بێلایه‌نكردنی هێزی چه‌ك لهململانێـی سیاسی‌دا..... شاهـــۆتۆفیق
ئه‌گه‌ر هاوبه‌شیكردن
لهههرپرۆسهیهكی سیاسی‌دا، ئامانجه‌كه‌ی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات بێت، ئه‌وا
رێگه‌ی گه‌یشتن به‌و ده‌سه‌ڵاته پڕله كۆسپ و لهمپهڕهو، پێویستی
بهململانێـی سه‌خت هه‌یه تاكو سه‌نگی هاوكێشه‌كان به‌جۆرێك بن،
كهخاوهنهكهی ده‌خوازێت.
بێگوومان
ئاڕاسته‌كردنی ئهودهسهڵاتهش پێویستی بهپرنسیپهكانی گه‌مه‌ی سیاسی
هه‌یه. له‌وێشدا پیرۆزوناپیرۆز تێكهپدهبن و هه‌ندێجار قوپبوونهوهی
كێشه‌كان مه‌ترسی گه‌وره دروستده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌كاتی
ده‌سته‌به‌ربوونی هه‌ندێ هۆكاری یاریدهدا كه لهبهلاداخستنی كێشه‌كاندا
په‌نایان بۆ ده‌برێ، به‌هێزترینیشیان هێزی چه‌كه.
ناوكی هه‌ر شۆڕشێك،
كه
له‌قۆناغی
رزگاریی نیشتیمانیدا به‌رپاده‌بێت؛ هێزی گه‌له. جائه‌و هێزه ئه‌گه‌رچی
پشت به‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ریش ده‌به‌ستێت، كه‌چی ههرپێویستی به ئامرازی
چه‌كه بۆ به‌لاداخستنی ناكۆكیه‌كان. به‌ڵام كاتێ ئه‌و شۆڕشه ده‌چێته
قۆناغی ده‌سه‌ڵاته‌وه و، ئۆرگانه‌كانی ده‌گۆڕێن بۆ ده‌زگاو دامه‌زراوی
خاوه‌ن ئه‌رك و به‌پراكتیك ده‌بنه حكومه‌ت؛ ئه‌وسا شێوه‌ی ململانێكان
ده‌گۆڕێن و واپێویست ده‌كات، زمانی چه‌ك له‌به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه بگۆڕدرێت بۆ
زمانی وشهودیالۆگ لههۆپی پارله‌مان و ده‌زگا دیموكراسیه‌كانی تردا.
ئیتر لێره‌وه
ده‌توانین له كۆمهپی مه‌ده‌نی و پرۆسه‌ی دیموكراسی بدوێین و، له‌هه‌مان
كاتیش‌دا رێز له‌و هێزه بگرین كه شۆڕشی سه‌رخست. ئه‌م وه‌رچه‌رخاندن و
تێپه‌ڕاندنه، مانای بیرچوونه‌وه‌و په‌راوێزكردنی هێزه چه‌كداره‌كه نیه،
مانای ههپوهشاندنهوه و نابووتكردنی ئه‌و هێزهنیه كه حیزب
ده‌گه‌یه‌نێته ده‌سه‌ڵات. بهپكو بۆ خهملإندنی ئه‌و هێزه‌یه له
سوپایه‌كی رێكخراوی ئه‌وتۆدا، كاری سه‌ره‌كی پاراستنی نیشتیمان بێ و دوور
له‌ده‌ستی پاوانی حیزبه‌وه ههپبسوڕێ.
له‌و ولاتانه‌دا كه
سیستیمی دیكتاتۆری بالإدهست و فه‌رمانڕه‌وایه، حیزبی سیاسی ئۆپۆزیسیۆن،
بڤه‌یه. واته حیزبێك بیه‌وێت له رێـی به‌رنامه و پرۆگرامێكی
دیاریكراوه‌وه ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به سیستیمێكی دیموكراسی بگۆڕێ، بوونی
نابێ. ئه‌وساش په‌نابردن بۆ چه‌ك، یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كان
"به‌تایبه‌تی له‌وشوێنانه‌دا كه سروشته‌كه‌ی بۆ كارێكی ئاوها گونجاوبێت".
