ساز دانی دیمانه‌ // هونه‌رمه‌ند هه‌ڵکه‌وت زاهیر

د‌ه‌نگێك پڕ له‌ هه‌‌ست و پڕ له جوانی پڕ له هاوا‌ری عشق و ناڵه‌ی ئازاری ئا‌شقانی ڕاستی ئویب له ناخی ده‌روونی هه‌ستێكی پاكی له هونه‌رهه‌كه‌ی پێمان ده‌ڵێ له دنیا نیه جوانتر له ووشه‌ی خوشه‌ویستی، عیشقی پاك هه‌رده‌م له ویژادانی مرۆڤ دا ده‌ژی،، ده‌ژی،، هه‌ر ده‌ژ‌ی.. .

 هه‌ڵكه‌وت/ سه‌ره‌تای ده‌ست كردن به‌كاری هونه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ی؟

ئه‌یوب/ سه‌ره‌تای هونه‌ره‌ی من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ‌ڕۆژانی خوێندنم كه له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له كۆلیجی ئه‌ندازیاری ئه‌م خوێند به‌هاوكاری هاوڕی به‌ڕێزم هونه‌رمه‌ند كاك بڵند قه‌ره‌داخی، بووم به ئه‌ندام له تیپی مۆسیقای زانكۆ، سه‌ره‌تای تۆماركردنی گۆرانیم وه وێنه‌گرتنی بۆ ته‌له‌ڤزیۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1997، هونه‌رمه‌ند كاك زانا مه‌حمود هه‌ژار به‌چه‌ند ئاوازێك هاوكاری كردم، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی كوردستان به‌جێ بهێڵم چه‌ند گۆرانیه‌كه‌م به‌به‌رهه‌م هێنا، واته چه‌ند به‌رهه‌مێكی كه‌مم هه‌بوو ئه‌وه‌ بوو له ساڵی 2003 یه‌كه‌م ئه‌لبومی گۆرانی به‌ناوی (دڵم مه‌شكێنه‌) بڵاوكرده‌وه، پاشان به‌رهه‌می 2004 به‌ناوی (خه‌مێك بێ كۆتای) ئێستا به‌رده‌وامم له خزمه‌تدام به‌ڵام باوه‌ڕم به‌زۆری به‌رهه‌م نیه به‌ڵکو به‌كه‌می و پوختی به‌رهه‌م، واته مه‌رج نیه هه‌موو ساڵێك به‌رهه‌مت هه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه هونه‌رییه‌‌كه له‌وه‌ی ئێستاكه به‌رزتر نه‌بێت.

 

هه‌ڵكه‌وت/ ده‌نگی ئه‌یوبی هونه‌رمه‌ند چ ستایلێكی له‌خۆگرتووه؟ چۆن ده‌ڕوانیته‌ ستایل له گۆرانی كوردیدا؟ وه‌ تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك گۆرانی بێژان هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ داوه؟

ئه‌یوب/ له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنمدا به‌هونه‌ری گۆرانی ووتن به شێوه‌یه‌ك گۆرانیم ده‌ووت كه چه‌ند ستایلێكی له‌خۆگرتبوو، چونكه چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك ئاوازیان بۆ دا ئه‌نام كه هه‌ریه‌كه‌یان به ستایلێك كاریان ده‌كرد، من له‌و قۆناغه‌دا به‌قۆناغی خۆدۆزینه‌وه‌ ده‌ڕۆیشتم. ئێستا من به ستایلێك گۆرانی ده‌ڵێم كه به ئه‌ره‌بیسك ناو ده‌برێت كه ئه‌م ستایله تاڕاده‌یه‌ك تازه‌یه له هونه‌ری گۆرانی كوردیدا.

 

هه‌ڵكه‌وت/ ئه‌مڕۆی گۆرانی كوردی چۆن ده‌بینی وه‌ كاره هونه‌ریه‌كان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟

ئه‌یوب/ به‌ بۆچوونی من گۆرانی كوردی ئه‌مڕۆ به‌ره‌و پێش چونێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌‌‌ڕووی ووتنكه‌یه‌وه ستایلی تازه كولێتی تۆماركردنی هۆنراوه، كلیپ كردن وه چه‌‌ندین لایه‌نی دیكه‌ش من زۆر گه‌ش بینم كه به‌ره‌و پێش چوونی زۆر باشتریش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له ماوه‌یه‌كی كه‌م‌دا به‌رهه‌می هونه‌ری زۆر جوان و به‌پێز ده‌بینم له ئه‌مڕۆی گۆرانی كوردیدا هیوام ئه‌وه‌یه هه‌ر له گه‌شه‌و سه‌ركه‌وتندا بێت.

