به‌ره‌وبه‌مه‌ده‌نی
کردنی دام وده‌سگاکانی هه‌رێمی کوردستان
...
جمال فتاح
له‌پاش ده‌ست به‌کار
کردنی په‌رله‌مانی کوردستان و دامه‌زراندن و یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو
ئیداره‌ی هه‌رێم و پاش ئه‌وه‌ی کاک مه‌سعود بارزانی وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستان ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کرد ئیتر پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان به‌گشتی و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی هه‌وڵی
به‌مه‌ده‌نی کردنی هه‌موودام و ده‌سگا ئیدار و ئابوری و ڕۆشنبیری و هتد.. .
کانی هه‌رێمی کوردستان بده‌ن چونکه پێویسته کورد خۆی له‌و دام و ده‌سگا
کلاسیکه داته‌پیوه ببوێرێت که‌ده‌یان ساڵه له‌لایه‌ن ڕژێمه کۆنه‌په‌رست
و دواکه‌وتووه کانی ناوچه‌که‌وه په‌یڕه‌وی لێئه‌کرێت ئه‌مه‌ش له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ک ئه‌و دام و ده‌سگانه له‌گه‌ل دروشم و به‌مه‌ده‌نی و
دیموکراتیزه کردنی ئیداره‌ی هه‌رێم و خه‌ڵکی کوردستاندا
نایه‌ته‌وه،له‌لایه‌کیکه‌ش وه‌ک ئاشکرایه وڵاتانی پێشکه‌وتنخواز به‌گشتی
و دۆستانی کورد به‌تایبه‌تی چاویان له‌و سیسته‌م و ئه‌زموونه نوێیه‌ی
هه‌رێمی کوردستان بڕیوه به‌تایبه‌تیش پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستان بۆیه گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌و ڕووه‌وه پێویستی هه‌نوکه‌یین،دیاره
به‌مه‌ده‌نی و مۆدێرن کردنی ڕووی ئیداری و ئابوری و ڕۆشنبیری و گشت
ڕووه‌کانی تری ژیانی کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک کۆمه‌ڵگای کوردی کارێکی سانا نیه
و لوخۆبردوویی یه‌کجار زۆری ئه‌وێت چونکه کۆمه‌ڵگا که‌مان له هه‌ر سێ
ڕووی ئیداری ئابوری ڕۆشبیری و گشت ڕووه‌کانی تری ژیانه‌وه له‌پاشه به‌ڵام
وه‌ک ڕوونه کاری به‌رده‌وام و دڵسۆزانه به‌ره‌و ئاسۆی به‌مه‌ده‌نی و
مۆدێرن کردنی دام و ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌رکی هه‌نووکه‌یی گشت
کوردێکی دڵسۆزه به‌تایبه‌تی که‌سانی کاراو پسپۆڕ و له‌سه‌روی هه‌موانه‌وه
ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی کورد و لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم که جه‌نابی
کاک مه‌سعود بارزانییه،بۆبه‌مه‌ده‌نی ومۆدێرن کردنی گشت داموده‌سگاکانی
هه‌رێم کاری زۆر و چڕوپڕی ئه‌وێت به‌ڵام ئه‌وانه‌یان هه‌نوکه‌یی و
له‌لوتکه‌دایه به‌دیدی من که له‌پاش ده‌ست به‌کار کردنی حکومه‌تی
یه‌کگرتووی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ئاینده‌ش پێویسته بکرێت خۆی
له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ئه‌نوێنێت.
