌به‌ر بێ به‌رنامه‌یی لهمقهرهکان داگنخان. ناته‌بایی
له‌شێوه‌ی ژیان و ته‌نانه‌ت داهات دا زۆر زه‌ق بۆوه. ئه‌و خه‌ڵکه‌ی
که‌سه‌رده‌مانێک له‌بنکه‌کان حیزب له‌سه‌رانسه‌ری کوردستان دا به‌بێ فه‌رق
وجیاوازی بهخۆشهویستێکی لهرادهبهدهرو به‌روحێکی شۆرشگێڕانهدهژیان.
بهرهبهرهوایان لێ هات مه‌سه‌له‌ی گرینگ بۆ هێندیکیان کهبهداخهوهئید
عاشیان زۆره‌و هۆی زۆربه‌ی ئه‌م ناکۆکیانه‌ن ئه‌وه‌بێ کهماشێنهکهیان
مۆدل چه‌نده‌و ڕایه‌خ وتلویزیۆنهکهیان چهندهمۆدێرنه. ئهمهبۆ هۆی
ئهوهبهدهنهی حیزب له‌یه‌کتر دڕ دۆنگن بێ. هێندیک جار به‌خیلی
به‌یه‌کتر بکه‌ن وجه‌وهه‌ری شۆڕشگێری یان نه‌مێنێ. به‌ڵام با لهئینسافیش
ده‌ر نه‌چین زۆرپێشمهرگهوکادری ئه‌وتۆش ههیهکهسهرهرای هه‌موو
نه‌هاتی وکێشه‌کان ئێستاش کێوی ئیمان وشۆڕشگێرین ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌م
په‌یمان و به‌ڵێنه‌ن کهبهگهلهیان و شه‌هیدانیان داوه. ئێستاش
پێشمهرگانهدهژین و شۆڕشگێرانهبیر ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م دهستهیهدهزانن
حد کا چی له‌پێناوی ئه‌م گه‌له‌دا قوربانی داوه. ناروانێتهبهرژهوهندی
شه‌خسی. ئه‌م دهستهیهپترلهههموان له‌م ناکۆکی یه‌بێ بنه‌مایه‌ی
ده‌سه‌ڵاتخوازان ئازار ده‌بینن. دیارهئهرکی ئه‌م تاقمهشۆڕشگێڕهو ئه‌رک
و کاری شۆڕشگێریان له‌هه‌ل ومه‌رجی ئێستا دا قورس وگرانهکهمن پاشان
دهگهرێمهوهسهرئهم بابه‌ته. کۆنگره‌ی ١٣ به‌سترا خۆم شاهیدی تایید و
مه‌شروعییه‌تی کۆنگرهبووم. به‌شداران به‌به‌رز کردنه‌وه‌ی ده‌ست
شه‌رعییه‌تی ئه‌م کۆنگر هیان پسند کرد. له‌هه‌موو حیزبێکی سیاسی دا
کونگرهباڵاترین ئۆرگانی حیزبه. کێ به‌رکێ وململانێ سیاسیانه‌ی به‌شداران
بۆ وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی شتێکی زۆر ئاسایی یه. کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
هه‌ڵبژێراوی کۆنگره‌ی ١٣ به‌ڕێز هیجری بۆ سکرتێر هه‌ڵبژاردوه. قه‌ت نالێم
بێ ده‌سته‌به‌ندی بووه. داروده‌سته‌که‌ی ناوبراو به‌تایبه‌تی که‌سێکی وه‌ک
شاهۆ که‌هه‌رگیز بێ ده‌سته‌به‌ندی ناتوانێ ته‌نانه‌ت شوێنی کۆنگڕهش ببینێ
