قسه‌یه‌كیش بۆ دز.. وه‌ڵامێك له جیاتی ابراهیم جه‌عفه‌ری ... سام لهۆنی
باش
بڵاو كردنه‌وه‌ی بهرنامهكاری حكومه‌ته‌كی ابراهیم جه‌عفه‌ری و پشت گوێ
خستنی هه‌ندێ یا گشت مه‌سه‌له گرنگه‌كانی كورد، له‌سه‌ر زاری چه‌ندان
كه‌سایه‌تی و مهسئولهوه گازنده و باس له‌وه ده‌كری كه ابراهیم
جه‌عفه‌ری نیه‌تی به‌رانبه‌ر كورد باش نییه و ئۆپۆزسیۆنی عێرِاقی تا
گه‌یشتنه كه‌ناری ئارامی و كورسی و ده‌وڵه‌ت كوردیان له بیر بوو، هه‌موو
ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كوردیان له بیر كردووه، هه‌ر بۆیه‌ش لهبهرنامهكاری
حكومه‌ته‌ی جه‌عفه‌ریدا هیچ باسێكی له گهرِانهوهی ناوچه كورد نشینه
تازه ئازاد كراوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت باسی هه‌رێم و
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی (58) ـی یاسای ئیداری
ده‌وڵه‌ت و وه‌زعی كه‌ركوك نه‌كراوه.
له‌م بابه‌ته قسانه
و چه‌ندانی تریش، له وه‌ڵامدا وته‌بێژێك به ناوی حكومه‌ته‌كه‌ی
جه‌عفه‌رییه‌وه رایگه‌یاند كه به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی له
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به تێر و ته‌سه‌لی باس‌و خواسی له‌سه‌ر كراوه و
پاش خوێندنه‌وه‌ی هیچیهكێ له وه‌زیره كورده‌كان نارِهزایی له‌سه‌ر ده‌ر
نهبرِیوه و به‌بێ ئاگاداری ئه‌وان نه‌كراوه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان نیزانن
خۆمان باش ده‌زانین كه وه‌زیره‌كانمان له به‌غدا به‌بێ پرسی سه‌ره‌وه‌یان
ده‌ست به ئاودا ناكه‌ن جاوه‌ره ئیمزا كردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری
ده‌وڵه‌تێك.
كاتی ئه‌م خه‌ڵه‌تان
و فێڵلی كردنه ده‌بینم و كاتێ وه‌ڵامه‌كه‌ی جهعفهریشم بیست و بینی زۆر
به كه‌م و شهرمنۆكانهم بینی بۆ ئه‌و بێ شه‌رمی و كوردایه‌تی فرۆشتنه‌ی
یه‌كیه‌تی و پارتی و به‌زه‌ییم به هاوڵاتیانی هه‌میشه خه‌ڵه‌تاوی
كوردستاندا دێته‌وه.
هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینی
به بوونی برِێزان مام جه‌لال و كاك مه‌سعود یه‌كێ به سه‌رۆكی كۆمار و
ئه‌ویتر به سه‌رۆكی هه‌رێم زۆرێك له خه‌ڵكه به‌سته‌زمانه‌كه‌ی كوردستان
رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كه‌وتنه سه‌ما كردن و خۆشی دهربرِین وه‌كوو
ئه‌وه‌ی نه‌زانن كێ ده‌ست به‌رداری هه‌موو مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، و
داهاتووی كه‌ركوك بووبێت؟ ئه‌ویش پێش هه‌ر كارێك و له دانوستانه درێژ
خایهنهكانیاندا و له‌گه‌لڕ لیسته‌كانی تری ناو په‌رله‌مانی عێراقیدا
برِێندراوهتهوه.
به‌ڵام جه‌ماوه‌ر
دیسان خهڵهتاونهتهوه به هه‌مان دروشمه كۆنه‌كان، ئیتر نازانم ئه‌م
میلله‌ته بۆ گله‌یی له جه‌عفه‌ری و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات، كه به‌راستی
رۆڵه‌یه‌كی به ئه‌مه‌كی میلله‌تی خۆیه‌تی (شێعه) و له‌پێناو خزمه‌ت
كردنیدا هه‌موو كارێك ده‌كات و له‌سه‌ریشی هه‌رگیز ته‌نازول و موجامه‌له
ناكات.
سه‌یر له‌وه‌دایه
هاوڵاتی ئه‌م كوردستانه‌ی لای ئێمه زۆر به ئاسانی رابردوی له بیر ده‌چێ
و دیسانه‌وه ده‌ست ده‌كاته‌وه به سه‌ما كردن به گۆرانی كوردایه‌تی و
وه‌ك ده‌ڵێن حاڵی لی دێته‌وه، مه‌سعودی ده‌ڵێت: كورد گه‌لێكن چل جار به
بیانویه‌ك ده‌توانی بیخه‌ڵه‌تێنی و جارێكی‌تریش به هه‌مان بیانوو ده‌توانی
قۆڵی ببرِیت، ده‌ی براینه كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه تۆزی به خۆماندا
بێینه‌وه و به باش بڵێین باش و به خراپ بڵێین خراپ.