تؤ ئيجازة لة خاتو نةسرين وةردةطريت و كوأةشةهيدصكيش لة جةنابتان!!
... مةهدي غةمبار
برایه‌ک
به نێوی کاک فریاد هیرانی یه‌وه . . پاش ماوه‌یه‌ک (بی ده‌نگی) و
(پیش خواردنه‌وه) له‌و نوسینانه‌ی که ده‌رباره‌ی شوکردنه‌که‌ی خاتو
نه‌سرین به‌رواری نوسراون ، بۆیه نوسینه‌کانیانی به سه‌قه‌ت و
خاوهنهکانیشیانی به ساویلکه و بیر ته‌سک داوه‌ته به‌ر باس !!!
کێشه‌كه‌ی
ئێمه له‌وه‌دایه که خۆمان پێش ناحه‌زه‌کانمان ڕێگه له خۆمان
ده‌گرین ، سه‌رباری ئه‌و هه‌مو زوڵم و زۆره‌ش کهلێمانیان کردوه و
ده‌یکه‌ن ، که‌چی ته‌نانه‌ت مافی ئه‌وه‌شمان پێ ڕه‌وا نابینن
ناسیونالیستانه بیر بکه‌ینه‌وه و گه‌وره‌یی و سه‌روه‌ری گه‌له‌که‌ی
خۆمانمان لا پیرۆز بێت ؟!!
هه‌ر خودی
خۆمانین ده‌یان قفڵمان له ژێر ناوی جیاواز و بۆچونی جیاوازدا له
زمانی خۆمان داوه ، که گوایه ئێمه دیمکراتخوازین و نابێ وه‌ک
دوژمنان و داگیرکه‌رانمان ڕه‌فتار بکه‌ین !!
سه‌یر
له‌وه‌دایه ئه‌م برایه پاساو بۆ شوکردنێک ده‌هێنێته‌وه ، که له
بنه‌ڕه‌تدا خاتو نه‌سرین به‌رواری نه‌ک هه‌ر نه‌ده‌بو بیکردبایه
به‌ڵکو بیریشی لێ نه‌کردبایه‌ته‌وه ! من له میانه‌ی سایتی
کوردستانێت دا شتێکم له‌و باره‌وه نوسیبو و شیمکردبۆوه به‌پێویستی
نازانم دوباره‌ی بکه‌مه‌وه و تیایدا داواشم له خودی خوشکه نه‌سرین
کردبو وه‌ڵامم بداته‌وه ،
پێش هه‌مو
شتێک هه‌مومان له مه‌فهومی مافی تاکه که‌س که‌م و زۆر شتێکی لێ
ده‌زانین و ڕێزیش له مافی هه‌مو تاکێک ده‌گرین ، به‌ڵام پێت وانیه
به‌شێک له ئازادی تاکه‌که‌س یان مافی که‌سێکی تر لوش ده‌کات ، یان
له‌سه‌ر حیسابی که‌سانی تر به‌رقه‌رار ده‌بێت .
زۆر جار
ده‌ڵێن ناوبژیکه‌ر دڵی فراوانه ! ئه‌وه‌ی که مارانگازی ده‌ستی مار
نه‌بێت زۆر هه‌ست به ئازاری پێوه‌دانی مار ناکات !
ده‌ڵێی
ئه‌وانه‌ی بوچونهکانیان له تێزێکی جیاواز له تۆ و خاتۆ به‌رواری
بیر بکه‌نه‌وه ، له خاتو نه‌سرین زیرهکترنین له هیج کام له
بواره‌کانی سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و دیپلۆماسیدا .
