كةركوك .. دلَة .. قودسة .. يان هيض كاميان؟؟؟ ... مةهدي غةمبار
به‌درێژایی
مێژوی جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له باشوری
وڵاته‌که‌مان ، پشت ئه‌ستور به بڕوا بون به چاره‌سه‌ری ئاشتیانه
بۆ کێشه ڕه‌واکه‌ی ، زۆر جار و له چه‌ندان کات و سه‌رده‌می
جیاوازدا ده‌ست به‌رداری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی چه‌کداری بوه و خۆی
بۆ قۆناخێکی تری خه‌بات گواستۆته‌وه که خۆی له گفتوگۆی ئاشتیانه‌ی
سه‌ر مێزی وتووێژی چاره‌سه‌ری برایانه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه !
له
به‌رامبه‌ریشدا ، هه‌میشه مه‌رام و نیاز و مه‌به‌ستی دوژمنانیش
کات به‌سه‌ر بردن و خۆ قایم کردن و خۆ دزینه‌وه و پاشه‌کشه و خۆ
لهگێل دان بوه له داخوازیه‌کانی گه‌لی کورد ، دوای به ئاکام
نه‌گه‌یشتنی وتووێژه‌کان دوژمن به شێوازێکی دڕندانه‌تر
لهههمبهرمان وه‌ستاوه‌ته‌وه که به‌پێویستی نازانم بابه‌ته‌که‌م
بۆ ئه‌وه ته‌رخان بکه‌م .
ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستمه لێره‌دا باسی لێوه بکه‌م مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکه که‌پێم
وایه هه‌میشه کلیلی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانمان بوه له‌گه‌ڵ میریدا و
له هیچ کام له دانوساندن و گفتوگۆکانماندا له گه‌ڵ ناوه‌ند ، هیچ
حیزب و لایه‌نێک مساوه‌مه‌ی له‌سه‌ڕ که‌رکوک نه‌کردوه و ئاماده
نه‌بوه به‌تاوانێکی مێژویی ڕابێت که که‌رکوک له وڵات داببڕێت .
ئێمه‌ش به‌تێکڕا له هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌دا سه‌ر و سامانمان
له ئیختیاری جوڵانه‌وه‌که‌دا داناوه‌و و سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگار
بونه‌وه‌مان پڕ کردۆته‌وه .
له
دوای ڕاپه‌ڕینه پڕ شکۆکه‌ی به‌هاری 91 و ئازاد کردنی تێکڕای شار و
شارۆچکه کوردیه‌کان به که‌رکوکیشه‌وه که ئه‌و کات هێشتا نه‌بوبو
به (دڵ) و (قودس) ! دواتر جڵه‌و شۆڕکردنی ڕژێم له‌لایه‌ن
ئه‌مریکیه‌کانه‌وه و دوباره داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان له لایه‌ن
سوپای کاره‌سات و تاوانه‌وه ، که که‌رکوک تا ڕوخانی ڕژێم هه‌ر
به‌داگیر کراوی له پاڵ خانه‌قین و هه‌ندێ شار‌و شارۆچکه‌ی تر
مایه‌وه .
له
ساڵی 1992 و له پای پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و به مه‌به‌ستی
ڕاکێشانی سرنجی جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌گشتی و که‌رکوکیه‌کان
به‌تایبه‌تی به‌لای خۆدا ، هه‌ردو حیزبه گه‌وره‌که‌ی کوردستان و له
زاری هه‌ردو سه‌رکرده‌وه که‌رکوک گۆڕا بۆ (دڵ و قودس) ، ڕه‌نگه
سه‌رپێیانه بیر له‌و دوو ناو و لێک چونه بکه‌ینه‌وه پڕ به‌باڵای
پیرۆزی و گه‌وره‌یی که‌رکوک بن !؟
ئه‌گه‌ر
به شێوه‌یه‌کی تر بیانخوێنینه‌وه ، که باس له (دڵ) ده‌که‌ین ، پێم
وایه له‌شه‌کان به لێدان و ترپه‌ی دڵه‌وه به‌ندن و هه‌رکات
لهلێدانیش که‌وت ئه‌وه که‌سه‌که ده‌مرێت و کۆتایی به ته‌مه‌نی
دێت ! که‌سیش و هیچ دڵێکیش نیه که هه‌تا هه‌تا بمێنێته‌وه ،
که‌واته که‌رکوکی دڵیش ڕۆژێک دێت و له‌لێدان ده‌که‌وێت و
بهلهلێدان که‌وتنیشی که‌واته ئه‌میشمان فت !!
