مةرطي دةرةوة لة سةردةمي ئيمثراتؤردا ئةمةريكا و ئةواني تر ...
سةردار عةزيز – كؤلصذي بةأصوةبردني حكومةت
ئه‌مریکا
ئه‌و سه‌ر زه‌مینه‌یه که کافکا له رۆمانهکهیا به‌و ناوه‌وه
پاڵه‌وانه‌که‌ی ده‌نێرێ بۆ ئه‌وێ چونکه له‌گه‌ڵ
خزمهتکارکهیانا خه‌وتوه و گوناهی کردوه. جۆزێف کۆنراد له ئێمی
فۆریستا، پاڵه‌وانه‌که‌ی ده‌یه‌وێ بچێ بۆ ئه‌مریکا چونکه رۆژانه
ده‌توانێ سێ دۆلار (له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا) ، ئیش بکات و له
ئه‌نجامدا پاره بۆ ماڵه‌وه رهوانهکات. هه‌ردوو هۆکار گه‌ران
به‌دوای شوێنێکی ترا بۆ هه‌ڵهاتن له ده‌ست زه‌بروزه‌نگ و سزا وه
هه‌روه‌ها خه‌ونی پێکه‌وه نانی سه‌روه‌ت، له پێکهاته
بنه‌ره‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکین تا رۆژگاری ئه‌مرۆش. بۆیه
بزوێنهرو خاڵی ناوه‌کی کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکی ئه‌و خه‌ونه‌یه. بۆ
ئه‌وانه‌ی که ناتوانن به‌دیبهێنن ئه‌ده‌بێکی تایبه‌ت هه‌یه پێی
ده‌ڵێن ریالیزمی پیس. ئه‌م خه‌ونه له ژماره‌یه‌ک بێ شومار له
شێوه‌و شێوازدا خۆی ده‌رئه‌خات، بۆیه تێگه‌یشتن له‌م کۆمه‌ڵگایه
تێگه‌یشتنێکی ئاسان نیه. یه‌کێک له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی ئێمه
به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا (هه‌ندێ جار هه‌موو دونیاش) ئه‌یکه‌ین،
ساده‌کردنه‌وه‌یه، ئه‌مه نه‌ک هه‌ر له نێو خه‌ڵکی ساده‌دا به‌ڵکو
له نێو ئه‌وانه‌شدا که حه‌قی ئه‌وه‌یان به‌خۆیان داوه که بنوسن یان
دونیا‌و چه‌مکه‌کان بۆ خه‌ڵک لێک ده‌نه‌وه. دووبابه‌ت له‌م
دوایانه‌دا له رۆژنامه کوردیه‌کان ده‌رباره‌ی ئه‌مریکا سه‌رنجیان
راکێشام، یه‌که‌میان له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 191به ناوی،
"شه‌ره‌کانی ماف له روانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیه‌وه"، دیاره
بابه‌ته‌که سه‌رتاپا کرچ و کاڵیه‌ک و هه‌ژاریه‌کی مه‌عریفی زۆری
پێوه‌دیاره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێ زیاتر ده‌رباره‌ی بدوێم،
کاک هه‌ندرین ده‌ڵێ، "جێگه‌ی ئاماژه‌یه که له ساڵی
1941-1991ئه‌مریکا وه‌ک برا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا دژی دوژمنی هاوبه‌ش
بوو، پێکه‌وه شه‌ریان دژ به نازیزم و فاشیزم ئه‌کرد. ئێستا
ئه‌وروپا له سه‌ر سیاسه‌تی کانت ده‌روا، که لیبرالیزمهو یاسا
حوکم ده‌کا. به‌ڵام ئه‌مریکا سیاسه‌تی فه‌یله‌سوفی ئینگلیزی توماس
هۆبز، له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا په‌یره‌و ده‌کات. ئیتر پاش ئه‌مه
کاک هه‌ندرین ده‌چێته سه‌ر قسه‌کردن له سه‌ر هۆبز. به‌بێ ئه‌وه‌ی
هیچ به‌ڵگه‌یه‌کمان بداتێ که پاڵپشتی ئه‌م ووته‌زایه بکات. له
ووتارهکا ئه‌وه روون نیه بۆچی ئه‌مریکاو ئه‌وروپا ئاوا
دابه‌شبوون، کاتێ که بۆ سه‌رده‌مانێکی زۆر پێکه‌وه وه‌ک برابوون.
