مةنجةلَصك ياثراخ بة (18) هةزار دينار ... فةخرةدين تاهر
له
وتاری پهیامنیرێکی سه‌رخۆشدا باسم له‌وه کردبوو، به‌گوێره‌ی کات
هه‌وڵده‌ده‌م هه‌ر جارێک سه‌ربرده‌یه‌ک که له‌و سه‌فه‌ری ئه‌و
دوایهمدا له هه‌ولێر گوێبیستی ببووم بنووسمه‌وه.
ئه‌وه‌ی
شیاوی باسه دوای ڕاپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991که له باشووری
کوردستاندا سه‌ریهه‌ڵدا و دوای ئارام بوونه‌وه‌ی ره‌وشه‌که له‌و
ده‌ڤه‌ره‌دا هێدی هێدی هه‌ندێک کوردی ئه‌وروپا گه‌ڕانه‌وه بۆ
کوردستان، له ده‌ستپێكی گه‌ڕانه‌وه‌که دا زێده‌تر ئه‌ندامی
حیزبه کوردییه‌کان بوون، که به فه‌رمانی حیزبی گه‌ڕانه‌وه بۆ
کوردستان، دواتریش خه‌ڵکانێکی دیکه گه‌ڕانه‌وه گوایه به‌نیاز
بوون له زانکۆکانی کوردستان وه‌ک مامۆستا خزمه‌ت بکه‌ن و هه‌ندێک
له‌وانه له شاری هه‌ولێر گیرسانه‌وه. ساڵ هات و ساڵ ڕۆیشت ئه‌م
جۆره که‌سانه ناڵێم هه‌ر هه‌موویان بهلصم که‌سانێک که له
بنه‌ڕه‌تدا که به‌نیازی گیرفان تژی کردن گه‌ڕابوونه‌وه نه‌ک
خزمه‌ت کردن،
ئه‌وه‌ی
شایانی گووتنه له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا ئه‌م جۆره که‌سانه
هه‌رده‌م (که‌وچی هه‌موو مه‌نجه‌ڵێک) بوون. به بیرم دێ له
جه‌وله‌ی دووه‌می شه‌ڕی ناوخۆ دا که ناو شاری هه‌ولێری گرته‌وه و
دواتریش شه‌ڕه‌که به گرتنی هوتێلی شیراتۆن که باره‌گای ده‌زگای
ڕاگه‌یاندی ڕۆشنبیری گولصنی لێ بوو به کۆتا هاتوو و سه‌رتاپای
شاری هه‌ولێر که‌وته ژێر کۆنترۆڵی چه‌کداره‌کانی [ ی. ن. ک] و له
ڕێکه‌وتی 17. 1. 1995 دا جه‌لال تاله‌بانی به‌بۆنه‌ی گرتنی هه‌ولێر
و ده‌رپه‌ڕاندنی هێزه‌کانی پارتی له‌ناو هه‌ولێر، تاله‌بانی
نهفیرعامێکی دژ به پارتی ڕاگه‌یاند. ئه‌ز لێره‌دا ناخوازم کۆنه
برینه‌کان بکوڵێنمهوه، بهلصم ته‌نیا ویستم ئاماژه‌یه‌ک به
ڕووداوه تاڵ و جه‌رگبڕه‌کانی کوردستان بده‌م و ئه‌وجا بچمه نێو
هه‌ندێک باس و خواسی دیکه‌وه که بریتیه له‌مانه:
دوای ئه‌وه‌ی
شاری هه‌ولێر به ته‌واوی له شه‌ڕی ناوخۆ له ده‌ستپێکی ساڵی 1995
دا که‌وته ده‌ست چه‌کدارانی [ ی. ن. ک]، هه‌ر له‌وه ده‌مه‌دا بوو
بزاڤێک دژ به شه‌ڕی ناوخۆ له نێو هه‌ندێک نووسه‌ر و ڕۆشنبیری
کوردستان دروست بوو، ئه‌م بزاڤه بریتی بوون له چه‌ند نووسه‌ر و
ڕۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندێک، داخوازیشیان ئه‌وه‌بوو شه‌ڕ
به‌وه‌ستێت و هه‌ردوولا بکه‌ونه گفتوگۆی ئاشتییانه و رێک بکه‌ون،
ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی داخوازییه‌کانیان جێ به جێ نه‌که‌ن،
ئه‌وه ئه‌وان هه‌موو تێکرا له‌به‌ر ده‌می گۆره‌پانی پارێزگای شاری
هه‌ولێر ئاگر له گیانی خۆیان به‌رده‌ده‌ن و خۆیان ده‌سوتێنن.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێک له‌و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندانه
له دڵسۆزییان بۆ دۆزی ڕه‌وای کورد به‌شدارییان له پرۆسه‌ی
خۆسووتاندن کرد.
