www.kurdistannet.org

 

 

يةكصتي ديمؤكراتةكاني كوردستاني ئصران و هزري كاك مةحموود رةمةزاني .... مةنسوور عةزيزي

 

له نه‌كاو،له دووتوێی سایته‌كانی ئێنتێرنێتدا،قه‌واره‌ی پارتێكی سیاسیم له گۆڕ‌ه‌پانی خه‌باتی وڵاته‌كه‌م، كوردستان،

دیته وه.

بێگومان پێكهاتنی پارتی جیاوازی سیاسی له گۆڕه‌پانی هه‌وڵ و تێكۆشانی هه‌ر گه‌لێكدا مایه‌ی پێشكه‌وتن و نیشانده‌ری ئاستی بیر كردنه وه‌ی ئه‌و گه‌له‌یه كه مه‌ڵبه‌ندی فره پارتی و فره بیری ده بێت.

 ئێمه كه باو‌ه‌ڕمان به پێكهاته‌ی دیمۆكراسی و بیری راده‌ربڕین هه‌یه،ده بێ به سینگ فراوانییه‌وه روداوه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنین و به‌بێ هیچ ده‌مار گرژییه‌ك یه‌كدی بخوێنینه‌وه و گوێ رایه‌ڵ بین بۆ داوا و ویستی جیاواز جیاواز.

رۆژێك له رۆژان به چاو خشاندنێك به سه‌ر سایتێكی ئێنتێرنێتیدا قه‌واره‌ی پارتێكم وه‌به‌ر چاو كه‌وت به ناوی یه‌كێتی دێمۆكراته‌كانی كوردستانی ئێران. له راستیدا پێم خۆش بوو، كاتێ كه پارتێكی نوێم ناسی كه كوردستانیه و خه‌باته‌كه‌ی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی هه‌موومانه كه كوردستانه. به ڵام وێرای ئه‌و پێخۆشحاڵیه ش،هه‌ندێك كه‌م و كۆڕیم پێوه هه‌ست كردن و وه‌ك پێشنیار و له چوار چێوه‌ی ره‌خنه‌دا نووسینێكم له ژێر ناوی،بۆ یه‌كێتی دێمۆكراته‌كانی كوردستانی ئێران نووسی و تیایدا ئاماژه‌م داوه به‌وه‌ی كه ئاڵای كوردستان گه‌ر هه‌مان ئاڵا بێت له‌سه رده‌می كۆماری كوردستاندا هه‌ڵدراوه،بێگۆمان داننانی بێ ئه‌ملاو ئه‌و لایه به‌و سنووره ده‌ستكردانه‌ی كه بۆ كوردستانیان داناوه. نووسیومه بۆیان كه پێته‌خت ئاوا هه‌ڵنابژێرێ كه ئه‌و به‌ڕێزانه هه‌ڵیانبژاردووه و مه‌هابادیان كردووه به پێته‌خت. نووسیمه،قه‌ت كارێكی وا مه‌كه ن كه له نێو سونبوله‌كانتانا ته‌نیا چوارچێوه‌ی خاكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بخه‌نه چوارچێوه‌یه‌كه‌وه كه ئه‌وه به دژ داوا و ویستی نه‌ وه‌ی نوێ و داهاتووی كوردستانه‌كه‌مانه.

به‌رێزێك به ناوی كاك مه‌حموود له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ی من له سایتی كوردستان نێتدا،خوێنی گه‌رم بووه و زۆر به تووڕه‌یی ده‌ستی داوه‌ته خامه‌ و قوڵنگی عیشقی خۆی بۆ یه‌كێتی دێمۆكراته‌كانی كوردستان، به‌م شێوه‌یه داوه له زه‌وی: مه‌نسوور ناوێك وای گووتووه و ره‌خنه‌ی گرتووه له یه‌كێتی دیمۆكراته‌كانی كوردستانی ئێران و گوتوویه كه ئه‌وان دوو حه وتوویه دامه زراون و.................هتد! ‌

دیاره لێره دابوو كه من سه ره‌تا ویستم وه‌ڵامی ئه‌و به‌ڕێزه نه‌ده‌مه‌وه و باسه‌كه كۆتایی پێ بێنم. چوون له‌راستیدا نووسینه‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه، ئاستی رۆشنبیرێتی و خاوه‌ن پێنووس بوونی ئه‌و پیشان ده‌دا و ده‌یسه‌لمێنێ كه چه‌ند مه‌رده هه للاجه!!

به‌ڵام بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و برایه و جارێكی دیكه‌ش بۆ ئه‌و پارته سیاسییه،هه‌وڵ ده‌ده‌م باسه‌كان بگوازمه‌وه بۆ هه‌مان سایت كه ووتاری پێشترمم تیایدا بڵاو كرده وه.

