چه‌ند
تێبینیه‌ک سه‌باره‌ت به دانیشتنه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم له به‌غدا... زانا
عه‌بدوللا
بارزانی
دوای ده‌ستبه‌کاربونی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ره‌و به‌غدا به رێکه‌وت. و
رۆژانه پێشوازی له گه‌لێک له سیاسه‌تمه‌داران و گه‌وره‌به‌رپرسانی
عێراقی و بیانی ده‌کات که بۆ پێرۆزبایی کردن و هه‌روه‌ها پرس و گفتوگۆ
کردن له سه‌ر بارودۆخی کوردستان و عێراق سه‌ردانی به‌ڕێزیان ده‌که‌ن.
جگه له‌وه‌ی سه‌رۆک
بارزانی جله کوردیه‌کانی گۆڕیوه به قاتێکی ئه‌فه‌نی (چاکه‌ت و پانتۆل)
.. چه‌ند شتێکی تریش سه‌رنجیان ڕاکێشام..
.
1) ئه‌م جاره له
به‌غدا نه‌ک ته‌نها سه‌رۆک بارزانی خۆی به‌ڵکو هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که
له سهلاههدینیش له هۆڵی پێشوازی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به جلی کوردیه‌وه دا
ئه‌نیشتن (نمونه: سیداد بارزانی) جله کوردیه‌که‌یان گۆڕیه‌وه به قاتی
ئه‌فه‌نی.. . لێره‌دا پرسیارم لام دروست ئه‌بێ و ئه‌پرسم ئایا له به‌ر
کردنی جلی کوردی له به‌غدا قه‌ده‌غه‌یه؟؟ یان سه‌رۆکیش له‌و که‌سانه‌یه
که پێی وایه که جلی کوردی بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان "حهچاری" نیه!!!؟؟
من پێم وا نیه بارزانی
هه‌رگیز وا بیر بکاته‌وه، به‌ڵام تێش ناگه‌م بۆچی له ده‌رچونی له
ده‌ره‌وه‌ی کوردستان جله کوردیه‌کانی دا ئه‌نی؟؟
له‌وانه‌یه هه‌ندێک
که‌س ئه‌م تێبینیه‌ی من به "بێ مانا" له قه‌ڵه‌م بده‌ن به‌ڵام ئه‌بێ
ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێ که ئێمه ئه‌مرۆ له جیهانی میدیاکاندا ئه‌ژین. هه‌ر
هه‌ستان و دانیشتنێکی سه‌رۆکی کوردستان یان هه‌ر سه‌رۆکی هه‌ر وڵاتیکی تر
به وردی و دیققه‌ت وێنه‌ی ده‌گیررێت و قسه‌ی له سه‌ر ده‌کرێت و شی
ده‌کرێته‌وه. بۆیه گرنگی میدیا له هه‌موشوێنێک درخی پێکراوه.. باشترین
نمونه‌ش ئه‌مه‌ریکایه که له کۆشکی سپی تیمێکی تایبه‌ت هه‌یه‌که کاری
ته‌نها ئه‌وه‌یه که له سه‌ردانی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌ر شوێنێک پێش
48 سه‌عات هه‌لده‌ستن به رێکخستنی دیکۆری ده‌وروپشتی ئه‌و شوێنه‌ی که
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا لێی دا ئه‌نیشێ، روناکی شوێنه‌که، جێگای کامێراکان
دیاری ئه‌که‌ن، دانانی ئاڵای ئه‌مه‌ریکا و ئاڵای تر (به پێی بۆنه) ..
ئه‌مه جگه له هه‌لبژاردنی جلی سه‌رۆک و ره‌نگی بۆینباخ‌و ماکیاج و زۆر
شتی تریش!!!
سه‌باره‌ت به
بارزانیش.. دڵنیا بن که به‌شێکی گرنگی کارێزمای سه‌رۆک بارزانی.. جله
کوردیهکانێتی که له‌گه‌ل هه‌مو سهردانو کۆبونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ل گه‌وره
به‌رپرسانی نێوده‌وڵه‌تیدا (بۆ نمونه له کاتی هاتنی رایس، ره‌مسفێلد بۆ
هه‌ولێر) له ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت!
2) له هۆڵی پێشوازی و
دانیشتنی سه‌رۆکی هه‌رێم له به‌غدا له هیچ شوێنیکدا ئاڵای کوردستان
نابینرێت!
سه‌رۆکی کوردستان له
کوردستان بێت یان له هه‌ر شوێنێک هه‌ر سه‌رۆکی کوردستانه و ئه‌وه که
نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کوردستان ئه‌کات.. جا نازانم بۆ
له هۆڵی دانیشتنی سه‌رۆک له به‌غدا هه‌ر وه‌کو چۆن له سهڵاههددین
ئاڵای کوردستان دانراوه، له‌وێ نابینرێت!!؟؟
3) ئه‌و که‌سانه‌ی که
له دانیشتنه‌کاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی دانیشتون (مه‌به‌ستم له
میوانان نیه) هه‌مویان که‌سانی پارتین!
بارزانی ئێستا جگه
له‌وه‌ی سه‌رۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانه، سه‌رۆکی هه‌مو کوردستانیشه..
جا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێ متمانه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به سه‌رۆکی
کوردستان به‌هێزتر بێت، پێویسته که که‌سانی ههرحیزبێکی کوردستانی تربێ
یان که‌سایه‌تی سیاسی بێلایه‌ن له‌و دانیشتنانه‌دا ئاماده بن.