|
||
ثصشنيار بؤ بةأصزان كاك مةسعود بارزاني و مام جةلال تالَةبانب ... أزطار طولَة باخ
وه ك ئاشكرایه، به ڕێزتان ساته وه ختێكی دره نگ نا مه یه كتان ئاراسته ی سه رۆكی ئه مه ریكا كرد و تیایدا هه ڕه شه ی ئه وه تان كرد، كه گوایه وه زیره كورده ده ست به كاره كان له حكومه تی كاتی ئێراقدا ده ست له كار ده كێشنه وه، ئه گه ر له یاساكه ی ئه نجومه نی ئاسایشدا، دان به یاسای به ڕێوه بردنی ده وڵه تدا، كه له لایه ئه نجومه نی حوكم (هه ڵوه شاوه) ه وه ده ركرابوو، نه نرێت. ئاكام، یاساكه ده ركراو كورد واته نی له كوله كه ی ته ڕیشدا باسی كورد و یاسای به ڕێوه بردنی ده وڵه تی تیا نه بوو، به ڕێزیشتان قسه كه ی خۆتان نه برده سه ر. ئه وه سه لمێنه ری تاكه یه ك ڕاستی بوو، ئه ویش ئه وه یه، كه ئه و هه ڕه شه یه ی به ڕێزتان، هه ڕه شه یه كی حیزبی بوو، بێ پشتیوانی شه قامی كوردی. به واتایه كی دی هه ڵگرتنی به ردێكی زل بوو، كه نیشانه ی نه هاویشتنی بوو. هه ڵه ی گه وره ی ئێمه له وه دایه، كه كۆكردنه وه ی خه ڵك په یڕه و ناكه ین، كه دیاره مه به ست له شه قامی كوردییه. ڕادیۆ و ته له فزیۆن و ڕۆژنامه و گۆڤاره كان، ئه وه نده ی به شان و باڵی ڕۆژی 30 حوزه یران و گه ڕانه وه ی سه روه ری بۆ ئێراقییه كاندا هه ڵده ده ن، ئه وه نده خه ریكی پێگه یاندن و تۆكمه كرنی ناوه وه ی خۆمان نین. ده با بپرسین، ئاخۆ شاكێشه ی ئێمه ئه وه یه، كه سه روه ری له ده ست ئێراقییه كاندا نییه و له ده ست ئه مه ریكییه كاندایه، یان ئاخۆ یاسای به ڕێوه برنی ده وڵه ت له لایه ن ئه نجومه نی ئاسایشه وه دانی پیا نه نراوه. گه ر كار به و ئاراسته یه بكه ین، ئه وا مافه نه ته وه ییه كانمان بیر ده چێته وه. هه ڵه ی گه وره ی ئێمه له وه دایه، كه كێشه كان، ته نیا له دان نه نان به ئاسای به ڕێوه بردنی ده وڵتدا خاڵبه ند و چه قبه ست بكه ین. بۆ تێگه یشتن له ا دان پیانه نانی یاساكه، ده بێ له هه ڵوێستی ئه وسا وئێستای ئیسلامی سیاسی شیعه و فه توای ڕابه ره كه یان بگه ین. ئه وان چه ند به هه ند (جدی) كاریان بۆ سه رنه گرتنیئاساكه كرد و ئێمه ش چه ند خه مسارد. ئه وان چه ندین خۆ پیشاندان و كۆڕو كۆبونه وه یان له دژی سازداو چه ندین درووشمی ناڕه واو نا به جێی وه ك (لاللدستور. . . . نعم للسید علی) یان له دژی به رزكرده وه و ئێمه ش چه ند بێ ده نگی و گوێ ی خۆ كه ڕكردن. ئه وان هه ر له سه ره تای ده رچونی یاساكه وه له دژی وه ستان و كاریان بۆ دان پیا نه نانی كردو ئێمه ش بۆی هه ڵپه ڕین و خه ونی ئه رخه وانیمان پێوه ده بینی و ئاواته كانمان له سه ر بنیاد ده نا. ئاكام، خواست و حه ز ی سیستانی وشیعه هاتنه دی و خواست و ئاواتی ئێمه