منیش ده‌ڵێم
پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته ، به‌ڵێ زیره‌کترن ، له لایه‌که‌وه
له‌ڕوانگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌وه ، که نازانم تۆیه‌کی ڕۆشنبیر چۆن
داکۆکی له فره ژنی ده‌که‌یت و به ئازادی تاکی ناو ده‌به‌یت ؟؟
هیوادارم نوسینه‌که‌ی (دکتۆره چرۆ چنگیانی) که به‌ناونیشانی (شو
به‌کورد نه‌بێت ناکه‌م) ت خوێندبێته‌وه . ئه‌گه‌ر هه‌مومان ئێوه
ئاسا بیر بکه‌ینه‌وه و به‌م پێیه بێت ده‌بێت له‌خاڵی سفره‌وه
ده‌ست پێ بکه‌ین ! ، که ده‌بینین کچێکی (کوردپه‌روه‌ر
، دیپلۆمات ، دید ڕۆشن ، کارامه ،
شۆخوشه‌نگ ، خاوه‌ن که‌سایه‌تی)
له کوردبڕاندا شو به کابرایه‌کی عه‌ره‌ب ده‌کات که پێم
وایه هێنده بیری ناسیونالیستی و عه‌ره‌ب په‌رستی به‌سه‌ردا زاڵه
که توانای ئه‌وه‌ی له‌به‌ر بڕیوه عه‌گال و دیشداشهکهی فڕێ بدات و
وه‌کو سه‌ره‌ک کۆمارێکی مۆدرێن جلێکی ئاسایی بپۆشێت !!!
ئه‌مڕۆ و
له‌م ڕۆژگاره‌دا که مرۆڤانی دونیا و مافه‌کانی مرۆڤ و پێشکه‌وتن
به چ ئاستێک گه‌یشتون ، ئێمه‌مانانیش گه‌ر درۆ له گه‌ڵ
خۆماندانهکهین ، ئه‌وا به گه‌وره‌و بچوک ، نێر و مێ مانه‌وه
داوای بنه‌بڕ کردنی ئه‌و دیاردهکۆمهڵایهتیه دزێوانه ده‌که‌ین
که به هۆی ده‌سه‌ڵاتی کلتوری ئیسلام
و به‌عسه‌وه
به‌سه‌ر ژنان و کچاندا سهپێنرابون و به‌هۆیانه‌وه ژنان و
ئافره‌تان له ساده‌ترین مافه‌کانی ژیان بێبه‌ری بوبون ، که‌چی
ئه‌م خاتونه و به ده‌ست بهپشدانێک ئه‌وه‌تا سه‌نگه‌رێکی دژ
ده‌گرێت و مافی خودی خۆی و ژنانی تریش پێشێل ده‌کات !
له ڕوانگه
سیاسیهکهشهوه . . ئێمه گه‌ر به ویژدانه‌وه قسه‌بکه‌ین ، نابێ
نکۆڵی له‌وه بکه‌ین که ئه‌رکی قڕ کردن و خاپور کردنی وڵاته‌که‌مان
له‌م به‌شه‌دا ، به برا عه‌ره‌به‌کانمان که باڵا ده‌ستن سپێردرابو
، عه‌ره‌ب هه‌میشه به چاوێکی سوک و بن ده‌سته‌و کۆیله ته‌ماشای
هه‌مو مرۆڤێکی کوردیان ده‌کرد و وه‌ک دوژمنی باوه‌کوشته
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵا ده‌کردین ، ئۆباڵتان به‌ملم هه‌ر عه‌ره‌بی
عێراق نیه که‌ئه‌مه به‌رامبه‌ر به ئێمه زاده‌ی بیر و بۆچونیان
بێت .
چ پاساوێک بۆ
دژایه‌تی ئه‌م ڕاستیه هه‌یه تا بویرانه بگوترێت و بنوسرێت !
