تؤ
مةدالياي سةركةوتني بةسنطي دابانةوة .... عةبدول شارباذصري
بۆ شه‌هید شێخ فاروق به‌رزنجی
له شار دیمی
تۆ نه‌مامی تازه
هه‌ڵچووی
لوتكه.. و نواڵه‌ی كه‌ژ
و كێوی كوردستان
بووی
حه‌زت ئه‌كرد دره‌ختێ بی
ڕهگو ڕیشه‌ت
به ناو هه‌موو شاخ
و داخا
به سه‌رتاپای كوردستانا
ته‌واو ڕۆچێ
هێنده په‌لوپۆ بهاوی
هه‌موو میلله‌ت له سایهتا شاگه‌شكه
بێ.
له شارباژێڕ كاتێ دیمی
تۆیه‌ك زاده‌ی
ساڵانێكی
قاڵ بووی بۆته‌ی
ناو نه‌به‌رد و داگیرسان
بووی
به ده‌م شنه‌ی بای شه‌ماڵی
شۆڕشگێڕیی
كرێكار
و چه‌وساوه‌وه
گه‌شایته‌وه
وه‌ك كانییه‌ك
له هه‌ر گوندێ كه سووتابوو،
ژیایتهوه
هه‌ركات شه‌ماڵ
كه هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ
ئههێنای
به‌هار بوو پێی
ئه‌شنایته‌وه
هه‌ر كات وژه‌ی پێكرانی هه‌ر
نهبهردێكتان
كه لێی ئه‌دای،
پاییز بوو...
ئهڕوتایتهوه
له به‌رزنجه پرسیار بكرێ...
كوانێ
فاروق؟
ئاخێ هه‌ڵ ئه‌كێشێ و
ئه‌ڵێ:
سه‌نگه‌رێ بوو به ده‌ورمه‌وه
بوو به داخێ به جه‌رگمه‌وه.
له هێرشی سه‌ر سه‌نگه‌ری
فاشیهكانا
بووی به گوڵێ،
وای به قژی
سه‌یوانه‌وه
تۆ مه‌دالیای سه‌ركه‌وتنی
وای به سنگی دابانه‌وه
1985