له‌و ولإتانهشدا كه
دیموكراسی خهمپیوهو یاسا سه‌روه‌ره، چه‌ك ته‌نها به سوپایه‌و، سوپاش
له ژێر فه‌رمانی حكومه‌تدایه. واته حیزبێك نیه هێزی چه‌كداری هه‌بێ و
له چوارچێوه‌ی یاساكانی خۆیدا ئه‌و هێزه ههپبسوڕێنێ!
مێژووی هه‌بوونی هێزی
چه‌كدار له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا؛ گه‌لێ دێرینه. هه‌ر له هێزی
چه‌كداری خێپ و عه‌شیره‌ت و ئهمارهتهكانهوه تا ههپچوونی شۆڕشگێڕانه‌ی
ناوچه جیاجیاكان و، ئینجا درووستبوونی حیزبی سیاسی و، پاشانیش ههپگیرسانی
شۆرشی رزگاریخواز.
ئه‌مانه هه‌موویان
له شوێن و سه‌رده‌می جیاجیادا روویانداوه و مه‌به‌ستی جیاوازیشیان
هه‌بووه، كه هه‌م له ململانێـی ناوخۆدا و هه‌م له دژی هێزی ده‌ره‌كی
به‌كارهاتوون.
"باشـــووری
كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه"
ئه‌گه‌رچی ناوی
پێشمه‌رگه لهههمووپارچهكانی كوردستاندا بووه‌ته سیمبولی خه‌بات و
تێكۆشان، وه‌لێ ئه‌و ناوه له‌باشووری كوردستاندا و به‌تایبه‌تی له‌م
دواییه‌دا، بووه‌ته ناسنامه‌ی كورد‌و چووه‌ته قامووسی ده‌سته‌واژه
جیهانیه‌كانه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و رووداوه گه‌رمانه‌وه
كهناوچهكهی گرتوه‌ته‌وه‌و، پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی رۆپی گرنگی
تیابینیوه.
هه‌بوونی حیزبی سیاسی
جۆراوجۆر له كوردستاندا شتێكی سرووشتیه، بێگوومان ئه‌و حیزبانه‌ش هێزی
پێشمه‌رگه‌ی تایبه‌تییان هه‌یه و قه‌واره‌ی خۆیانی پێده‌پارێزن.
به‌وپێیه‌ش ململانێـی نێوانیان ئه‌نجامێكی ئاسایی ئه‌و هه‌بوونه‌یه.
ئه‌م پێناسه‌یه
ئه‌گه‌ر له‌پێش راپه‌ڕیندا خاپێكی ئه‌رێنی و هۆیه‌ك بووبێ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی
پانتایی ناوچه جیاجیاكان و، كۆبوونه‌وه‌ی زۆرترین جه‌ماوه‌ر له‌ده‌وری
ئامانجهسهرهكیهكه! كه‌چی دوای راپه‌ڕین، هه‌بوونی هێزی جیاجیای
حیزبه‌كان خاپێكی لاوازه‌و، هۆیه‌كه بۆ درووستكردنی مه‌ترسی. چونكه
به‌كارهێنانی ئه‌و هێزانه له كێشه‌كاندا، سه‌لماندیان كه پێویسته
سیاسه‌ت سوپا به‌رێوه‌به‌رێ و ئاراسته‌ی بكات، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، كه
سوپا له نه‌خشاندنی سیاسه‌تدا ده‌ستی هه‌بێ.
