ئێستا ره‌وتی نیشتیمانی ماوه یان نا ... شێواز سه‌عید
له‌دوای
جیابونه‌وه‌ی چه‌ند پێشمه‌رگه‌و کارمه‌ند و چه‌ند که‌سێکی سزادراو
له‌ریزه‌کانی حزبی زه‌حمه‌کێشانی کوردستان و دروست کردنی حزبێک به‌ناوی
ره‌وتی نیشتیمانی و داگیر کردنی باره‌گاکانی زه‌حمه‌تکێشان به‌هاوکاری
هێزه‌کانی یه‌کێتی به‌ناوی ئاسایش و پۆلیسه‌وه، هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆریان
دا ئه‌وه بکرێته کێشه‌و میدیاکان قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، بهلاَم وه‌ک
بچوکی خۆی سه‌یری کراو که‌س تاقه‌تی نه‌بوو دێڕێکی له‌سه‌ر بنوسێ، ئه‌وان
شه‌رعیه‌تیان ده‌دا به‌داگیر کردنی باره‌گاکانی زه‌حمه‌تکێشان و
زه‌حمه‌تکێشانیش بۆ ئه‌وه‌ی دڵی یه‌کێتی لێ نه‌ڕه‌نجێ هیچ هه‌ڵوێستێکی
نه‌بوو، ته‌نانه‌ت هه‌وڵی نه‌دا رێ له‌و شێوازه هه‌ڵخه‌ڵتاندنه بگرێـت
که ره‌وت بۆ له‌خشته بردنی هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانی زه‌حمه‌تکێشان گرتبویه
به‌رو هه‌ر رۆژه هه‌واڵی ئه‌وه ده‌هات ئه‌ندامێکی حزب یان خوێندکاران
چۆته ره‌وته‌وه و سه‌یاره‌یه‌ک یان چه‌کێکی دزیوه، بهلاَم
زه‌حمه‌تکێشان بێ ده‌نگی خۆی پاراست و نوقه‌ی نه‌کرد، دوای ماوه‌یه‌ک دوو
که‌سی به‌رپرس وازهێنانی خۆیان له‌ره‌وت له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا راگهیاندو
رهوتیش ئه‌وه‌ی مه‌حکوم کرد‌و مانه‌وه‌ی خۆی و سوربونی له‌سه‌ر حزبایه‌تی
به هه‌ڵوێست به خه‌ڵک و ئه‌ندامانی خۆی فرۆشته‌وه، ره‌وت درێژه
به‌خه‌بات ده‌دات تاده‌گاته ئامانجی خۆی، ماوه‌یه‌کی تر هه‌واڵی ئه‌وه‌هات
که ره‌وت به 60-70 که‌س داوای مۆڵه‌تی حزبی بوون له‌حکومه‌تی یه‌کێتی
پارتی ده‌که‌ن و ئه‌وانیش ته‌نیا بۆ جیابونه‌وه یارمه‌تیان دان و
مۆڵه‌تیان نه‌دانێ، مه‌لا هه‌ندرێن وه‌ک سواڵکه‌ر له‌ولا ده‌پاڕایه‌وه بۆ
مۆڵه‌تی حزبی و ده‌یگوت ئێمه له هه‌زاران ئه‌ندام زیاترمان هه‌یه‌و
ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ مۆڵه‌تمان پێ بده‌ن، ئه‌و هه‌میشه به فه‌خره‌وه
هه‌وڵه‌کانی دکتۆر سه‌رداری هاوڕێی دهنرخاندو به شۆڕشگێڕ‌و خاوه‌ن
هه‌وڵوێست ناوی ده‌برد، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی دکتۆر سه‌ردار گۆڵی خۆی
کرد‌و به‌دزی مه‌لا (که‌من تاکه که‌سێکم ناوی مه‌لا ده‌به‌م، ئه‌گه‌رنا
ناوی له‌کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا نیه) و براده‌ره‌کانی تری چونه ناو ریزه‌کانی
یه‌کێتی دیسان باره‌گاکانی ره‌وتیان داگیر کرده‌وه، ئه‌و مه‌لایه‌ی تا
دوێنی شه‌رعیه‌تی ده‌دا به‌داگیر کردنی باره‌گا، هات که‌وته بۆڵه بۆَڵ و
وه‌ک ورچی بریندار له رادیۆی نه‌وا قسه‌ی به دکتۆر سه‌ردار ده‌وت، که
خیانه‌تی کردوه باره‌گاکانی داگیر کردوه‌و دوێنێی خۆی له‌بیر چووبوه‌وه،
دکتۆر رۆشت و مه‌لاو براده‌رانی هه‌تیو که‌وتن، بێ پاره‌و پول و باره‌گا
هه‌ر رۆژه له
ده‌رگای حزبێکیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ریان بگرن و ده‌شیان وت، ره‌وت
دوژمنی زۆره بهلاَم درێژه به‌ڕه‌وت ده‌ده‌ین و ره‌وت ده‌مێنێت، ئه‌و سێ
چوار که‌سه‌ی له ڕوت مابوون به مهلاشهوه خوا کردی له حزبی سۆسیالست
وه‌رگیران و هه‌ندێک پله‌و پایه‌یان وه‌رگرت، بهلاَم سه‌یر له‌وه دابوو
له‌دوای چونه ناو حسکیشهوه، مه‌لا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راهاتوه بڵێت، ره‌وت
ده‌مێنێت، هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌وه، له رۆژنامه‌ی جه‌ماوه‌ر له هاته
هاتی خۆی نه‌که‌وتوه‌و له جومله ناموفیدهکانی خۆی به‌رده‌وامه، ئێمه
درێژه به ره‌وت ده‌ده‌ین تا ده‌گه‌ینه ئامانج!؟
ئه‌وه به‌سه‌ر هاتهکانه وه‌ک خۆی و من هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌کی بۆ ناکه‌م،
ته‌نیا یه‌ک نوکته به‌بیر خوێنه‌ران ده‌هێنمه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه،
رۆژێک گوێدرێژێک له‌ناو مێرگێکدا خه‌ریکی له‌وه‌ڕ ده‌بێت، گوێی له‌ده‌نگی
گورگ ده‌بێت خۆی گێل ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌وه گورگ نیه، دوای نزیک
بوونه‌وه‌ی زیاتری گورگه‌که، ئاوڕێک ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت راسته گورگه،
بهلاَم کاری بهمن نیه، دوای تۆزێکی تر گورگه‌که ده‌گاته لای و قه‌پی
پێدا ده‌کا، گوێدرێژ، ئه‌گه‌رچی ده‌زانێت کار له‌کار ترازاوه، بهلاَم بۆ
دڵنه‌وایی خۆی ده‌ڵێت: نهم ووت کاری بهمن نیه؟!