له
شه‌سته‌کاندا ، هه‌ر ئه‌م هۆزی برا عه‌ره‌بانه‌ی الجبور و العبیدی
و ال . . ال . . کێ ناڵێ الشمریش نه‌بون وه‌ک گورگی برسی به‌ر
بوبونه سهرووێزهی گه‌لی کورد له ناوچه‌کانی که‌رکوک و شوان و
ساڵه‌یی و گه‌رمیان و هه‌مو ئه‌و جێگایانه‌ی که ده‌ستیان پێ
ده‌گه‌یشت ، هه‌ر ئه‌مانه نه‌بون که (قه‌تڵ و عام) یان ده‌کردین و
سه‌ر سامانیشیان به تاڵان ده‌بردین ؟ ئاخۆ تاوانمان جگه
لهکوردبونمان به‌ولاوه چ تاوانی تر بونی هه‌بوه ؟؟ ، ئه‌و ڕۆژگاره
نه‌ک سوپای عێراق به‌ڵکو (عه‌ره‌بی پێ په‌تی) ده‌هاتن سه‌رباری
داگیرکردنی گوندهکوردنشینهکانی کوردستان ، چه‌ندان لادێیان
گوله‌باران ده کرد له‌وانه گونده‌که‌ی من که ناوی (ئۆمه‌ربه‌گ) ه و
یه‌کێکه له گونده‌کانی ناوشوان ، که به‌هۆیه‌وه ده‌یان ژن و پیاو
و مناڵ و گه‌نچ و په‌ککه‌وته گیانیان له‌ده‌ست دا !!
جا خاتو
نهسرینێک که سه‌ره‌ک عه‌شیره‌تێکی عه‌ره‌ب بۆ هاوسه‌رایه‌تی خۆی
ده‌سنیشان ده‌کات چی وه‌ڵامی من و هه‌زارانی وه‌ک من ده‌داته‌وه له
له مه‌لۆتکه‌ییه‌وه کراسی به‌ناڕه‌وا هه‌تیو بونیان بهباڵاماندا
بڕیوه !!!! ؟؟؟ دورنیه بۆ که‌سێکی وه‌کو کاک هیرانیش که پاکانه بۆ
شوکردنی به‌رواری ده‌کات ئه‌مانه به ئه‌فسانه بزانێت !.
خۆزگه‌م
ده‌خواست خاتو به‌رواری خۆی وه‌ڵامی ئه‌و نوسینانه‌ی بدابایه‌وه که
به‌پێچه‌وانه‌ی پیرۆزبایی و ده‌ست خۆشیه‌که‌ی تۆوه بۆی نوسرابو ،
تا راسته‌وخۆ ڕاستیه‌کانمان بۆ خۆی شی ده‌کرده‌وه ، ڕه‌نگه له
هه‌رێمه‌که‌ی ئه‌و دا ڕوداوی وا دڵته‌زێن و خوێناوی دژ به
گه‌له‌که‌ی ئه‌نجام نه‌درابێت ، بۆیه که‌مێک هه‌قی بده‌ینێ که له‌و
ده‌ڤه‌ره‌دا ڕه‌نگه خزمانی عه‌ره‌ب ئه‌زیه‌تی کوردی بێ وه‌یان
نه‌دابێت ؟؟ !!
نوسه‌ر
له‌به‌شێکی تری نوسینه‌که‌یدا باس له بینینی (سه‌ره‌ک بوش) ده‌کات
له‌لایه‌ن خاتو به‌رواریه‌وه ، من نازانم چ په‌یوه‌ندیه‌ک ئه‌م دوو
شته ده‌به‌ستێته‌وه ، تۆ بڵێی به فه‌رمانی سه‌ره‌ک بوش خاتو
به‌رواری به‌م کاره ڕابوبێ ؟
یان باس له
شازاده دایانا ده‌کات و ده‌ڵێ کاتی خۆی عه‌ره‌بێکی خۆشده‌ویست
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئینگلیزه‌کان حه‌زیان له چاره‌ی عه‌ره‌ب و
ئیسلام نیه !! سه‌یرم به‌م نمونه‌یه و ئه‌م به‌راوردکردنه دێت که
جیاوازیه‌که‌یان به قه‌د ئاسمان و زه‌ویه !
