چه‌ند تێبینیه‌ك بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی (عێراقی فیدراڵ)
!!
... مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
دوای ده‌ستبه‌كاربونی هۆشیار زێباری له‌پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق
گۆرانكاریه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هات،ئه‌م
گۆرانكاریه زیاتر له‌لای عه‌ره‌بی عێراق ئیجابی بوو،چونكه كرانه‌وه و
شه‌فافیه‌تێكی به‌رچاو بۆ برا عه‌ره‌به‌كان پیشاندرا،ئه‌وه‌تا هێشتا
ئالإكهی حزبی به‌عس له‌سه‌ر باره‌گای ئه‌م وه‌زاره‌ته هه‌ستیار و
سیادیه‌ی عێراق ده‌شه‌كێته‌وه و له‌كۆنگره و بۆنه عه‌ره‌بی و
نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیشدا هه‌ر ئه‌و ئالإیه له‌به‌رده‌م زێباریدا
ده‌بینرێت،ده‌رگای وه‌زاره‌ت له‌به‌رده‌م عه‌ره‌بی عێراقدا والإ كراوه و
جگه له ئاسانكاری و نه‌مانی رِۆتین و سستمی موخابه‌راتی له دامه‌زراندنی
باڵێوَز و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تدا،سایتێكیش به هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و
عه‌ره‌بی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ئینته‌رنێتدا هه‌یه
و هه‌ر هاوولإتیهكی عێراق ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بی بزانێت ئه‌وا سودێكی زۆر له‌و
سایته وه‌رده‌گرێت و ده‌شتوانێت زۆربه‌ی كاره‌كان لهرِێگای ئه‌م
سایته‌وه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت،به‌لإم هێشتا نه بنه‌ماكانی فیدرالیه‌ت و
نهیاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناخی ئینتیقالی له‌ناو وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا به‌دی ناكرێت و زۆر به ده‌گمه‌ن گوێم لێبوه بهرِێز
زێباری كه‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه و بۆ
ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی بوه) كه
هه‌موو ولإتانی دراوسی به گه‌وره‌ترین پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی
له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن (،زۆر به ده‌گمه‌ن گوێم لێبوه بڵإ (عێراقی فیدرالی)
له‌وانه‌شه هه‌ر ئه‌وه‌بێت ئێستا هه‌ندێك له به‌رپرسانی ولإتانی عه‌ره‌بی
ده‌ڵێن هۆشیار زێباری سه‌ركه‌وتوترین و زیره‌كترین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه
له‌مێژووی عێراقدا، به‌لإم ده‌مه‌وی زێباری و هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی
كه‌ئێستا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی (به‌ناو فیدراڵ) ئیش ده‌كه‌ن
بزانن كه مه‌دح و سه‌نای نه‌ته‌وه‌كانی دراوسی ده‌ردی كورد
چاره‌سه‌رناكات، ده‌مه‌وی بهرِێزیان ئه‌و هۆیهم بۆ رِون بكاته‌وه كه
بۆچی تائێستا سایته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه زمانی كوری تێدا نیه؟!،
ئایا ئێستا زمانی كوردی وه‌ك زمانی عه‌ره‌بی،زمانی ره‌سمی ولإت نیه؟! پێش
دوو مانگ نامه‌یه‌كم لهرِێگای ئینته‌رنێته‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردوه و ئه‌م پرسیاره‌م لێكردوه و پێشنیارم كردوه كه
به‌زمانی كوردیش ئه‌و سایته كارپێبكه‌ن تا خه‌ڵكی كوردستانیش وه‌ك
هاولإتیهكی عێراق سودی لێوه‌ربگرێت به‌لإم وه‌لإمی به‌رپرسی راگه‌یاندنی
ئه‌م وه‌زاره‌ته ئه‌وه‌یه كه پێشنیاره‌كه‌یان خستوه‌ته به‌رده‌م
وه‌زیری ده‌ره‌وه و له‌به‌رگرنگی پێشنیاره‌كه دیراسه‌ی ده‌كات!،ده‌مه‌وێت
ئه‌وه دوبارهبكهمهوه بهرِێز هۆشیار زێباری دوای نزیكه‌ی دووساڵ
ده‌ستبه‌كاربوونی له‌پۆسته‌كه‌یدا ئێستا دیراسه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه
سایته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه زمانی كوردیشی تێدا بێت،ئه‌وه دومانگیش
به‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ی مندا تێپهرِبووه هێشتا زمانی كوردی له‌م
سایته‌دا داخڵ نه‌كراوه..
سه‌باره‌ت بهباڵێوزه كورده‌كانی عێراقیش له‌ده‌ره‌وه كه ئه‌ویش
راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌یه ده‌مه‌وی سه‌رنجێك
بخه‌مه به‌رده‌م بهرِێز زێباری ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی وهلإمدانهوهی ئه‌و
باڵێۆزانهیه بۆ پرسیار و پێشنیاره‌كانی رِۆژنامهنوسانی كورد كه
لهرِێگای ئینته‌رنێته‌وه ئاراسته‌یان ده‌كرێت،من (سیامه‌ند به‌ننا)
باڵێۆزی عێراق لههۆڵنده وه‌بیر دێنمه‌وه كه پێش 36 رِۆژ چه‌ند
پرسیارێكم بۆ ناردوه و تا ئێستا وه‌لإمی نه‌داومه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا
چه‌ند رِۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رِۆژنامهنوس و هاوكارم (چیمه‌ن ساڵح) ئیمێلێكی
بۆ جورج بوش ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناردبوو له‌ماوه‌ی 48 سهعاتتدا
یاریده‌ده‌ره‌كانی وهلإمیان دایه‌وه،پێش چه‌ند رِۆژێكیش من خۆم لهرِێگای
ئینته‌رنێته‌وه گفتوگۆیه‌كم له‌گه‌ڵ سه‌میر ئهلسمێدعی باڵێۆزی عێراق له
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كرد و زۆر به‌شه‌فافیه‌ته‌وه وه‌لإمی هه‌موو
پرسیاره‌كانی دامه‌وه. تۆ بڵێیت بهرِێز سیامه‌ند به‌ننا ئیشوكاری له
(بوش و سمێدعی) زیاتر بێت؟! هیوادارم هوشیار زێباری له‌مه‌ودوا وه‌ك
هاوولإتی پله دوو سه‌یری خه‌ڵكی كوردستان نه‌كات و به‌زوترین كات سیاسه‌تی
ته‌عریب له وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا نه‌هێڵێت.