یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئیدانه‌ی تیرۆریستان ده‌كات

جه‌عفه‌ر گوانی:

له‌ درێژه‌ی ئه‌و كاره‌ تیرۆریستییانه‌ی نه‌یارانی كورد و ئاشتی و هه‌ستی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن جارێكی دیكه‌ ئه‌و ره‌شبینانه‌ روویان كرده‌وه‌ شاری ره‌سه‌نی كوردایه‌تی هه‌ولێری پایته‌خت و جارێكی دیكه‌ش ئه‌من و ئاساییشی هاوولإتیانی ئه‌و شاره‌ بإ گوناهه‌یان شێوانده‌وه‌، دیاره‌ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌ پێش هه‌مو شتێك هه‌رچی هه‌ستێكی مرۆیی و ئایینییه‌ نیانه‌ بۆیه‌ش هه‌ر شوێنێكی هه‌بێت ئه‌وان ده‌ستی لێناپارێزن.

 بۆیه‌ زانایانی ئایینی وه‌ك سه‌رجه‌م جارانی پێشتر و هه‌روه‌ك له‌ ئایینده‌ش به‌رده‌وام ده‌بین، ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ تیرۆریسستییه‌ ده‌كه‌ین و به‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ هه‌ره‌ پیس و بإ ویژدانانه‌ی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین له‌ سه‌نگه‌ری مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان تیرۆریستان چه‌نده‌ به‌ خۆیان ریسوان ریسواتریان بكه‌ین، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ دژی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌ و ئه‌وانه‌ پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی بێتاوان تیرۆر بكه‌ن دیاره‌ خودی ئایینی پیرۆزی ئیسلام تیرۆر ده‌كه‌ن.

 هه‌ر بۆیه‌ لێره‌وه‌ داوا له‌ هاوولإتیان ده‌كه‌ین روو به‌رو بوونه‌وه‌ی تیرۆریستان به‌ ئه‌ركێكی ئایینی ره‌سه‌ن بزانن و ، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان له‌و نامرۆڤانه‌ ئاگادار نه‌كاته‌وه‌، زۆر به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێین: ئه‌وانه‌روو ره‌شی به‌رده‌م خوا و ئایین و نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمان و مرۆڤایه‌تی ده‌بن چونكه‌ شه‌رِی تیرۆر واجبێكی شه‌رعییه‌، دڵنیاشبن ئه‌وانه‌ نیشانه‌ی به‌ كۆتا هاتنیانه‌ و ته‌واو له‌ ژیان بإ ئومێد بوونه‌ بۆیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌و كارانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌نجامیش هه‌ق و عه‌داله‌ت سه‌رده‌كه‌وێت و تیرۆریستانیش شه‌رمه‌زاری مێژوو نه‌بإ هیچ شتێكیان بۆ نامێنێته‌وه‌.

خوای گه‌وره‌ شه‌هیده‌كان به‌ به‌هه‌شت شاد بكات و شیفای خێرای برینداره‌كانیش بێنێت و دوا مه‌نزڵی تیرۆریستانیش دۆزه‌خی ئه‌به‌دی بێت

بژی كورد بژی كوردستان

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

هه‌ولێری پایته‌خت

20/6/2005