و کاک مسته‌فاش بۆ خۆی له‌م بارهوهئوستادهلهدستهبهندی دا ده‌وریان
بووه. ئه‌مه‌به‌و مانایهنییهلایهکهی تر ده‌ستی له‌سه‌ر ده‌ست داناوه. چ
لێرهچ لهدهرهوهکوردستان بهگهرمهخهریک بوون. ماموستاحهسهن
زادهکهبۆ رۆژێکی ئه‌وتۆ دروشمی یه‌کگرتنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی حیزبی
هه‌ڵگرتبوو!!! ﴿بهداخهوهقهتیش به‌دڵ نه‌یانتوانی یه‌کبگرنه‌وه. به‌شێکی
گرینکی ئه‌م ناکۆکی یه، یان باشتر بڵێم هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م بار‌و دۆخه‌ی
ئێستا دوو که‌رت بوونی حدکا له‌به‌هاری ٦٧ هه‌تاوی بوو که‌ئێستاش ئاسه‌واری
هه‌ر ماوه. ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستا ئاکامه‌که‌یه‌تی. چوونکهنهیان توانی
له‌گه‌ڵ یه‌کتری تفاهم بکه‌ن. ﴾ بێ ده‌نگ دا نه‌نیشت. هه‌رچه‌ند ده‌یه‌ویست
وا نیشان بدا که‌بێ لایه‌نه. به‌ڵام دیتمان بهکردهوهوانهبوو. لێره‌دا
دوو ده‌سته‌ی ناکۆک بۆ به‌رژه‌وه‌ند یه‌کیان گرت تاقمی مه‌لا حه‌سه‌ن
کهدایمهبهدوای ناکۆکی وهیهوهلهلایهک، له‌گه‌ل ماموستا و تاقمی کاک
باباعه‌لی که‌ئێستا ئیدی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ناوچه‌گه‌رایی کهسهرتۆپ
بوو وه‌لا ناوهلهلایهکی تر. ئه‌گینا بابا عه‌لی و مه‌لا حه‌سه‌ن کوجا
مه‌رحه‌با!!!!! ئه‌م سێ کهسهبوونهتاقمێک. کۆنگرهپێکهات و ته‌واو بوو.
کاک مسته‌فا بێ بهرنامههاتهپێش و هیچ گه‌ڵا ڵه‌یه‌کی کاری پێ نه‌بوو.
تهنیاشتێکی پێ بوو ئه‌ویش چاکسازی یان به‌واته‌یه‌کی تر پاکسازی حیزبی.
هه‌روه‌ک ئهوهحیزب ماڵهبابێتی!!که‌س زه‌حمه‌تی نه‌کێشاوه‌و عاره‌قه‌ی
نه‌ڕشتووه. له‌بیری چۆ تهوهکهئهو سکرتێریحیزبێکی دێمۆکڕاتهنهک
که‌سێکی تر. نه‌ک ئه‌و هیچ که‌سێکی تر بۆی نییهبێ بهڵگهتهنیا له‌به‌ر
ئهوهکهفڵان که‌سم ناخۆش ده‌وێ یان به‌قسه‌ی چه‌ند که‌سی ده‌ورووبه‌ری
کهلیپاولیپن له‌گریمانه‌ی ده‌روون که‌سیک یان که‌سانیک، بێ ئه‌وه‌ی
شتێکیان له‌سه‌ر بێ له‌حیزب وه‌لا نێ. ئهوهیهتێگهیی شتنتان
لهدێمۆکراسی!! قوتابی بێ ئیستعدادی ماموستای دێمۆکراسی!!!
