ثةيامنصرصكي سةرخؤش . . . فةخرةدين تاهير
له
نێوه‌راستی مانگی تهمووز ھه‌تا کۆتایی مانگی ئابی ئیمساڵ، ئه‌و
ماوه‌یه له کوردستان بووم.
به‌ڵام مخابن
به‌هۆی هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی سه‌فه‌ری ئه‌وجاره‌م له شاری
هه‌ولێر بترازێت نه‌متوانی به دڵی خۆم له شار و شارۆچكه‌کانی
دیکه‌ی کوردستاندا بگه‌رێم. به‌هه‌رحاڵ نازانم هه‌نوکه باسی چیتان
بۆ بکه‌م، یان چ سهربهردهیهکتان بۆ بگێڕمه‌وه. چونکه
ئه‌وه‌نده شتی سه‌یر و سه‌رسوڕهێنه‌رم بینی، له راستیدا به
وتارێک باس ناکرێت. هه‌وڵده‌ده‌م به‌گوێره‌ی کات هه‌ر جارێک
سه‌ربرده‌یه‌ک بگێڕمه‌وه. بۆ ئه‌م جاره‌ش باس له سیمینارهێکی
خۆم ده‌که‌م، که له‌سه‌ر داخوازی هه‌ندێک دۆست و هه‌ڤاڵانی دێرینم
له پیره هه‌ولێری ره‌نگین، هه‌ڤاڵانی (بزاڤی ڕۆشنبیرانی نوێخواز
له هه‌ولێر) له‌رێكه‌وتی 2004. 8. 22 دا، کۆڕێکی ڕۆژنامه‌وانییان
بۆ سازکردم. له کۆڕه‌که دا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی هه‌ندێکیان زێده‌تر
له‌سه‌ر زانستی ڕۆژنامه‌وانی بوو، که بریتی بوون له ئه‌مانه‌ی
خواره‌وه: (مانشێت، هه‌واڵ، ریپۆرتاژ، دیمانه و چاوپێکه‌وتن،
گرنگی وێنه له ڕۆژنامه‌دا، بابه‌تی ڕۆژ، سه‌ره‌ڕای هه‌ندێک
بابه‌تی دیکه‌ی چاره‌نووس ساز که په‌یوندییان به ره‌وشی
کوردستانه‌وه هه‌بوو، ورووژاندنی گه‌نده‌ڵی له داموده‌زگاکانی
حکومه‌تدا، ڕۆڵی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له سه‌رده‌می ئینته‌رنێتدا.
ئه‌مه و چه‌ند باس و بابه‌تێکی دیکه‌ش قسه‌یان له‌سه‌ر کرا) .
هه‌ڵبه‌ته له میانه‌ی ئاخاوتنهکانم له کۆڕه‌که‌دا چه‌ند
ته‌وه‌ر و باسێکی دیکه‌شم ورووژاند و دوای به کۆتا هاتنی
په‌یڤه‌کانم له کۆڕه‌که‌دا، کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی
ناسراوی هه‌ولێر و سلێمانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ئاماده‌ی
کۆڕه‌که بوون، به سه‌رنج و ئاخاوتن و ره‌خنه‌کانیان کۆڕه‌که‌یان
زێده‌تر ده‌وڵه‌مه‌ند تر کرد، ئه‌مه‌شیان بۆ من جێگای دڵخۆشی بوو.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ سوید به‌ماوه‌یه‌ک ئه‌م کۆڕه‌ی من و خانمێکی
دیکه‌ی ڕۆژنامه‌نووس که به‌رێزیشیان کۆڕێکی ڕۆژنامه‌وانی له
شوێنێکی دیکه‌دا سازکردبوو، به به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنی له
سه‌ته‌لایتی کوردستان به شێوه‌ی ریپۆرتاژێک زۆر به سه‌قه‌تی
نیشاندرا. ئه‌وه‌ی له هه‌مووی سه‌یر و سه‌رنجڕاکێش تر بوو
ئه‌وه‌بوو ئه‌و که‌سانه‌ی له پشتی ئاماده‌کردنی ئه‌م ریپۆرتاژه
ته‌له‌ڤزیۆنییه‌وه بوون، هه‌وڵییان دابوو ڕۆڵی من بچوک نیشان
بده‌ن و زێده‌تر خانمی ڕۆژنامه‌نووسیان ئیبراز کردبوو. ئه‌مه‌شیان
به‌لای منه‌وه زۆر گرنگ نه‌بوو، گرنگ ئه‌وه‌یه له شوێن و کاتی
خۆیدا ئاخاوتنه‌کان کاریگه‌ر بن و لای ئاماده‌بووان پرسیاری
گه‌وره دروست بکه‌ن. ئه‌وه‌ی شایانی باسه کۆڕه‌که به‌ر له‌وه‌ی
به کۆتا بێت، که‌سێک له ئاماده‌بوونی نێو کۆڕه‌که ده‌ستی به‌رز
کرده‌وه و رێگای پێدرا و هاته به‌رده‌می مایکرۆفۆنه‌که و
هه‌ندێک قسه‌ی بێ سه‌ر و به‌ری کرد. دوای به کۆتا هاتنی کۆڕه‌که
ئه‌و براده‌ره لێم نزیک که‌وته‌وه و وه‌ک په‌یامنێرێک خۆی پێ
ناساندم و وتی: (ببووره من له کۆتایی کۆڕه‌که هاتم و نه‌مزانی
له ته‌وه‌ری کۆڕه‌که‌دا به شێوه‌یه‌کی گشتی باسی چیتان کردووه.
