تێگه‌شتن له سه‌رۆك؟! ... ئاسۆعه‌بدولله‌تیف
ووشه‌و
زاراوه‌و میتافۆری سه‌رۆك له ووڵاتی ئێمه‌و كولتوره رۆژههلاتیهكهماندا
ئه‌وه‌نده بارگاوییه به موقه‌ده‌س و پیرۆزی تا ئه‌و ئاسته‌ی كه
هه‌ركه‌س بوویه سه‌رۆك ئه‌وا بێگوناه و مه‌عسومه هاوشێوه‌ی په‌یامبه‌ر و
پیاوه ئه‌ولیاو رۆحانیه‌كان و خێرا قوتابخانه‌یه‌كی بۆ دروست ئه‌كه‌ن بۆ
به ئهفسانهكردنی سه‌رۆك و ئه‌یكه‌نه هه‌ڵاو رووتی ئه‌كه‌نه‌وه له
هه‌ر سیفاتێكی ئینسانی و هه‌مووشمان مێژووی سه‌رۆكه‌كانی جیهانی سێ و
عه‌ره‌ب و رۆژهه‌ڵاتمان ده‌رخه، سه‌رۆكی فه‌رمانده‌و سه‌رۆكی خاكی و
سه‌رۆكی ئه‌فسانه‌یی و عاهل وفهخامهو مه‌لیك و ئهمیروئومهراو وای لێ
دێت به‌ناویه‌وه دروشم بوترێت و قسه و گوته‌زاكانی وه‌ك كۆنفشیۆس و
تاگورو گاندی هه‌ڵبواسرێت و بچوێنرێت به مه‌سیح و پێغه‌مبه‌ر وه‌ك چۆن
سه‌دام 35 ساڵ ئه‌م جۆره ئاینه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ئێمه‌ی كورد تا ئێستا
سه‌رۆكمان نه‌بوه ئه‌وه‌نده‌ی خاوه‌نی ده‌یان سه‌ركرده‌و رێبه‌ری مه‌یدانی
شۆرش و جوڵانهوهكانمان بوین بۆیه زاراوه‌ی سه‌رۆك به ئه‌ته‌كێتی
ئێستاوه وه‌ك له بهغداوههولێر ده‌ستمان خست و رێبه‌رایه‌تی گه‌لانی
عیراقی پێئه‌كه‌ین شتێكی نوێ و داتایه‌كی تری جوڵانه‌وه‌ی كوردایه‌تییه
به‌ڵام نه‌ك له‌ناو داتا حزبی و ئایدۆلۆژیه بهرتهسكهكهدا به‌ڵكه
په‌ریوه‌ته‌وه بۆ ناو شوناسێكی تر كه شوناسی ده‌وڵه‌ت و ئاڵا‌و
سه‌روه‌رییه، سه‌ركرده شۆرشگێره‌كانی دوێنێ كه به ئاوی مه‌تاره‌ی شاخ و
مه‌مكی كانیاوه‌كانی لادێ گه‌وره‌بوون قورسایی و رێزی تایبه‌تیان هه‌یه‌و
بهسهرۆكبونیان ئه‌و رێزه‌یان زیاد ناكات ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ریفۆرم
وتازه‌گه‌ری و خزمه‌ت و پرۆژه‌ی وه‌كیه‌كی هاووڵاتیان و ئه‌ته‌كێتی
ده‌وڵه‌تیی نهتهوهوجڤاتی كورد نه‌بن، ره‌نگه وێسگهكه وه‌كو وێسگه‌ی
حیزب نه‌بێت به‌ڵكو حه‌ساسیه‌تێكی تایبه‌تی هه‌بێت و برێكی زیاتر حیكمه‌ت و
ووردبینی بوێت و هه‌ر له‌حزه‌یه‌كیش ده‌بێت سنگ فراوان بێت بۆ ره‌خنه‌و
گازندای هاووڵاتیان و په‌ره به‌ده‌زگای مۆدێرن و نوێ بدرێت تا
لێپێچینه‌وه بكات له په‌روه‌نده‌و باخه‌ڵی لێپرسراوان و گه‌نده‌ڵیه‌كان
كه‌م بكاته‌وه و خێراش لیژنه‌ی به‌دواداچوون و نه‌زاهه‌ت هاوشێوه‌ی به‌غدا
دروست بكرێت، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌مین هه‌وڵه بۆ به یاساییكردن
قه‌واره‌ی سیاسی كوردیی.
