|
||
أةفعةت شصرواني سةرؤكجاش و دؤستي سةدام .... دةرسيم ديبةطةيي
كاك ئاكۆی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی "میدیا"، میدیا كه ڕۆژنامه‌یه‌كی سیاسی هه‌فتانه‌یه، یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان ده‌ریده‌كات، له ژماره 164 ی میدیا، سێشه‌ممه 15. 6. 2004 دا چاوپێكه‌وتنێكی دووروو درێژی له‌گه‌ڵ ڕه‌فعه‌تی كوێخا عه‌بدولڵا، كۆنه موخابه‌رات و سهرۆكجاشی فه‌وجی 56 ی به‌ناو دیفاع ئه‌لوه‌ته‌نی له لاپه‌ڕه 6 و 7 دا بڵاوكردۆته‌وه. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ڕه‌فعه‌ت شێروانی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان بدركێنی و دان بهخیانهتهكانی خۆیدا بنێت كه به‌رامبه‌ر به كورد‌و كوردستان كردوویه‌تی، زیاتر پاساو بۆ خیانه‌ته‌كانی خۆی دێنێته‌وه‌و په‌شیمانیش نیه له‌و خیانهتانهو خزمهتكردنهكانی به به‌عس و سه‌دام. به‌ر له‌هه‌موو شتێك، ڕه‌فعه‌ت شێروانی خه‌ڵكی گوندی جیغڵۆكی سه‌ر به دیبه‌گه‌یه و به‌نده‌ش خه‌ڵكی دیبه‌گه‌م و زۆر باشیش بنه‌ماڵه‌ی یه‌كتر ده‌ناسین. ڕه‌فعه‌ت شێروانی و قادری برایی و مام كوێخا جه‌وهه‌ری شێروانی كه ماڵه‌كه‌ی له دیبه‌گه‌و نزیك ماڵی ئێمه بوو، هه‌ر له‌دوای ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاری 1970، هه‌رسێكیان كوردستانیان جێهێشت و چوونه به‌غداو له‌وێ مانه‌وه تا ههلگێرسانهوهی شه‌ڕی نێوان شۆڕشی كوردستان و به‌عسیه‌كان. به‌ڵام ڕه‌فعه‌ت پێشی ئه‌وان ڕۆیشت. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌و پێویسته بگووترێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جووته برایه ده‌مێكبوو مقۆمقۆی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ربوو كه پیاوی موخابه‌راتی سه‌دامن و هه‌ر دوای ڕاگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار و ڕازینه‌بوونیان به هه‌ڵومه‌رجی نوێی كوردستان و باڵاده‌ستی پارتی دیموكراتی كوردستان له كوردستاندا، ڕێگای به‌غدایان گرته‌به‌ر و له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان شۆڕشی كوردستان و به‌عسیه‌كان له ساڵی 1974 دا، دووباره ده‌ركه‌وتنه‌وه. له‌ساڵی 1974 و كاتی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی كوردستان، ڕه‌فعه‌ت شێروانی بوو به سهرهكجاش و باره‌گای فهوجهكهشی له هه‌ولێر- ته‌عجیل بوو و به‌نده به چاوی خۆی باره‌گاكه‌ی دیوه‌و ئه‌و جووته برایه‌ی به چه‌كه‌وه دیوه. ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی به‌ڕێز مام كوێخا جه‌وهه‌ر بێت، ئه‌وه هه‌تا بڵێی پیاوێكی به‌ڕێزو پیاوانه‌و كوردپه‌روه‌ر بوو، به‌ڵام هه‌م به ئاگری ڕه‌فعه‌ت سووتاو هه‌م هه‌ندێك له خزمه‌كانی خۆی واته شێروانیهكانی دارهخورماو حاجیشێخان كه پارتی بوون، چونكه مام كوێخا له ڕه‌فعه‌ت نزیكبوو به‌هۆی خزمایه‌تیه‌وه وه له‌ڕقی ڕه‌فعه‌ت ده‌یانویست به‌زۆر هه‌ندێك له‌و زه‌ویانه‌ی كه هه‌یبوون لێیبسهنن ئه‌ویش ئه‌وه‌ی لا په‌سند نه‌بوو و له ئه‌نجامی زۆرهێنانی خزمه‌كانی بۆی كوردستانی جێهێشت و هه‌تا له 1974 دا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو برایه گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر. دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی 74 ڕه‌فعه‌ت شێروانی وازی له جاشێتی هێناو ڕوویكرده كاری جووتیاران و بوو به ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نه كارتۆنیه‌كه‌ی یاسادانان و ڕاپهڕاندنهكهی به‌عس كه بۆ كوردستانی دانابوو. لێره‌دا مه‌به‌ست له وازهێنان له كاری جاشێتی كاری چه‌كداریه، ئه‌گینا كاری