دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی کورد ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی
ئه‌نجامدانی: گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
له مانگی ئایاری
ئه‌مساڵداو به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له ئاهه‌نگه‌کانی 30 یه‌مین
یادساڵی دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، تیپی مووزیکی سلیمانی
گه‌شتیکی هونه‌ری به چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپادا کرد. یاوه‌ری تیپه‌که
هونه‌رمه‌ندان حه‌مه‌جه‌زاو عه‌بدولقادر حه‌سه‌ن بوون.
دانیمارک یه‌کێک بوو
له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و تیپه ئاهه‌نگی تێدا گێرا.
ئاما‌ده‌بوانی
ئاهه‌نگه‌که‌ی کۆبنهاگن به شێوه‌یه‌کی شایسته‌و زۆر به گه‌رمی و به
چه‌پڵه ڕێزان پێشو‌ازیان له تیپه‌که کرد. که‌ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
هه‌ستی جوانی ئاماده‌بووان بوو له به‌رزنرخاندنی ڕۆڵی تیپی مۆسیقای
سلیمانی له‌بزافی هونه‌ری گۆرانی و مووزیکی کوردی‌دا.
له
سه‌رووه‌ختی پشوویه‌کی ئاهه‌نگه‌که‌ی کۆبنهاگندا هه‌لم قۆسته‌وه‌و
سه‌رپییانه چه‌ند پرسیارێکم ئاراسته‌ی مامۆستا ئه‌نوه‌ر کرد، که ئه‌وایش
به‌ڕێزه‌وه به‌رسیڤیان دایه‌وه.
مامۆستا ئه‌نوه‌ر
قه‌ره‌داغی
پ/ ئه‌م گه‌شته‌ی
ئه‌وروپاتان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
و/ تا کۆتایی به
جه‌وله‌که‌مان نه‌هێنین ناتوانم له‌ڕوی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه بگه‌مه
نه‌تیجه‌یه‌کی ئه‌وتۆ،به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئه‌زانم که ئه‌م سه‌فه‌ره‌مان
ئه‌زمونێکی چاکه بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له کوردستانه‌وه دێن و
ئاهه‌نگ بۆ کورده‌کۆچکردوه‌کان سازده‌که‌ن وشادده‌بنه‌وه پێیان. له‌هه‌مان
کاتدا تێکه‌ڵ بوونێکه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپیدا، که ڕاوبۆچوونی خۆیان
ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به‌و هونه‌ره‌ی که له کوردستانه‌وه هێناومانه بۆ
ئێره. بێگومان ئه‌مانیش بۆچوونی ئیجابیانه‌یان ده‌بێت له‌سه‌ر
هونه‌ره‌که‌مان که ده‌بێته مایه گه‌شبینی بۆ ئێمه،
ئێمه وه‌ک میلله‌یتی
کورد که‌لتوورێکی جوانمان هه‌یه که به‌داخه‌وه نه‌مانتوانیوه به‌چاکی
به میلله‌تانی ده‌ره‌وه‌ی نیشانبده‌ین، چونکه ده‌ستوپێمان
به‌سترابوویه‌وه نه‌مانده‌توانی بێینه‌ده‌ره‌وه.
بۆیه له‌وبڕوایه‌دام
له‌مه‌ودوا بتوانین زیاتر جوڵه‌بکه‌ین و ئه‌و که‌لتووره جوانه به‌شێوه‌ها
نیشانبده‌ین.
پ/کورده‌کانی
هه‌نده‌ران جۆن پێشو‌ازیان لێکردن؟
و/نازانم به چ جۆرێک
گوزارشت له‌و پێشوازیه بکه‌م که سه‌رتاپا پڕبوو له هه‌ستی خۆشه‌ویستی و
سۆز‌و ڕیزو له ئامێزگرتن، به‌ڕاستی پێشوازیه‌کی زۆر جوان بوو.
پ/ به‌نیازنین
له‌ئاینده‌دا ئه‌م جۆره ئه‌زموونانه دووباره‌بکه‌نه‌وه؟
و/ خوایاربێت
به‌نیازین له‌ئاینده‌دا به شێوازی دیکه دووباره‌ی بکه‌ینه‌وه، به
به‌شداری گرووپه‌گه‌لی هه‌مه‌ڕه‌نگ، واته نه‌ک هه‌ر تیپی سلیمانی، ئه‌ویش
به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی ئه‌و ووزه‌چاکانه‌ی که‌له کوردستاندا هه‌ن،تا ئه‌م
کۆمه‌ڵگایانه‌پتر به هونه‌ره‌که‌مان ئاشنابن.