که ده‌ڵێین ئه‌وروپا کانتیانه‌یه مه‌به‌ستمان چیه، له کاتێکا
ئه‌وانه‌ی که سه‌ریان له فه‌لسه‌فه بخورێ ئه‌وه‌یان لا روونه که
کانت فه‌یله‌سوفێکی سیاسی نه‌بوو به ته‌نها، تا بڵێن هه‌موو
به‌رهه‌مه‌کانی کانت ده‌رباری لیبرالیزمه. ئه‌م ووته‌زایه له
رووی ئیپستمۆلۆژیهوه هه‌ڵه‌یه چونکه یه‌کێک له بنه‌ما ساده‌کان
ئه‌وه‌یه که مه‌عریفه له سه‌ر مه‌عریفه بونیاد ئه‌نرێ، به‌ڵام له
ووتاره‌که‌دا هیچ شتێکی له‌و باره‌وه نابینین. دیاره پێویسته ئه‌وه
روون بکه‌مه‌وه که ئه‌وه‌ی کاک هیندرین ده‌یڵێ ده‌رئه‌نجامی
فیکری خۆی نیه به‌ڵکو ئه‌وه یه‌کێکه له تێزه ناسراوه‌کانه له
دونیای په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مرۆدا له لایه‌ن رۆبه‌رت
کاگانهوه نوسرایه‌وه. کتێبه‌که‌ی کاگان ناوی به‌هه‌شت و
ده‌سه‌ڵاته . مه‌به‌ست له به‌هه‌شت ئه‌وروپایه که به‌لای
کاگانهوه ئه‌وروپا گه‌شتوه‌ته ئاستێک که قه‌یرانه‌کان تیایا له
رێی راوێژکردنهوه چاره‌سه‌ر ئه‌کرێ، وه‌ک له ده‌قه‌که‌ی کانتا،
پێرپیچوال پیس، که یانی ئاشتی هه‌تا هه‌تایی. کاگان به‌و
مه‌به‌سته‌وه ئه‌وروپا وا ناو ئه‌نێ که راستیا شێوازێکه له گاڵته
پێکردن به دیپلۆماسیه‌تی ئه‌وروپی. له راستیا ده‌قه‌که‌ی کانت
پارادۆکسێکی گه‌وره‌ی تیایه، جێی ئاماژه پێکردنه که کانت خۆی
ئاگاداری ئه‌و دژایه‌تی کردنه (پارادۆکسه) بووه، که ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه، کانت بروای وایه ئه‌گه‌ر رێکخراوێک هه‌بێ له شێوه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان یان وه‌ک کاگان ده‌ڵێ یه‌کێتی ئه‌وروپا،
ئه‌وا ئه‌توانێ په‌یوه‌ندی نێو نه‌ته‌وه‌کان رێبخات به جۆرێک
ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌کان گه‌شتنه ئه‌و ئاسته‌ی که له ریی بازرگانی و
ئابووریه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن ئه‌وا ئاشتی هه‌تاهه‌تایی
به‌رقه‌رار ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه به‌لای کانته‌وه چاره‌سه‌ر
نه‌کراوه که ئایا چی رێ له‌و رێکخراوه ئه‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته
درنده یان دیکتاتۆر له کاتێکا ئه‌وه هه‌موو هێزه‌ی هه‌یه. کاگان
ده‌ڵێ ئه‌مریکا ئه‌و پارادۆکسه‌ی کانتی چارهسهرکرده به‌وه‌ی
ئه‌و هه‌موو هێزه‌ی هه‌یه‌و نه‌بوه‌ته دیکتاتۆر. به‌ڵام کاگان کێیه
که وا ئه‌ڵێ کاگان یه‌کێکه له ثنک تانکه ناسراوه‌کانی پارێزه‌ره
نوێکان، به ئیمپراتۆربوونی ئه‌مریکا مانیفێستیانه. کاگان ئه‌وه‌ش
ئاماژه پێئه‌کات که ئه‌وروپا له سایه‌ی ئه‌مریکادا ئه‌توانێ
کانتیانه بێت، که ئه‌و پیی ئه‌ڵێ فری راید، له شوێنێکی ترا له سه‌ر
ئه‌و چه‌مکه دوواوم به پێویستی نازانم جارێ تر برۆمه‌وه سه‌ری.
یه‌کێک له مه‌سه‌له‌کانی تر که کاک هیندرین ئهیورژێنێ مه‌سه‌له‌ی
په‌یوه‌ندی ئه‌مریکاو نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه. ئه‌م
په‌یوه‌ندیه له سه‌ره‌تاوه ، سه‌ره‌تای ئیداره‌ی بۆش، (دیاره
ناوهێنانی بۆش و هۆبزو کانت له رستهیهکا یان پهرهگرافێکا
تاوانه به‌رامبه‌ر مه‌عریفه، بۆش نه‌ک هه‌ر نازانێ ئه‌وانه کێن
به‌ڵکو ناشیه‌وێ بزانێ چونکه زۆر دڵنیایه که لێیان تێناگات. ئه‌و
به دانپیانانی خۆی که ده‌ستوری ئه‌مریکای نه‌خوێندوه‌ته‌وه.
ئه‌مرۆ بۆ ئه‌وانه‌ی که زمانی ئینگلیزی ئه‌زانن قسه‌کانی سه‌رۆک
بۆش پره له نوکته که نیشانه‌ی لاوازی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ن.
ته‌نیا کتێبێ که ئه‌و له هه‌موو شتێ زیاتر ئه‌یخوێنێته‌وه ئینجیله)
. نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان رێگرێکه له به‌رده‌م به ئیمپراتۆربوونی
ئه‌مریکا، ئهتتۆنی نێگرێ و هاردت له یه‌که‌م دێری کتێبه
ناسراوه‌که‌یان که ناوی ئیمپایه‌ره ئه‌وه روون ئه‌که‌نه‌وه.
ئه‌وان ده‌ڵێن کێشه‌ی ئیمپایه‌ر (ئیمپراتۆریه‌ت) له یه‌که‌م
ده‌رکه‌وته‌دا خۆی له‌وه‌دا ئه‌بینێته‌وه که شێوازێکی یاسایی
هه‌یه بۆ دونیا که‌ئه‌ویش نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه. بۆیه یه‌که‌م
هه‌نگاو بۆ ئیمپراتۆربوون ده‌بێ له په‌کخستنی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کانه‌وه ده‌ست پێ‌بکات. دیاره به‌لای منه ئه‌و رێکخراوه
شایانی شیوه‌ن بۆ گێران نیه. ئه‌م هه‌ویره ئاو زۆر ئه‌کێشێ که له
ساده‌ترین شێوه‌یا ده‌بێ سه‌فه‌رێکی مێژووی بکه‌ین له
په‌یماننامه‌ی وێستڤیلیاوه که شێوازی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مرۆ
تیایا ده‌قی گرتوه تا به ئیمپراتۆر بوونی ئه‌مریکا.
به ئیمپراتۆر
بوون
ئه‌مرۆ
ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر دونیادایه، تاکه هێزو گه‌وره‌ترین هێزی
سه‌ربازی و ئابووری و که‌لتوریه. به‌ڵام ناتوانین ئه‌م هێزه له
نێو ئه‌و چوارچێوه ته‌قلیدیانه‌دا پێناسه بکه‌ین، چونکه زۆر به
ساده‌یی ئه‌م هێزه له بونیاد‌و پێکهاته‌و ده‌سه‌ڵات و چۆنێتی
پراکتیزه‌کردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا له هیچ کام له هێزه
گه‌ردونیه‌کانی (ئیمپراتۆریه‌ت) پێش‌و ناچێ له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا.
