ضـــرا .... عةبدول شارباذصري
بۆ
ئه‌ندازیاری شه‌هید - عیرفان عومه‌ر ناجی-
ئاگام لێ یه
هه‌موو شه‌وێ
به ئاسمانی
(گورگه‌یه‌ر) * دا
تروسكه‌یه‌ك
دێت و ئه‌چێ
له سه‌ركانی
-هانهكلێ-** دا
هێواش. . .
هێواش. . له‌نگه‌ر ئه‌گرێ
ڕوناكایی به
چوار ده‌وریا
دابه‌ش
ئه‌بێ
ئاگام لێیه
هه‌موو شه‌وێ
ڕوناكیهك
له شه‌هیدانا ده‌ر ئه‌چێ
یه‌كه
یه‌كه به گردهكانا ئه‌گه‌ڕێ
تیشكه‌كانی
به ماڵ به ماڵی گه‌ڕه‌كه
میللیه‌كانی
شار ئه‌به‌خشێ
ئێستا كاتی
به
ده‌فته‌ری یادهكانا ئهچمهوانێ
ئه‌ڵقه‌ی
چاوم
ئه‌بێ به
قوڵفی په‌ڕاوی ڕۆژنامه‌وه
له ناو
كوچه‌ی دێڕه‌كانیا ورد ئه‌بمه‌وه
ده‌ستی
ده‌نگی تۆ ئه‌بینم
له گه‌ردنی
(هۆشی منه) دا
پۆلێ كرێكار
وا له‌گه‌ڵتا.
* * *
بن ساباتێ
هه‌وارت بوو
هاتم بۆلات
لای (بایاوا) ***
جێی بینینی
دیدارت بوو.
ئه‌گه‌ر
عه‌شقی وڵات نه‌بێ
تۆ چیت دابوو
له كۆچه‌ری
ئه‌گه‌ر
پیاوی ڕژێم ئه‌بووی
له زیندانی
نه ئهخستی
بۆ غه‌ریبی
نه ئهناردی!
ئه‌گه‌ر
له‌به‌ر هه‌ڵوێست نه‌بێ
پیلانی بۆ دا
نهئهنای!
ئه‌گه‌ر
هه‌ستی پیرۆز نه‌بێ
به‌و
سه‌مه‌ره نه ئه‌ڕۆشتی!
حه‌زت ئه‌كرد
به‌س ته‌نها خۆت
سه‌رگه‌ردانی
له یهخهتدهن
نه‌کو
خه‌ڵکی!.
حه‌زت ئه‌کرد
به‌س ته‌نها خۆت
چه‌رمه
سه‌ریت پێ نۆش بكه‌ن
نه‌كو
خه‌ڵكی!.
ئه‌ی خاوه‌نی
هه‌ستی به‌رزی
كوردایه‌تی و
مرۆڤایه‌تی
له ناو دڵی
ئه‌م خاكه‌دا
له
سه‌رتایه . .
تاجی ڕێز و
خۆشه‌ویستی.
كۆتایی
گه‌لاوێژی / 1985
*
گورگه‌یه‌ر: گوندێکه له ناوچه‌ی شارباژێڕ له سلێمانی.
** هانهکلێ:
کوێره کانییه‌ک بوو، شه‌هید ئاوه‌دانی کرده‌وه.
** بایاوا:
گوندێکی سه‌ر سنووره له کوردستانی ئێران.