پ/ هه‌ست به هیچ
جیاوازیاک ده‌که‌یت له نێوان کوردستان و هه‌نده‌راندا له ڕووی کۆنسه‌رت
گێڕانه‌وه؟
و/ بێگومان جیاوازی
زۆره، لێره جۆرێکه له ئاوێته بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناخی کوردستاند،
جۆرێکه له ژیانه‌وه له‌گه‌ڵ کوردستاندا. بۆیه زۆرجار نمایشێکی وا
له‌سه‌ره‌تادا جۆره گوێگرتنێک هه‌یه به‌ڵام دواتر ده‌بێته هه‌ڵپه‌ڕکێ،
جا هیوادارم له ئاینده‌دا ئه‌مه چاره‌سه‌ربکرێت چونکه موزیک خۆی له
خۆیدا گوێگرتنه‌زیاتر له‌وه‌ی ا هه‌ڵپه‌ڕکێ بێت. بۆیه ده‌ڵێم پێویسته گوێ
بگرن پێویسته له گه‌ڵ ناخی مۆسیقاکه‌دا بژین.
خۆشحاڵم له
کوردستاندا جه‌ماوه‌رێکی زۆرجوان هه‌یه بۆ بابه‌تی کۆنسه‌رت، ئیدی مۆسیقای
کلاسیک بێت یا میللی یا ته‌قلیدی که هه‌ر جۆرێک له‌مانه جه‌ماوه‌ری خۆی
هه‌یه‌و به ڕیزه‌وه گوێ بۆ ڕادێرن.
پ/ هۆکار چییه که
کورده‌کانی هه‌نده‌ران پترتامه‌زرۆی گۆرانی هه‌ڵپه‌رکێن وکه‌متر مه‌یلیان
بۆ کۆنسه‌رت ودانیشتن به هێمنی وگوێگرتن بۆ میلۆدیای هێمن هه‌یه؟
و/خه‌ڵک لیره
تینووه دووره له کوردستانه‌وه به دڵ و له ناخه‌وه له‌گه‌ڵ
کوردستاندا ده‌ژی وه‌لی ده‌ست و پێی به‌ستراوه بۆ گه‌رانه‌وه، هیوادارم
هه‌موویان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان وخزمه‌ت بکه‌ن و به
هه‌موومانه‌وه کوردستانایکی ئازاد و نوێ درووست بکه‌ین و شانبه‌شانی
میلله‌تان بڕۆین.
پ/ پتر له چل ساڵ
خزمه‌ت له بواری مووزیکدا، چه‌ند ساڵیکیش له‌وه که‌متر له نێو تیپی
مووزیکی سلیمانیدا،مامۆستا ئه‌نوه‌ر هه‌نووکه خۆی له کوێدا
ده‌بینێته‌وه؟ هاوکات پاش ئه‌م دیرۆکه زه‌نگین وڕه‌نگین و پڕ له
شانازیه‌ی تیپی مووزیکی سلیمانی، به‌ڕێزت چۆن ڕه‌وتی کاروانی تیپه‌که‌تان
هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
و/ من هه‌تا بمێنم
هه‌ر قوتابیه‌کم هه‌تا بمێنم هه‌ر خزمه‌تچیه‌کی هونه‌ری که‌لتووری کوردیم.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچیه‌کم کردبێت له هه‌ر ئاستێک‌دا بێت، له بارودۆخی
خۆیدا خزمه‌تێکی بچوک بووه به کۆمه‌ڵگاکه‌مانم به‌خشیووه.
هاوکات جه‌ماوه‌ر
ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر کاره‌کانی من بدات و من چۆن ببینێته‌وه. هێشتا
خۆم له سه‌ره‌تادا ده‌بینمه‌وه، هه‌ستده‌که‌م مرۆڤ تا فێر بێت هه‌ر
که‌مه، بۆیه‌پێویسته به‌رده‌وام فێربین.
سه‌باره‌ت به تیپی
مووزیکی سلیمانیش،شانازی به مێژووی پڕ به‌رهه‌می جوان و ڕه‌نگینی
ده‌که‌م،بێگومانم تیپه‌که‌مان پێگه‌ی تایبه‌تی لای هونه‌ردۆستانی کورد
هه‌یه،ئومیده‌وارم به‌رده‌وام به‌رهه‌می چاک و به‌پێز پێشکه‌ش بکات و پتر
جێگه‌ی خۆی له دڵ و ده‌روونی جه‌ماوه‌ردا بکاته‌وه.
گه‌لێک سوپاس و
سه‌رفرازی بۆ مامۆستای به‌ڕیز.
سوپاس بۆئێوه‌ش.