جووتیاران و ئه‌نجوومه‌نه كارتۆنیهكهش هه‌ر جاشێتیهو خیانه‌ته. كه‌واته ئه‌وه‌ی شێروانی ده‌یڵێت كه گوایه له ساڵی 1970 تا 1977 له هه‌ولێر سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی كۆمه‌ڵه‌كانی جووتیاران بووه وانه‌بووه، چونكه ئه‌و هه‌ر وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م بۆیكرد دوای ڕاگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی ئازار به‌وه‌و به‌غدا هه‌ڵات. له یادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له 16ی ئابی 1973 دا، كه فارس باوه‌ش ئه‌و ڕۆژه له ئاهه‌نگه‌كه ئاماده بوو، مشهوهشیهك كه‌وته ناو لێپرسراوو پێشمه‌رگه‌كان، دوایی به‌هۆی براده‌رێكه‌وه زانیم كه ڕه‌فعه‌ت شێروانی هاتۆته‌وه ناوچه‌كه‌و له یه‌كێ له گونده‌كانی شێروانیهكانه. باره‌گای پارتی دیبه‌گه و پێشمه‌رگه‌كانی فارس باوه هێزێكیان نارد بۆ ده‌ستگیركردنی ڕه‌فعه‌ت شێروانی، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی هێزه‌كه بگات ئه‌و ڕایكردبوو. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وانیه كه گوایه پاشان له ساڵی 1974 دا هاتۆته‌وه ناو ڕژێم، ئه‌و له‌كاتێكدا تا ساڵی 74 و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له به‌غدا بووبێتوو له ڕقی پێشمه‌رگه‌و پارتی چووبێته به‌غدا، چۆن بووه به پێشمه‌رگه تا بگه‌ڕێته‌وه. له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه به‌عسیبوون و چه‌ك هه‌ڵگرتن بۆ ڕژێم دژ به كورد بووه! ده‌لێت " ئه‌دی مام جه‌ڵال كه چووه حكومه‌تێ نه‌یده‌زانی ئه‌وه مه‌سه‌له‌ن خیانه‌ته. نازانم بۆ ڕه‌فعه‌ت شێروانی هه‌ر له ته‌نیشت خۆیه‌وه ده‌ستی بۆ 31ی ئاب درێژ نهكردو بارزانی به خائین له قه‌ڵه‌م نه‌دا، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی كاك زۆر نوێتره له‌وه‌ی مام. خۆ ئه‌و به‌قسه‌ی خۆی بێت ڕاستگۆ‌و موستهقیمییهكهی بوونه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له موخابه‌رات خۆشیان بوێت، ده‌با ئه‌و جاره‌ش به‌هه‌مان ڕاستگۆیی و بێ غه‌ڵ و غه‌شی لای پارتی خۆی خۆشه‌ویست بكات. ئه‌وه‌شیان ههروانیه كه گوایه له‌پێناوی كاره‌كه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كار لاینهدهن بۆته به‌عسی. كاتێ كه‌سێك ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تیا بێت ببێ به موخابه‌رات و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نێكی كارتۆنی دژ به كورد و له دژی ده‌سه‌ڵاتی كوردی په‌نای بۆ دوژمنی میڵلهتهكهی بردبێت، بۆ ده‌بێت به‌عسی بوونی پێ نه‌نگی بێت و به‌شه‌رمه‌وه باسی بكات؟ شێروانیهك كه به خۆشی خۆی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه كه ناوم بردن په‌سندی كردوون، بۆ ده‌بێت به ناچاری و له‌پێناوی كاره‌كه‌ی به‌عسی بوونی په‌سند كردبێت؟ گوایه ڕه‌فعه‌ت شێروانی له‌سه‌ر داوای خزمه‌كانی و پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕێگای عه‌لی دارتاشه‌وه بۆته سهرهكجاش و فه‌وجی 56ی وه‌رگرتووه بۆ مانه‌وه‌ی خزمه‌كان و عه‌شیره‌ته‌كه‌ی و سه‌دان كوردیشی له ئیعدام ڕزگار كردووه. هه‌موو سهرهكجاشهكان به قسه‌ی خۆیان هه‌ر یه‌كه‌و سه‌دان كوردیان له سێداره‌دان ڕزگاركردووه، گه‌ر وابووایه له 362 سهرهكجاش و فه‌وج كه له كوردستان هه‌بوون، ده‌بێت 36، 200 كه‌سیان له مردن ڕزگاركردبێت، گه‌ر وابوایه كوردێك له سێداره نه‌ده‌درا. ئه‌و ده‌لێت عه‌لی دارتاش كادیرێكی پارتی بوو، عه‌لی دارتاش له هه‌ره‌سی 75 ه‌وه له هه‌ولێر بوو تا له 1985 دا بووه فه‌رمانده‌ی سریه له فه‌وجی 56ی ڕه‌فعه‌ت شێروانی و هیچ كادیری پارتی