پیرۆزبایی (چاك) بۆ به‌رِێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

به‌رِێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌موو هێز و تواناكانی ئه‌م پۆسته‌تان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بخه‌نه‌ كار. ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆیی به‌ تاكه‌ رِێگای رِزگاری یه‌كجاری گه‌له‌كه‌مان له‌ جینۆسایدكردن ده‌زانیین.

 لێره‌دا ئێمه‌ ئه‌م هه‌له‌ ده‌قۆزینه‌وه‌ و چه‌ند داواكارییه‌ك ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستی به‌ٌڕێزتان، هیوادارین بخرێنه‌ به‌رنامه‌ی كاری ماوه‌ی سه‌ركردایه‌تیتان بۆ هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێیان بكه‌ن.

  • گرنگیدان به‌ ژیانی پاشماوه‌ی قوربانییانی ئه‌نفال و كیمییاباران و بارزانی و فه‌یلییه‌كان و ته‌واوی قوربانییانی تر. داواكارین ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان بۆ دابین بكه‌ن، قه‌ره‌بووی ماوه‌ی رِابردووییان بۆ بكه‌نه‌وه‌، تا ئێستا هیچ گرنگییه‌ك به‌ ژیانییان نه‌دراوه‌ له‌ كوردستان، به‌ تایبه‌تیش له‌ ناوچه‌ی ده‌سه‌لإتی پارتییدا، تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه‌ بۆ دابینكردنی ژیانییان، كه‌ جێی رِه‌خنه‌یه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك.
  • پاكسازیكردنی ده‌زگا حیزبی و حكومییه‌كانی كوردستان له‌ به‌عسییه‌كان و نۆكه‌رانانی، له‌ جاش و فایلداره‌كان.
  • دادگاییكردنی تاوانباران، به‌ بێ جیاوازی.
  • ئاشكراكردنی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنانی شه‌ٌڕی ناوخۆ و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی گشت زیانێكی ماڵی و مه‌عنه‌وی كه‌ له‌ كه‌سوكاریان كه‌وتووه‌.
  • دروستكردنی ده‌زگایه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ له‌ جینۆسایدی گه‌لی كورد، فدراسیۆنی داكۆكی له‌ گه‌لی كوردستان كه‌ له‌ 12 رِێكخراوی دژ به‌ جینۆسایدی خه‌ڵكی كوردستان پێك هاتووه‌ ببێته‌ ناوكی ئه‌و ده‌زگایه‌.
  • گرنگی بدرێت له‌ بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی به‌ ناوچه‌ی قوربانییانی كاره‌ساته‌كان، له‌ كردنه‌وه‌ی زانكۆ، نه‌خۆشخانه‌، جێگای نیشته‌جێبوون و كارگه‌ و گشت پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی.
  • پێویسته‌ سنووری هه‌رێمی كوردستان بۆ تێكۆشه‌رانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان پارێزراو بێت له‌ هێرشی داگیركه‌ران، یارمه‌تی مادی به‌ په‌نابه‌رانییان بدرێت و له‌ سوكایه‌تی رِزگار بكرێن.
  • ته‌سكیه‌ و ته‌سكیه‌كاری له‌ كاروباری ده‌زگا حكومییه‌كان نه‌مێنێت و جیاوازی له‌ نێوان هاوولإتییانی كوردستاندا نه‌كرێت.
  • مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ رِێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حیزبی نه‌بێت، یارمه‌تی حكومه‌ت هه‌موو ده‌زگاو كۆمه‌ڵه‌و لایه‌نه‌كان بێ هیچ قه‌یدو مه‌رجێك بگرێته‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازین و هیوادارین ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیت جێی رِه‌زامه‌ندی پاشماوه‌ی قوربانییان و كوردی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و ته‌واوی هاوولإتییانی كوردستان بێت.

 

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالكردن و جینۆسایدی گه‌لی كورد –چاك

 14-6-2005

www. chak. info  chak_org@yahoo. com