USA
له
داگیرکراوه‌وه.. . بۆ زلهێز..
. !
به‌شی یه‌که‌م
زاگرۆس زه‌رده‌شتی..
. له سویدییه‌وه کردویه‌تی به کوردی.
هیندیه‌کان و
سپییه‌کان.
له راستیدا
هیندیه‌کان یه‌که‌م مرۆڤ بوون، که ئامریکایان دۆزیه‌وه. ئه‌م مرۆڤانه 20
هه‌زارساڵ به‌ر له‌ئێستا له ئاسیاوه بۆ
(Behrings sund)
ـی ئێستا هاتوون.
یه‌که‌م کۆمه‌ڵه‌ی
ئاوروپی له‌ساڵی900 دا، ده‌ریاوانه ئیسلاندیهکان بوون، بۆ ماوه‌ی چه‌ند
ساڵێک له
(Newfounland)
نیشته‌جێبوون. 500
ساڵ دووای ئه‌وه، واتا ساڵی 1492
(Colubus)
گه‌یشته ئامریکا،
ئه‌و وایده‌زانی که گه‌یشتۆته هیندستان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو،
یه‌که‌م دیداری به‌و مرۆڤانه، به هیندی ناوی بردن. هیندیه‌کان، له
ره‌گه‌زدا ئاسیایین، ئه‌مانه پێستیان سوور نییه، ئه‌م ناوه،
سپیپێسته‌کان لێیانناون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ره‌نگی سوور لای هیندییه‌کان
ره‌نگی جه‌نگاوه‌ریه.
هیندیه‌کان گه‌لێکی
سروشتپهرستن. ئه‌وان خۆیان به به‌شێک له سروشت ده‌زانن. هۆی ئه‌مه‌یه،
که زۆر به‌ته‌نگ سروشته‌وه دێن. ئه‌وان سروشت به به‌هره‌یه‌کی خودێ و
هاو ئاهه‌نگ و پیرۆز ده‌زانن. چه‌ک وتیروکهوانهکانیان له دار
درووستده‌که‌ن. هیندیه‌کان، سه‌ریان له کێویهتی و هه‌ڵپه‌کردنی
سپیپێسته‌کان ده‌رنه‌ده‌چوو. "مرۆڤه سپییه‌کان، له ناو سروه‌ی
جهنگهگهڵهکاندا، له ناو چاوی بازدا، نه له ئاسماندا له‌هیچ شوێنێک
خودێیان نییه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه‌شه، ئه‌وان ناتوان وه‌ک ئێمه رێز
له سروشت بگرن. ئه‌وان پتر له وه‌ی که بۆ ژیان مه‌یسه‌رکردن
پێویستیانه، زیاد له‌پێویست هه‌ڵپه ده‌که‌ن. ئه‌وان ئه‌و دره‌ختانه
ده‌بڕنه‌وه که لانه‌ی ئاژاڵ و باڵنده‌کانه. ئه‌وان راوی گامێشان
به‌کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن، پتر له پێویستی خۆیان. " هیندیه‌کان، بڕوایان وایه و
ده‌بێژن" له داهاتوودا سروشت تۆڵه‌یان لێده‌کاته‌وه.
"
ساڵی 1600
ئاوروپیه‌کان، بۆ داگیرکردنی ئامریکا پێشبڕکێیانبوو. سپانیهکان و
پرتوگالیه‌کان، باشوور و نێوراستی ئامریکایان داگیرکرد. فرانسیه‌کان و
به‌ریتانیه‌کان، به‌ره‌و باکووری ئامریکا کشان.
ساڵی 1655 پێش
ئه‌وه‌ی هۆڵه‌ندیه‌کان ئه‌و ناوچه‌یه داگیرکه‌ن، سویدییه‌کان به شێکیان
داگیرکرد و ناویان نابوو، (سویدی نوێ)
سپیه‌کان، که‌لوپه‌لی
نوێ، هێستر، چه‌ک، تۆپی شه‌ڕ، تفه‌نگ و ده‌مانچه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان
گه‌یانده ئه‌وێنده‌رێ. هه‌روه‌ها ویسکیشیان برد، که هیندیه‌کان ویسکییان
به (ئاوی ئاگر) نێو ده‌برد.