ئه‌گه‌ر به (قودس) یشی بزانین و بچوێنین ، ئه‌وا له بنه‌ڕه‌تدا
قودس نه هی کورد بوه و نه بۆ کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه نه‌ک ئاین
گرینگ بوه ، به زۆر و زه‌بری شمشێر به‌کوردیان ناساندوه و ڕویان
پێی وه‌رگێڕاوه بۆی !! ئیتر بۆ چی که‌رکوکێک که نیشتیمانی کورد بێت
و ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب لێمانی زه‌وت کردبێت و نکۆڵییان له کوردبونی
کردبێت و بکه‌ن ، بۆ ده‌بێ ئێمه ئه‌م ناوه‌ی پێوه بلکێنین تا بۆ
ئه‌وان زیاتر پیرۆزی بکه‌ین و له جیاتی قودسه‌که‌ی که تا ماون
ده‌بێت هه‌ر بڵێن قودسهکهمان . . بۆی بناڵێنن ! له جیاتی ئه‌وه
ڕوی تێ بکه‌ن ! و به زێدی خۆیان و حه‌فتا پشتی خۆیانی بزانن !
کێشه‌ی من له‌مه‌شیاندا نیه که به چیان ناو بردوه ! من ده‌ڵێم
بۆچی ئێستا ئه‌و ناوانه‌ی که له کاتی هه‌ڵبژاردنی 92 دا پێتان
ڕه‌وا ده‌بینی و هه‌رلایه‌ی به‌جۆرێک باسی له گرینگی خۆی بۆ
که‌رکوک ده‌کرد و ده‌وترا (ئه‌گه‌ر فڵان ده‌رنه‌چێ . . .
که‌رکوکمان له‌ده‌س ده‌چێ) و له به‌رامبه‌ریشدا لای دوه‌م ده‌یگوت
(ئه‌گه‌ر فڵان ڕابه‌ر بێ . . . که‌رکوک هه‌ر هی کورد ده‌بێ) ئێستا
له 2004 دا پێی ڕه‌وانابینن و ئه‌گه‌ر بۆ دڵدانه‌وه‌ی
که‌رکوکیه‌کانیش بێت جارێک له کۆڕ و کۆبونه‌وه‌کانتان له گه‌ڵ برا
عه‌ره‌ب و تورکمانهکانماندا بڵێن (کرکوک قلب کردستان) ئه‌ویتریش
بڵێ (کرکوک قدس کردستان) !! یان ئه‌وه‌تا هه‌ر به‌کوردی ده‌تانزانی
وابڵێن و ئه‌مڕۆش به‌هۆی پێ شێلکردنی مافی ده‌نگدانی که‌رکوکیه‌کان
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستاندا ڕه‌نگه وه‌ک ئه‌وکاته سرنج و
ڕاکێشانی که‌رکوکیه‌کان گرینگ نه‌بێت !! چونکه ئه‌و گفت‌و گۆیانه‌ی
که له کاتی خۆیدا گه‌ڵ ڕژێمدا له سه‌ر له کوردستانی که‌رکوک تێک
ده‌دران و به ئاکام نه‌ده‌گه‌یشتن بۆچی ئه‌مڕۆ له تای ئه‌و هه‌مو
غه‌در و ناڕه‌واییه‌ی به‌رامبه‌ر به‌کورد ده‌کرێت بێ ده‌نگ ده‌بن و
له‌یه‌کێک له کۆڕ و کۆبونه‌وه‌کانی که‌رکوکدا به ئاقاری ته‌نانه‌ت
چاوسورکردنهوهیهکیشدا ناڕۆن نه‌با خوانه‌کرده دڵی براکانمان و
به‌هۆی ئه‌وانیشه‌وه خزمه‌کانمان لێ بڕه‌نجێت و زویر ببن ؟ .