واباشهئهوهتان له‌بیر نه‌چێ ئه‌م حیزبهبه٦. ساڵ ته‌مه‌نی پڕ
له‌هه‌ورازو نشێوی، حیزبی کۆ مهڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و کادرو
پێشمه‌رگه‌کانی به‌تایبه‌تی یه، کادروپێشمهرگهکانی له‌هه‌موو خۆشی و
ناخۆشیی یه‌کانی دا شه‌ریکن. له‌سه‌ر که‌وتن وشکستی ئه‌م حیزبه‌دا هه‌موو
به‌رپرسیارن. که‌وابوو نه‌ک ههرجهنابی کاک مسته‌فا ههرهێچ که‌سێکی تر
بۆی نییهخوی به‌خاوه‌نی ئه‌م حیزبهبزانێ وخه‌ونی ئاڵۆز ببینێ. به‌ڵێ
بهداخهوهههر وه‌ک ئیشاره‌م پێ کرد هێندێک که‌سی ده‌روون نه‌خۆش ده‌وری
کاک مسته‌فای داوهوهدهیانهوێ حیزب بهئاقارێک دا به‌رن
کهجگهلهقازانجی دوژمنانی کوردوکوردستان له‌سه‌رووی ههموانهوهکۆماری
ئیسلامی ئێران که‌سی ترقازانجی لێ ناکات. له‌م لا شهوهماموستا
که‌نه‌یتوانی له‌ململانێ دا پاڵێوراوی خۆی کاک بابا عه‌لی بۆ سکرتێری
سه‌ربخا، هێڵی سووری به‌زاندو بۆ هێندێک بهرژهوهندیتایبهتی ودرێژ
خایه‌نی خۆی که‌قه‌ت ڵێ خافڵ نهبووهبێ لایه‌نی شکاند‌و و له‌گه‌ڵ کاک
حه‌سه‌نی رستگار کهماموستا بۆ رۆژێکی ئاوا بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی
حیزبی!!پێکهێنایه‌وه، بۆ ململانی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات زۆرتر پاڵیان وێک دا.
ناکۆکێکهبهداخهوهبهردهو امه. هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا بۆ
چارهسهریگیروگرفتهکانیان په‌نایان بردۆته‌به‌ر یه‌کێتی وپارتی.
دیارهدهوری تێکده‌رانه‌ی کاک سه‌ڵاحی موهته‌دی و ئاگرخۆش کردنی کاک
عه‌بدوڵای موهته‌دی بۆ قووڵ کردنه‌وه‌ی هه‌رچی پتری ناکۆکییه‌کانی نێوحیزب
حاشای لێ ناکرێ. کاتێک ده‌مدی کۆری حیزب بهنۆرههاتوو چۆی کاک
مهسعوودبرزانی و یهکێتیدهکهن لێتان نهشارمهوهزۆری پێ که‌یف خۆش
بووم. رهنگهپرسیار بکه‌ن بۆچی؟ منی ساویلکهوام بیر دهکردهوهئێتستا
که‌کاک مه‌سعوود دهسهڵاتێکیههیهو پاش قهدهریکی تر دهبێتهسهرۆکی
هه‌ریم، که‌ئه‌ویش خهریکهبۆ ده‌سره‌یه‌ک قهیسهرێک بسووتێنێ، وه‌فدی
حیزبی دێمۆکرات ده‌چنه‌لای وپێ ده‌ڵێ:جه‌نابی سه‌رۆک ئێستا که‌پاش
قه‌ده‌رێکی تر به‌ره‌سمی وقانوونی ده‌بێ سه‌رۆکی هه‌ریم و له‌کوردستان که‌س
له‌تۆ به‌هێزتر نابێ و ئه‌و ده‌م سه‌روه‌ریی وگهورهییت ده‌ر ده‌که‌وێ
کهلهبههێزی دا داوای لێ بوردن بکه‌ی. وهرهداوای لێ بوردن له‌حیزبی
دیمۆکرات و خه‌ڵکی کوردستان بکه، که‌بۆ سه‌پاندنی شهر به‌سه‌رخه‌ڵکی
کوردستان دا ته‌رمی بارزانیتان له‌گۆر هێنایه‌ده‌رو و به‌ده‌ستوری حکو
مه‌تی ئێران بهسهرحدکا ئه‌م حیزبهبهفهرههنگ وبهپرستیژ_تان داهێنا و
شان به‌شانی پاسدارانی ئێران ئه‌وه‌ی جینایه‌ت وخه‌یانه‌ت بوو کردتان.
هه‌تا پێشمه‌رگه‌ی حیزبتان له‌دیوی گه‌رمێن نه‌کرد ده‌ست به‌رداری نه‌بوون.