له کاکی
نوسه‌ر ده‌پرسم ئایه عه‌ره‌به‌کان کام پارچه‌زه‌وی
بهریتانیاکانیان داگیر کردوه و چه‌ند خوێنی به‌ریتانیه‌کان
به‌ده‌ستی عه‌ره‌به‌کان له مێژوی نزیکدا ڕژاوه ؟؟ ئایه
ده‌سته‌واژه‌یی برا گه‌وره‌یی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر ئینگلیزه‌کاندا
سه‌پێنراوه ؟ ئایه ئینگلیزه‌کان چ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی ده‌ستی
عه‌ره‌به‌کانیان چه‌شتوه ؟ ئه‌مه‌و چه‌ندان ئایه‌ی تر ، سه‌رباری
پێچه‌وانه‌یی ئه‌مانه هه‌مو هێشتا حه‌زیان له عه‌ره‌ب نیه و
تێڕامانێکی نهگهتیڤانهیان بۆیان هه‌یه . ئه‌ی بۆ بۆ ئێمه یاساغ
و بڤه‌یه که ئه‌گه‌ر بهنوسینێکیش بێت باسی ڕاستی ئه‌و نه‌هامه‌تی
و به‌دبه‌ختیانه بکه‌ین که له سایه‌ی سه‌ری عروبه‌وه به‌درێژایی
مێژو به‌سه‌رماندا هێنراون ، ئه‌ی بۆ ڕق لێ بونه‌وه‌ی من به
به‌راورد له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌کان له عه‌ره‌بی ده‌ست سور بو به‌خوێنم
به‌تاوان و گوناه بزانرێت ؟؟ !
کاکی نوسه‌ر
وا پێده‌چێ له‌وه بێ ئاگابێت که شازاده دایانه و محه‌مه‌د الفاید
به مردنێکی ئاسایی هه‌ڵگه‌ڕانی ئۆتۆموبیل نه‌مردن، به‌ڵکو له
تۆڵه‌ی ئه‌و ده‌ست تێکه‌ڵ کردنه‌ی له‌گه‌ڵ کوره عه‌ره‌بێک
کوشتیان و له‌ناویان برد تا نه‌با له پاشه‌ڕۆژدا نه‌وه‌ی عه‌ره‌بێک
له‌کۆشکی شاهانه‌دا جڵه‌وی بڕیار بگرێته ده‌ست و ئاسایشی
نه‌ته‌وایه‌تیان بخاته به‌ر مه‌ترسی !!
من ئه‌م
مه‌ترسیه‌م له‌م شوکردنهی خاتو به‌رواری هه‌یه و زۆریش ده‌ترسم
به‌ده‌ردی ئه‌و کچه ببرێت و هه‌ر زوو پێش به دونیا هێنانی
ڕۆڵه‌یه‌ک ده‌رمان خوارد بکرێت ، نه‌ک له‌لایه‌ن که‌سوکارو
نزیکه‌کانی خۆی و کورده‌وه ، به‌ڵکو له لایه‌ن که‌سه نزیکه‌کانی
سه‌ره‌ک هۆز و یاوه‌رانی (الیاور) وه تا له داهاتودا کوڕێکی کورد
نه‌بێته ده‌م سپی ئه‌و هۆزه زه‌به‌لاح و ده‌سه‌ڵات داره ی که
عه‌رش و قورش به هی خۆیان ده‌زانن .