بۆ
ئه‌مڕۆش هه‌م زه‌مینه‌که له‌بار تر و گونجاو تره هه‌میش دونیای
ئه‌وڕۆ دونیای دوێنێ نیه و هه‌میش کورد وه‌ک گه‌لێک که هه‌مێشه
جێ ده‌ست و ڕۆڵی کاریگه‌ری له گوڕانکاریهکاندا هه‌بوه و له کۆی
هه‌مو ئه‌و هێزانه‌ی تریش که خۆیان به‌ده‌م ڕاستی عێراق ده‌زانن
زیاتر خه‌باتی کردوه و قوربانی داوه ، ئه‌مڕۆ له‌که‌س قبوڵ ناکرێت
که که‌رکوک به شاری کورد نه‌ناسێت و سه‌ودا و مامه‌ڵه به کوردبونی
که‌رکوکه‌وه بکات و له ئاستی ئه‌وانه‌ی زمانیان گۆ ناکات ناوی کورد
ببه‌ن نزمی بکێشن و دۆژدابمێنن !! .
ئه‌گه‌ر
هێزه‌کوردیه‌کان له‌م ڕۆژگاره‌دا له‌ژێر پاساوی سیاسه‌ت به نیازی
ئه‌مه‌بن ! ئه‌دی ئه‌و هه‌مو خوێنه‌ی ئێمه‌یان له ماوه‌ی 40_50 ساڵ
خه‌باتدا بۆ به‌فیڕۆ ڕژان ؟ ئه‌دی ئه‌و هه‌مو ماڵوێرانکاریهتان بۆ
به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا هێنا ؟
من
ناڵێم له که‌رکوکدا نابێت هیچ نه‌وه‌یه‌کی تر مافی ژیانی هه‌بێت ،
له هاوشانی کوردا له که‌رکوک تورکمان و مه‌سیحی و کلد و ئاشوری و
عه‌ره‌ب بونیان هه‌ریه‌که‌یان به قه‌د خۆی هه‌بوه ، که‌سمان ئه‌م
ڕاستیه‌مان پێ ناشێوێنرێت و له پای شیواندنیشیدا زه‌ره‌رمه‌ند
ده‌بین ! به‌ڵام نابیت له‌ژێر هیچ جۆره بیانو و پاساوێکدا ، چاو له
عه‌ره‌به هاورده‌کان بپۆشرێت و کاری دڵسۆزانه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
کورده ده‌رکراوه‌کانی که‌رکوک نه‌کرێت و ڕێگا بدرێت هیچ گه‌ل و
که‌مینه‌یه‌کی تر ، کوردستانی بونی که‌رکوک ڕه‌ت بکاته‌وه و
دژایه‌تی ئیراده‌ی گه‌له‌که‌مان بکات ! ده‌مانه‌وێت به کرده‌وه
ئه‌مه‌مان بۆ ئبهئهنجام بگه‌ێنن نه‌ک به قسه‌ی ڕوت چونکه
هه‌مومان له‌و جۆره دروشمه بریقه‌دار و مناڵ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنانه
مێشکمان کاس بو و له لوتمان هاته‌وه !
بۆ
که‌رکوکیه‌کان ئه‌وه که‌س و خهمخواره که له‌م ڕۆژگاره
چارهنوسسازهیاندا فریایان بکه‌وێت
و له قوتی حه‌زیا چاو برسیه‌کاندا ده‌ریان بهێنێت و تا
به‌هۆیه‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایه که‌رکوک و که‌رکوکیه‌کان و کورد له
دڵه‌راوکێی بکه‌ون و که‌رکوکی (ژیان) له تۆز‌و گه‌ڵاوی ئه‌وانه‌ش
پاک بکرێته‌وه که ساڵه‌های ساڵه گڵاوی ده‌که‌ن !
فه‌رمون یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیمکراتی کوردستان و
هێزه ئازادیخوازه کانیتریگهلهکهمان (ئه‌وه ئه‌رز و ئه‌وه
گه‌ز) و (ئه‌و نانه‌ش نانه ئه‌مڕۆ له‌خوانه) ! دڵنیابن گه‌لیش له
پشتانه !!!
mehdi@kurdistannet.
org