كومه‌له‌ی كورد له نیوزیڵاند
خوشك وبرایانی كورد
له هه‌ر كوی هه‌ن سڵاوتان لێ بێت
رۆژی 12-06-05
پارلمَمانی كوردستان به‌رێز مه‌سعود بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ڵبژارد. كه رۆژی 14-06-05 سویندی یاسای له به‌ر ده‌م پارلمَمانتارانی
كورد وسه‌رۆكی عیراقی فیدرال به‌رێز جه‌لال تاله‌بانی ونوینه‌رانی،
حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتۆكانی ئه‌مریكا وبریتانییاو نوینه‌ری كۆفی ئه‌دنان
سكرتێری نهتهوهیهكگرتوكان و،زۆر میوانی تر دا خوارد. هه‌ڵبژاردنی هێژا
مه‌سعود بارزانی نوخته گۆرانێكی گرینگ بوو له سیاسه‌ت و ههلََّوێستی
گهلهكماندا به‌رامبه‌ر به زۆر خه‌ته‌رو ترس ودوو دڵێك كه خۆیان مه‌ڵاس
دا بوو. دوژمنانی ره‌نگاو ره‌نگی كورد هه‌میشه ئاواتیان یه‌ك نه‌بوونی
ریزه‌كانی گه‌لی كورد بووه. مێژوو نیشانی داوه كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ
رزگاری خه‌باتی كردوه به بێ یه‌كێتی و یه‌ك ریزی نه‌ی توانیوه به ئاوات
و ئامانجه‌كانی خۆی بگات. له دوو به‌ره‌كایه‌تی ناو ریزی گه‌ل دا هه‌میشه
ناحه‌زان ونه‌یارانی گه‌ل به ئاسانی توانیویانه زه‌فه‌رمان پێ
به‌رن،هه‌ربۆ نموونه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر عه‌ره‌به ره‌گه‌ز
په‌رسته‌كانی به‌غدا ده‌یان هه‌ویست له كیشه‌یه‌كی نێوان ی. ن. ك و پ. د.
ك دا كه‌لكی خراپ وه‌رگرن و رێژه‌ی خۆیان له كه‌ركوكی قودس ودڵی كوردستان
به‌ره‌و زیادبوون به‌رن. ده‌یان ویست ئه‌فسه‌ر وپۆلیسه دهرچۆكانی
كوردستان پال پێوه‌نێن و ده‌ریان كه‌ن،دڵنیاین هه‌ولی زۆر كرده‌وه‌ی دژی
گه‌لی تریشیان داوه له ژێره‌وه. ،دیاره له دوژمن هه‌ر ئه‌مه چاوه
روان ده‌كرێ. عه‌ره‌ب سیاسه‌تی به عه‌ره‌ب كردنی كوردستان هه‌ر له
مێشكیان دا ماوه و ده‌كرێ چاوه روانی زۆر شتی خراپتر بین ئه‌گه‌ر وریا
نه بین. له مێژووی گه‌له‌كه‌مان دا دوژمنانی كورد له كاتی ڵاوازی دا
ماستاوێكی زۆریان كردوه‌و به شان‌و باهۆی كوردیان ههلگوتووه،كه كورد
ئازایه‌و دڵپاك و میوان دۆسته.. .. .. .. .. . هتد به‌ڵام هه‌ر كه تۆزێك
چاق ده‌بونه‌وه وه‌ك گورگی هار ده‌كه‌وتنه گیانی خه‌لكی هه‌ژارو لێ
قه‌وماوی كورد و. دروێنه‌ی ئه‌م گه‌له هه‌ژاره‌یان ده‌كرد. بۆیه ئێمه‌ی
كورد ده‌بێ هیچ كات بروا به فرمێسكی تیمساحاوی داگیركه‌رانی كوردستان
نه‌كه‌ین،ده‌با ئێمه‌ش وه‌ك چۆن ئه‌وان زه‌ره‌یه‌ك له حه‌قی خۆیان خۆش
نابن و ته‌نانه‌ت چاویان له مالی ئێمه‌یه، ئێمه‌ش مافی خۆمان وه‌رگرین و
وه‌ك گلێنه‌ی چاومان بی پارێزین و فریوی ئه‌وان نه‌خۆین. ئێمه پێمان وایه
كه ئیتر كورد تازه ئه‌م رۆژه نه‌ماوه كه ده‌نگی كپ بكری و دیزه
به‌ده‌رخۆنه‌ی پێ بكه‌ن. ئێستا ناوی كورد كه‌وتۆته ناو هه‌موو وڵاتانی
دنیا‌و حاشای لێ ناكرێ. هه‌لبژاردنی هێژا بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی
كوردستان په‌یامی یه‌كێتی و برایه‌تی كورد بوو بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی
كوردستان. باوه‌ر هێنانه به هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی خاوه‌ن
ئیداری و حوكمی. هه‌لبژاردنی رێزدار جه‌لال تاله‌بانی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری
عێراقی فیدرال و هێژا مسعود بارزانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوو سه‌ر
كه‌وتنی یه‌ك جار مه‌زن و بوونه دوو ئه‌ستێره‌ی پرشه‌نگدار له ئاسمانی
گه‌له‌كه‌مان دا،ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ن بۆ پاراستنی ماف و ئازادێكانی گه‌لی
كورد. بۆیه ده‌سته‌ی كارگێری كۆمه‌له‌ی كورد له نیوزیڵاند پیرۆزبای خۆمان
ئاراسته‌ی هه‌موو خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی كوردستان،بنه‌ماله‌ی
شه‌هیدان،به‌ندكراوه سیاسی كان،ئه‌نفالكراوه‌كان،ئاواره‌كانی هه‌نده‌ران
ده‌كه‌ین،داوا له رێزدار مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ین وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان په‌ره بدات به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان
وتۆوی ته‌بایی و برایه‌تی بچێنی. له سه‌ر ماده‌ی 58 سوورتر بن بۆ
گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوكی بربره‌ی پشتی كوردستان وهه‌موو ناوچه‌كانی تر بۆ
سه‌ر خاكی كوردستانی ئازیزمان. هه‌روه‌ها داهاتی كوردستان له خزمه‌ت
خه‌لكی كوردستان دابنێن و،په‌ره به شارستانێت و هێنانی تكنولۆژیای نوێ بۆ
وڵاته‌كه‌مان بده‌ن سوور بن له سه‌ر دۆستایه‌تی كورد و هاوپه‌یمانه
كان،هه‌رچی ئاسه‌واری به‌عسی و عه‌ره‌به‌كانه له كوردستانی زێده‌ی باب و
باپیرانمان دا بسرنه‌وه له رووی كولتووری و زمانه‌وانی،هه‌ستی كوردایه‌تی
ونه‌ته‌وایه‌تی بكه‌نه چه‌تری سه‌ر سه‌ری كوردستان،هیوادارین سه‌رۆكایه‌تی
به‌رێز مه‌سعود بارزانی هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری گه‌له‌كه‌مان
بێت،ده‌با داگیركه‌رانی كوردستان شه‌ق به‌رن كه ئه‌مرۆ رۆله‌كانی گه‌لی
كورد یه‌ك ده‌نگ ویه‌ك بروان،
دوو باره پیرۆز بایی
له خۆمان و هه‌موو خه‌لكی كوردستان به‌گشتی ده‌كه‌ین
سه‌ر كه‌وی ئاڵای
به‌رزی كورد و كوردستان
بژی ته‌بایی
وبرایه‌تی گه‌لی كوردستان
ده‌سته‌ی كارگێری
كۆمه‌له‌ی كورد له نیوزڵاند