یه‌کێک له هه‌ره تایبه‌ت و جودای ئه‌م هێزه، هێزی ته‌کنه‌لۆژیایه،
که گۆرانێکی گه‌وره‌و بنه‌ره‌تی به سه‌ر تێگه‌یشتن و توانای ئه‌م
هێزه‌دا هێناوه بۆ دونیا. به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌مه ئه‌مریکا هێشتا
په‌یوه‌سته به ناوه‌ندێکه‌وه که به ده‌ره‌وه ناسراوه، که چه‌ندین
ده‌زگاو ناوه‌ندی تایبه‌ت بۆ فه‌راهه‌م کردنی کار ئه‌که‌ن، که
هه‌ره ناسراوه‌که‌یان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه، یان وه‌ک له
ئه‌مریکا ناسراوه وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت. له ساڵانی سه‌ره‌تای
سه‌ربه‌خۆییدا به وه‌زاره‌تی کاروباری بیانی ناسراو بوو به‌ڵام
له‌به‌ر نه‌بوونی هیچ ئه‌رکێک له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌زاره‌ته‌که
گۆرا بۆ وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت، که به کارباری ده‌وڵه‌ته‌وه خه‌ریک
بوو. به‌ڵام ئه‌و رۆژگارانه زۆر له ئێستاوه دوورن و له زۆر که‌م
رووه‌وه له گه‌ڵ ئێستادا هاوبه‌شیان هه‌یه. جۆن ئاده‌مس (1783) ،
له باسکردنیا ده‌رباره‌ی باشترین وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ ئه‌مریکا
ده‌ڵێ؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له پله‌ی یه‌که‌مدا پێویسته
زانیاری چری ده‌رباره‌ی بابه‌ته کلاسیکیه‌کان و شاره‌زایی باشی
ده‌رباره‌ی مێژووی کۆن و نوێ به‌گشتی هه‌بێ، هه‌روه‌ها به
تایبه‌تی مێژووی فه‌ره‌نساو به‌ریتانیاو هۆڵه‌نداو ئه‌مریکا.
(واڵته‌ر لافابێر:1994) به تێروانیین له‌و قسه‌ی ئاده‌مس ئه‌وه‌مان
بۆ روون ده‌بێته‌وه که له‌و رۆژگاره‌دا ئه‌مریکا ته‌نها په‌یوه‌ندی
له گه‌ڵ ئه‌و ووڵاتانه‌دا هه‌بووه که ناوی هێناون. هه‌رچه‌نده له‌و
سه‌رده‌مه‌شدا ووڵاتانی وه‌ک ئیسپانیا‌و پورتوگالیش له ناوچه‌که‌دا
هه‌بوون. به‌ڵام ئه‌و ده‌ره‌وه‌یه گۆرانی گه‌وره‌ی
به‌سه‌رداهاتووه. ده‌ره‌وه، به مانای ئه‌و ناوه‌نده دێ که سنورێکی
جیاکراوه‌ی هه‌یه له گه‌ڵ ناوه‌وه‌دا. هه‌رچه‌نده زاراوه‌ی
ده‌ره‌وه لای ئه‌مریکیه‌کان خۆیان به‌کارنایه‌ت به‌ڵکو ئه‌وه‌ی
به‌کاردێ ووشه‌ی- فۆرن-ه، که به مانای بیانی دێ. ده‌ره‌وه زیاتر
په‌یوه‌سته به شوێن، جوگرافیاوه، بویه ده‌توانین بڵێین سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه به‌م مانایه، ئه‌و سیاسه‌تانه یان چالاکیانه‌یه، که
حکومه‌تی ئه‌مریکا پێی هه‌ڵئه‌ستێ له ده‌ره‌وه‌ی سنوری جوگرافی
ووڵاتی ئه‌مریکاوه. به‌ڵام ئه‌م پێناسه‌یه ئیشکالیه‌تی زۆری تیایه،
له یه‌که‌م خوێندنه‌وه‌دا ئه‌و بروایهمان لا دروست ئه‌کات که
ووڵاتی ئه‌مریکا بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی یه‌ک جۆر سیاسه‌تی هه‌یه، که له
راستیا وانیه. دووه‌م بروا که لامان دروست ئه‌کات ئه‌وه‌یه که
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکی جیاکراوه‌ته‌وه له سیاسه‌تی
ناوه‌وه‌ی ئه‌مریکی، که ئه‌ویش له راستیا وانیه. با له
روانگه‌یه‌کی تره‌وه بنوارێن و یه‌کێک له ناسراوترین پێناسه‌کان
وه‌رگرین که ئه‌ویش، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه: درێژه پێدانی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکایه له ده‌ره‌وه (دونیا) دا (رۆبه‌رت
سن:2003) ئه‌م پێناسه‌یه چه‌ند خۆی ساده‌و روون پێشان ئه‌دا
دیسانه‌وه به‌ره‌و رووی ئیشکالیه‌تی زۆرمان ئه‌کاته‌وه. یه‌که‌م
ئیشکالیه‌ت، ئایا بهرژوهوهندیهکانی ئه‌مریکا له‌ده‌ره‌وه چ
په‌یوه‌ندیه‌کی له گه‌ڵ ناوه‌وه‌دا هه‌یه؟ ئایا
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ناوه‌وه چۆنیه‌تی سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه
دیاری ناکات؟ که‌واته ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵین "ده‌ره‌وه" ناوه‌ندێکه
له به‌رژه‌وه‌ندی ناوهوهدایه، که‌واته هیچ جیاوازیه‌ک، پچرانێک،
جوداییه‌ک نیه له نێوان ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌دا. بۆیه سه‌رۆکی
ئه‌مریکی بیڵ کلینتۆن ده‌ڵێ، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا چی دی
بریتی نیه له گرنگی دان به مه‌سه‌له ستراتیژیه ته‌قلیدیه‌کان
به‌ته‌نها، به‌ڵکو له مه‌ودوا پاراستن و درێژه‌دان به ئیش
(به‌رژه‌وه‌ندی) ئه‌مریکیه‌کان له‌ده‌ره‌وه هه‌روه‌ها ده‌بێته
مه‌سه‌له‌یه‌کی ستراتیژی. ئه‌مرۆ کۆمپانیا گه‌وره‌کانی ئه‌مریکا له
سه‌رانسه‌ری دونیادا به‌شێوه‌یه‌کی بێوێنه بڵاوبونه‌ته‌وه، له یه‌ک
کاتدا داهاتێکی گه‌وره ره‌وانه‌ی ئه‌مریکا ده‌که‌نه‌وه و له
هه‌مانکاتدا رۆڵێکی هێجگار گه‌وره ئه‌گێرن له سه‌قامگیربوونی باری
ئابووری ناو ئه‌مریکا . (رۆبه‌رت سن:2003) . که‌واته ده‌ره‌وه بۆ
ئه‌مریکا ، بریتی نیه له‌و ده‌ره‌وه‌یه‌ی که له په‌یوه‌ندیه
ته‌قلیدیه‌کانی نێوان ، ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تێکی
نه‌ته‌وه‌یی تردا هه‌یه یان هه‌بووه. له هه‌مانکاتدا پێویسته ئه‌وه
روون بکرێته‌وه که ئه‌مریکا هێزێکی ئیمپریالیزم نیه، که ببێته
چه‌قی دونیا‌و بیه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر به‌شه‌کانی تری دونیادا
بچه‌سپێنێ، چونکه سه‌رده‌می ئیمپریالیزم به‌سه‌رچوو (نێگرێ2000) .