ناكرێت له‌م
سه‌ره‌تای بهسهرۆكبونهماندا ئه‌و شوێنپێیانه هه‌ڵبگرین و رازی بین به
پیاهه‌ڵدان، كورد له ده‌ورانی رێگایه‌كی سه‌ختدایه ئه‌ویش چه‌سپاندنی
مافه‌كانیه‌تی له ده‌ستورێكی هه‌میشه‌ییدا كه هیچ هێزو گروپێكی
غه‌یره‌كورد نه‌توانێ جارێكی تر پێشێلی موقه‌ده‌سات و كه‌رامه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی بكات، پێویسته ئێمه‌ی كورد له‌بری ئه‌و ئهدائه تاكسهرۆكی و
تاكپهرستیهی رابردوودا رێگهچارهو چه‌ناڵێكی تر بدۆزینه‌وه كه ژیانی
سیاسیمان بكاته پرۆژه، وه بیكاته گوتار له‌به‌رانبه‌ر دوژمنێكدا كه
به‌رده‌وام ده‌موچاوه‌كانی خۆیمان لێ ئه‌گۆرێت و به تاكتیكه‌وه
مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌لڕ ئه‌كات بۆیه ئه‌جێندا زۆر گرنگه بۆ سه‌رۆك تا ئه‌و
ئاسته‌ی ئه‌بێ بزانین ئه‌زمونی حیكایه‌تی شاخ و مێژووی سه‌روه‌ری و
به‌رائه‌تی سه‌نگه‌ر نامه‌كانمان ناتوانێت بۆ ساتێكیش به‌رگریی له خۆی
بكات له ئاست ناعه‌داله‌تیه‌كی ده‌وڵه‌تی و له ئاست ره‌خنه‌یه‌كی
قانونیانهدا، له ناو حیزب‌دا زۆر شت ئه‌پۆشرێت به‌ڵام له ناو
دامه‌زراوه‌ی مۆدێرندا ئاسته‌مه، به‌تایبه‌تی ئێمه‌ی كورد هه‌وڵ بۆ
ده‌وڵه‌تی دیموكراسی ئه‌ده‌ین كه هه‌موو روبه‌ره تاریكه‌كان كه‌شف ئه‌كات
وه‌ك چۆن دونیای رۆژئاوا دونیای ماكدۆناڵد و بیپسی دونیایه‌كه ساته‌وه‌ختی
هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی رۆژانه شته‌كان به ئاشكرا ئه‌بینیت و گه‌ر نه‌شت بینی
ئه‌توانیت بچیت له دادگایه‌كدا بیبینیت ساته‌وه‌ختێك نیه بۆ خه‌ون بینین
تا گهشتنهلای سه‌رۆك،هه‌ر پارێزه‌ر و هه‌ر كاربه‌ده‌ستێك رۆحی سه‌رۆكی
تێدایه‌و ده‌شێت سه‌رۆكیش قابیلی دادگاییكردن بێت.
ئینشائه‌ڵا ته‌مه‌نی
ئه‌وانه‌ی ئێمه درێژ ئه‌بێت به‌ڵام سه‌رۆك بۆ هیچ میلله‌تێك
نه‌ماوه‌ته‌وه‌و ناشمێنێتهوهو دیارده‌یه‌كی عاتیفی و زاهیری و
راگوزهریانهی هه‌ر میلله‌تێكه، به‌ڵام ئه‌وه گوتار‌و ئه‌جێندای
نه‌ته‌وه‌یه كه نامرێت و ئه‌وه ریفۆرمی سه‌رۆكه هه‌ر ئه‌مێنی و نامرێ،
به‌مه‌رجێ ستراتیج و ئیجماعی میللیانه‌ی له‌سه‌ر بێت ئه‌وا زه‌مكان
ناخوێنێته‌وه‌و وه‌ك پره‌نسیپی گشتی و ئه‌حكامی كارپێكراو نه‌وه دوای
نه‌وه پارێزراو ئه‌بێت.
ئێمه سه‌رۆك و
سه‌ركرده‌ی خۆمان خۆش ئه‌وێت با ئه‌وانیش له به‌رانبه‌ر ئه‌م پێدانی
خۆشه‌ویستیه و ئه‌م جۆش و خرۆشی بهسهرۆكبونهی ئه‌واندا رێز له
مافه‌كانمان بگرن و پشتگوێی داواكانی هاوڵاتیان نه‌خه‌ن و كه‌مێك له‌و
ئه‌ته‌كێته بێنهدهرو كه‌م شورا‌و پرسگه‌ی عه‌سكه‌رتاریه‌ت و جامی تاریك
بكه‌نه ئه‌فسانه‌ی بینینیان، ره‌خنه‌كردنی سه‌رۆك تكایه به دوژمنكردنی
سه‌رۆك مهیچوێنن، ده‌شێت به‌م كاره رهمزیهتێكی تر‌و قورساییه‌كی تری
نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆیان دروست بكه‌ن، من كاتێ خۆم بههاوولاتی ئه‌زانم كه
خاوه‌نی چاوم و زمانم ودیدگاكانم بم بۆ بینین و ره‌خنه‌كردن، من
نایشارمه‌وه بینینی وێنه‌ی سه‌ۆك له فیگه‌رێكی كارتۆنی و كاریكاتۆری سه‌ر
رۆژنامه‌یه‌كدا لام گه‌وره‌ترو پیرۆزتره تا بینینی له كۆشكێك و پشت
جامێكی تاریكدا.