وام بیر دهکردهوهحدکا به‌بارزانی ده‌ڵێ داوای لێ بوردن له‌بنه‌ماڵه‌کانی
گوندی حه‌ڵبێ وکۆتکانی شنۆیهبکهکهبهدهست چه‌کداره‌کانتان به‌کۆمه‌ڵ
قه‌ڵاچۆ کران. داوای ڵێ بوردن له‌خه‌ڵکی شاری شنۆیهکهپێت ده‌کووتن
ئهوهندهچاکهتان ڵه‌گه‌ل کردوین مهگهربهکوشتن وه‌ڵامتان بده‌ینه‌وه.
داوای لێ بوردن له‌رووحی گه‌ور هی قاسملوو که‌ئه‌و تاوانهگهورهتان
وه‌پاڵ دا، که‌له‌گه‌ڵ ئاستی وشیاری و فه‌رهه‌نگ وگه‌وره‌یی ئه‌و
نه‌ده‌گونجا و ناسناوی سهداملووتان پێ به‌خشیبوو. پاشانیش راستێیهکان
ده‌رکه‌وتن کێ سه‌دامێ یه. ئه‌و که‌سه‌ی سه‌دامی هێنایهههولێر وبراوخوشکی
کوردی پێ کوشت، یان ئه‌و که‌سه‌ی کهرووسوریی وسه‌ربه‌رزیی بۆ رێبوارانی
خۆی جێ هێشت. خۆ زگهدهخوازم کۆماری ئێسلامی ئێران به‌ده‌ردی سهدامهکهی
دۆستتان بچێ که‌هه‌تا نه‌رووخا لهگووڵێ کاڵترتان پێ نه‌ووت بزانین ئێوه‌و
حیزبه‌کانی کوردستانی باشوور ده‌توانن ئه‌م رووسووریهی قاسملووی نه‌مر
به‌تایبه‌تی حیزبی دێمۆکرات به‌گشتی له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌عس دا
به‌نیسبه‌ت کوردی باشوور و خه‌باته‌که‌ی بۆ خۆی وبۆ مێژوو تۆماری کردوه‌بۆ
خۆتانی تۆمار بکه‌ن؟! داخوا ئه‌و کات داوای لێ بوردن له‌خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات
ده‌که‌ن؟!به‌ڵێ وام زانی ده‌یانه‌وێ پارتی داوای ڵێ بوردن له‌خه‌ڵکی
ناوچه‌کانی، سۆما برادۆست، تهرهگهوهڕو مه‌رگه‌وه‌ڕ، پیرانشار، شنۆ‌و
نهغهدهههوشاروو مه‌ریوان و ئه‌و سه‌دان شههیدهبکا کهبهگوللهی
چه‌کداره‌کانی پارتی شه‌هید کران. داوای لێ بووردن له‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکی رۆژ
هه‌ڵاتی کوردستانکهچهکدارهکانی پارتی دڕنده‌تر له‌پاسداران خه‌ڵکیان
کوشتار ده‌کردو و گوند‌و موچه‌و مه‌زرایان ڵێ ده‌سووتاندن. پارتی پاش ئاش
به‌تاڵ ته‌نیا جارێک له‌گه‌ڵ به‌عس لهخاکورک شه‌ری کردوهئهویش ناوی
داستان وحه‌ماسه‌ی خاکورکیان له‌سه‌ر داناوه‌و
کردوویانهتهبنێشتهخۆشکهههردهیڵێن و ده‌یڵێنه‌وه. ئه‌گینا پارتی
کهلهکوردکوشتن دا میداڵیای زێڕی ههیهلهحهفتاوو پێنجهوتا ٩٦ هه‌ر
گولله‌ی به‌سینگی کوردهوهناوه. له‌کاره‌ساتی هه‌کاری وهبگرهتا شه‌ری
چه‌ند ساڵه‌ی له‌دژی کوردی رۆژ هه‌ڵات ا شه‌ری براکوژی ٩٤ و شه‌ڕ له‌دژی پ
کاکا وچه‌ند شه‌ڕی تر. لام وابوو بۆیه‌ش سه‌ردانی یه‌کێتی ده‌که‌ن تاکوو پێ