به‌ریتانییه‌کان
به‌شێکی زۆری که‌ناری رۆژهه‌ڵاتیان، له هیندیه‌کان کڕییه‌وه، یان
داگیرکرد. فرانسیه‌کان رۆژئاوای ئهپهلاچهر، هاوجووت به‌ته‌نیشت رووباری
میسسیسسیپپی
(Mississippi)
به‌ره‌و ژوور بۆ
که‌نه‌دایان داگیرکرد. هه‌روه‌ها سپانییه‌کان، چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان وه‌ک
کالیفۆڕنیا، ته‌کساس و فلۆریدا، داگیرکرد.
سیازده کۆلۆنی..
.. !
به‌ریتانیاییه‌کان،
به‌درێژایی که‌ناری رۆژهه‌ڵات، سیازده کۆلۆنیان هه‌بوو. له باکوور ئه‌و
به‌ریتانییه ئاینزا
(Kalvinist)
ـه‌کان هه‌بوون، که
ساڵی 1600 له ئینگلانده‌وه، به مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی ئازادانه‌ی بڕوا
ئاینییه‌که‌یان کۆچیان بۆ ئه‌مه‌ریکا کردبوو. ئه‌م مرۆڤانه، له کشتکاره
پچوکه‌کان، ماسیگران، بازرگانه گچکه‌کان بوون. ئه‌مانیش وڵاته نوێکه‌ی
خۆیان به (ئینگڵاندی نوێ) ناو نابوو.
له خۆرئاوای که‌ش
گه‌رمدا، خاوه‌ن زه‌ویی و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، ده‌ستیان به چاندنی (په‌موو)
بۆ کارگه‌کانی (ئاڵوواڵا) دروستکردن له به‌ریتانیدا کرد. له کێڵگه‌کاندا
ئه‌و کۆیله ئافریکیانه کاریان ده‌کرد، که خاوه‌ن زه‌ویوزاره‌کان له
کۆیله فرۆشه‌کانیان کڕیبوون.
ئه‌م سیازده
کۆلۆنیه، له هه‌موو روویه‌که‌وه خۆیان خۆیان به‌ڕێوه ده‌برد، ته‌نانه‌ت
پاش بێنه‌وبه‌ره‌یه‌کی زۆر له نێوانی ئه‌م سیازده کۆلۆنیه و وڵاتی
بهریتانیهدا، باجیان به به‌ریتانیای مه‌زن نه‌ده‌دا. ته‌نیا (باجی چا)
نه‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌مانه گهرکیان بوو، ئه‌و (باجی چا) ـه‌ش
نه‌ده‌ن..
. !
له 18 دێسێمبه‌ری
1773 دا پاپۆڕی
(Dortsmouth)
ـی به‌ریتانی له
به‌نده‌ری
(Boston)
به باریکی گه‌وره‌ی (چا) ـوه له‌نگه‌ری گرتبوو، کۆمه‌ڵێک لاو له ناکاو
هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ئه‌و پاپۆڕه و سه‌رنیشینه‌کانی، ده‌رگای گه‌نجینه‌ی
چاکانیان خسته سه‌ر پشت، ئه‌م رووداوه‌ی به‌نده‌ری
(Boston)
، یه‌کێک بوو له‌و رووداوانه‌ی که بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان
به‌ریتانیای مه‌زن و ئه‌و کۆلۆنیانهی باکووری ئامریکادا. (جه‌نگی ئازادی
باکووری ئامریکا 1775 ــ 1783. ) کاتێک که جه‌نگ ده‌ستیپێکرد، نوێنه‌ری
ئه‌و سیازده کۆلۆنییه کۆبوونه‌وه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، په‌یمانیاندا
که یه‌کبگرن و پشتی یه‌کدی به‌رنه‌ده‌ن و رووبه‌رووی به‌ریتانیای مه‌زن
ببنه‌وه. کۆبوونه‌وه‌که له 4 ـی جولی 1776 به درووشمی ئازادی و
سه‌ربه‌خۆیی کۆتایی پێهێنرا. له‌و بریاره‌دا گه‌لێک بیری دیمۆکراتی به‌جێ
که له بنه‌ره‌تدا بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه شتێکی نوێ بوون، هاتنه ئاراوه.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند خاڵێکی گرنگی بریاره‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه بوون.