مێژووی ململانێـی
نێوان حیزبه‌كانی كوردستان، مێژوویه‌كی تاپ و خوێناویه. چونكه هه‌میشه
له به‌لاداخستنی ناكۆكیه‌كاندا، هێزی چه‌ك وته‌بێژی یه‌كه‌م و كۆتایی
بووه‌و هه‌رئه‌ویش سه‌نگی دانووستاندنی راگرتووه.
ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه
ده‌سه‌لمێنێ كه هه‌بوونی چه‌ند ناوه‌ندێكی هێز له چوارچێوه‌ی
قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و ئیداریدا، مانای هه‌بوونی قه‌یرانێكی به‌رده‌وامه
له‌و ناوچه‌یه‌دا. ئاخر له‌وانه‌یه هێز بتوانێ جه‌نگ نههێپێ و ئاشتی
درووست بكا، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێ گیانی به‌رده‌وامی به‌و ئاشتیه
ببه‌خشێ و، وابكا جه‌نگ دووباره نه‌بێته‌وه.
یه‌كێتی و پارتی،
دوولایه‌نی سه‌ره‌كیی شانۆی سیاسی و سه‌ربازیی كوردستانن و، هه‌رئه‌وانیش
جه‌مسه‌ری ململانێكان دهجوپێنن و هه‌میشه كورد له شه‌پۆلی ههپچوون و
داچوونهكانیاندا ده‌خولێته‌وه. بۆ به‌رده‌وامیدانیش به گه‌مه‌ی ئه‌و
ململانێیه! به‌داخه‌وه هه‌رده‌م پێشمه‌رگه ده‌بێته یاریكاری سه‌ره‌كی
و، پاشانیش له بۆته‌ی سازشی سیاسی‌دا ده‌یتوێننه‌وه.
هه‌رچه‌نده كێشه‌ی
نێوان یه‌كێتی و پارتی، ره‌گێكی مێژوویی دێرینی هه‌یه،به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ك
سه‌رده‌می پاش راپه‌ڕین ترسناك و زیانبه‌خش نه‌بووه. هۆی ئه‌وه‌ش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاماده‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردووكیان له ناو
شاره‌كاندا، كه‌هه‌م له‌رووی زۆریی زیانهوهو، هه‌م له‌رووی درووستكردنی
كه‌لێنی ده‌روونیه‌وه بۆ میلله‌ت، كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بووه.
كه‌واته ده‌توانین
بپێین: مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوولا به دابڕاوی، هۆیه‌كی گه‌وره
بووه بۆ درووستبوونی قه‌یرانی سیاسی و سه‌ربازی و، هه‌رئه‌وه‌ش بوو كه
بووه هۆی ئاسان ههپگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ و ههپوهشاندنهوهی حكومه‌تی
هاوبه‌شی یه‌كه‌م. چونكه ئه‌و كاته‌ی حیزبه‌كان خه‌باتیان له شاخه‌وه
گواسته‌وه بۆ شار و له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شدارییانكرد و، بوونه خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵات و له پارله‌مان و حكومه‌تدا هاوبه‌ش بوون! ده‌بووایه
هێزه‌كانیشیان له سوپایه‌كی یه‌كگرتووی ناحیزبیدا كۆبكردایه‌ته‌وه و،
ئه‌ندامبوون له‌و سوپایه‌دا ته‌نها له سه‌ر بنه‌مای گونجاوی و كارامه‌یی
بوایه، نه‌ك ژماردنی پاشكۆبوون.
حیزبی سیاسی مۆدێرن
ئه‌و حیزبانه‌ن ململانێكان له هۆپی پارله‌ماندا وازیدهكهن و، به‌پرۆژه
و به‌رنامه‌ی باش گه‌مه له دژه‌كانیان ده‌به‌نه‌وه و ده‌بنه خاوه‌ن
بڕوا، نه‌ك به چنینی تۆڕی شكاندن بۆ یه‌كتری.