نوسه‌ر له
به‌شێکی تری نوسینه‌که‌یدا ده‌فه‌رموێ (ته‌وه‌ری دوه‌می
ڕه‌خنه‌کانی ئه‌و وتارانه‌ی که ئاماژه‌م پێدا گرێدانی سیاسیانه‌ی
سهقهتانهیه ، هێنده ساده‌و ساویلکانه نوسه‌ران مه‌سه‌له‌ی
کوردیان به‌ستۆته‌وه به شو کردنی خاتو نه‌سرین به سه‌ره‌ک کۆمار
، که به‌ڕاستی ئه‌مه جێگای پێکه‌نین گاڵته پێکردنیشه) منیش
ده‌ڵێم
ده‌بێت پێش
هه‌مو شت نوسه‌ر له‌وه بگات که کێشه‌ی کوردمان نه به شوکردنی
به‌رواریه‌وه گرێ به‌ندکردوه و نه ده‌شکرێت ؟ ، به‌ڵام بۆ
که‌سێکی وه‌کو من که قوربانی ده‌ستی عه‌ره‌بم ، نه‌نگیه بۆ من که
کوردانه بیر نه‌که‌مه‌وه و جوتبونی کچه‌کوردێکی هاو خوێن و هاو
زمانم له گه‌ڵ عه‌ره‌بێکی خێڵه‌کی ، بۆ منش نه‌نگیه وه‌ک هه‌ر
ناسیۆنالیستێکی تری کورد به‌سوک و ئاسان پێم هه‌زم بکرێت و
چه‌پڵه‌ی پیرۆزبایی درۆزنانه‌ی بۆ لێ بده‌م ! تۆش ئازادیت ،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له جیاتی پیرۆز بایی و ده‌ستخۆشی
کهژاوهکهشیان بۆ بڕازێنیته‌وه .
کاتێ دێت و
له به‌شێکی تری نوسینه‌که‌یدا باس له لێدوانه‌کانی الیاور ده‌کات
له تورکیا و شاگه‌شکه‌ی پێ ده‌گریت به به راورد له گه‌ڵ
لێدوانه‌کانی سه‌رانی لایه‌نه کوردیه‌کان ، دیاره ئاگاداری
ئه‌وه‌ش نیت ئه‌وه په‌یام و داواکانی سه‌رانی کورد بو که به
الیاوریان ڕاگه‌یاند به‌ر له ده‌سپێکردنی سه‌ردانه‌که‌ی نه‌ک
وابزانیت ئه‌وه به‌رهه‌می جوتبونهکهیهتی له گه‌ڵ کچێکی کوردا ،
ناکا لێدوان و هه‌ڵوێسته‌که‌ی هه‌مان زاتت له‌بیر چوبێت دژ به
(حسیب ڕۆژبه‌یانی) که له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی که‌رکوکدا له‌مه‌ڕ
پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی تهعریبهکانی که‌رکوک و نیشته‌جێکردنه‌وه‌ی
کوردهدهرکراوهکاندا ، که چۆن و به چ هه‌ڵچون و زمانێکه‌وه
به‌ڕوی ڕۆژبه‌یانیدا ته‌قیه‌وه و ڕه‌وایی به مانه‌وه‌ی ته‌عریب دا
و خۆی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئاواره‌کانی که‌رکوک بوارد.
نازانم دوای
ئاشکرا کردنی ئه‌م ڕاستیانه که ڕه‌نگه پێشتر لای برای نوسه‌رمان
به‌م جۆره ڕون نه‌بوبێت ، ئێستاش هه‌ر ئێمه‌مانان به ساویلکه و
کورتبین و خاوه‌ن نوسینی سه‌قه‌ت ده‌زانیت ؟
ئێستاش تۆش و
خاتو به‌رواری و هه‌ندێ که‌سانی تر هه‌ر ئه‌و شێوه هه‌لبژاردن و
شوکردنهتان پێ ڕاسته؟
زۆریشم ترس
له‌وه هه‌یه که مافی بڕیاردان له ده‌ستی به‌رواریدا نه‌بوبێت ! و
ئه‌م گرێ به‌نده له ژێر ده‌واری (سیاسه‌ت) ێکی نامۆی دژه
ناسیۆنالیستیدا ته‌سمیمی گرتبێت !!!!
mehdi@kurdistannet. org
مه‌هدی
غه‌مبار