رابگه‌یه‌نن ئێستا کورد که‌سه‌ری له‌نێو سه‌ران دیاره‌و مام جهلاڵیش
سهرکۆما رهویهکێتیقهت وابه‌هێز نه‌بووه، داوای لێ بووردن له‌خه‌ڵکی
کوردستانی رۆژهه‌ڵات و بنه‌ماڵه‌و که‌س وکاری زیاتر لهو٥. . شههیدهبکهن
کهلهساڵ ٩١ وهتا٩٦لهناوچهی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێوهوهپارتی دا
به‌دنه‌دانی کۆماری ئیسلامی و له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانی
باشوورهوهشههید کران. وام زانی بۆێهدهچنهلایکۆمهڵهههتا بڵێن چی دی
کای کۆن به‌با ناکه‌ین وباسی هه‌ڵبژارده‌کانی ساڵی ٥٨ ی هه‌تاوی ناکه‌ین و
ئێوه‌ش واقع بین بن و به‌تاکتیک باسی کێشهیکورد مه‌که‌ن و له‌رابردو
ئه‌زموون وه‌رگرن و بارودۆخی ئێستای کوردستان وئێران هه‌ست پێ بکه‌ن و
وه‌رن به‌ره‌یه‌کی به‌هێز به‌به‌رنامه‌یه‌کی روون وپێشکهوتۆانهپێک بێنین.
به‌ڵام بهداخهوهههموو خه‌ون وخه‌یاڵ بوو. تۆ مه‌ز قوتابیانی
دۆکتۆرقاسملوو هاوسه‌نگه‌رانی دوکتۆر شه‌رفکه‌ندی به‌م دهرگاوبهودهرگا
دا دهسورێنهوهوهاوسهنگهرانی ٢٦ ساڵ خه‌بات له‌لای ئه‌م و ئه‌و
له‌سه‌روو گوێلاکی یه‌کتری ده‌ده‌ن. له‌سه‌ر چی؟ گۆیا لایه‌ک له‌لایه‌که‌ی
ترقودرهت و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وێ!!! ده‌سه‌ڵات له‌چی دا لهپارڵمان دا؟
له‌حکومه‌ت دا؟لهدامهزاوهمهدهنی یه‌کان دا؟ لهپولیس وهێزی
چه‌کداردا؟یان له‌قه‌ڵای کۆیهودهشتی سووتاو بێ ئاوی ئازادی و زه‌ویه‌سپی.
به‌راستی هه‌رچی که‌لێن وقوژبنی مێشکم گه‌رام وشه‌یه‌کم نهدوزێوهشایستهی
ئه‌م هه‌ڵس و که‌وته‌ی ئێوهڕێبهرانی حدکا بێ. جگهلهسهر
ڵێ شێواو
ئێوهکهدهسهڵاتخوازی بێ بنه‌ما، به‌ری چاوی گرتوون ئێوهکهبێ
باوهریتان له‌ناو ئه‌م کادرو پێشمهرگهدڵسوزانهدا پێک هێناوهکهسهر
ده‌مانێک فهخروشانازیان بهرێبهرانیان ده‌کرد. به‌شی زۆری ئه‌نێرژی خۆتان
بۆ دژایه‌تی یه‌کتری ته‌رخان کردوه‌و کۆماری ئیسلامی له‌خه‌باتی ئێوه‌دا
ناوی له‌کوله‌که‌ی ته‌ریش دا نییه. سه‌یر ئه‌وه‌یه﴿ کاک مسته‌فا لهوت وێژ
له‌گه‌ل کوردستان تێ وێ دا گله‌یی لهئۆپۆزیسێونی ئێرانی ده‌کا که‌ئه‌وان
له‌جیاتی دژایه‌تی له‌دژی جمهوری ئێسلامی دژایه‌تی یه‌کتری
ده‌که‌ن!!!به‌راستی تۆ بڵێی گه‌مه‌کردن بهئاوهزهو شعوری خه‌ڵک
سنوردارنهبێ﴾؟به‌راستی پێتان وایهکادرو پێشمه‌رگه‌کانی حدکا به‌دیتن
