وه‌ڵامی كرده‌وه‌ی تیرۆریستانه‌ی هه‌له‌بجه‌، ده‌رپه‌رِاندنی ئیسلامی سیاسییه‌ له‌ كوردستاندا!

ئه‌مرِۆ 21 ی حوزه‌یران له‌شاری هه‌له‌بجه‌ كیمیایی بارانكراو، له‌شاری هه‌له‌بجه‌ی ئه‌سیری ئیسلامی سیاسی بۆ چه‌ندین ساڵ، له‌ شاری هه‌له‌بجه‌ی تاوانكاری خێلی حه‌مه‌، له‌شاری هه‌له‌بجه‌ی بۆمبارانكراوی ساڵی 1974، له‌كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیدا، به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ ناوی "ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان"و سی له‌ حمایه‌كانی به‌هۆی ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمب رێَّژكراوه‌وه‌، تیرۆركران. ناوبراو دو برای له‌گه‌ل "شه‌وكه‌تی حاجی موشیر"دا تیرۆركراون.

له‌سایه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌مرِۆی عێراقدا و له‌سایه‌ی داگیركاری ئه‌مه‌ریكا و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانی ئیسلامی سیاسی و جه‌نگی تیرۆریستی رِۆژانه‌دا، كوردستان له‌به‌رده‌م تێوه‌ گلانی ئه‌م جه‌نگه‌ تیرۆریستیانه‌دا په‌ل ده‌كوتی. تا ئێستا سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستیانه‌ به‌دووربون به‌ڵام ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ نیشانیدا، كه‌ شاری سلێمانی هه‌روا نامینێته‌وه‌. ئیسلامی سیاسی له‌ كوردستان، بی بناغه‌ و بی پایه‌گایی جه‌ماوه‌رییه‌، ئه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی كرده‌ هێزیك و ناوچه‌كانی هه‌ورامان و هه‌له‌بجه‌ی خسته‌ ژێر رِكێفیانه‌وه‌، شه‌رِی ناوخۆی نیوان هه‌ردوو حزبی ناسیونالیزمی كوردبوو، پێش له‌شكری بۆ جمهوری ئیسلامی ئێران و به‌هیزكردنی ئه‌م هێزانه‌ له‌پیناو شكاندنی هیزی به‌رانبه‌ردا بوو. به‌ڵام ئه‌مرِۆ له‌سایه‌ی داكیركاری ئه‌مه‌ریكاو هه‌روه‌ها هاوكاری بی درێغی ناسیونالیزمی كورد و حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی بۆ سیاسه‌ت و كرده‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆته‌ ئامانجێكی كاره‌ تیرۆریستیه‌كانی هێزه‌كانی ئیسلامی سیاسی. ئه‌وه‌تا له‌شاری هه‌ولێر ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیل بۆته‌ مۆدیل و تا ئێستا چه‌ندین كاره‌ساتی ئینسانی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌، ئه‌مرِۆش شاری هه‌له‌بجه‌ی گرته‌وه‌، شاریك كه‌ بۆماوه‌ی 10ساڵه‌ ئه‌سیری ئیسلامی سیاسی بوو، شارێك كه‌ تا ئێستا زام و خه‌مه‌كانی كیمیایی بارانه‌كه‌ی له‌ یادی هه‌موو كه‌سێكدا باقییه‌.

رِیكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ مه‌حكوم ده‌كات و له‌هه‌مان كاتدا بانگه‌وازی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات بۆ هه‌لپێچانی تیرۆریستانی ئیسلامی سیاسی. ئه‌م هێزانه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدابن وه‌كو له‌ شاری به‌غدا هه‌ن، یان له‌ په‌رله‌مان وه‌كو له‌ كوردستاندا یان ئۆپۆزیسیون بن، ناتوانن تیرۆریست نه‌بن، تیرۆر ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌ی ته‌واوی هیزه‌كانی ئیسلامی سیاسی پێًك ده‌هێنیت له‌ هه‌ركوێیه‌كی دنیا هه‌بن. له‌هه‌مانكاتدا تاكو ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری كورد سیاسه‌تی خۆیان گری دابێته‌وه‌ به‌ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكاو ئیسلامی سیاسییه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی عێراقدا، ئه‌وا بی گومان ئاگری تیرۆر كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا پریشكی تیرۆری به‌ركه‌وتوه‌. بۆ دورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، بۆ پاریزگاری له‌ ئاستێك له‌ ئه‌منیه‌ت و ئارامی كه‌ له‌كوردستاندا هه‌یه‌، وه‌ بۆ دورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق له‌ شه‌ری قه‌ومی، وه‌ڵامی گونجاو جیابونه‌وه‌ی كوردستان و پێكهێنانی ده‌وله‌تێكی عه‌لمانی و نا قه‌ومییه‌.

 

رِێكخراوی كوردستان

حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق

21/6/2005