 

 

هه‌ڵكه‌وت/ زیادبوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له گۆرانی بێژان چۆن سه‌یرده‌كه‌یت؟ ئایا به‌هه‌موویان ده‌وترێت هونه‌رمه‌ند؟

ئه‌یوب/ یاریده‌ی زۆربوونی گۆرانی بێژ دیاریده‌یه‌كی جیهانیه به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه خۆی بڕیاری ئه‌مه ده‌دات كه ئایا به‌و كه‌سه ئه‌وترێت گۆرانی بێژ یاخود نا.

 

هه‌ڵكه‌وت/ له پێشوودا هۆنراوه‌ ده‌كرایه گۆرانی ئێستا له هه‌ندێ كاری هونه‌ری ده‌بینی تێكست تایبه‌ت ده‌نووسرێ بۆ گۆرانی ئێوه چی ده‌ڵێن؟

ئه‌یوب/ به‌ڕاستی هۆنراوه و هۆنراوه‌ی گۆرانی به‌لای منه‌وه جیاوازه له یه‌كتری من زۆربه‌ی جار كه هۆنراوه‌ی ئاوازێكم به‌‌دڵ نه‌بووه هه‌وڵم داوه له‌سه‌ر هه‌مان ڕیتم هۆنراوه‌یه‌كی دیكه بنووسمه‌وه بۆ ئاوازه‌كه‌ تاڕاده‌یه‌كێش سه‌ركه‌وتوو بووه، ئه‌گه‌ر گۆرانی بێژ بتوانێ هۆنراوه‌ی گۆرانیه‌كانی خۆی بینووسێت به‌ستێكی ڕاسته‌قینه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه ئه‌وه بێگومان به‌رهه‌مه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت

 

هه‌ڵكه‌وت/ ئه‌یوبی هونه‌رمه‌ند ڕاو و سه‌ره‌نجی چییه بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه:

ناسڕی ڕه‌زازی

مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی

زیاد ئه‌سعه‌د

له‌یلا فه‌ریقی

عه‌دنان كه‌ریم

نجمه‌دینی غوڵامی

دیاری قه‌ره‌داغی

ئالان عومه‌ر

ئه‌یوب/ به‌ر له‌وه‌ی ڕاو و سه‌ره‌نجی خۆم بڵێم سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك من به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ناخی دڵمه‌وه هیوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌خوازم، بۆ هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه به‌دڵسۆزیه‌وه خزمه‌ت به‌هونه‌ر ده‌كه‌ن، وه هونه‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لێ كه‌من زۆر به‌كورتی؛ ده‌توانم چه‌ند ووشه‌یه‌ك بڵێم ده‌رباره‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌زیزانه‌ی كه‌ ناوت هێناون:

1-       ناسڕی ڕه‌زازی.. . ده‌نگێكی پڕ جۆش و خڕۆش و پڕ له هه‌ستی كوردایه‌تییه به‌شێوازێكی تایبه‌تی خۆی مه‌قامه‌كان ده‌چڕێت، جگه له‌وه‌ی كه هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مانه‌، ده‌توانم بڵێم شۆڕشگێرێكی كورده وه بێگومان ده‌نگی ناسڕی ڕه‌زازی قوتابخانه‌یه‌كه ده‌بێت به داهاتووی هونه‌ری گۆرانی كوردی.

2-       خاتوو مه‌رزییه فه‌ریقی.. . ده‌نگێكی پڕ له سۆز و كوردایه‌تیه، به‌بۆچوونی من توانیوێتی زۆر سه‌ركه‌وتونا سرووده نیشتمانیه‌كان بچرێت.

3-       زیاد ئه‌سعه‌د.. . هونه‌رمه‌ندێكی زۆر به‌توانایه به‌تایبه‌ت له بواری ئاواز و هۆنراوه‌دا كه‌شایه‌نی سوپاسه، جگه له‌وه‌ی جوانترین شێوه‌ی ئه‌دایی گۆرانیه‌كانی ئه‌كات، شیرین كاری زۆری له‌ده‌نگیدا ده‌بیسترێت.