وبیستنی ئه‌م شانۆ بێز هێنهرهدهبێ له‌چ بار‌و دۆخێک دابن؟ده‌زانم
ده‌رونمان پڕهلهقین پڕهلهبێزاری له‌خۆمان و ڕابردومان. پڕهلهبێ
باوه‌ڕی بهمجۆرهسهرکردانهکهسهبارهت به‌کورسی هه‌موو رابردووی خۆیان
دهخهنهژێر پرسیاره‌وه. بۆیهئهرکی کادرو پێشمهرگهدڵسۆزهکانی حدکا
له‌م باروودۆخه‌دا له‌م شانۆ دڕامایهکهکۆماری ئیسلامی ئێرانیش به‌هۆی
ده‌ست وپێوه‌نده‌کانی ده‌وری خۆی ده‌بینێ قورس وگرانهکهزۆربهکورتی
ئاماژه‌یان پێ ده‌که‌م: له‌ڕاستی دا ده‌کرێ به‌ده‌نه‌ی حیزب به‌سێ که‌رت
دابه‌ش بکرێ: ده‌سته‌ی یه‌که‌م لایه‌نگرانی کاک مست فان. که‌رتی دووهه‌م
لایه‌نگرانی ماموستان. ئه‌م بهشهلهبهر ئهوهلهدوو به‌ش
پێکهاتووهلایهنگرانی ماموستا وکاک باباعه‌لی له‌لایه‌ک و ئه‌و تاقمه‌ی
پێشتر ناوی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگرێیان له‌خۆ نابوو له‌لا یه‌کی
ترهوهههروهک کووتم ئێستاشئاشتبوونهوهیهکی جیدی له‌نێوان به‌ده‌نه‌ی
هه‌ردوو لاپێک نههاتووهزۆر کۆک نین. دیارهلهڕێبهرایهتێکهدا کۆکن.
چونکهباش ئه‌وه‌ی به‌ڵێنیان بهکاکحهسهنی رهستگارو حوسێنی مه‌ده‌نی درا
بیانکهنهدهفتهری ساسیی و چه‌ند که‌سێکیش کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئاو
به‌ئاگره‌که‌دا کراو فراکسیۆن له‌چاوتروکانێک دا بووبهحیزبی دێمۆکراتی
شۆڕشگێڕ‌و قاسملووی دیکتاتۆر!!!بووبهدیپڵۆمات وکه‌سایه‌تی ناوداری
کورد!ئیتر به‌رپرسی خوێنی ئه‌بووبه‌کری مست فازادهو دیار‌و چه‌ند رۆڵه‌ی
تێکۆ شه‌ری تر چ کهسێکهبهقهول فارس کووته‌نی به‌توون!!!لا یهنگرانی
ئه‌م دوو دهستهیهواتهکاک مسته‌فا و ماموستا هه‌م لێرهلهکوردستان هه‌ن
هه‌م له‌کۆمیته‌کانی حیزب لهدهرهوهوڵات به‌شێنه‌یی د همیان له‌ده‌می
یه‌کتر ناوهوهختهیهکتری بخۆن. هێندێکیان ئاگاهانهبڕێکیان ده‌ر
وێشانهتیکهڵ ئه‌و گۆنگهڵهناپیرۆزهبوون. به‌لام ده‌سته‌ی سیهه‌م
که‌هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا رووی قه‌سه‌م زۆرتر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه. ئه‌م
دهستهیهپێکهاتوون له‌به‌شێکی به‌ر چاو له‌م کادر و پێشمهرگهدڵسۆزو
شۆڕشگێڕانه‌ی ناوه‌وه‌ی وڵات و هه‌میش له‌م کادرو پێشمه‌رگانه‌ی
دهرهوهوڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌م تێکۆشهرهکۆنانهی حیزب که‌به‌هه‌ر هۆیه‌ک
وازیان له‌حیزبایه‌تی هێناوهئهم هاوڕیانهلهگهڵ ئه‌م گهمهیهنین.