*هه‌موو
مرۆڤێک یه‌کسانن.
* خودێ
ئه‌و جۆره ره‌واییه‌ی به مرۆڤ به‌خشیووه، مافی ژیان، ئازادی و هه‌وڵدان
بۆ به‌خته‌وه‌ری و به‌ره‌وپێشچوون.
* هه‌موو
ده‌سه‌ڵاتێک له گه‌له‌وه ده‌رده‌چێت.
* هه‌موو
یاسایه‌ک له لایه‌ن نوێنه‌رانی گه‌له‌وه په‌سه‌ند ده‌کرێت.
گه‌لێک ووته و
ووشه‌ی جوان، به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئه‌مانه نه ژن، نه هیندیه‌کان و نه
کۆیله‌کانی نه‌ده‌گرته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئامریکا، یه‌که‌م وڵاتی ئازادی له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌مینه بوو.
ته‌واوی سه‌ده‌ی 18 و
19 ـده، به ملیۆنان مرۆڤ له بێکاره و هه‌ژاران، به تایبه‌تی له
ئاوروپا، به‌ره‌و ئامریکا کۆچیانکرد، بۆ گه‌ران به دووای ژیانێکی
به‌خته‌وه‌ردا. ئه‌م مرۆڤانه ئاواتخوازی ئه‌وه بوون ئه‌وه‌ی که
ده‌یانه‌وێت ببێژن و بنووسن و خواپه‌رستی خۆیان به‌بێ رێگالێگرتن له
که‌ژێکی ئازادا به‌ڕێوه‌به‌رن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پانتاییه‌کی زۆری
بێ‌سنوور، له ده‌شت و کێلگه‌ی نه‌چێنراوی هیندیه‌کان، واتا وڵاتی
هیندیه‌کان هه‌بوو. رژێمی ئامریکایی ئه‌م زه‌ویی و ناوچانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و
خه‌ڵکه کۆچکردووه تازانه‌دا به خۆڕایی دابه‌شکرد و به‌گه‌رمه‌وه
شێشوازیان لێکردن. له ماوه‌ی سه‌ده‌ی 18 دا سه‌رجه‌می دانشتوانی ئامریکا
له 5 میلیۆنه‌وه، بوو به 76 میلیۆن که‌س.
سێ به‌ش له
ده‌سه‌ڵات..
. !
به یارمه‌تی فرانسا،
کۆلۆنیه‌کانی ئامریکا به ئازادی خۆیان شادبوون. ساڵی 1783 به‌ریتانیا،
دانی به سه‌ربه‌خۆیی کۆلۆنیهکاندانا. ئه‌و وڵاته نوێیه، له فۆرمی
(یه‌کیه‌تی) ـیـهکدا، له نێوان ئه‌و سیازده کۆلۆنیهدا درووستبوو. واتا
(ده‌وڵه‌تی فێدێرال) . هه‌ر یه‌کێک له‌م هه‌رێمه فیدێڕاڵانه، خۆی خۆی
به‌رێوه ده‌برد، به‌ڵام ده‌بوو، رێز له یاسای بنچینه‌یی وڵات. واتا
(یاسای بنچینه‌یی ده‌وڵه‌تی فێدێراڵ) بگرن. له ناوه‌ڕۆکی تێکسته‌که‌دا،
مافی چاره‌ی خۆنووسین ببووه یاسای بنکه‌یی یه‌کیه‌تیه‌که. ئه‌و (یاسای
بنچینه‌ییه‌ی وڵات) تا ئێستاش به‌ڕێوه ده‌چێت. له ده‌ستووره‌که‌دا
هاتووه.
ده‌وڵه‌تی فێدێراڵ
له‌لایه‌ن یه‌ک سه‌ره‌ککۆماره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، که بۆ ماوه‌ی چوارساڵ
هه‌ڵبژێردراوه. (ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن.