نه‌بووه له‌و كاته‌ی كه ئه‌و باسی ده‌كات. گوایه شێروانی دوو پێشمه‌رگه‌ی پارتی به‌ناوی عه‌لی مه‌حمود و فه‌رهاد كه یه‌كه‌میان له لیوای 2 و ئه‌ویتریان له به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێره گرتوون و ئازادی كردوون، گومانم هه‌یه ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ی ئه‌و ناوی بردوون له‌كاتی گیرانیاندا پێشمه‌رگه بووبن. شێروانی گوایه ساڵی 1985 له پێناو خزم و عه‌شیره‌ته‌كه‌ی چه‌كی خیانه‌تی كردۆته شان، ئه‌ی باشه چه‌ک هه‌ڵگرتنه‌كه‌ی ساڵی 74 یشی هه‌ر له‌سه‌ر داوای پارتی و له‌پێناو له‌ناو نه‌چوونی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی بوو؟ گه‌ر ئه‌وه‌نده له غه‌می عه‌شیره‌تدا بوو، بۆ له ساڵی 70 جێیهێشتن؟ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، له چاوپێكه‌وتنێكی شێروانیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌وره‌ی زمان حاڵی حیزبه‌كه‌ی خۆی، ژماره 6521 ڕۆژی شه‌ممه 2ی نیسانی 1988 به‌م شێوه‌یه بۆ ڕۆژنامه‌كه ده‌دوێت " ووصف المقاتل رفعت عبدالله الشيرواني مستشار فوج (56) دفاع وطني الزمرة العميلة بانها مجرمة وافرادها مجرد لصوص وقطاع طرق. وقال إن إجتثاث هؤلاء الخونة القتلة علي ايدي أبطال قطعاتنا العسكرية الباسلة وأفواج الدفاع الديفاع الوطني قد وضع حدا لاعمالهم الاجرامية تجاه المواطنين الابرياء. وأكد أن تطهير تربة العراق في جزء عزيز من منطقة كردستان من دنس الخمينيين أمر محتوم وقال إن جيشنا في دفاعه عن سيادة وطننا وكرامة شعبنا من حقه أن يستخدم كل الوسائل المتاحة ضد المعتدين". واته " جه‌نگاوه‌ر ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا شێروانی ڕاوێژكاری (سهرهكجاش) ی فه‌وجی 56ی پارێزگاری نیشتیمانی ده‌سته‌ی به‌كرێگیراوانی به تاوانكار باسكرد و كه‌سانی سه‌ر به‌وانی ته‌نیا به دزو ڕێگر ناوبرد. هه‌روه‌ها گووتی ڕیشه‌كێشكردنی ئه‌و خائینه پیاو كوژانه به‌ده‌ستی پاڵه‌وانانی یه‌كه سه‌ربازیه نه‌به‌زه‌كان و فه‌وجه‌كانی پارێزگاری نیشتیمانی (جاشه‌كان) سنورێكی بۆ كاره تاوانكاریه‌كانی ئه‌وان دژ به هاونیشتمانیانی بێ‌تاوان دانا. هه‌روه‌ها دووپاتیكردهده كه پاكسازی خاكی ئێراق له به‌شێكی ئازیزی ناوچه‌ی كوردستان له پێسی خومه‌ینییه‌كان كارێك بوو هه‌ر ده‌بوایه بكرایه. هه‌روه‌ها گووتی سوپاكه‌مان له پارێزگاری كردن له سه‌روه‌ری نیشتیمانه‌كه‌مان و سه‌ربه‌رزی گه‌ڵه‌كه‌مان مافی خۆیه‌تی گشت ئامرازێك كه له‌ژێر ده‌ستدا هه‌یه له دژی ده‌ست درێژیكاران به‌كاربهێنێ. ده‌بێ شێروانی مه‌به‌ستی لێره له دزو ڕێگرو پیاوكوژ و تاوانكار هه‌ر ئه‌و ڵایه‌نه كوردیه بێت كه داوای لێكردووه فه‌وج بكاته‌وه؟ یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ كێی بێت؟ كاتێك كه ڕێگا به سوپا پاڵه‌وان و نهبهزهكه ی (سوپای ئه‌نفال و كاوڵكردنی كوردستان و قڕكردنی كورد‌و سوپای تاڵان) ده‌دات كه به گشت ئامرازێكی كه له‌ژێر ده‌ستدایه (چه‌كی كیمیاوی) له كورد بدات، ئایا له پێناوی ئه‌وه‌یه‌تی خزمه‌كانی و عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ڕزگار بكات؟ یان ده‌بێ حسابێكی بۆ پارتی كردبێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان تێنهچن؟ وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆیان كه ڕێگه‌یان پێداوه فه‌وج بكاته‌وه‌و خزمه‌كانی خۆی پێپاراستوه! یان بۆیه ئه‌و قسانه‌ی كردووه تاوه‌كو سه‌دام گوومانی ئه‌وه‌ی لێنه‌كات كه له‌سه‌ر داواكاری پارتی فه‌وجی كردۆته‌وه؟ ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی چوارشه‌ممه 23. 9. 2004 |
||