به‌ڵکو زۆر به راشکاوانه ئه‌مریکا ئیمپراتۆریه‌ته. بۆ
ئیمپراتۆریه‌ت ده‌ره‌وه ده‌مرێ. مه‌به‌ست له ئایدیای مردنی
ده‌ره‌وه چیه؟ کاتێک ده‌ره‌وه ده‌مرێ، ئایا ئێمه له به‌رده‌م
ناوهندێکاین که ته‌نها بریتیه له ناوه‌وه؟ به‌ڵام له ساته‌وه‌ختی
ئاماده‌بوونی ده‌ره‌وه‌دا وه‌ک ناوه‌ندێک ده‌توانین باس له
ناوه‌ندێکی وه‌ک ناوه‌وه بکه‌ین. که‌واته ئێمه له کاتێکا مه‌رگی
ده‌ره‌وه رائه‌گه‌یه‌نین، به پێی دیالیکتیکی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه،
مه‌رگی ناوه‌وه‌ش رائه‌گه‌یه‌نین، به‌م پێیه ئێمه چی دی له هیچ
ناوهندێکا نین. بۆیه له ده‌رئه‌نجامدا ئێمه به‌رامبه‌ر ناشوێن
ده‌بینه‌وه. ئه‌مریکا له ساتێکدا له ئه‌مریکادایه له هه‌مانکاتدا
له هه‌موو شوێنێکی تریشه. بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌یه له راستیا ئوتۆپیایه،
یان ناشوێن (نێگرێ:2000) .
بیرۆکه‌ی
ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا وه‌ک هێزێک که خوازیاری ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی
به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی سنوره جوگرافیه‌کانی خۆی بکێشێ ئایدیایه‌که
هه‌ر له‌گه‌ڵ دروست بوونی ئه‌مریکادا له دایک بووه (خه‌ونه‌کانی
جێفرسن) بۆیه به‌ئاسانی ئه‌توانین بڵێین که جوگرافیای ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌مریکی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تۆوی به جیهان بوونی له گه‌ڵ خۆ‌یا
هه‌ڵگرتووه. وولیام سهوهرد که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی
ئه‌براهام لینکۆڵن بوو ده‌ڵێ، ئه‌مریکا مه‌زنترین رووداوی
سێکویلاره که له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا رویدابێ. ئه‌گه‌ر سهوهرد
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه وه‌ک جودا له ئاین له قه‌ڵه‌م ئه‌دا، ئه‌وا
به‌لای زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌تادا نیشته‌جێی ئه‌مریکا
بوون، سه‌رکه‌وتنێکی وا خاڵی نه‌بوو له هه‌ستی ئاینی. چونکه وه‌ک
ده‌زانین ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌تادا له ئه‌مریکادا نیشته‌جێ بوون
خه‌ڵکی پرۆتستانت بوون. لای پرۆتستانت کۆکردنه‌وه‌ی پاره به‌شێکه
له ئه‌رکی ئاینی. بۆیه به که‌پیتالیزم ده‌ڵێن ره‌وشتی
پرۆتیستانیانه بۆ ئیش. وه‌ک ماکس فیبه‌ر باسی لێوه‌ئه‌کات. بۆیه
گه‌ریده‌ی ناسراوی پۆرتوگالی ڤاسکۆ دی گاما، له سه‌ده‌ی پازده‌دا،
ده‌ڵێ، ئێمه دونیای نوێمان دۆزیه‌وه له ئه‌نجامی گه‌رانمان به‌دوای
مه‌سیحیه‌ت و بههاراتا.
ئه‌رکی ئاینی
(تهبشیریهت) و پاره یان به‌زمانێکی عه‌لمانی ئایدیالیزم و
به‌رژه‌وه‌ندی خود، له درێژایی پێنج سه‌د ساڵه‌ی ژیانی ئه‌مریکادا،
هه‌رده‌م ئه‌و به‌هانه‌یه بووه که ئه‌مریکا هێناویه‌تیه‌وه بۆ
هه‌موو سه‌رکه‌وتنه‌کانی.
