شاري شةهيد قةلآدزص ... عةبدول شارباذصأي
له‌سه‌ر گه‌رمه بڕی ڕێی شه‌و
به
تالوكه بێ چكێ خه‌و
به
تینوێتی به برسێتی
بێ
وچانی ڕێی مهردێتی
گه‌یشتینه لوتكه‌ی كه‌ژی
نزیك
مه‌نزڵ به ماندوێتی
دوای
كه‌مێ حه‌وانه‌وه
ورد
بوینه‌وه له ڕیزه شاخ
بینینی شه‌و چراخانی
قه‌ڵادزێ زۆر به ده‌ماخ
به
توله ڕێ كه‌وتینه ڕێ
به
شه‌هیدانا سه‌ره‌وخوار
له‌گه‌ڵ گزنگی شهبهقا
گه‌یشتینه نزیك هه‌وار
بۆ
تینوو برسی شكاندن
له
لای خێزانی ژێر ده‌وار
دوای
پشوودان كه‌وتینه ڕێ
به
ئوتومبێل گه‌یشتینه شار
هێنده‌ی نه‌برد دێوانی ڕه‌ش
به
گرمه و ناڵه‌ی هه‌وری ڕه‌ش
له
ئاسمانا بوونه به‌ش به‌ش
شاریان گه‌یانده ڕۆژی ڕه‌ش
به
هه‌ڵپه‌ی دوژمنی ڕوو ڕه‌ش
لاشه‌یان خست وه‌ك گه‌ڵای دار
له
ناو په‌ڕاوی مێژوودا
شاری
شه‌هید بوو به ناودار
24/4/1974
قه‌ڵادزێ