سه‌ره‌تا له سه‌ر ئاڵا،بۆ كاك مه‌حموود پێویسته بڵێم:

به‌ڵێ كاك مه‌حموود گیان،گه‌ر ویستمان ئاڵا بگۆڕین،زۆر به‌ئاسانی ده‌گۆڕێ. ئایا ده‌زانی ئاڵای ئه‌و ئێرانه‌ی كه تۆ سینگ بۆ سنووره‌كه‌ی ده‌كووتی، تا ئێستا چه‌ند جار گۆڕاوه؟

ئایا ده‌زانی كه له‌مێژووی وڵاتێكی دیكه‌ی هاوسێی كوردستان،واته توركیه، تا ئێستا چه‌ند جار ئاڵا گۆڕاوه؟

ئایا ده‌زانی له‌مێژووی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا تا هه‌نووكه چه‌نده ئاڵا دراوه به ده‌م شه‌نی شه‌ماڵی به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه؟

ئایا كاك مه‌حموود ده‌زانێ كه هه‌ر له‌و عێراقه‌ی كه تیایدا ژیان به‌سه‌ر ده‌با، ماوه‌یه‌ك له‌وه و پێش و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ،ده نگۆی گۆڕانی ئاڵا هه‌بووه و هه‌یه؟

ئایا كاك مه‌حموود ده‌زانێ كه شێخ مه‌حموودی نه‌مریش ئاڵایه‌كی هه‌ڵكردووه و ته‌نانه‌ت به‌پێی گووته‌ی وڵاتێكی زلهێزی وه‌ك بریتانیا له‌و سه‌رده‌مه، به مه‌لیكی كوردستان هه‌ڵبژێردرا؟ كام ئاڵایه بوو و چۆن بوو و بۆ ئێستا ئه‌و ئاڵایه هه‌ڵناكه‌ین؟ ئه‌و به‌ڕێزه باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و ئاڵایه له‌سه رده‌می كۆمار و به ده‌ستی پێشه‌وا و به بوونی نوێنه‌رانی سه ر‌جه‌م گه‌لی كورد هه‌ڵكراوه. منیش ده‌ڵێم كه ئه‌و ده‌م ئه‌و ئاڵایه هه‌ڵكراوه. به‌ڵام گه‌ر بێین و بنج و بناوانی ئه‌و دۆزه لێكده‌ینه‌وه،من ده‌ڵێم : نه خێر، سه‌ر‌جه‌م نوێنه‌رانی گه‌لی كورد له‌و سه‌رده‌مه له مه‌هاباد نه‌بوون له كاتی هه‌ڵكردنی ئاڵاكه. بۆ نموونه،كاك مه‌حموود ده‌توانێ كه 10 كه‌س له‌ خه‌ڵكی سنه‌ و كرماشان و ئیلام به من بناسێنێت له‌و رۆژه‌دا له‌وێ بووبن؟ با بڵێین ئه‌و ده‌م هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه بووه به سونبولی كوردایه‌تی و ئاسۆكانی روونتر كردۆته‌وه و تا هه‌نده، بیری كوردیی له یه‌كدی نزیك كردۆته‌وه. به‌ڵام ئێستا گه‌ر چاو له‌و دۆزه بخشێنین،پیویسته به كاك مه‌حموود بڵێم: هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جیاوازی و دووبه‌ره‌كی ده‌نێته‌وه. بۆ نموونه: حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران،كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران،یه‌كێتی شۆڕشگێرانی كوردستان،سازمانی خه‌بات و.... هه‌موویان باوه‌ڕیان وایه كه ده‌بێ ئه‌و ئاڵایه هه‌ڵبكرێت وا له باشووری كوردستاندا هه‌ڵكراوه و جیهان سه‌ری ئاشنایه‌تی له گه‌ڵیدا داخستووه. ئایا له داهاتوویه‌كی نادیاردا،كاتێك كه سه‌ر‌جه‌م ئه‌و پارتانه ئاڵایه‌ك هه‌ڵده‌كه‌ن و ئێوه‌ی به‌ڕێزیش ئه‌و ئالایه‌ی كه خۆتان پێتان وایه ده‌بێ هه‌ڵبكرێ، خۆی له خۆیدا شێوه دووبه‌ره‌كی و ئاڵۆزییه‌ك پێك نایه‌ت؟ ئایا ده‌كرێ له رۆژهه‌لاتی كوردستاندا دوو ئاڵا بۆ به‌شێك له گه‌لی كورد هه‌ڵبكرێ؟ پێویسته به كاك مه‌حموود بڵێم كه به خۆشییه‌وه، ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستانیش كه تا ئێستا چه‌ند ناوێكیان گۆڕیوه،هه‌مان ئالا هه‌ڵده‌كه‌ن كه له باشووردا هه ڵده‌كرێ.

هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌م پێداوه له نووسینه‌كه‌ی پێشوومدا،ده‌بێ به كاك مه‌حموودی به‌ڕێز بڵێم كه با چاو له ئاڵاكه‌ی سه رده‌می كۆمار بكاته‌وه سه‌ر له نوێ و ئه‌و هێمایه ببینێت له سه‌ر رۆژه‌كه،كه له شێوه‌ی پێنووس و په‌رتووكێك دروست كراوه و باش له نیگاره‌كه ورد بێته‌وه تا بۆی روون بێته‌وه كه به‌ڵێ ئه‌و ئاڵایه هێما و نیگاری مزگه‌وتێكیش له خۆیدا ده‌بینێ و بیریش بۆ ئه‌وه ده‌چێ كه ئه‌و نیگاره هێماشه بۆ مزگه‌وت، جگه له پێنووس و په‌رتووك. به پرسیارێك داوا له كاك مه‌حموود ده‌كه‌م كه به هزری خۆیدا بچێته‌وه. پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه یه‌ كه ئایا ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له سه‌ر بناغه‌ی ته‌شه‌ڕوع دانه‌مه‌زراوه؟

 

له كۆتایی باسه‌كه‌مان له سه‌ر به‌شی یه‌كه‌م،واته ئاڵا،پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌م كه به‌خۆشییه‌وه ئه‌و پارته كوردییانه‌ی وا ئه‌و به‌ڕێزه ناوه‌كانیان ده‌دا به رووی منا و ده‌ڵێ: ئه‌وان هه‌موویان خۆیان به ئێرانی ده‌زانن، ئیدی تۆ باسی چی ده‌كه ی، بڵێم: هه‌موویان ئێستا له ژێر گوشاری بیری پێگرتووی نه‌ته‌وه‌یی كوردیدایه له چوارپارچه‌ی كوردستاندا، كه ده‌ڵێن: به‌ڵێ، ده‌بێ یه‌ك ئالا بۆ كورد هه‌ڵكرێت و نابێ كورد به هه‌ڵكردنی ئاڵای جیاواز جیاواز له لایه‌ن پارت و گرۆپی جیاوازه‌وه دابه‌ش دا‌به‌ش بكرێت. لێره‌دایه كه ده‌توانین بڵێین: ئه‌و ئاڵایه‌ی ئه‌مڕۆ كه له باشووری كوردستاندا هه‌ڵكراوه،ئاڵایه‌كه كه سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵیانبژاردووه. نه‌ك به پێی ووته‌كانی كاك مه‌حموود كه له وه‌ڵامی نووسینه‌كه‌ی مندا نووسیویه‌تی: ئه‌و ئالایه كاك مه‌سعوود بارزانی هه ڵیبژاردووه.

له سه‌ر بابه‌تێكی دیكه كه من له سه‌ری نووسیومه و ئه‌و به‌ڕێزه تووڕه بووه، پێویسته بڵێم: به‌ڕێزم كاك مه‌حموود ره‌مه‌زانی،پێویست ناكا به‌ڕێزتان له‌وه نگران بن كه من گووتومه: به ته‌نیا رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مه‌خه‌نه نێو چوارچێوه‌یه‌ك كه وه‌ك سونبول بۆ خۆتان هه ڵتانبژاردووه. ئه‌و گوتنه‌ی من چه‌ند هۆیه‌كی هه‌یه. یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی، ئه‌وڕۆ نه‌ك ته‌نیا كوردستان،به‌ڵكو جیهان وه‌ك گونده‌لانێكی لێهاتووه. دووه‌م ئه‌وه‌ی كه سه‌رده‌م ئه‌و سه‌رده‌مه نییه كه ئێمه‌ی كورد هه‌ر به نهێنی و به چپه به نه‌یارانمان بڵێین : وڵاتی ئێمه كوردستانه و به‌ش به‌ش نییه و ئێمه ئه‌و به‌ش به‌ش بوونه‌ به‌ ره‌وا نازانین. ئه‌وڕۆ ئه‌و سنووره ده‌ستكردانه‌ی كه بۆ كوردستان دانراون، له لایه‌ن هه‌ست و بیری نه‌ته‌وایه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردیدا، له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان.