به‌ڵام
هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکی له هه‌موو شوێنێ، ئه‌گه‌ر به
مانای بهئهمریکایی بوونی دونیا بێت له هه‌مانکاتدا به مانای
سرینه‌وه‌ی ئه‌وی تر نایه‌ت. به‌ڵکو ئه‌وی تر ده‌بێته
پێکهاته‌یه‌کی بنه‌ره‌تی بوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکی. لێره‌وه ئه‌وی
تر (فۆرین) یان ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌مریکا، ده‌بێته ئه‌و توخمه
نهگێتیفه بونیادنه‌ره، که به چه‌ندین شێواز له لایه‌ن
لێکۆڵه‌ره‌وانه‌وه له درێژایی مێژوودا باسی لێوه‌کراوه.
گۆرێنی
ئه‌ویتر بۆ ستاتۆی نهگێتیفێکی به‌رهه‌مهێن، یه‌كێکه له نیشانه
دیاره‌کانی به ئیمپراتۆر بوونی ئه‌مریکا. کاتێ ئه‌وی تر (ئه‌وانه‌ی
له ده‌ره‌وه‌ی سنوری جوگرافی ئه‌مریکاوه‌ن) ده‌بنه هێزی کارێکی
هه‌رزان بۆ به‌رده‌وامی دان به پیشه‌سازی ئه‌مریکی، له
هه‌مانکاتدا ده‌بنه ئه‌و دوژمنه‌ی که ئه‌مریکا له رێیانه‌وه یان
به‌هۆیانه‌وه بیانو بۆ ده‌ستێوه‌ردان و دهسترێژیهکانی
ده‌هێنێته‌وه، له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ئه‌وانن بازار بۆ
ساغکردنه‌وه‌ی کاڵاکانی ئه‌مریکا دروست ئه‌که‌ن، که له رێیانه‌وه
ئه‌مریکا پیاده‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ردونی خۆی ئه‌کات، هه‌ر ئه‌و بوونه
نهگێتفهی ئه‌وانی تر (که ئه‌گه‌ر هێگڵیانه ته‌ماشای بکه‌ین
ده‌توانین ناویان بنێین کۆیله) وا له ئه‌مریکیه‌ک ئه‌کات که خۆی
وه‌ک کوێخا (ماسته‌ر) ی دونیا ته‌ماشا بکات، که هێزێکی پاڵنه‌ری
گه‌وره‌یه بۆ به ئیمپراتۆربوونی ئه‌مریکا.
له مێژووی
ئه‌مریکادا ئه‌وی تر به چه‌ند قۆناغێکی جیاوازدا رۆشتووه، که له
سه‌ره‌تادا ئه‌وی تر دوژمن بووه، که له هیندیه سووره‌کاندا خۆی
ئه‌بینیه‌وه، پاشان کۆیله‌کان که له ئه‌فریقاوه بران بۆ ئه‌وه‌ی له
کێڵگه پهمووهکانی باشوردا ئیش بکه‌ن، وه ئه‌وانی تر که مرۆڤ
بوون (هیومه‌ن) ، وه‌ک سپی پێسته ئه‌وروپیه‌کانی تر. ئه‌م
کاتاگۆریه کردنه بۆ ئه‌وانی به‌شێکی گه‌وره‌یه له پرۆسه‌ی
مۆدێرنه که ، بریتیه له پلان و رێکخستن و پاشان کۆنترۆڵ. به‌ڵام له
هه‌مانکاتدا ئه‌و بونیاده سه‌ره‌کیه‌ی ده‌وڵه‌تمان بۆ روون
ئه‌کاته‌وه، که چۆن له پرۆسه‌ی به‌ربڵاو بوون و به هێز بوونیا
پێویستی به دیسپلینه. ئه‌م سێ شێوازه‌ی هه‌ڵس و که‌وت یان بینینی
ئه‌وی تر گه‌رچی له سه‌ره‌تاکانی دروست بوونی ئه‌مریکا وه‌ک
ده‌وڵه‌تێک پیاده‌کراون به‌ڵام تا رۆژگاری ئه‌مرۆش کاریگه‌ریان
به‌سه‌ر چۆنێتی دونیا بینی ئه‌مریکاوه هه‌یه بۆ دونیا. ده‌کرێ
جیونسایدکردنی هیندیه سوره‌کان وا ته‌ماشابکرێ که پرینسیپی له
ناوبردنی دوژمنی له ده‌رونی (سایکی) ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکیا رواندوه،
که له رۆژگاری ئه‌مرۆدا ده‌کرێ وا ببینرێ ئه‌مریکا وه‌ک هێزێک
هه‌رده‌م له ململانێی له‌ناو بردنی دوژمنهکانیایه، به شێوازی
جیاواز، بۆ نموونه ده‌کرێ ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌مریکای تیا‌بوو له کاتی
شه‌ری سارددا، که بریتی بوو له هه‌ولدانێکی به‌رده‌وام و
درێژخایه‌ن بۆ له ده‌سه‌ڵات خستنی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به‌هه‌مان شێوه
ببینرێ. ئه‌وه له شێوه نهرمهکهیا (بهناین) به‌ڵام له شێوازه
توند‌و تیژهکهیا ده‌کرێ بۆمباراند کردنی هێرۆشیما و ناکازاکی به
نموونه بهێنرێته‌وه. ئه‌وه‌ی جێی باسه ئه‌مریکا له کاتی هه‌ستان
به کاری قر-کردنه‌کانی له گه‌ڵیشیا ده‌یه‌وێ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له
ناوبه‌رێت که ره‌نگه ببنه هۆی له یاده‌وه‌ریا هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و
رووداوه، زۆرکه‌م به‌ڵگه نامه هه‌ن ده‌رباره‌ی هیندیه سوره‌کان،
له پاش بۆمباردمانهکهی هێرۆشیما ساڵی 1945ئه‌مریکا تا ساڵی 1952
ژاپۆنی له ژێر ده‌ستدا بوو، له درێژایی ئه‌و چه‌ندساڵه‌دا ،
وێنه‌گرتن له‌و شاره‌دا قه‌ده‌غه‌بوو وه هه‌روه‌ها رێگ نه‌ئه‌درا
به دانیشتوانی شاره‌که که بۆ هیچ رۆژنامه‌نووسێک قسه‌بکه‌ن
(ئاریهلا ئهزیولی:2001) . هینری کیسنجه‌ر له یادهوهریهکانیا
ئه‌ڵێ، جارێکیان له هاری ترومان (سه‌رۆکی ژماره 33ئه‌مریکا که