4-       له‌یلا فه‌ریقی.. . ده‌نگی زۆر زۆر به‌توانایه كه له زۆربه‌ی تۆنه‌كانه‌وه ده‌توانرێت گۆرانی بچڕێت زۆر هه‌وڵ ئه‌دات كه نوێ كار بكات له هونه‌ره‌كه‌یدا چ له ڕووی ئاواز و هۆنراوه‌وه یان خودی كلیپ كردنی به‌رهه‌مه‌كانێوه، یه‌كێكه له‌و گۆرانیبێژانه‌ی كه به‌وریایانه‌ كاره‌كانی خۆی ده‌كات.

5-       عه‌دنان كه‌ریم.. . زۆر زیره‌كانه هۆنراوه هه‌ڵده‌بژێت بۆ به‌رهه‌مه‌كانی، هه‌میشه له هه‌وڵدایه، وه‌ خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبومێكی گۆرانیه كه له ئاستێكی هونه‌ری به‌رزدان، توانایه‌كی مۆسیقی باشی هه‌یه، به‌ڕاستی جێگایه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه چ له‌ناو خه‌ڵكیدا چ له نێو هونه‌رمه‌نداندا.

6-       نه‌جمه‌دینی غوڵامی.. . یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانی گه‌له‌كه‌مان، جگه له هونه‌ره‌كه‌ی كه هه‌مووی شۆڕشێك بووه به‌تایبه‌تی به‌ سرووده پڕ هه‌سته‌كانی هه‌میشه كوردیه‌ت به‌به‌رهه‌م و هه‌ڵسووكه‌وت كاك نه‌جمه‌وه دیاره‌.

7-       دیاری قه‌ره‌داغی.. . ده‌نگێكی پڕ له‌لاوانه‌وه‌ی ئازار و خه‌مه‌كانی گه‌ل و دڵداران و عاشقان، ‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌ڵبژاردووه، كه زۆر سه‌ركه‌وتوانه گۆرانی پێ ده‌ڵێت تازه‌گه‌ری له به‌رهه‌مه‌كانی دا به‌دی ده‌كرێت.

8-       ئالان عومه‌ر.. . زۆر دڵسۆزانه هه‌میشه له هه‌وڵداندایه بۆ به‌رهه‌می نوێ و خزمه‌ت زیاتر به هونه‌ری ده‌نگێكی به‌سۆزه پڕ له هه‌ر عاشقانه‌یه.

 

هه‌ڵكه‌وت/ بۆ گۆرانی كوردی نه‌یتوانیوه جگه له كورد له میلله‌تانی دیكه بناسرێ ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌ریانه‌ی خۆمان گویان پێ

ئه‌ده‌ین بۆ نموونه له عه‌ره‌ب ئوم كلسوم، وه‌ك بیانی كریستینا ئاگولێرا و سلین دیۆن.. .. هتد؟

ئه‌یوب/ پارچه پارچه‌كردنی كوردستانی گه‌وره كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی ژیانی كورد، یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ هونه‌ری گۆرانیه، كورد هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستانی خۆشه‌ویست چه‌ند كاریگه‌ریه‌كشی ده‌ره‌كی هه‌یه به‌سه‌ر هونه‌ره‌كان، ڕاسته ئێمه خاوه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی فۆلكلۆری ده‌وڵه‌مه‌ندین، ڕاسری هونه‌ری تایبه‌تی به‌خۆمانه‌وه هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه بوارو ده‌رفه‌ت ڕه‌خساوه بۆ گه‌یاندنی هونه‌ره‌كه‌مان به‌ ووڵات جیاجیاكانی جیهان، هه‌رچه‌نده ئێستا هه‌وڵ هه‌یه له‌م بواره‌دا به‌تایبه‌تی مۆسیقای فۆلكلۆر كوردی، كه له‌چه‌ند ڤیستڤاڵی جیهانیدا ده‌به‌سترێ.

 

هه‌ڵكه‌وت/ پڕۆژه‌ی تازه‌تان چییه؟ وه‌ هیچ كه‌سێ هه‌یه یارمه‌تیت بدات وه‌ك بواری ئابووری ئه‌گه‌ر نا ئێوه چۆن كاره‌كانتان ئه‌كه‌ن؟