)
یاساکانی ده‌وڵه‌تی
فێدێراڵ، له‌لایه‌ن کۆنگرێسه‌وه داده‌نرێت. له دوو ئه‌نجوومه‌ن،
نوێنه‌ران و پیران پێکهاتووه. (ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانان.)
یاساکان له‌لایه‌ن
دادگای باڵاوه کۆنترۆڵ ده‌کرێن. (ده‌سه‌ڵاتی بریارده‌ر.)
ئامریکاییه‌کان
بیرۆکه‌ی ئه‌م (سێپای ده‌سه‌ڵا) ـتهیان، له بۆچوونه فهلهسفیهی،
فه‌یله‌سوفی فرانسی
(Montesquieu) 1689
ـ 1755 وه (سێ
پایه‌یی ده‌سه‌ڵاته‌وه) وه‌رگرت.
جۆرج واشنگتۆنگ،
(George Washington)
که رابه‌رایه‌تی
هێزه ئامریکاییه‌کانی ده‌کرد و سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر به‌ریتانیه‌کاندا
به‌ده‌ستهانی، به یه‌که‌م سه‌ره‌ککۆماری وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا
هه‌ڵبژێردرا. ئه‌و پێته‌ختی وڵاتی دامه‌زراند و هه‌ر به‌ناوی ئه‌ویشه‌وه
ئه‌و پێته‌خته نێونرا.
به‌ره‌و چۆلاییه‌کانی
رۆژئاوا..
. !
له کۆتایی 1700 دا
سنووری ئامریکا به‌ره‌و خۆرئاوا به درێژایی رووباری میسسیسسیپی درێژ
ببوه‌وه. له رۆژئاواوه زه‌ویه‌کی زۆری چۆڵوهۆڵ هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه
خه‌ڵکێکی زۆر، بۆ سنووره‌کانی خۆرئاوا کۆچیانکرد و نیشته‌جێ بوون. له ساڵی
1850 دا کاتێک کالیفۆڕنیا بوو به به‌شێک له هه‌رێمی فێدێرال، له
ئهتڵهتێن له خۆرهه‌ڵاته‌وه بۆ زه‌ریایی هێمن له خۆرئاوا به درێژایی
400 میل، ئامریکاییه‌کان بوون به خودێی هه‌موو پانتایی وڵات. یه‌که‌م
که‌سێک که به‌ره‌و ناو سونوورهکانی رۆژئاوا ملیان پێوه‌نا، ئه‌و
گه‌ڕۆکانه بوون، که به دووای که‌ره‌سه‌ی خاو، میتاڵ، پێسته، ده‌گه‌ڕان.
هه‌روه‌ها
(Cowboys) (گاوان)
ـنیش بوون. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له‌و ناوچانه جێگیر و نیشته‌جێبوون و
ده‌ستیانکرد به کشتکاری، ئه‌و کۆمه‌ڵه خێزانانه بوون، که به خۆیان و
(گاری) ـیهکانیانهوه،که به گاکانیان رادهکێشران، دووای ئه‌و
گه‌ڕۆکانه که‌وتن و شوێنپێیان هه‌ڵگرتن. له ئه‌نجامدا به هه‌ره‌وه‌زی
ده‌ستیان به دروستکرنی کێڵگهچاکردن و ئه‌سپار (کێلان) و چاندنی
زه‌ویه‌کان کرد، هه‌ر کاتێک که ئه‌و مرۆڤانه ناوچه‌یه‌کیان له
سنووره‌کانی خۆرئاوا، هه‌رێمێکی نوێیان ئاودان ده‌کرده‌وه، بۆ هه‌ر،
هه‌رێمێک، ئه‌ستێره‌یه‌کی نوێ و هێڵێکی نوێ له‌سه‌ر ئاڵاکه‌ی ئامریکا
ده‌نه‌خشێنرا.
چاره‌نووسی
هیندییه‌کان..
. !
