فیدرالیه‌تی به‌ناو ... مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی
فیدرالیه‌ت
یه‌كێك بوو له‌و بریاره گرنگانه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 1992
ده‌ریكرد بۆ په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم به حكومه‌تی ناوه‌ندی، هه‌ر له‌و
كاتیشه‌وه تا ئیمرۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ئه‌و دروشمه‌ی
به‌رزكرده‌وه‌و خه‌باتێكی بێ ووچانیشی كرد بۆ به‌ده‌سهێنانی ئه‌م ئامانجه
و له‌سه‌رجه‌م كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی
عێراق سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌یه‌كده‌نگ داكۆكی له به‌ده‌سهێنانی
فیدرالیه‌ت كردۆته‌وه و فیدرالیه‌تی به‌ناسنامه‌ی عێراقی نوی داناوه.
له‌یاسای كاتی به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تیش هه‌وڵێكی زۆردرا كه فیدرالیه‌ت
به‌بنه‌مایه‌ك بۆ عێراقی نوی بچه‌سپێت. هه‌رله‌سه‌ر ئه‌ساسی فیدرالیه‌تیش
بوو كه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان دانوستانی له‌گه‌ل لیستی شیعه‌كان كرد
بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه عێراقێكی دیموكراتی فیدرالی دروست بكه‌ن. بهلاَم دوای
تێپه‌ربوونی زیاتر له ساڵێك له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی یاسای كاتی
به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و زیاتر له دوو مانگ به‌سه‌ر پێكهێنانی
حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌عفه‌ری تا ئێستا پرسی فیدرالیه‌ت هه‌ر به‌شاراوه‌یی
ماوه‌ته‌وه، چونكه ته‌نها كورد و راگه‌یاندنی كوردی باس له عێراقی
فیدرال ده‌كات و له‌هیچ كام له‌سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب به (سوننه) و
(شیعه) وه گوێ بیستی ووشه‌ی فیدرالیه‌ت نه‌بوینه، ته‌نانه‌ت جه‌عفه‌ری
له راگه‌یاندنی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی عێراق له
21/5/2005 به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌باسی فیدرالیه‌تی كرد‌و نهباسیشی له پرسی
كه‌ركوك كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز بوبێته‌وه له هاوپهیمانیهتیهكهی
له‌گه‌ل كورد.
وه ئاماده‌نه‌بوونی جه‌عفه‌ریش له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
له 4 و 14 ی مانگ به‌بإ بیانووی گونجاو جێگای تێ رامانه و نابێت
سیاسه‌تمه‌دارانمان زۆر به سووكی لێكی بده‌نه‌وه به‌لكو جێگای سه‌ره‌نجه
و
پێویسته په‌رله‌مانتارانی كورد له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی جه‌عفه‌ری
بێده‌نگ نه‌بن و وه‌كو مه‌سه‌له‌ی سوێند خواردنه‌كه به ئاسانی
به‌سه‌ریاندا تێنه‌په‌رێت، به‌ڵكو ده‌بێت لێپێچینه‌وه له‌گه‌ل جه‌عفه‌ری
بكرێت كه بۆ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر پرسی فیدرالی كوردستان و ئاسایی
كردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك له راگه‌یاندنی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا
نه‌وه‌ستا و هه‌رووها سستی په‌یوه‌ندی نیوان حكومه‌تی ناوه‌ندی وحكومه‌تی
هه‌رێم و ئاماده‌نه‌بوونی جه‌عفه‌ری له كاتی سوێند خواردنی سه‌رۆكی
هه‌رێم. هه‌روه‌ها هه‌وڵی جیدی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رجه‌م نووسین
وده‌زگا ره‌سمیه‌كانی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق له جیاتی (جمهوریه
العراق) بنووسرێت (جمهوریه العراق الفدرالی) و ووشه‌ی (فیدرالی) ش ببێته
ناسنامه‌ی عێراقی نوی و ئه‌و فیدرالیه‌ی ته‌نیا به زمان باسی لێوه
ده‌كرێت بكرێته واقیع و بخرێته سه‌ر كاغه‌ز، چونكه پێویسته سیاسیه‌كانی
كورد باش بزانن كه شیعه سیاسه‌تی (التقیه) به‌كار ده‌هێنی و له‌كاتی
ته‌نگانه‌و بۆ رزگاركردنی خۆیان دان به‌هه‌موو شتێك دائه‌نێن و رازی ده‌بن،
بهلاَم له‌و كاته‌ی كه ده‌ستی خۆیان دیت ئه‌وا ئه‌وه‌ی له دڵی
خۆیاندایه ته‌نها ئه‌و جی به جیێ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ك ئێستا كه جه‌عفه‌ری
ده‌بینین پاش ئه‌و هه‌موو به‌ڵێن و په‌یمانه به‌ره‌به‌ره پاشگه‌ز
ده‌بێته‌وه‌و به واقیع هه‌ست به جێ به‌جێ كردنی به‌ڵێنه‌كانی ناكه‌ین،
ئه‌مه‌ش فه‌توای مه‌رجه‌عیه‌تی له پشته‌وه‌یه و له دیدی خۆیاندا نه له
دونیا‌و نهلهقیامهتدا به‌رپرس نابن.
Mala_2004_59@yahoo. com