به‌هه‌رحاڵ
له ئاکامدا که‌س خۆی نه‌سووتاند و پرۆسه‌ی خۆ سووتاندنهکهش به
فه‌شه‌لی به کۆتا هات. دواتر به ماوه‌یه‌کی ئێجگار که‌م بۆ
به‌شدار بووان و کۆمهلصنی خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و شاری
هه‌ولێر به تایبه‌تی خویا بوو، که له‌مه‌شیاندا كێ به پله‌ی
یه‌که‌م سوودمه‌ند بوو و خه‌ڵکه دڵسۆزهکهش که دڵیان به
ئایندهی کوردستانه‌وه بوو به دلسۆزییه‌وه له پرۆسه‌ی خۆ
سووتاندنه‌که‌دا ئاماده‌ییان هه‌بوو. بهلصم ئه‌و که‌سه‌ی به فیتی
ده‌زگای زانیاری یه‌کێتی ئه‌و هه‌رایه‌ی له هه‌ولێری
پایهتهختدا دروست کردبوو، که هه‌روه‌ک هه‌ندێک له ڕۆشنبیرانی
هه‌ولێر له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون و بۆیان ڕوون بۆوه که ئه‌و که‌سه
[50] هه‌زار دیناری چاپی سویسری له [ ی. ن. ک] وه‌رگرتبوو بۆ
ئه‌وه‌ی گرتنی هه‌ولێر له‌لایان یه‌کێتیه‌وه به ئاسایی سه‌رنج
بدرێت، ئه‌و هه‌رایه‌ی نابۆوه و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی هه‌ولێر و
هه‌موو کورستان ره‌وشه‌که‌یان به‌لاوه سه‌یر نه‌بێت و به
ره‌وشێکی سیاسی و سروشتی سه‌یری بکه‌ن.
ساڵ هات و
ساڵ سووڕایه‌وه هه‌ولێر که‌وته‌وه ژێر کۆنترۆڵی پارتی، هه‌ر ئه‌و
که‌سه که گوایه مامۆستای زانکۆیه له‌لای حکومه‌تی پارتی
که‌وته دهرۆزکردن و ئه‌وه‌بوو چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر[ 300]
هه‌زار دینار چاپی سویسری وه‌ک سهرقفلصنێ بۆ دامه‌زراندنی ماڵی
شه‌رفخانی بدلیسی پێ‌بڕا و له‌و ده‌مه‌وه هه‌تا ئێستا ئێستایه
ماوه ماوه به جۆرێک له جۆره‌کان گیرفانی تژی ده‌کرێت له پاره
له‌کن هه‌ردوو زڵهێزهکهی کوردستان له هه‌ولێر و سلێمانی به‌بێ
جیاوازی.
به هه‌رحاڵ
ئه‌گه‌ر هه‌نوکه بێت و باس له‌و حاڵه‌ته دزێوانه که له‌لایان
که‌سانی به‌ناو ڕۆشنبیر ڕوویان داوه و به‌به‌رده‌وامی ڕووده‌ده‌ن
بکه‌ین، ئه‌وه باسه‌که‌مان به وتارێک و دووان و سێیان و. . .
هتد، ته‌واو نابێت. هه‌ربۆیه بۆ ئه‌مجاره‌یان سه‌ربرده‌یه‌کی
ئێجگار سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تان بۆ ده‌گێڕمه‌وه وه‌ک له هه‌ولێر
نه‌ک ته‌نیا براده‌رێک و دووان بگره پێنچ تا حه‌وت براده‌ر به
بیرکردنه‌وه‌ی جیا ده‌رباره‌ی ماڵی شه‌رفخانی بدلیسی بۆیان
گێڕامه‌وه. که ئه‌مه‌ش چیرۆکی ئه‌و سهربردهییه (چه‌ند ساڵێک
له‌مه‌وبه‌ر گرووپی موزیکی کامکاران زوو زوو له هه‌ولێر و سلێمانی
به نۆره بانگهێشت ده‌کران، جارێک له جاران له هه‌ولێری
پایه‌ته‌خت ده‌بن و هه‌روه‌ک بۆیان گێڕامه‌وه پاره‌یه‌کی
خه‌یاڵیان لێ سه‌رف کردوون. به‌ش به‌حاڵی خۆم پێم خۆشه چه‌ندی
کاری له‌و جۆره به‌رامبه‌ر گرووپی هونه‌ری وا پرۆفیشنێل بکرێت
هێشتا هه‌ر که‌مه، بهلصم نه‌ک سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان
به‌هه‌در بدرێت و بکه‌وێته ده‌ست خه‌ڵکانی ده‌جاڵی به‌ناو
ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی ساخته‌کار.
به‌هه‌ر حاڵ
لێره‌دا باشتروایه چیرۆکه‌که بگێڕمه‌وه، که گرووپی کامکاران
له هه‌ولێر ده‌بن، به‌رپرسی ماڵی شه‌رفخانی بدلیسی هه‌وڵده‌دات
گوایه زۆر به‌ته‌نگ هونه‌ری کوردییه‌وه‌یه و ده‌خوازێت له
خوانێکی کورده‌واریدا و له ماڵی شه‌رفخانی بدلیسیدا مێواندارییان
لێ بکات. مێوانداری ماڵی شه‌رفخانی بدلیسی ساز ده‌بێت و خاوه‌ن ماڵ
مه‌نجه‌ڵێک یاپراخ و ماستاوی هه‌ولێری ساز ده‌کات و دواتریش رێزه
چایه‌ک ده‌خورێته‌وه و خوانه‌که‌ی ماڵی شه‌رفخانی بدلیسی له
هه‌ولێر به کۆتا دێت. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه له‌م مێواندارییهدا
چه‌ند نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندێکی دیکه‌ش بانگهێست کرا بوون، به
ههرههمووشیانهوه ته‌نیا مه‌نجه‌ڵێک یاپراخی هه‌ولێری سه‌ر و
زیادیان بووه. هه‌رچه‌ند ڕۆژێک به‌سه‌ر ئه‌م مێواندارییه دا
تێده‌په‌ڕێت، به‌رپرسی ماڵی شه‌رفخانی بدلیسی له هه‌ولێر،
لیسته‌یه‌ک له مه‌سروفاتی مێواندارییهکهی پێشکه‌ش به‌م لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره که له هه‌ولێر گرووپی کامکارانی یان بانگهێشتی
هه‌ولێر کردبوو ده‌کات. ئه‌وانیش له وهلصمی لیسته‌که‌ی
مه‌سروفاتی به‌رپرسی ماڵی شه‌رفخانی بدلیسی دا ده‌ڵێن:[ برا بۆ
ئێمه منه‌تی تێدا نییه، ئێمه ئه‌م هه‌موو پاره خه‌یاڵییمان لێ
سه‌رف کردوون، ده‌مانتوانی مه‌نجه‌ڵێک یاپراخی هه‌ولێریشیان
ده‌رخوارد بده‌ین].
مامۆستای
به‌ناو زانکۆی هه‌ولێر و ده‌رچووی زانکۆی ولصتێکی پێشکه‌وتووی
ئه‌وروپا و به‌رپرسی ماڵێکی به‌ناو کولتووری به‌ناوی ماڵی
شه‌رفخانی بدلیسی له هه‌ولێری پایه‌ته‌خت له وهلصمدا ده‌ڵێت:[
ئاخر راسته ئه‌من له‌و دهعوهتدا ته‌نیا مه‌نجه‌ڵێک یاپراخی
هه‌ولێری له‌گه‌ڵ ماستاو و چام ده‌رخوارد داون، بهلصم به‌خودای 18
هه‌زار دیناری چاپی سویسریم تێدا سه‌رف کردووه ].
یه‌كێکیش
له‌و سه‌ین و به‌ینه‌دا له نزیکه‌وه ئاگادار ده‌بێت و به
شیوه‌زاری هه‌ولێری ده‌رێ: [ ماشهللص له‌و عهلامهتهی ئه‌وه
ده‌بی چ مه‌نجه‌ڵێکی یاپراخی له‌نده‌هۆر بووه، 18 هه‌زار دیناری
چاپی سویسری تێچووه. . ؟
هه‌ی کاکی
دختۆر ئافه‌رین له‌گه‌ر خۆت و عیلمت له ئه‌وروپای لۆت
هیناینهوه.
په‌کوو
هه‌تیم له ئه‌وروپای چ عیلمێکی عه‌نتیکه فێر بووی. . ! !
باژۆ ده‌شته
دختۆر. . ! !
ئه‌رێ پێم
برێ دختۆر له ئه‌وروپاش مهنجهڵیک یاپراخ 18 هه‌زار دیناری، به
پاره‌ی ئه‌وێنده‌رێی تێده‌چێت. . ؟
ستۆکهۆلم 1.
11. 2004