كێ
له پشت كاره تیرۆریستییه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌یه؟!.. ... میر هۆشمه‌ند
هه‌ولێر
پایته‌ختی دووه‌می كۆماری عێرِاق و یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان و ڵانكهی
زۆری حزبه كوردستانی و ناوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مه چه‌نده‌ها جاره
ده‌كرێته ئامانجی گڵاو و تێكده‌رانه‌ی كۆمه‌ڵه تیرۆریستییه‌كان، ئه‌ویش
به شێوازێكی زۆر درِندانه و دوور له هه‌موو پێوه‌رێكی مرۆڤانه، به‌ڵام
ئه‌مه جێی سه‌رنجی من نییه چونكه كاتی وتم تێكده‌ر و تیرۆریست و
نامرۆڤانه ئیتر ناكری باسی پێوه‌ر و ویژدان و ئه‌خڵاق و دین و ئینسان
بكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی سه‌رنجی من راده‌كێشی ئه‌وه‌یه كه بۆچی هه‌ولێر؟
بۆچی ئه‌م شاره سالم و دوور له‌هه‌موو توندوتیژیه‌ك؟ هه‌ولێر هه‌ر له
كۆنه‌وه ڵانكهی كه‌سان و خه‌ڵكانیتر بووه له سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ و
خه‌باتی نهێنی، و له روویه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی بوونی زانكۆی ێهڵاحهدین
هه‌میشه قوتابی سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی كوردستانی تێدا بووه، ناوه‌ندێكی باش
بووه بۆ بازرگانی، هه‌ولێری ناسراو به ده‌شته به پیت و
به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی، له‌م سه‌رده‌مه نوێشماندا ڵانكهی گشت حیزبه
كوردستانییه‌كان و نوسینگه‌ی ده‌زگا و رێكخرا و حكومه‌ته ئیقلیمییه‌كان و
ته‌نانه‌ت هه‌موو جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌كیش بووه، باشه بۆ ده‌بی ته‌نها
شاری هه‌ولێر شاری بێوه‌یی و دوور له هه‌موو گێچه‌ڵه‌كان ببێته ئامانج و
شوێنی غارغارێنی تیرۆریستان، ئایا هه‌ولێری قه‌ڵا و مناره ئه‌وه‌نده
زه‌بری كوشنده‌یه به‌رانبه‌ر تیرۆریستان؟ ئایا چ رقوو قینێكه له‌م
شاره
پاڵ ده‌نێ به
مرۆڤه‌وه (ئه‌گه‌ر پێیان بوترێت مرۆڤـ) بۆ ئه‌نجام دانی ئاوه‌ها كارێكی
درِندانه! ئایا ئه‌م
كه‌س
به‌كه‌س وپه‌یوه‌ندییه
نادروسته‌ی نێوان جه‌ماوه‌ر و ده‌زگاكان به‌رپرسه‌كان له پاراستنی گیانی
هاوڵاتیان
وه‌ڵامێكی ئاسایی نییه بۆ كه‌م ته‌رخه‌می و بێسهرو به‌ری ده‌زگاكانی
ئاسایش و پۆلیس كه كاره‌كه‌یان به باشی ئه‌نجام ناده‌ن و ته‌نها چاڵاكی و
جوڵانهوهیهكیان ئه‌زیه‌تدانی خه‌ڵكان و داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان و
نه‌هێشتنی ده رس و ده‌ركردنی گه‌نجان له مزگه‌وت و به روونیش دیاره كه
ئه‌مه سه‌ره‌نجامی چی ده‌بێت و كار به‌ره‌و كوێ ده‌كێشی به تایبه‌ت له
شارێكی وه‌ك هه‌ولێردا، ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه حكومهتۆكهكهی
سلێمانی له خزمه‌ت مزگه‌وت و گه‌نجانی مزگهوتدایه، ئایا نه‌بوونی له‌م
جۆره كارانه به تایبه‌ت به‌م درِندهییه له پارچه‌كه‌ی تری هه‌رێمی
كوردستانی عێراقدا جێی پرسیار و تێرِامان نییه؟ ئایا حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم
به كه‌سك و زه‌ردییه‌وه چ جیاوازیه‌كیان هه‌یه له ته‌عامول كردنیان
له‌گه‌ڵ تیرۆریستان، ئه‌مه له ڵایه‌ك و له‌ڵایه‌كی تریشه‌وه ئایا ده‌كری
بڵێین نه‌خێر تیرۆریستان و یه‌كی له حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم هه‌ندێ
به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كیان ده‌خاته‌وه، ده‌ڵیی چۆن؟!.. بۆ نمونه نه‌بوونی
كاری تیرۆریستی له دهڤهرهكی مندا و له‌به‌رانبه‌ریش چاوپۆشی له
هاتووچۆ و حه‌وانه‌وه‌ی كاتی كه وه‌كو وتراوه سیاسیه‌ت دایك و باوكی
نییه و ره‌وا و نارِهوا نازانێ، ئایا حكومه‌تانی دراوسێ چ رۆڵێكیان
هه‌یه له بوون و نه‌بوونی ئه‌م كارانه له‌م هه‌رێم و ئه‌و هه‌رێمه‌دا
زۆر جار بیستموومه له وڵاتێكی دراوسێ و له‌نزیك شاری (.. .. ) دا
سه‌ربازگه‌یه‌كی ته‌واو ئاماده‌كراو هه‌یه بۆ ئه‌و درِندانهی پێویستیان
به مه‌شق كردن هه‌یه بۆ كاری تێكده‌رانه بۆ ناو عێرِاق، ئایا له
ئاوه‌ها
ناوچه‌یه‌كدا
جێی خۆی نییه گومان له پێش هه‌موو ئه‌گه‌رێكه‌وه بێت نه‌ك متمانه‌ی و
له‌گه‌ڵ خۆمانه، من لێره‌دا نامه‌وێ بڵێم والله فڵان ده‌سی هه‌یه له
فڵانه كاردا به‌ڵام ئایا ئه‌م مهسهڵانهش جێی تێرِامان نین.