به‌رێزم كاك مه‌حموود ره‌مه‌زانی،خۆ نابێ ئێمه بڵێین: مادام ئه‌و سه‌رده‌مه كوردستان ئاوا دابه‌ش بووه و پارته كوردییه‌كان باوه‌ڕیان به‌و سنوورانه هه‌یه، ئیدی ده‌سته و ئه‌ژنۆ دانیشین و داهاتووش بخه‌ینه چوار قوژبنی چوارمێخه كێشراوی كوردستانه كه‌مان. ‌

له سه‌ر باسێكی دیكه كه كاك مه‌حموودی وروژاندووه و وای لێكردووه كه وه‌ڵامێكی ده‌مارگرژانه به من بداته‌وه،پێویسته بڵێم: كاكه گیان،برای به‌ڕێز، راسته كه مه‌هاباد كۆماری تیادا دامه‌زراوه و ده‌وڵه‌تێكی ساوای كوردیی له ئان و ساتێكی مێژووییدا یاسا دانه‌ر بووه‌ له‌و ده‌ڤه‌ره. به‌ڵام به‌ڕێزم، ئه‌و ده‌مه‌ی كه ئه‌رته‌شی سوور باكوور و باكووری رۆژئاوای ئێرانی ته‌نیبوو و كۆماری كوردستان له ژێر كارتێكه‌ری ئه‌واندا دامه‌زرا و له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پشتیوانی ده‌كرا، به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان داگیر كراو بوون و مه‌ودای ده‌ربڕینی هیچ بیرێك نه‌بووه. ده‌نا به‌و مانایه نییه كه ئه‌وه ته‌نیا مه‌هاباده كه گه واهه بۆ شۆڕشگێری و كورد په‌روه‌ری. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه گه‌ر جه‌نابت ده‌ڵێی : له رۆژی 2 ی رێبه‌نداندا سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی گه‌لی كورد له مه‌هاباد بوونه و به‌شدار بوونه له كاتی بانگه‌وازی پێشه‌وا بۆ دامه‌زرانی كۆماری كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی كوردی، مانای چییه كه شان و باڵی سێبه‌ر نه‌هاوێشتووی مه‌هاباد ده‌ده‌ی به سه‌ر سه‌رجه‌م خاكی كوردستاندا؟ باسی ئه‌وه ش ده‌كه‌ی كه مه‌هاباد مه‌ڵبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی كوردی بووه. بۆیه ده‌بێ هه‌ر مه‌هاباد پێته‌خت بێت. برای به‌ڕێز خۆ به زۆر نابێ كه به‌ڕێزت شارێكی 200 تا 300 هه‌زار كه‌سی بكه‌ی به پێته‌ختی كوردستان. هه‌ڵبژاردنی پێته‌خت پێناسه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. خۆ گه‌ر به شۆڕش و ده‌سه‌لات و خه‌باتی فه‌رهه‌نگی بێت،ده‌بێ له باشووری كوردستاندا سلێمانی ببێ به پێته‌خت نه ك هه ولێر.

من ئێستا نامه‌وێ له كه‌سایه‌تی مه‌هاباد بێنمه خوارێ،به‌ڵام رووی ووته‌م له ئێوه بوو كه به‌ڕێزان پێته خت ئاوا هه ڵنابژێرێت كه ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌تانه‌وێ.

ئه‌وه را و سه‌رنجه‌كانی من بوون له سه‌ر ئێوه و رێكخراوه‌كه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز كه باوه‌ڕ بكه‌ن یه‌كه‌م جاره من ناوی پارته‌كه‌تان ببیسم. له كۆتاییدا ده‌ڵێم: كاك مه‌حموود گیان هه‌ر كه‌سێك كه ره‌خنه‌تان لێده‌گرێت، ئاوا به ده‌مارگرژییه‌وه‌ وه‌ڵامی مه‌ده‌نه‌وه. ئێوه له خۆتانا پارتێكن دێمۆكرات و سه‌رجه‌م ئه‌و دێمۆكراتانه‌ن كه له قه‌واره‌یه‌كدا یه‌كتان گرتووه. ئه‌وه‌ش كه فه‌رمووته: باشه مه‌نسووری عه‌زیزی تۆ كێی تا رێگا دابنێی بۆ پارتێكی سیاسی؟ من ده‌ڵێم: به‌ڕێزم من تاكێكی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریم و رێگاشتان بۆ دانانێم، به ڵكوو ره‌خنه و پێشنیارم بۆتان هه‌بوو!!

هیوام خۆشی و سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌ی به‌ڕێزه!!

سه‌ركه‌وتوو بن!!

 مه نسوور عه زیزی

29.07.2004

ferhad23@hotmail.com