هیندییه‌کان
به‌به‌رده‌وامی له پاشه‌کشێدا بوون. سپییه‌کان زه‌وی هیندییه‌کانیان
ده‌کڕییه‌وه، یان داگیرده‌کرد، ئه‌و ناوچانه‌ی که گهلهگامێشیهکانیان
تیدا ده‌له‌وه‌ڕا، له گامێش پاکرانه‌وه، له‌بری ئه‌و گهلهگامێشانه،
مرۆڤه سپییه‌کان، کردیانه لهوهرگاو، مانگایان تیادا ده‌له‌وه‌ڕاند.
به‌م جۆره ئه‌و ناوچه هیندیانه شێوه‌ی ژیانی تێدا گۆڕدرا و هیندیه‌کانیش
گرنگترین ناوچه‌یان له ده‌ستدا. ئه‌مڕۆ به‌م جۆره رووداوانه ده‌گوترێت:
(پاکتاوی ره‌گه‌زی. ) رژێم هه‌میشه په‌یمانی به خێڵه هیندییه‌کان ده‌دا،
که ئه‌وانیش بۆیان هه‌یه له زه‌ویه‌کانیاندا بمێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌م
په‌یمانانه هه‌میشه ده‌شکێنران. تاکو ده‌هات گرژی و ئاڵۆزی له نێوان
مرۆڤه هاورده‌کان و هیندیه‌کاندا په‌ره‌یده‌سه‌ند. ساڵی1862 له هه‌رێمی
(Minnesota)
، هیندییه‌کان
ریزه‌کانیان یه‌کخست،کوشتارێکی زۆریان له‌و خێزانهکۆلۆنیال هاوردانه، که
رژێم زه‌وی هیندیه‌کانی دابوونێ کرد. به‌م جۆره خوێنێکی زۆر رژاو کین و
تۆڵه، په‌ره‌یسه‌ند. سوپای رژێم به هه‌موو توانایه‌کیه‌وه به‌رامبه‌ر
هیندیه‌کان بوووه. که هیندیه‌کانیش ئه‌و کاته توانیبوویان بۆ
شه‌ڕه‌که‌یان تفه‌نگ و چه‌ک به‌ده‌ستبخه‌ن.
گه‌وره‌ترین شه‌ڕ له
(Wounded)
ساڵی 1890 روویدا.
به‌سه‌رکردایه‌تی سه‌رۆکی هیندییه‌کان
(sioux)
هێزه‌کانیان کۆکرده‌وه، له‌م جه‌نگه‌دا هێزی رژێم به سه‌ربازانی پڕچه‌کی
نوێوه، توانیان هێزی هیندیه‌کان به ته‌واوی تێکشکێنن. پاشماوه‌ی ئه‌و
هیندیانه‌ی که له‌و شه‌ره‌دا رزگاریان بوو، به‌ره‌و ناوچه چۆڵ و
دووره‌ده‌سته‌کان، ئه‌و ناوچانه‌ی که گرنگی بۆ مرۆڤه هاورده‌کان نه‌بوو
هه‌ڵهاتن.
ئه‌م راکردن و
کێوماڵبهماڵکردنهی هندیه‌کان، نه‌خۆشی و برسێتی، گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه.
به هه‌زاران گیانیان له ده‌ستدا و مردن. ئه‌مڕۆ ناوچه هیندیه‌کان له 3%
هه‌موو پانتایی ئامریکا پێکدێنن. هیندیه‌کان تاکو رۆژی ئه‌مرۆمان، خه‌بات
له پێناوی مانه‌وه و ژیانه‌وه‌ی دابوونه‌رێت (کولتور) ـی خۆیاندا ده‌که‌ن.
تێبینی:ـ یه‌که‌م
ئاڵای
USA (هێڵ
و ئه‌ستێره) ، سیازده ئه‌ستێره و سیازده هێڵی سوور و سپی، که هه‌ر
هێڵێک و ئه‌ستێره‌یه‌ک نیشانه، بۆ یه‌کێک له هه‌رێمه‌کان، ژماره‌ی
هه‌رێمه‌کانی ده‌وڵه‌تی فێدێراڵ له‌سه‌ره‌تاوه سیازده هه‌رێم بوون.
زاگرۆس زه‌رده‌شتی
05. 06. 12
zagroszerdesti@yahoo. com