جێگری سه‌رۆک بوو، به‌ڵام که سه‌رۆک فرانکلین رۆزفلت مرد ئه‌و
هاته سه‌ر حوکم، له ساڵی 1945تا ساڵی1953سه‌رۆک بوو) ، پرسی : چ
ده‌سکه‌وتێک له ژیانتا ئه‌و ده‌سکه‌وته‌یه که جێی شانازی کردنه
بۆت؟ ترومان له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنانماناو
ناچارکردنیان به ته‌سلیم بوون (مه‌به‌ست ئه‌ڵمانیاو ده‌کرێ
ژاپۆنیش) ، پاشان یارمه‌تی دانیان بۆ خۆ بونیادنان و
دیموکراتیزهکردنیان و ئینجا سه‌رله نوێ بوونه‌وه به ئه‌ندامی
کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی. لێره‌دا ئه‌م قسه‌یه‌ی ترومان به
راشکاوانه پێمان ده‌ڵێ ئه‌مریکا چه‌ند خوازیاری ئه‌وه‌یه که دونیا
له سه‌ر وینای خۆی بونیاد بنێته‌وه. ئه‌م شێوازی مامه‌ڵه‌کردنه له
گه‌ڵ ئه‌ویتردا ته‌نها له ناوبردنی جه‌سته‌یی یان سیسته‌می سیاسی
ناگرێته‌وه به‌ڵکو په‌ل ده‌هاوێ بۆ سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌کانی تری
ژیان، وه‌ک جل له‌به‌رکردن، نان خواردن، بیرکردنه‌وه، چۆنێتی ژیان،
چونکه سیاسه‌ت ئه‌مرۆ، وه‌ک له فۆکۆوه فیربوون به شێوه‌یه‌کی
به‌رفراوان وابه‌سته‌یه به چۆنێتی ژیانه‌وه ، زینده‌گی (بایۆ) .
که نه‌ک له ده‌وروبه‌ر به‌ڵکو له سه‌ر خودی جه‌سته‌ش کارده‌کا بۆ
ئه‌وه‌ی خۆشه‌ی کات، دهستهمۆیکات (دۆسایڵ) ، چونکه وه‌ک فۆکۆ
پێمان ده‌ڵێ لاشه‌ی خۆشه‌کراو به‌ئاسانی ده‌کرێته بابه‌ت،
به‌کاردێ، ده‌گۆردرێت و گه‌شه‌ی پێده‌درێت . (رابینۆ: 1984) . ئه‌م
تێروانینه ئه‌مان بات بۆ شێوازی په‌یوه‌ندیکردنی دووه‌می ئه‌مریکا
له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا که شێوازی کۆیله یان به کۆیله راگرتنی
ئه‌ویتر. کۆیله‌و رۆڵی کۆیله باسێکی دوور ودرێژه، (له راستیا ئه‌م
بابه‌ته بۆ ئه‌وه ئاماده‌کرابوو ببێته پێشه‌کی کتێبێک له سه‌ر
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به سه‌رپه‌رشتی پرۆفیسۆرێکی
زانکۆی شیکاگۆ، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک دوا خرا، که ئه‌گه‌ر
بوار هه‌بێ له داهاتودا بۆی ده‌گه‌رێمه‌وه، به‌تایبه‌ت ساڵی
داهاتوو سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌شێکی سه‌ره‌کی خوێندنه‌کانی
زانکۆمه) . بۆیه ده‌گوێزمه‌وه بۆ قۆناخی ئه‌مرۆ یانی جه‌نگی جیهانی
دووه‌م و پاشان.
جه‌نگی
جیهانی دووه‌م
ئه‌م جه‌نگه
که له کۆتایی سیه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌مریکایی له گۆشه‌گیری
ده‌رهێنا و کردیه هێزێکی گه‌وره‌ی نێو-ده‌وڵه‌تی. هه‌ر له میانه‌ی
ئه‌م شه‌ره‌دا خه‌ڵکی ئه‌مریکا بروایان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر گۆرا
به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان. به تایبه‌تی دوای
روداوی پێرل-هاربه‌ر (به‌نده‌ری پێرل) ، که تیایا به‌شێک له خاکی
ئه‌مریکا له لایه‌ن هێزی ئاسمانی ژاپۆنه‌وه به جۆرێکی زۆر خه‌ست و
چڕ بۆمبارانکرا. ئه‌م روداوه وای له خه‌ڵکی ئه‌مریکا کرد که واز
له‌و بروایه بێنن که چی دی زه‌ریاکان ئه‌توانێ بیانپارێزێ. له
جیاتی ئه‌وه بروا به‌وه بێنن که پێویستیان به هێزی سه‌ربازی
گه‌وره هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر خاکی خۆیان بیانپارێزێ. ئه‌مریکا
شه‌ره‌که‌ی برده‌وه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌شته ئه‌و بروایه‌ی که
ده‌توانێ ماڵی دوژمنه‌کانی وێران کات، کێشه نیه له هه‌رکوێیه‌ک بن.
وه‌ک رۆبه‌رت ماکنهمارا له دۆکیومێنتهریهکهی (ته‌متومانی شهر)
ده‌رباره‌ی ژیانیدا ده‌ڵێ، به بریاری من له شه‌و رۆژێکدا سه‌د
هه‌زارکه‌س گیانیان له ده‌ست دا، شارێک بوو به وێرانه. پاش جه‌نگ
ئابووری ئه‌مریکا له ئابووری هه‌موو ووڵاتێکی تر له دونیادا
باشتربوو، له کاتێکا سیه‌کانی سه‌ده‌ی بیست سه‌رده‌می تێکشکانه به
ناوبانگه‌که‌ی (ۆهڵ ستریت) بوو، که ئاستی بێ‌کاری له ئه‌مریکادا
گه‌یانده په‌نجا له سه‌د. ئه‌و بوژانه‌وه ئابووریه که پاش شهر
هاته ئاراوه ئه‌مریکایی گواسته‌وه بۆ قۆناغێکی نوێ، قۆناغێک که
تیایا پێویستی به وزه‌ی (نه‌وتی) ئه‌وانی تر بوو، بۆ به‌رده‌وام
بوون و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و بوژانه‌وه ئابووریه که ده‌ستی پێ‌کردبوو.