1-
لابردن و بنه‌بڕکردنی گشت دیارده‌یه‌کی چه‌ک و چه‌کداری له کوردستاندا
به‌گشتی و له گشت ئۆرگان و ده‌سگاکانی هه‌رێمدا به‌تایبه‌تی جگه
له‌هێزه‌کانی پۆلیسی ناوخۆ،لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌پۆلیس ئه‌و پۆلیسه
نه‌خوێنده‌واره په‌روه‌رده نه‌کراوه نایاسایانه نیه که‌له‌به‌ر
مووچه‌و ژیان کراون به‌پۆلیس یان دامزراون له‌جێگای پۆلیس،به‌ڵکو پۆلیس
به‌و واتا‌و ناوه‌رۆکه یان به‌وکه‌سه چاوکراوه خوێنده‌واره به‌ئه‌زموونه
دڵسۆزه‌ی گه‌ل و نیشتمان ئه‌وترێت که گشت مه‌رجه کانی پۆلیسی یاسایی و
نێو ده‌ڵه‌تی تێدایه و به‌ته‌واوی ئه‌توانێت باری ئاسایشی هه‌رێم
به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی دابین بکات چونکه له‌گشت وڵاتانی پێشکه‌وتوو و
دیموکراتیزه کراودا پۆلیس پێشه‌نگی یاسا‌و جه‌ماوه‌ره بۆیه پۆلیس
پێویسته به‌واتای وشه پۆلیس بێت نه‌ک به‌و جۆره‌ی هه‌رێمی کوردستان
ته‌نهابه‌موچه‌پۆلیس بێت، به‌ڵکو پێویسته ئه‌وپۆلیسه نایاساییه‌ی که‌له
سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا‌ون وه ته‌نها بۆ موچه پۆلیسن ئه‌وانیش به‌ریاسای
چه‌کداماڵین بکه‌ون به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ستم نان بڕینی ئه‌وانه نیه
به‌ڵکو به‌شێوازی که‌و له‌ڕێگای که‌وه مووچه وه‌ر بگرن نه‌ک به‌ناوی
پۆلیسه‌وه،. 2 – دابینکردنی بژیوی ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ڕوی
په‌یداکردنی کار بۆهه‌ر بێکارێک هه‌رکه‌س به‌پێی ئاستی پسپۆڕی خۆی له‌گشت
بواره‌کانی ژیاندا ئه‌مه‌ش به‌گه‌شانه‌وه‌و پێشخستنی کوردستانه له‌ڕوی
به‌پیشه‌زازی کردنی کوردستان به‌کارگه‌ی جۆراو جۆر‌و که‌ڵک وه‌ر گرتنی گشت
چین و توژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان له بڕه پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی ئێراق
به‌پێی یاسایه‌کی سه‌رده‌مانه‌و مۆدێرن که‌به‌ده‌ستێکی پاک وه‌ر بگیرێت و
هه‌روه‌ها به‌ده‌ستێکی پاک به‌پێی پلانێکی پێشکات نه‌خشه بۆکێشراو
له‌خزمه‌تی پیشه‌سازی کردنی وڵات و پرۆژه‌کانی تری خزمه‌تگوزاری و بژێوی
جه‌ماوه‌رداو به‌جۆرێک له‌خزمه‌تی 100%کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدابێت،دیاره
له‌سه‌رانسه‌ری جیهانی مرۆڤ دۆست وپێشکه‌وتوودا دوو ڕووی ژیان زۆر
گه‌شاوه‌یه یه‌که‌م یاسا و دووه‌م ئابووری بۆیه ئه‌م دوو
لایه‌نه‌یسه‌ره‌وه له‌کوردستاندا پێویسته به‌هه‌م هه‌ڵبگیرێت و بایه‌خی
ته‌واوی پێبدرێت،. 3- سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو بدرێت به‌گشت ئۆرگانه‌کانی ئیداری
و ئابوری ڕۆشنبیری و هتد.. به‌جۆرێک که جگه له‌یاسا و ئه‌و ئۆرگانه
یاساییانه‌ی وه‌ک لیژنه‌ی چاودێری ئیتر نه‌حزبه‌کان ونه‌هیچ که‌س و
به‌رپرسێکی حزبی و ئیداری به‌تاک مافی ده‌ست تێوه‌ردانی له‌کاروباریاندا
نه‌بێت هه‌روه‌ها کارمه‌ندان وبه‌ڕێوه‌به‌رانی گشت ئورگانه ئیداری وئابوری
وڕۆشنبیریه‌کان که‌هاتنه جێگای کارکردنی خۆیان نابێت وه‌ک ئه‌ندام و
کادرانی حزبه‌کان ڕه‌فتاربکه‌ن به‌ڵکوده‌بێت وه‌ک به‌رپرس یان ئه‌ندامێکی