ئه‌و حیزبانه‌ی
باوه‌ڕیان به پێكه‌وه ژیان هه‌یه‌و، ده‌توانن له كه‌شی ئارام‌دا چالاك
بن! پێویستیان به هێزی تایبه‌ت نابێ. بهپكو هێزه‌كانیان ده‌كه‌نه ناوكی
سوپایه‌ك، موپكی هه‌مووان بێ و له كاروباری سیاسی‌دا بێلایه‌ن كاربكا.
كاری كۆكردنه‌وه‌ی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌كانی كوردستان؛ ئه‌گه‌ر له‌چه‌ند ساپی رابردوودا
نه‌كراو نه‌توانرا، خۆدهكرێ ئێسته و پاش تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو تواناكانی
یهكترو، به فیڕۆدانی سامانی ولإت و تیاچوونی سه‌دان پێشمه‌رگه، ئه‌و
كاره بكرێ. به‌تایبه‌تی دوای كه‌وتنی به‌عس و ره‌وینه‌وه‌ی هه‌وری
ترس،كاتی ئه‌وه هاتووه و بهپكو پێویسته چیتر هێزی پێشمه‌رگه له
ململانێـی سیاسی‌دا به‌كارنه‌هێنرێت، چیتر هێزی كورد له كورددا كولنهكرێ و
له پێناوی ئاره‌زووی پاوانخوازیدا شه‌ڕی یه‌كتر نه‌كرێ.
ئه‌گه‌ر ده‌نگی
یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌كه‌ی كوردستان، ته‌لیسمێكی رووناكی بێ! ئه‌وا
بێلایه‌نكردنی هێزی پێشمه‌رگه و رێكخستنیان له سوپایه‌كی سه‌ربه‌خۆی
سهربهحكومهتدا، گه‌وره‌ترین مهشخهپی رووناكیه. ئاخر ئه‌گه‌ر پارتی و
یه‌كێتی بڕوایان به‌كاری هاوبه‌ش و ململانێـی سیاسی هه‌یه و، حكومه‌تی
داهاتوو به پیرۆز سه‌یرده‌كه‌ن! ده‌بێ هێزه‌كان ببه‌خشنه سوپای كوردستان.
چونكه بێلایه‌نكردنی هێزی پێشمه‌رگه له پێشبڕكێـی سیاسی‌دا، تاكه هۆی
سه‌قامگیربوونی ئاشتیه له كوردستاندا. به پێچه‌وانه‌شه‌وه، مانه‌وه‌ی
ئه‌و هێزانه له ژێر فه‌رمانی حیزبه‌كاندا گه‌وره‌ترین هۆی مه‌ترسی و
ئه‌گه‌ری پشێویه.
ده‌شێ ئه‌م خۆزگه‌یه
كارێكی ئاسان نه‌بێ و، له كه‌لتووری ئێسته‌ی حیزبه‌كاندا جێـی
نه‌بێته‌وه. به‌ڵام به دپنیاییهوه به‌شی هه‌ره زۆری كێشه‌كان
چارهدهكا و، ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی تێكههپپژان كه‌مده‌كاته‌وه.
چونكه كاتێك حیزب هێزی تایبه‌تی شهڕكاری نه‌بێت، ناچارده‌بێت بۆ به
لاداخستنی ناكۆكیه‌كان په‌نابباته به‌ر گفتوگۆی سیاسی و چاره‌سه‌ری
ئاشتیانه، ئه‌وساش له خراپترین ره‌وشدا له‌وانه‌یه به كورسیی ناو
پارله‌مان شهڕبكات، نه‌ك به گولله‌ی تفه‌نگ.
تێبینی:
ئه‌م وتاره پێشتر له هه‌فته‌نامه‌ی
هاولإتی ژماره 225 ی رۆژی 25-5-2005 دا بلإوكراوهتهوه، وا جارێكی تر
له كوردستان نێتی ئازیزدا ده‌یخوێننه‌وه.
شاهۆتۆفیق - ئهپمانیا