كــــه‌ركـــووك.. . شاڵاو

 

ئه‌گه‌ر گـــیانم

لـه‌رِۆژانی سه‌خـتی ئه‌نفاڵ

نه‌به‌خشی به‌ كــۆرپه‌یه‌كی زینده‌ به‌چاڵ..

ئه‌گه‌ر دڵـــــــم

بۆ زامی قووڵی هــه‌ڵه‌بجه‌

نه‌تــوایه‌وه‌و نه‌بوو به‌ ئــاو

بۆ په‌یكــــه‌ری عومه‌ر خاوه‌ر

نه‌بووم به‌ یه‌ك تیشكی هـــه‌تاو.. .

ئه‌گــه‌ر سه‌رم

لـــه‌رِۆژانی پێشمه‌رگه‌دا

نه‌كرد به‌ قوربانــی چیا

نه‌بووم به‌هه‌ڵـــۆی به‌رزه‌ فرِ

له‌ئاسمانی هه‌مـــوو دونیا.. .

ئه‌گـــــــه‌ر خـوێنم

نه‌كرد به‌ خـــه‌نه‌ بۆ په‌نجه‌ی

ده‌زگـــیرانم.. . كاتێ كه‌ ئه‌و تازه‌ بووكه‌

ئه‌وه‌ خـــوێنم.. . ئه‌وه‌ سـه‌رم

ئه‌وه‌ گیانم.. . ئه‌وه‌ش دڵـــم

به‌قوربانی.. . بابه‌ گــورِ گــورِ و كـــه‌ركــووكه‌.

www. shallaw. info. se