شوێنی کاره‌که‌ی ره‌فتاربکات و خۆیسه‌یربکات له‌لایه‌ک تاکو گشت ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵگا کاتێک سه‌ردانی ئۆرگانه‌ئیداری و ئابوری وڕۆشنبیریه‌کان ئه‌که‌ن
هه‌ست به‌هیچ جیاوازیه‌ک نه‌که‌ن له‌لایه‌کیتر چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی حزبی
دووره په‌رێزبێت له‌داموده‌سگاکانی ده‌وڵه‌ت زیاتر ئه‌توانن خزمه‌تی
جه‌ماوه‌ر بکه‌ن و سه‌ربه‌ستانه‌تر کاره‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌بێ
جیاوازی جێبه‌جێ ئه‌که‌ن،. 4-جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌کان له گشت
ئۆرگانه ئیداری و ئابوری وڕۆشنبیریه‌کان،به‌جۆرێک کارکردنوچوونه‌سه‌رکار
به‌پێی توانا‌و پسپۆڕی وبه‌ڵگه‌نامه‌ی خوێندن بێت نه‌ک به‌ته‌زکیه‌ی حزبی
چونکه کارکردن به‌ته‌زکیه‌ی حزبی نه‌ک کۆمه‌ڵگاو داموده‌سگاکانی
به‌ره‌ومه‌ده‌نی مۆدێرن کردن نابات به‌ڵکوکۆمه‌ڵگا به‌ره‌ودوا و
داموده‌سگائیداری و ئابری و ڕۆشنبیریه‌کان به‌ره‌و هه‌ڵدێرو هه‌ڵوه‌شان
وگه‌نده‌ڵی یه‌کجاری ئه‌بات،له‌لایه‌کیتر ئه‌گه‌ر حزبه‌کان
له‌داموده‌سگاکانی ده‌وڵه‌ت جیانه‌کرێته‌وه ئه‌وا داموده‌سگاکانی
ده‌وڵه‌تی ئه‌بێته جێگای ململانێی حزبایه‌تی حزبه‌کان و ئه‌وکاته
ئه‌نجامی داموده‌سگاکان وه‌ک ئه‌وه‌ی 1992-1994 ی سه‌رده‌می په‌نجا
به‌په‌نجای لێدێته‌وه که گه‌له‌که‌مانی تووشی جه‌نگێکی ناوخۆی قیزه‌ون
کرد که‌تائێستاو بۆئاینده‌ی زۆر دووریش ئاسه‌واری ئه‌وجه‌نگه قیزه‌ونه
به‌ڕوخساری گه‌له‌که‌مان و کێشه ڕه‌واکه‌یه‌وه دیاره. 5-هه‌رێمی
کوردستان له ساڵی 1992 به‌دواوه خۆی واپیشان ئه‌دات که نمونه‌ی
سیسته‌مێکی دیموکراسی و مۆدێرن و پێشکه‌وتووه له‌ناوچه‌که‌دا به‌ڵام ئه‌م
ڕاستیه نابێت هه‌ر به‌دروشم بێت پێویسته به‌کرده‌وه‌بێت بۆیه له‌ڕووی
به‌مه‌ده‌نی به‌مۆدێرن کردنی داموده‌سگاکانی ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمی
کوردستاندا کورد وه‌ک هه‌میشه ده‌بێت پێشه‌نگ و ده‌ستپێشخه‌ربێت
بۆبه‌شه‌کانی تری ئێراق و بۆناوچه‌که‌ش بۆیه نابێت هه‌رێمی کوردستان
چاوه‌ڕێی به‌غداو به‌شه‌کانی تری ئێراق بکات له‌کارو بڕیاره ده‌ست
پێشخه‌ریه‌کاندا له‌به‌ره‌وبه‌مه‌ده‌نی مۆدێرن چووندا چونکه له‌لایه‌ک
له‌ڕوی که‌لتورو مێژو ونه‌ته‌وه‌وه هه‌رێمی کوردستان جیاوازی زۆری هه‌یه
له‌گه‌ل به‌شه‌کانی تری ئێراقدا له‌لایه‌کیتر له‌وانه‌یه به‌شه‌کانی تری
ئێراق ته‌نها له‌ڕووی ئاینییه‌وه بڕواننه ده‌وڵه‌ت و پێشکه‌وتنه‌کانی یان
به‌ئه‌نقه‌ست بیانه‌وێت ئێراق هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و داموده‌سگا کلاسیکه‌ی
سه‌دان ساڵی ڕابردوو بڕوات ئه‌مه‌ش بۆچینه‌کردنی مه‌رامی تایبه‌تی و ئانی و
مه‌زهه‌بی و ڕێکخراوه‌یی هه‌ندێک گروپ و لایه‌ن له‌ئێراقدا،. 6-هه‌وڵدان
بۆڕۆشنبیر کردنی جه‌ماوه‌ر به‌گشتی چینی لاوان و میرمنداڵان به‌تایبه‌تی
بایه‌خدان به‌ڕۆشنبیری هه‌مه‌لایه‌ن به‌ردی بناغه‌ی به‌مه‌ده‌نی بوونی
کۆمه‌ڵگایه، ته‌نها ئاستی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا ئه‌بێته هۆی سه‌ر که‌وتنی
یه‌کجاری و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کورد..
جمال
فتاح
13/6/2005