ش وه ك بڵقی سه ر ئاو ته قین. ده بێ له ئه وڕۆ به دواوه زۆر كارامانه و ژیرانه تر بڕوانینه ئیسلامی سیاسی و ڕوداوه كان، ئه گه ره كانی داهاتوو لێك بده ینه وه و راڤه ی ڕاستر بكه ین. ده بێ له و نوشوستیه ئه خلاقی و مۆرالییه وه تێ بگه ین، چییه وای كرد، كه مافه نه ته وه ییه كانمان له ئاست ویست و خواستی ئایینزابه چۆكدا بێت و ده بێ له هۆكاره كانی ئه و نائومێدییه گه وره یه بگه ین، كه دوچاری بووین و دوچاری ده بین و ده شبینه وه. ده بێ له هه ل و مه رجی ناوه كی خۆمان و ناوچه كه و نێو نه ته وه ییی بگه ین و ده ست بده ینه به ردێك، كه بتوانین بیهاوێژین. ده بێ له وه تێبگه ین و نه هێلین، كه مێژوومان و خه باتی خوێناویمان بۆ حوكمی مه لا و ئیمام و فه توا كورت ببێته وه. ده بێ كار بۆ شه ڕی سیاسی و ته كتیكی كورت نه كه ین به ڵكه ده بێ كار بۆ چاره سه ركردنی كێشه كان له ڕه گ وڕیشه وه بكه ین و جاره سه ری مێژوویی ودیاری كراو و چاره نووسسازپێشنیار بكه ین. له مه ڕ ئه و ڕاستیانه ی سه ره وه، تكا ده كه ین كه / 1/ چیتر ڕۆڵی شه قامی كوردی فه رامۆش نه كه ن و، چه نده زووه، له رۆژێكی دیاری كراوداسه رتاسه ری جه ماوه ری كورد له كوردستان، له هه موو شار (سلێمانی، دهۆك، هه ولێر، موسڵ و كه ركوك) و شارۆچكه كان و كورده كانی به غدا بهێننه سه ر جاده و ده نگێكی چه ند ملیۆنی له ئاست ئه مه ریكا و عه ره ب و ئیسلامی سیاسی ئێراقدابه رز بكه نه وه و جه خت له سه ر پاراستنی په رله مانی كوردستان و خاكی كوردستان وگه ڕانه وه ی ناوچه دابراوه كان وڕێگه نه دانی یاری كردن به چاره نووسی نه ته وه ی كورد بكه نه وه. ئه و ده نگه چه ند ملیۆنییه ده بێته پاڵشستێكی گه وره ی سیاسه تتتان و حیزبه كانتان و له میدیای جیهانیدا كارێكی گه وره و به رچاوی ده بێت. هاوكات هانی هه موو ڕێكخسته كان و كورده كانی هه نده ران بدرێن، كه خۆپیشاندانێكی له وجۆره بكه ن. 2/ فشار بخه نه سه ر سه رۆك و سه رۆك وه زیرانی كاتی ئێستای ئێراق، كه به ناوی خۆیانه وه، نه ك به ناوی (ووته بێژی) سه رۆك یان سه رۆك وه زیرانه وه، دووپاتی پابه ند بوونیان به یاسای به ڕێوه بردنی ده وڵه ته وه بكه نه وه، تا ببێته ماڵ به سه ریانه وه، خۆ ئه گه ر نه یان كرد، ئه وا ئه وسا نا نییه ت پاكیان ده رده كه وێت. 3/ نه چنه ژێر باری ئه وه ی، كه هێزی پێشمه رگه هه ڵبوه شێننه وه، چونكه ته نیا ئه وانن، كه پارێزگاری كوردستانیان له ئه ستۆ گرتووه. ده بێ له و نییه ته بگه ین، كه بۆچی، ده بێ یه كه م كاری سه رۆك وه زیران. كاركردن بێ بۆ نه هێشتنی هێزی پێشمه رگه، ده بێ له به رانبه ر ئه وه دا گومان دروست بكه ین. به رلین golabach@t-online.de
|
||