هه‌موو هه‌ست و وجودیان خزمه‌تی سادقانهبهحیزب وکێشهرهوا ی
گه‌له‌که‌یانه. بێزارن لهدهستههندی. هه‌موو وجودیان پڕهلهقینی
شۆڕشگێڕانهلهدژی ئه‌م تاقما نهکهخهریکن له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی که‌مپی
کۆیهههموو شانازی یه‌کانی حیزب. هه‌موو فیداکاری و ئه‌م خوێنانه‌ی
له‌پێناوی ئامانجه‌کانی حیزب ا رژاون. هه‌موو هیواو ئاواته‌کانی خه‌ڵکی
کوردستانی رۆژهه‌ڵات ئاگایانهفیدا ده‌که‌ن. به‌ڵێ ئه‌م گروپهپتر
له‌هه‌موو که‌س له‌م ناکۆکی وململانێ ناسیاسی یه، ململانی بۆ ده‌سه‌ڵات
له‌بنکه‌ی کۆیه، ئازار ده‌چێژن زۆریان له‌به‌ر پاکی وسه‌داقه‌ت
له‌وانه‌یه‌تووشی نه‌خۆشی رووحی ببن. ئه‌م دهستهیهههر چه‌ند
هبهتایبهتی له‌ده‌ره‌ه‌ی وڵات ژوماره‌یان زۆرهبهلام بهداخهوهپرش
وبڵاون. بۆیهپێشنیاری روون و کۆنکرێتی من به‌م دهستهدڵسۆزو
بهرپرسهئهوهیهکهپێش هه‌موو شتێک لهناوهوهدهرهوهی کوردستان
خۆیان ڕێبخه‌ن. له‌ده‌وری یه‌کتری کۆ ببنه‌وه. ئینجا په‌یوه‌ندێکی
ئۆرگانیکی له‌گه‌ڵ یه‌کتر گرێ بده‌ن ئاڵ وگۆری بیروڕا بکه‌ن. ببنه‌هێزێکی
به‌هیز. هێزیکی فشار بۆ سه‌ر هه‌ردوو باند. زۆر به‌تووندی بیان خهنهژێر
فشارهوهکهدهست له‌ململانێ بۆ هیچ هه‌ڵبگرن به‌تایبه‌تی
پێویستهئهوانهی له‌نێو حیزب دا ئاگری بن کایه‌ن له‌قاو بده‌ن و به‌راستی
ڕیسوایان بکه‌ن. ئه‌وه‌ش پێویست به‌خه‌باتێکی تووند و تیژ وسه‌خت هه‌یه.
به‌تایبه‌تی ئه‌رکی هاوڕییانی ده‌ر ه‌وه‌ی وڵات که‌له‌باری ئابورری وژیان
وگوزهرانهوهبهحیزبهوهگرێ نه‌دراون و ئیمکاناتی په‌یوه‌ندیان
ههیهئاسان تره. ده‌بێ شێلگیرانهخهبات بکه‌ن وببنهئههرۆمی فشار بو
ئه‌م دوو ده‌سته‌یه. ئێوهکهلهم وڵاتانه‌ی لێ ده‌ژین رۆژێ چه‌ندین جار
له‌نێو خێزان دا، له‌قوتابخانه، له‌شه‌قام وکۆ ڵان، له‌شوێنی کار دێمۆکراسی
بهدهمارو پێ ستهوهههست پێ ده‌که‌ن نه‌ک هه‌رنابێ ببنهپاشکۆی ئه‌م
ململانێ ناسیاسیانهو دوور له‌گیانی دێمۆکراسی به‌ڵکوو ده‌بێ
ببنهلهمپهریک له‌حاست هه‌ر ناکۆکێکی له‌م بابه‌ته. ئیوهدهبێ ده‌ورتان
هه‌بێ له‌داڕشتنی به‌رنامه‌و گه‌ڵا ڵه‌کانی حیزب دا. پێویستهدهوری
چاکسازیتان هه‌بێ و له‌ئه‌زموونی ولاتهکانتان بۆ باشتر کردنی ره‌وتی
خه‌باتی حیزب به‌قازانجی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان که‌ڵک وه‌ربگرن. پێم
وایه‌ئه‌م ده‌سته‌یان خه‌تی سێههمهپێویستهخۆی رێک بخا، خۆی بههتز بکا،
بۆ کۆتایی هێنان به‌م گێرهوکێشهبێ نێوهرۆکهپێشنیاری ڕوونی خۆی بدا
به‌هه‌ردوو لا. گه‌رهاتوو کۆتایان به‌م وهزعهنههێنا هه‌موو وزه‌و
تواناتان ته‌رخان بکه‌ن بۆ له‌قاو دانی عاملانی ئه‌م کێشه‌یه‌و ریسوایان
بکه‌ن و تڕویان_ته‌رد_ بکه‌ن پێشانیان دهن کهئهوانهشایستهی سه‌ر کر
دایه‌تی حیزب نین. له‌کۆتایی دا هیوادارم کێشهکهکهبهداخهو
هبۆتهبنێشتهخۆشکهی مه‌جلیسان، نه‌ک هه‌ر دوژمن دۆستیش گاڵته‌مان پێ
ده‌کا خهریکهئابرووی سیاسی ئه‌م حیزبهبهئهخلاقهدهبێتهقوربانی سه‌ر
لێ شێواوی ئه‌م دوو تاقمهبهلای چاکه‌دا ببڕێته‌وه. ڕهنگهبهدوای بڵاو
بوو نه‌وه‌ی ئه‌م ووتارهلهلایهن دهروێشهکوێرو که‌ڕ ه‌کانی هه‌ردوو لا
بکهومهبهر پلار و هه‌ر وه‌ک باوهسهد قسه‌م بۆ هه‌ڵبه‌ستن. یه‌ک بڵێ
ئه‌گه‌ر وا دڵسۆزی بۆ له‌جێی خۆی باست نه‌کردوه. ئه‌وی تر بڵێ پیا وی
جمهووری ئێسلا می یهنهینێ کان ده‌درکێنێ و هه‌ر یه‌که‌ی بۆ چوونێک.
پێویستهبهم ئازیزانهبڵێم من ٢٦ ساڵهشانازی ئه‌ندامه‌تی حدکا م
ههیهئهو قسانه‌شم له‌شوێنی خۆی باس کردوه. به‌ڵام چهندهڕای دۆستانی
حیزب کاریگه‌ری ههبووههی منیش ئه‌وه‌نده. ئه‌وه‌ش که‌پێمان وابێ جمهووری
ئیسلامی به‌م وهزعهنازانێ به‌ر له‌هه‌موو که‌س کڵاومان له‌سه‌ر خۆ ناوه.
جمهووری ئیسلام لایه‌کی کێشه‌که‌یه. بوختان به‌که‌س ناکه‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ر
پێمان وا بێ، کۆماری ئیسلامی ده‌ستی تێدا نییهئهمهئهوپهڕی ساکاریی
وسادهییما نه. مرۆڤ به‌خۆی نییهجاروبار فکری سه‌یر له‌که‌لله‌ی ده‌دا.
هه‌ر ئێستا به‌زه‌ینم داهات داخوا ئێستا ئه‌گه‌ر دوکتۆر قاسملوو دوکتۆر
شه‌ڕه‌فکه‌ندی زیندوو بوانهوهو ئه‌م وهزعهشپرزهیان دیبا چی‌یان ده‌کرد؟
گوومانم نییهههزار جار ئاواتیان ده‌خواست له‌شه‌رمان بچنهوهناو
گۆڕه‌که‌یان. سڵاو له‌یه‌ک ڕه‌نگی له‌یه‌ک ده‌نگی و هاوخه‌باتی! یه‌کگرتوو
بێ ڕیزی ڕۆڵهسادق و به‌ئیمان وشۆڕشگێڕهکانی حدکا بۆ ڕاماڵینی ناپاکی و
قازانج په‌رستان ودهسهڵاتخوازان له‌ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی
ئێران!م