له‌م سه‌ره‌تای
سهۆكبونهماندا له عیراق كه خاوه‌نی دوو سه‌رۆكین یه‌كێكیان (مام)
سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌وی تریان (كاك) سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ موزایه‌ده هه‌ڵناگرێت
ئه‌گه‌ر موتاجهرهی پێوه نه‌كه‌ین، به‌رزترین هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌تی و قانونیانه‌ی كورده، باچهپڵهو ئاهه‌نگ گێژمان نه‌كات و
پرۆسه‌ی سیاسیمان نه‌وه ستێنێت وه‌ك چۆن له چه‌ند مانگی رابردوودا بۆ
یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بینیمان، ئه‌بێت كولتوری چه‌پڵه لێدان بگۆرین
له ته‌كنیكی كه‌فوكوڵێكی تاكئایدۆلۆژی و تاكحزبیهوه به‌ره‌و ستراتیجی
پرۆژه‌ی ره‌خنه‌گرانه به‌و شێوه‌یه‌ی كه سه‌رۆك بۆی نییه ئیدی به‌ته‌نها
به‌ناوی حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه قسه بكات ئه‌وه‌نده‌ی ده‌بێت هه‌ر تاكێكی
ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به یه‌ك چاو سه‌یر بكات و خاوه‌ندارێتی ئه‌و
كه‌سایه‌تیانه‌ش نابێت له‌و قاڵبه ئایدۆلۆژیه به‌رته‌سكه دا
بمێنێته‌وه، درێژه‌پێدانی ژیانی سه‌رۆك له مه‌كته‌ب سیاسی حیزبی به‌ره‌و
ئۆفیسی ده‌وڵه‌تیانه و داموده‌زگایی ئه‌بێت له‌گه‌لڕ خۆیدا گوتارێكی
تازه‌ش به‌رهه‌م بهێنێت كهگوتاری ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و
شه‌فافیه‌تی مامه‌ڵه‌و ره‌خنه‌گرتنه، ئێستازۆرگرنگه ئیتر بزانین مانا‌و
مه‌غزا بۆ سه‌رۆك چیه‌و چۆن له رابردوی دكتاتۆری و سته‌مكاریی سه‌دامدا
به‌كار ئه‌هات سه‌ره‌نجام ئه‌و سه‌رۆكه گرگن و كوردكوژو سادیزمهی كه
هه‌موو ته‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی له كۆشكه‌كانی به‌غدا و شاشه‌كانی
ته‌له‌فزیۆندا به چه‌پڵه رێزان و زه‌رده‌خه‌نه‌ی درۆ كۆتایپێهێنا تا ئه‌و
سجنه‌ی كه هه‌مومان وێنهكهیمان بینی كه ئه‌و سه‌رۆكه به‌ناو
زێرِوگهوههروئهفسانهو هه‌ڵكه‌وتوه؟! چۆن جله‌كانی خۆی ئه‌شوات و له
سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنیشیدا پاش ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كری سه‌رۆكی پێشوو
چۆن به‌و غروروعوجبه گه‌وره‌یه‌و به چروتێكهوه خۆی نمایشكردو بوه
دێوه‌زمه‌ی سه‌ر شانی عیراقیه‌كان و سه‌دان وێنه‌یان به‌رزكرده‌وه‌و سه‌دان
گۆرانی سه‌رۆكمان زێرِهیان ئه‌گوت بهباڵایداو دوایی ده‌ركه‌وت نه‌ك
زێرِنیه به‌ڵكو سوكترین مه‌عده‌نی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌یه، بۆ كوردیش
حه‌قه كولتورێكی تازه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م بهێنین جیاواز له‌و
كولتورهی عیراقی رابردوو چونكه وه‌ك سه‌ڵاحودینی موهته‌دی له كوردستانی
نوێ‌دا ووتی ئه‌مه میراتی خه‌باتی شۆرشگێرانه‌و رزگاریخوازانه‌ی چه‌ندین
نه‌سل و نه‌وه‌یه..