ئه‌یوب/ من له‌وه‌تی كوردستانم جێهێشتووه، هه‌میشه سه‌رقاڵی هونه‌ر بووم، هه‌موو كات ماندووبونی خۆم بۆ خزمه‌ت به هونه‌ره‌كه‌م ته‌رخان كردوه، وه‌توانیوومه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا دوو ئه‌لبوومی گۆرانی به‌رهه‌م بهێنم كه هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌رك و ماندووبونی خۆم بووه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌نی دارای كه هیچ كه‌س و هیچ لایه‌نێك هاوكاری نه‌كردوم، هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستی خۆم كه هه‌میشه پاڵپشتم بووه زۆر یارمه‌تی داوم له ڕووی ئابووری بۆ تۆماركردنی به‌رهه‌مه‌كانم كه ئه‌ویش كاك ئه‌ركانه، ئێستا پڕۆژه‌ی داهاتووم ئاماده‌یه به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه كه توانای ئه‌وه‌م نیه تۆماریان بكه‌م به‌هۆی دیارده‌ی كۆپی كردنی نایاساییه‌وه، من زه‌یانێكی ئێجگار گه‌وره‌م پێگه‌یشتووه كه ئه‌م كێشه‌یه زۆربه‌ی گۆرانبێژه‌كانی دیكه‌ش نازانم تاوه‌كو كه‌ی ئه‌م خه‌مانه‌ی گۆرانبێژانی كورد هه‌ر وا ده‌مێنێته‌وه؟! به‌ڕاستی ئێمه‌ش پێویستمان به هاوكاری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له خزمه‌ت به‌رده‌وام بین. من ئاماده‌یم هه‌یه ژیانی خۆم بۆ خزمه‌تی هونه‌ر ته‌رخان بكه‌م، به‌ڵام خۆشه ئه‌گه‌ر به‌رپرسان رێزێك یاخود شایه‌تێك بۆ هونه‌ره‌كه‌مان دابین و كێشه‌كه‌مان چاره سه‌ركه‌ن، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كۆپی كردنی نایاسایی زۆربه‌ی كێشه‌كه‌مانی ئێمه چا ده‌كات، هه‌بوونی كۆمپانیایه‌كی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان هاوكات له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان

زۆر پێویست بۆ ئێمه زۆر به‌داخه‌وه ده‌ڵێم هونه‌رمه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له زۆر لاوه‌ فه‌رامۆش كراون.

 

هه‌ڵكه‌وت/ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی عه‌شق به‌كاره‌كانتدا دیاره تا چ ئاستێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌یوبی هونه‌رمه‌ند وه بیرۆكه‌كه‌ی كارده‌كه‌یت؟

ئه‌یوب/ ئه‌گه‌ر ئه‌شقێك نه‌بوایه له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌رگیز نه‌ده‌بووم به‌ گۆرانی بێژ هه‌رگیز نه‌م ئه‌توانی ته‌نها دێڕێك هۆنراوه بنووسم بۆ گۆرانیه‌كانم چه‌ند خۆشه ئه‌شقێكی پاك هه‌ستێكی پاك، چه‌ند یادگاریه‌كی شیرین ڕۆژانه عه‌شق بكه‌یت به گۆرانی بۆ عاشقان.

 

هه‌ڵكه‌وت/ هونه‌ر چییه له ژیانتاندا بۆچی ڕێڕه‌وی هونه‌رت هه‌ڵبژارد؟

ئه‌یوب/ زۆر زۆر خۆم به‌به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانم كه خوای گه‌وره ده‌نگ و هه‌ستی هونه‌ری پێبه‌خشیم من هه‌ر له منداڵیه‌وه وویستم ببم به گۆرانیبێژ بۆ من زۆر سه‌خت بوو ئه‌و خه‌ونه بیهێنمه‌دی به‌ڵام دوای بڕینی چه‌ندین ڕێگه‌ی سه‌خت توانیم خه‌ونه‌كه‌م بیهێنمه‌دی له‌لای من هونه‌ره‌كه‌م وه‌ك و دڵم وایه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌بێ هونه‌ر ناژیم، چونكه هه‌ست و خواست و ناخۆشیه‌كانی ناخم له رێگای گۆراینه‌كانمه‌وه ده‌رده‌بڕم، هونه‌ر زۆر پیرۆزه‌ی لای من.

 

هه‌ڵكه‌وت/ بێگومان بۆ خۆتان گوێگرتن چ ده‌نگێك كاریگه‌ره له‌لاتان چ‌له كورد یان چ له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه؟

ئه‌یوب/ من گوێ له زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی خۆمان ده‌گرم هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی پاك و ڕه‌سه‌ن هه‌ستم ببزوێنی من گوێ لێده‌گرم چ كوردی یان به‌ زمانێكی دیكه بیت.

 

هه‌ڵكه‌وت/ زۆر خۆشحاڵ بووم بۆ به‌‌م دیمانیه‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێزتاندا، سوپاس بۆ ئاماده‌بوونت.

ئه‌یوب/ زۆر سوپاس بۆ تۆ كاك هه‌ڵكه‌وت گیان