لێره‌وه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا چوه قۆناغێکی تره‌وه،
قۆناغێک که چی دی ته‌نها دابینکردنی ئاساێش نیه بۆ ووڵات به‌ڵکو
دابینکردنی سه‌رچاوه‌ی ئابوریشه. له قۆناخی شه‌ری ساردا ئه‌مریکا
به‌رامبه‌رێکی هه‌بوو که که یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و ووڵاتانی بلۆکی
سۆشیالیستا خۆی ئه‌بینیه‌وه، ئه‌م به‌رامبه‌ره دارێژه‌ری یه‌که‌می
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بوو. بۆیه له هه‌رکوێی دونیا هه‌ر
رووداوێک روویدایه یه‌که‌م پرسیار ئه‌وه بوو ئایا ئه‌وه له
خزمه‌تی کێدایه. به روخانی دیواری به‌رلین ئه‌و قۆناخه کۆتایی
هات. له پاش رووخانی دیواری به‌رلین تا 11ی سیپته‌مبه‌ری
2001ئه‌مریکا خۆی له قۆناخیکی بێبه‌رامبه‌ردا دیه‌وه، بۆیه له‌م
ساته‌وه‌خته‌دا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ره‌هه‌ندێکی تری
وه‌رگرت ئه‌ویش ره‌هه‌ندی ئابووری به تایبه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه به
سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ئینته‌رنێت دائه‌نرێت، دۆت-کۆم بووم.
به‌ڵام 11ی سیپته‌مبه‌ر ئه‌و نێگه‌تیفه به‌رهه‌م هێنهی بۆ
ئه‌مریکا هێنا که بوو به ساته‌وه‌ختی پراکتیزه‌کردنی خه‌ونی به
ئیمپراتۆربوون، وه‌ک ۆهل ستریت جۆرنال نوسیبووی. به‌رای من
ئیسلام، که خۆی به‌رهه‌مێکی ئه‌مریکیه، (ده‌توانرێ به
دۆکیومێنته‌کانی کۆشکی سپیا بچینه‌وه که چۆن بریجنیسکی، راوێژکاری
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌می کارته‌ر، باس له‌وه ئه‌کات چۆن
بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کانیان دروستکردوه، پرچه‌ک کردوه،
گواستوه‌ته‌وه بۆ شوێنی مه‌به‌ست، له یه‌کێک له دۆکیومێنته‌کانی سی
ئای ئه‌ی دا ئاوا باس له بن لادن ئه‌کات، ئه‌و ئه‌میره‌ی که ژیانی
پر له خۆشی ده‌ست لێهه‌ڵگرتوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ئه‌شکه‌وتانه‌دا له
پێناو ئامانجێکی پیرۆزدا بجه‌نگێ. دیاره ئیسلامی سیاسی وه‌ک
بیرۆکه‌یه‌ک هه‌بوو به‌ڵام به‌بێ یارمه‌تی ئه‌مریکا هه‌ر به هێزێکی
لاواز له گه‌ره‌که هه‌ژاره‌کانی قاهیره‌دا ئه‌مایه‌وه . دیاره
روویه‌کی تر بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌یه ئه‌ویش له رۆڵی ئه‌مریکا له
درست بوونی فیکری سید قوتب-دا خۆی ده‌بینێته‌وه.) بۆیه به‌لای
منه‌وه ئیسلام وه‌ک هه‌ندێک ئیدعای بۆ ئه‌که‌ن به‌دیل نیه بۆ
ئه‌مریکا، نه ئه‌و هێزه‌یه و نه ئه‌و بیروباوه‌ره‌یه. به‌ڵکو
ئیسلام له قه‌یرانێکدایه ئایا به‌ره‌و توندره‌وی بروا که خۆی و
دونیاش به‌ره‌و هه‌لاکه‌ت ئه‌بات، یان به‌ره‌و میانره‌وی که
کۆتاییدا ده‌بێته ئیسلامێکی ئه‌مریکی. به‌ڵام ئه‌مرۆ ئیسلام ئه‌و
نێگه‌تیفه به‌رهه‌م هێنهیه که له رێیه‌وه شه‌رعیه‌تی به
ئه‌مریکاداوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر دونیادا بگرێ.
ئێمه‌و
ئه‌مریکا
ئه‌وه‌ی له
سه‌ره‌تادا ووتم ئه‌وه‌یه که ئێمه به ساده‌یی له ئه‌مریکا
ئه‌روانین. مه‌به‌ست له ساده‌یی چیه. بۆچی به‌رهه‌م دێ، بۆچی
عه‌قڵی ئێمه پیی رازی ئه‌بێ. من که ئه‌ڵێم ساده‌یی مه‌به‌ستم دیدی
تاک ره‌هه‌ندیه، یان به مانایه‌کی تر برواکردن به‌وه‌ی که
پێکهاته‌یه‌ک، لێره پێکهاته‌یه‌کی ئاڵۆزی وه‌ک ئه‌مریکا یه‌ک شته،
تراژیدیا له‌وه دایه زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مریکیش وا ده‌روانه دونیا،
ئێمه‌ی باش و ئه‌وانی خراپ. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمایه دۆسته‌و ئه‌وه‌ی
له گه‌ڵم نیه دوژمن. ئه‌و هاووبهشهی له نێوان ئێمه‌و ئه‌واندا
یه‌ک شته ئه‌ویش ئاینه. رازی بوون به یه‌ک هۆکار بۆ لێک دانه‌وه‌ی
رووداوێک، بینینی دونیا به یه‌ک شێوه تێگه‌یشتنێکی ئاینیانه‌یه.