من ئێستا لێره ئاماده‌م بۆ ئه‌وه‌یه ده‌بێ راپۆرتێک بۆ گۆڤاری
کاروان ئاماده بکه‌م و گه‌ره‌که تۆ دوباره له کۆره‌که‌دا چیتان
باس کردووه بۆم باس بکه‌یته‌وه) . منیش له وه‌ڵامدا وتم من هیچ
قسه‌یه‌کم نییه هه‌نوکه بۆ گۆڤاره‌که‌تان باسی لێوه بکه‌م. چۆن
ده‌بێ تۆ په‌یامنێری گۆڤارێک بیت، کۆره‌که به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت،
ئه‌وجا جه‌نابتان ده‌گه‌نه شوێنی کۆڕه‌که، به هه‌رحاڵ به‌رۆکی
به‌رنه‌دام هه‌ر ده‌یویست که‌مێک باسی نێوه‌ڕۆکی کۆڕه‌که‌ی بۆ
دوباره بکه‌مه‌وه. منیش داوام لێکرد کاغه‌ز و پێنووسه‌که‌ی
ئاماده بکات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک قسه‌ی بۆ بکه‌م و له وه‌ڵامی
داخوازییه‌کانی مندا، وتی ببووره پێنووس و کاغه‌زم پێ نییه، منیش
له وه‌ڵامدا وتم کاکی خۆم تۆ چۆن په‌یامنێری گۆڤارێکی سه‌ر به
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی له هه‌ولێری
پایته‌خت. که گوێبیستی ئه‌م چه‌ند ووشه‌یه‌م بوو، به ڕووێکی
گرژه‌وه تێیڕوانیم و وتی موسجیلهیهکی گچکه‌م پێیه ئه‌مه‌شیان
له کاک ئاسۆ حه‌سه‌نم قه‌رزم کردووه. سه‌رتان نهیێشێنم کاکی
په‌یامنێری گۆڤاری کاروان تۆزێک خۆی هێناو خۆی برد، دوای بۆمان
ده‌رکه‌وت مهسجیله قهرزکراوهکهشیان کار ناکات. به هه‌ر حاڵ
به کاکی په‌یامنێرم گۆت: برا بڕۆ بۆ لای سه‌رنووسه‌ری
گۆڤاره‌که‌تان و به‌ناوی منه‌وه پێی بڵێ:
تۆ گوایه
هه‌ر ژماره‌یه‌ک (70) هه‌زار دیناری چاپی سویسری له گۆڤاره‌که
سه‌رف ده‌که‌یت، ناکرێت پێداویستیه‌کانی په‌یامنێرێک دابین بکه‌ن….
له دوماهیدا
پێم گۆت برای به‌رێز به‌رۆکم به‌ردا و تازه به هیچ شێوه‌یه‌ک
قسه‌تان بۆ ناکه‌م.
بۆ ئه‌وه‌ی
خوێنه‌رانی به‌رێز لێم نه‌که‌ونه گومانه‌وه، که چۆن ده‌زانم
ئه‌م گۆڤاره مه‌سه‌ره‌فی هه‌ر ژماره‌یه‌کی ده‌گاته حه‌فتا هه‌زار
دیناری چاپی سویسری. لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به
چاوپێکه‌وتنێکی هه‌فته‌نامه‌ی میدیا بده‌م که له هه‌ولێر
ده‌رده‌چێت. هه‌فته‌نامه‌ی میدیا له ژماره (145) دا و له
رێکه‌وتی (2003. 7. 28) دا، له دواڵاپهرهی هه‌فته‌نامه‌ی
میدیادا چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری کاروان ساز
کردووه و له پرسیارێکی میدیا دا هاتووه و ده‌ڵێت: (له کتێبی
خه‌رجییه‌کانی ساڵی رابردووی کابینه‌ی چواره‌م دا حه‌فتا هه‌زار
دینار وه‌ک خه‌رجی هه‌ر ژماره‌یه‌کی گۆڤاری کاروان نووسراوه، زۆر
ره‌خنه له‌وه هه‌یه که ئه‌و بڕه پاره‌یه زۆره. . ؟
سه‌رنووسه‌ری
گۆڤاری کاروان له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: ئه‌و کات شت زۆر گران بوو دینار
قیمه‌تی نه‌بوو، جگه له‌وه ئێمه مکافئهی (50، 60) نووسه‌رمان
ده‌دا، و مکافئهکانمان به‌رز کرده‌وه، ئه‌گه‌ر جاران (100) دینار
بوو بێ کردمانه (300، 500، 800 و هه‌تا 1000) دیناریش. ئه‌مه‌ش
(کاروان) ی به‌ره‌و پێشبرد و بووه مه‌ڵبه‌ندێکی کۆکردنه‌وه‌ی
رۆشنبیرانی کورد. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و مکافئهیه نووسینمان
بهدرزهن بۆ دێن. هه‌روه‌ها (27) نووسه‌ر له‌سه‌ر کاروان حیسابن،
چونکه له ساڵی (1982) ه‌وه ده‌رده‌چێ و هه‌ندێ خه‌ڵکی بۆ
ماوه‌ته‌وه، هه‌ر چه‌نده ئه‌وانه‌ی کار له کاروان ده‌که‌ن
ته‌نیا (15) که‌سن. ئێستاش پاره‌که که‌مکراوه‌ته‌وه و کراوه‌ته
(50) هه‌زار دینار. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش 20% مکافئهکانمان
که‌مکردووه‌ته‌وه) .
جارێ به‌ر
له هه‌مووشتێک ده‌ڵێم ئه‌و پانزه که‌سه‌ی سه‌رنووسه‌ر ئاماژه‌ی
پێداوه، خۆیان کارمه‌ندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانن و له گۆڤاری کارواندا کار ده‌که‌ن و مووچه‌که‌شیان له
وه‌زاره‌تی ناوبراو بۆ بڕاوه‌ته‌وه و هیچ په‌یوه‌ندی به
مه‌سه‌ره‌فی گۆڤاره‌که‌وه نییه و ئه‌و بیست و حه‌وت نووسه‌ره‌ی
گوایه له‌سه‌ر کاروان حیسابن، خۆ ئه‌وانه‌یش هه‌موو مانگێک
مکافئهیان نییه، چونکه مکافئه وه‌رگرتن په‌یوه‌ندی به‌م
بابه‌ته‌وه هه‌یه که هه‌ر نووسه‌رێک له ژماره‌یه‌کی
گۆڤاره‌که‌دا بڵاویده‌کاته‌وه.
بۆهه‌مان
مه‌به‌ست ڕۆژێک دواتر بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م گرفته و چه‌ندان
گرفتی دیکه‌ی له‌م بابه‌ته سه‌ردانی زۆر شوێنم کرد و چه‌ندان
پرسیارم ڕوو به ڕووی که‌سانێکی به‌رپرس کرده‌وه و هه‌روا
کۆمه‌ڵێک زانیاری گرنگ و نههێنێشم له چاپخانه و نووسینگه‌کانی
کۆمپیته‌ر به ده‌ست خست له ئاکامدا ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌ی
لێکه‌وته‌وه: (بۆ گۆڤارێکی وه‌ک گۆڤاری کاروان که له سه‌رده‌می
گرانیدا که پێداویستیه‌کانی چاپخانه‌و کاغه‌ز وکه‌لوپه‌لی دیکه
گران دهستدهکهوتیش و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به یارمه‌تی دانی
نووسه‌رانی بابه‌تییان که له گۆڤاره‌که‌دا بڵاودهکردهوهش
هه‌موو سهرفییاتی گۆڤارێکی وه‌ک گۆڤاری کاروان ناگاته 30 هه‌زار
دیناری چاپی سویسری) .
مخابن
له‌دوای ده‌ست به‌کار بوونی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌ر له کابینه‌ی
یه‌که‌مه‌وه نه‌یانتوانیوه که‌سی شیاو له شوێنی شیاوی خۆی
دابنێن. به درێژه‌یی گۆڤاری کاروان له دوای راپه‌ڕینه‌وه هه‌تا
ئێستاکه سهرنووسهرێکیان دانه‌ناوه شیاوی ئه‌و کاره بێت.
ئه‌وه‌ی داندرابێت خه‌ڵکی بێ توانا بوونه له بواری رۆژنامه‌وانی
دا. بۆ به‌ڵگه‌ی قسه‌کانم هه‌ر قسه‌کانی سه‌رنووسه‌ری ئه‌مرۆی
گۆڤاری ناوبراو به‌نموونه ده‌هێنمه‌وه که ده‌ڵێت:
(مکافئهکانمان به‌رز کرده‌وه، و درێژه به قسه‌کانی ده‌دات و
ده‌ڵێ: هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و مکافئهیه نووسینمان به درزه‌ن بۆ دێن
و. . هتد) .
ئه‌گه‌ر به
مکافئهدان بێت، خۆ گۆڤاری ڕامان توانای ئه‌وه‌نده‌ی نییه به‌م
شێوه‌یه مکافئه بدات به نووسه‌ران و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌کێکه
له گۆڤاره هه‌ر قه‌در گران ناوه‌رۆک ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌یان و
سه‌دان نووسه‌ری له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌نده‌رانی
له ده‌وری خۆی کۆکردۆته‌وه و سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی کردنی گۆڤاری
ڕامانیش، به‌ڵام دیسانیش یه‌کێکه له گۆڤاره هه‌ره به‌رز و
به‌نرخه‌کانی ئه‌مڕۆی بزاڤی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردیمان له
کوردستاندا.
ئه‌وه‌ی
ناوێکی هه‌بێ و بۆی ماوه‌ته‌وه ته‌نیا گۆڤاری (ڕامان) ه، چونکه
زێده‌تر له ساڵێک گۆڤاری ڕامان له‌لایان که‌سانێکه‌وه دژایه‌تی
ده‌کرا بۆ ئه‌وه‌ی چیدیکه بڵاونه‌بێته‌وه، به‌ڵام به هه‌وڵ و
هیمه‌تی رێزدار نێچیرڤان بارزانی جارێکی دیکه رووناکی بینیه‌وه و
هه‌نوکه مانگانه به شێوه‌یه‌کی رێک‌و پێک و به فۆرم و
ناوه‌ڕۆکێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌وێته به‌ر دیدی ڕۆشنبیرانی
کورده‌وه، ئه‌مه‌شیان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که
سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی رێزدار ئازاد عه‌بدولواحید هه‌م پیاوێکی به‌رێز
و هه‌م ڕۆشنبیرێکی ده‌ست ره‌نگینه و خودان ڕۆشنبیریی و
ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌نده له بواری ئه‌ده‌بیات و ڕۆژنامه‌وانی
کوردیماندا.
بێگومان
هه‌رده‌م خه‌ڵکی بێ توانا له نێوه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی دا،
ئه‌وه‌نده‌ی بیریان له گیرفان کردۆته‌وه نیو ئه‌وه‌نده بیریان
له بزاڤی رۆشنبیری نه‌ته‌وه‌که‌یان نه‌کردۆته‌وه. ئه‌گه‌ر باسیش
دێته سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له کۆڕ و کۆبوونه‌وه و دیمانه‌ی
ته‌له‌ڤزیۆنی دا خۆیان وا نیشان ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وانی تێدا
نه‌بێت ئه‌وه کوردستانی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد قه‌د دروست نابێت.
بێگومان له
کۆڕه‌که‌دا که باسی گه‌نده‌ڵی داموده‌زگاکانمان کرد و ئاماژه‌م
به‌وه دا، که ده‌بێت ڕۆژنامه‌نووسی بوێر و ئازا دروست ببن و
چاوپۆشی له هیچ شتێک نه‌که‌ن. ئه‌و که‌سانه‌ی دڵیان بۆ
نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌سووتێت گه‌ره‌که به ته‌نگ سه‌روه‌ت و سامانی
نه‌ته‌وه‌که‌یانه‌وه بن. ئه‌گه‌رنا چۆن ده‌توانین خۆمان ساز
بکه‌ین بۆ بنیاتنانی دوا ڕۆژێکی گه‌ش و رووناک بۆ وڵاتێکی
ئاوه‌دان. له درێژه‌ی ئاخاوتنهکهمدا ئاماژه‌م به سکرتێری چه‌پی
سویدی دا که له ساڵی (2003) دا و له نه‌دانی زه‌کاتی چه‌ند
هه‌زار کرۆنێکی سویدی، خۆی تووشی گه‌نده‌ڵی کردبوو، زۆر به
سه‌ختی ڕوو به ڕووی ڕۆژنامه‌نووس و میدیای سویدی و په‌رله‌مانی
سوید و هه‌تا ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی خۆی بۆوه و داوایان لێکرد
ده‌بێ، ده‌ست له کار بکێشێته‌وه و داوای لێبووردن له گه‌لی
سویدی و په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت له ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی خۆشی
بکات. له ئاکامدا هه‌رواشی کرد وئه‌وه‌بوو خاتوو (گودرون شوویمان)
ی سکرتێری حیزبی چه‌پی سویدی له رێکه‌وتی 23. 01. 2003 دا له
ڕۆژنامه‌ی داگسنووهێتری سویدی دا، داخوازی میلله‌ت و په‌رله‌مان و
ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی خۆشی به جێگه‌یاند و ده‌ستی له کار
کێشایه‌وه و داوای لێبووردنیشی کرد. له دوماهی ئاخاوتنهکهمدا،
وتم ناڵێم ئێمه‌ش ده‌بێت وه‌ک سویدییه‌کان بکه‌ین، به‌ڵام خۆ
ده‌کرێت هه‌وڵبده‌ین خۆمان فێر بکه‌ین، که به چ شێوه‌یه‌ک
ده‌توانین له‌گه‌ڵ شته باشه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا خۆمان
رابهێنین.
هه‌ڵبه‌ته
هه‌ندێک له ئاماده بووان پشتگیریان کرد‌و هه‌ندێکیشیان وایان
نیشان دا که گوایه کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، زۆری ماوه بگاته ئه‌م
ئاسته. . . ! !
دیسانیش هه‌ر
کاکی په‌یامنێر به خۆی نه‌وه‌ستا و هه‌ڵسایه‌وه و شه‌کرێکی
دیکه‌ی شکاند و وتی:
ئه‌دی هه‌ر
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت نه‌بوو بۆ یه‌که‌مین جار چووه ناو مانگ. که ئه‌و
ئاخاوتنهشی وه‌ک ئاخاوتنه‌کانی دیکه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییان به
ته‌وه‌ری کۆڕه‌که‌وه نه‌بوو. هه‌ر بۆیه ئاماده بووان تۆزێک به
قسه بێ سه‌ر و به‌ره‌کانی کاکی په‌یامنێر پێکه‌نین. . . ! !
لێره‌دا
ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌م شوێنه‌ی که من و کاکی په‌یامنێر گفتوگۆمان
ده‌کرد که پێم ده‌گۆت کاکی برا من ئاماده نیم قسه بۆ گۆڤارێکی
وا بکه‌م. به‌ڵام کاکی به‌ناو په‌یامنێر چیڕه‌ی ئه‌وه‌نده درێژ
بوو و وازی نه‌ده‌هێنا. ئه‌وه‌ی له هه‌ر هه‌مووشیان سه‌رنجڕاکێشتر
بوو، به‌ر له‌وه‌ی خواحافیزی بکات، ویستی به‌ده‌ست له‌ملان و ماچ
ومووچ ماڵئاواییمان لێبکات، هه‌ر که ده‌می له روومه‌تم نیزیک
کرده‌وه، بۆن که‌ری تۆپیوی له ده‌م ده‌هات، منیش به‌بێ شه‌رم
ڕووم تێکرد و وتـم: کاکی په‌یامنێری به‌رێز، خواردیتهوه. . . ؟
له وه‌ڵامدا
به‌بێ سێ و دوو وتی: ئه‌رێ وه‌ڵلآ مامۆستا بێ تۆ ناخۆش پێش بێمه
ئێره له‌م باڕه‌ی ئه‌ولا تێر‌و پڕم خواردۆته‌وه، مامۆستا من به‌بێ
خواردنه‌وه هه‌ڵناکه‌م.
منیش له
وه‌ڵامدا پێمگۆت: دهوهبرێ هه‌ی غه‌ددار، خۆ سه‌رخۆشیشی
نه‌مانزانی. . ! !
کاکی
په‌یامنێر له دوا وته‌یه‌دا وتی: ئه‌رێ وه‌ڵلآ مامۆستا سه‌رخۆشم
و ئه‌وڕۆ لۆ خۆم قهپاتم.
ستۆکهۆلم22.
10. 2004