مه‌به‌ست له تێگه‌یشتنی ئاینیانه بیتکردنهوهی دینی نیه، به‌ڵکو
چه‌مکێکی ئیپستمۆلۆژیه. بۆ نموونه لێک دانه‌وه‌ی مارکسیانه بۆ
دونیا که گوایه هه‌موو شتێ ئابووریه به لای منه لێکدانه‌وه‌یه‌کی
ئاینیانه‌یه بۆ دونیا. که ده‌ڵێین لێکدانه‌وه‌ی ئاینی مه‌به‌ستمان
چیه؟ له ئایندا خوا خولقێنهرو هۆکاری هه‌موو روداوێکه، خوا تاکو
ته‌نیایه. ئه‌م بروابوونه شێوازێک له بیرکردنه‌وه‌ی دارشتووه که
ئێمه بێئاگایانه به‌وه رازی بین که گوایه ته‌نها هۆکارێک هه‌یه بۆ
هه‌موو رووداوێک. چونکه ئاگایمان به یه‌ک راهاتوه، له به‌ر ئه‌وه
پرسیار ناکات. به‌ڵام فیکری سێکویلار، دوور له ئاین یان دابراو له
ئاین، به‌وه رازی نابێ که ته‌نها یه‌ک هۆکار به به‌رپرسی روودانی
رووداوێک دابنێ، به‌ڵکو هه‌رده‌م کۆمڵێک هۆکار هه‌ن له پشت
روودانی رووداوێکه‌وه، که پێکه‌وه کارده‌که‌ن له شوێن و کاتی
گونجاو‌دا بۆ ئه‌وه‌ی رووداوێک بهێننه به‌رهه‌م. بۆ
روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م بیرۆکه‌یه پێویستمان به بیردۆزه‌ی ئاڵۆزی
(کۆمپلێکسیتی) هه‌یه، ئێدگار مۆرین، له کتێبه‌که‌یا که ناوی
"مه‌نهه‌ج' ه ده‌ڵێ؛ هه‌موو بوونێکی به‌رهه‌م هێن بۆ خۆد له گه‌ڵ
خۆ‌یا توخمی نه‌فی کردنی خۆی هه‌ڵگرتووه. که جۆن پییه‌ر دوپوێ وای
دا ئه‌نێ بیرکردنه‌وه به‌م شێوازه دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له
سادهکردنهوهو چونه نێو دونیای بیردۆزه‌ی ئاڵۆزیه‌وه، که
هه‌رده‌م زیاتر له فاکته‌رێک به بنه‌ما و هۆکاری هه‌موو رووداوێک
دائه‌نێ.
مه‌به‌ست
له‌و چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه ئاماده‌کردنی زه‌مینه‌یه بۆ قسه‌کردن
له سه‌ر کورته نوسینێکی شوان ئه‌حمه‌د له دوا ژماره‌ی
هه‌فته‌نامه‌ی ئاسۆدا، له‌وێ کاک شوان گله‌یی له‌وه ئه‌کات بۆچی
لێکدانه‌وه‌کانی نوسه‌رێکی وه‌ک فواد العجمی نه‌هاتوه‌ته نێو
رۆشنبیری ناوچه‌که‌وه، به‌ڵام ئیدوار سعید به لێشاو چاپ ده‌کرێ.
که‌م عه‌قڵ هه‌یه له‌و سه‌رزه‌مینه‌ی که پیی ده‌ڵێن رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست بتوانێ له ههمانکاتا دوو بیری جیاواز له کهللهسهریا
هه‌ڵگرێ. بۆیه ئه‌گه‌ر هۆکاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وای کردوه سعید
زیاتر ناسراو بێت ئه‌وا به‌و ته‌نها لێکدانه‌وه‌یه رازی بوون و به
پێویستیان نه‌زانیوه که به‌دوای لێکدانه‌وه‌ی ترا برۆن یان بپرسن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیی تێرامانه که سعید و عه‌جه‌می وه‌ک یه‌کن،
ته‌نها جیاوزیان ئه‌وه‌یه که پێچه‌وانه‌ی یه‌کن. چونکه لای سعید
ئه‌مریکا خراپه‌و لای عه‌جه‌می باشه، له کاتێکا له راستیا ئه‌مریکا
نه باشه نه خراپ. به‌ڵکو له یه‌ک کاتا هه‌ردوو رووه‌که‌ی هه‌یه.
بۆیه به کاک شوان ده‌ڵێم نه سعید نه عه‌جه‌می به‌ڵکو تێگه‌یشتنێکی
کوردانه بۆ ئه‌مریکا پێویسته. تێگه‌یشتنێ که ته‌نها له سه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی کورد‌و ئه‌مریکا بێت. وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه
سه‌ربه‌خۆکانی دونیا. کێشه‌ی کورد نیه ئه‌مریکا له گه‌ڵ
نه‌ته‌وه‌یه‌کی چۆن بووه یان چۆنه، ته‌نها سه‌نگی مه‌حه‌ک ده‌بێ
ئه‌وه‌بێ ئایا ئه‌مریکا له گه‌ڵ کوردا چۆنه. هیچ که‌سێک یان
نه‌ته‌وه‌یه‌ک له دونیادا ئاماده نیه و ئاماده نه‌بووه که کورد
بهێنێته نێو هاوکێشه‌کانی په‌یوه‌ندی خۆیه‌وه له گه‌ڵ که‌سی ترا،
به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئاماده‌بوون له سه‌ر حسابی کورد
په‌یوه‌ندیه‌کانیان بونیادنێن. لێروه تێروانین له چاویلکه‌ی
سعید یان عه‌جه‌می یان له به‌رچاوگرتنی کێشه‌ی ئیسلام یان عه‌رب
خیانه‌ت کردنه له خود، ئه‌و په‌ری بێئاگاییه له ساده‌ترین
چه‌مکه‌کانی دونیا هۆبزیهکهی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی.