|
||
لةشةمةنةفةرا بؤ أؤما .... سةردار سؤفي
من که ناوم نوره‌دینه، ئه‌م نیوه شه‌وه ئه‌گه‌مه رۆما. ئه‌م قه‌تاره ئێستا بهسهرزهویهکانی باشوری ئیتالیادا ئه‌مبا. من له‌ته‌مه‌نما رۆمام نه‌دیوه، بۆیه ناتوانم وێنای بکه‌م. به‌ڵام سه‌عات پاش یازده‌ی شه‌و ئه‌م قه‌تاره من ئه‌گه‌یه‌نێته ئه‌وێ. ده‌بێ ویستگه‌ی قه‌تاره‌که چۆن بێت؟ به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێ گه‌لێک له ویستگه‌ی ئه‌و شاره جوانتر‌و گه‌وره‌تر بێت، که‌یه‌که‌م جار سواری ئه‌م قیتاره‌ی لێ بووم. ده‌بێ رۆما شارێکی چۆن بیت؟ ئه‌و شاره‌ی که له‌مێژودا ئیمپراتۆریه‌تێکی به‌ناوه‌وه‌یه! ره‌نگه له‌وێ پارکی به‌رین و پاک و جوان هه‌بن، په‌یکه‌ری جوان و قه‌شه‌نگی سه‌رده‌می رێنێسانس. ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ی که دافنشی و ئه‌وانی تر دروستیان کردوه، ئه‌رێ دافنشی خه‌ڵکی رۆما بوو، نازانم. من ئێستا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌سه‌ره بزانم، که ئه‌م قه‌تاره پێش نیوه‌ێ شه‌و ئهمگهیهنێته ئه‌وێ. به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئه‌زانم که ئێستا ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره به‌ره‌و یه‌کێک له هه‌ره کۆن و گه‌وره شاره‌کانی ئه‌م کیشوه‌ره سارده‌م ئه‌با. من زۆر شتی تر هه‌یه نایزانم، بۆ نموونه نازانم پاشان ده‌رۆم به‌ره‌و کوێ؟ به‌ڵام وا باشتره من بیر له‌و شتانه نه‌که‌مه‌وه. ئه‌م کورسیه که من له‌سه‌ری دانیشتووم ره‌نگی سوره، هه‌روه‌ها ئه‌ستورو نه‌رمیشه. که ئێستا لێره دانیشتووم هه‌ست ئه‌که‌م ئه‌فرم. شه‌وی پێشووم هه‌موی له‌سه‌ر قادرمه‌یه‌ک به‌سه‌ر برد که‌تا ده‌مه‌وبه‌یان له سه‌رماندا وه‌ک گونی سه‌گ هه‌ڵله‌رزیم. دره‌نگی ئێوارێ بوو که له به‌نده‌ره‌که‌وه، له پشت مینی پاسێکه‌وه، هێنامیان بۆ پۆلیسخانه‌که. پۆلیسه‌کان ژماره‌یان سیان بوو، دوو کوری لاو‌و کچێکی خوێن گه‌رم. قژیان وه‌ک قژی من ره‌ش بوو، لهلاشانیان نوسرابوو کهرهبهنیاری. که له به‌نده‌ره‌که له‌به‌ر خۆره‌تاوه‌که جێیان هێشتبووم، هه‌ر کاتێ به‌لاما تێئه‌په‌رین نوسینه‌که‌ی سهرشانیانم ئه‌خوێنده‌وه و هه‌ر له‌به‌ر خۆمه‌وه ئه‌موته‌وه، تا وای لێهات ئاوازیکم بۆ دۆزیه‌وه، که‌ر-به‌ن-بۆ-یاری. له‌نێو ئه‌و سیانه‌ی که منیان برد بۆ پۆلیسخانه‌که، ئه‌و پۆلیسه‌ی تیا‌بوو که خۆم و کۆڵهپشتهکهمی پشکنی. رهقهڵهیهکی باڵا به‌رز بوو، له پاش پشکنینه‌که‌وه هه‌ر ئاوری لێئهدامهوهو پێئه‌که‌نی. که له مینی پاسه‌که‌دا یه‌ک دوو جار وای کرد ئه‌وانی تر لێیان پرسی، ئیتر ئه‌ویش به‌ئیتالی و به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه به‌سه‌رهاته‌که‌ی بؤگێرانهوه دیاره هه‌ر کارێک مرۆڤ پێی هه‌ڵئه‌ستێ، ئیتر گرنگ نیه ئه‌گه‌ر بچوک بێت یان گه‌وره، ئاسان بێت یان مه‌ترسیدار، ئه‌و کاره بۆ خۆی داب و نه‌رێت و رێتم و یاسای خۆی هه‌یه. سه‌فه‌ریش ئه گه‌ر له‌وانی تر زیاتری نه‌بێ ئه‌وا که‌متری نیه. به‌تایبه‌تی سه‌فه‌رێکی وه‌ک ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی من. یه‌کێک له‌و ئامۆژگارییانه‌ی که‌هه‌رده‌م له‌م سه‌فه‌ره‌دا ئه‌وترایه‌وه، ئه‌وه‌بوو باهه‌رده‌م به‌ردێک له کۆڵهپشتهکتدا بێت. دیاره بۆ پێویست بوونی ئه‌وه لێکدانه‌وه‌ی زۆر هه‌بوو، هه‌تا جارێکیان کۆنه مامۆستایه‌کی فیزیا ووتی، هه‌موو شتێک ئامێره ئه‌گه‌ر بزانی چۆن به‌کاری ده‌هێنی. هه‌موو ئه‌وانه‌ی گۆییان لێ‌بوو سه‌ریان بۆ مامۆستاکه له‌قاند. پاشان هه‌مویان دانیان به‌وه‌دا نا که هه‌ر گیز له‌ژیانیاندا بروایان نه‌بووه که فیزیا هیچ که‌ڵکێکی هه‌بێ، به‌لام دوای قسه‌که‌ی مامؤستا هه مویان بۆ ساتێ هه‌ستاین کرد هه‌ڵه‌ن. منیش به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانم بۆ، هه‌رده‌م به‌ردێ له کۆڵهپشتهکهمدا بوو. له‌سه‌فه‌ردا بیرکردنه‌وه ئه‌وه‌نده به‌سود نیه. تۆ رێگات له‌به‌رده‌مه و برۆ، ئیتر بیر له چی ئه‌که‌یته‌وه! هه‌موو که‌سێ وات پێ ئه‌ڵێ. بۆیه که پۆلیسه‌که منی پشکنی به‌رده‌که‌ی دۆزیه‌وه. له راستیا کاتێ که کۆڵه‌پشته‌که‌ی سه‌ر به‌ره‌و خوار راوه‌شاند، هێزی راکێشانی زه‌وی به‌رده‌که‌ی له جانتا ره‌نگ سوره‌که هێنایه خواره‌وه. به‌رده‌که هه‌ر پڕی ناولهپێک بوو، که له‌سه‌ر ته‌خته‌ی ناو ژووری پشکنینه‌که‌ی دا، وه‌ک فیشه‌که شێته‌ی نێو کێوان ده‌نگی دایه‌وه. پۆلیسه‌که بۆ ساتێ حه‌په‌سا، پاشان نوشتایه‌وه‌و به‌په‌نجه‌ی شایه‌تومان و په‌نجه گه‌وره‌ی به‌رده‌که‌ی هه‌ڵگرت. له روومه‌تی خۆی نزیک کرده‌وه‌و وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئه‌ستێره‌یه‌کی تره‌وه بهربوبێتهوه، به‌وردی ته‌ماشای ئه‌کرد. ئینجا له‌منی نزیک کرده‌وه و به ئینگلیزیه‌کی شه‌ق و شڕ لێی پرسیم، 'ئه‌مه چیه؟' به‌رده، وڵامم دایه‌وه. بۆچی له گه‌ڵ خۆتا هه‌ڵتگرتوه؟ که ئه‌وه‌ی لێپرسیم نه‌مزانی بڵێم چی. بۆ ساتێ له روومه‌تیم روانی پاشان سه‌رم داخست. ئه‌و هه‌ر وازی نه‌هێنا پرسیاره‌که‌ی دووباره‌کرده‌وه. ویستم بڵێم چونکه ئه‌وانی تر ووتیان، به‌ڵام بیرم که‌وته‌وه ئه‌گه‌ر وابڵێم لێم ئه‌پرسێ ئه‌وانی تر کێن. بۆیه بریارم دا وانهڵێم. من هێشتا له بیری ئه‌وه‌دا بووم چی بڵێم ئه‌و جاریکی تر پرسیاره‌که‌ی دووباره‌کرده‌وه. سه‌رم به‌رز کرده‌وه‌و ووتم، 'مای کانتری'، به‌مانای ووڵاته‌که‌م، له‌گه‌ڵیشیدا ده‌ستم راکێشا بۆ دوور، به‌و نیازه‌ی بۆی روون که‌مه‌وه، که ووڵاته‌که‌م له سه‌رزه‌مینێکی دووره. ته‌ماشایه‌کی کردم و نوکه شه‌قێکی بۆ هێنام، ده‌مزانی به خۆی ئه‌ڵێ هه‌تیو به هه‌ر که‌س رائهبوێری بهپؤلیس نا. که له مینی پاسه‌که‌دا ده‌یگێرایه‌وه، ئه‌وانی تریش له قاقای پێکه‌نینیان ئه‌دا ئاوریان له‌من ئه‌دا یه‌وه. دیار بووله‌نێوان خۆیانا ده‌یان ووت، ئێ باشه ئه‌گه‌ر جه‌نابت ئه‌وه‌نده ووڵاته‌که‌ت به‌لاوه خۆشه‌ویسته بۆچی به‌جێت هێشتووه. یان ئه‌گه‌ر به‌ردێکت له ووڵاتهکهتهوه له‌گه‌ڵ خۆتا هێناوه با تۆزیک به‌ردێکی جیاواز بووایه، هیچ نه‌بوایه ره‌نگێکی هه‌بوایه، له راستیا به‌رده‌که ئه‌وه‌نده روشهڵ و ناشیرین بوو له روومه‌ته راسته‌قینه‌ی سه‌دام ئه‌چوو. یان هیچ نه‌بوایه شتێکی له‌سه‌ر نوسرابایه، نه‌خشێکی له‌سه‌ر بایه. حه‌زم ئه‌کرد ئه‌وانه‌م لێ بپرسن، هه‌تا پێم بوتنایه، جوانیه‌کانی ووڵاته‌که‌م ئێوه خۆش، ئه‌گه‌ر پارچه به‌ردێک له ووڵاتهکهمهوه بیت، هه‌ر چۆنێک بێت پارچه به‌ردێکی جوانه. به‌ڵام ئه‌وه گه‌مژه‌یه‌تی نیه ئه‌گه‌ر وا له‌گه‌ڵ پؤلیسدا قسه بکه‌ی. نه‌ک هه‌ر پۆلیس به‌هه‌ر که‌سێکی بڵێم جڕتم بۆ لێئه‌دا، چونکه بهروومهتما دیار ئه‌بێ که درۆ ئه‌که‌م. نیشتمان ئه‌و جێگایه‌یه کهجێیدههێڵی ده‌بێ به به‌هه‌شت. به‌هه‌شتیش سه‌رزه‌مینێکی وونه، ته‌نها له خه‌یاڵی خواکاندا هه‌یه. من که ناوم نوره‌دینه، نیشتمانی ره‌سه‌نم کوردوستانه. له‌وێ، سیانزه برا و خوشکێکم هه‌یه. دایکم چاوی شینه و باوکیشم پیاوێکی توکنه. به‌ڵام ئێستا من هه‌ر خۆمم، ته‌نها، له‌ژوری بچکۆله‌ی ئه‌م قهتارهدا دانیشتووم له ده‌ره‌وه ئه‌نوارم. بێجگه له‌وانه له کوردوستان ئافرهتێکیشم خۆشئه‌ویست، ناوی سه‌رده‌شت بوو، زۆربه‌ی جار ته‌نوره‌ی ڕه‌شی له‌پێ ئه‌کرد. من حه‌زم له‌وه‌بوو دهسخهمه ناو قژی و پشتی ملی ماچ که‌م. به‌ڵام ئه‌و حه‌زی لێ نه‌بوو تهڕای به‌پشتی ملیه‌وه بێ، بۆیه هه‌ر زوو پاش ماچه‌که به پشتی ده‌ستی ئهیسری. ته‌نها ئه‌و جارانه‌ش رازی ئه‌بوو که ماچی که‌م که رۆژانی پاش سوری بێ‌نوێژی بوو. ده‌ره‌وه سارد دیاره، ورده ورده باران ده‌بارێ. ته‌م په‌نجه‌ره‌ی قه‌تاره‌که‌ی گرتوه، دونیا خه‌ریکه تاریک داداێ، تا ئێستا به چه‌ند تونێلێکا تێپه‌رین، هه‌نێ جاریش به‌ناو باخی ره‌زی جوانا ره‌ت بووین، جار جارێکیش له‌دوره‌وه تاکه ماڵی گه‌وره‌و جوان ده‌رئه‌که‌ون. له‌چه‌ند ویستگه‌یه‌کی کۆنی بجکۆله وه‌ستاین، حه‌زم ئه‌کرد وینه‌یه‌کیان تیا بگرم، هه‌مو جارێ هه‌نێ خه‌ڵک دائه‌به‌زین وههنێکی تریش سه‌رئه‌که‌وتن. به‌ڵام من له جێی خۆم جوڵه ناکه‌م، دواین ویستگه رۆمایه، له‌وێ دائه‌به‌زم. جگه له‌من دوو پیاو دوو ژنی تریش له‌م ژورهدان. یه‌کێ له پیاوه‌کان وورگنهو رۆژنامه ئه‌خوێنێته‌وه. ناوی رۆژنامه‌که، لا-ریپۆبلیکانه. جارجار له ناکاویش کابرای جابی دێته ژوره‌وه من له‌ترسا وه‌خته میز ئه‌که‌م به خۆما، چی بکه‌م ئه‌گه‌ر داوای هه‌وییه‌ی لێکردم. ئه‌زانی چه‌ند خۆشه، چه‌نێ ئه‌رۆی که‌س داوای هه‌ویه‌ت لێ ناکا. له کوردوستان وه‌ستان له خاڵی پشکنینا شێوازێک بوو، که‌سێ به‌کاری ئه‌هێنا بۆئه‌وه‌ی له خۆی دڵنیا بێ که هه‌یه. من که ئه‌توانم داوای ناسنامه‌ت لێبکه‌م، داتبهزێنم، له‌به‌ر گه‌رمای خۆر راتگرم، دواتخهم له ئیش و کاره‌کانت، که‌واته من هه‌م. چه‌نێکه ئه‌رۆم شوێنێکی ته‌ل به‌ندکراوم نه‌بینیوه، وێنه‌ی ناشیرێنی زلله‌م نه‌بینیوه. ژووره‌که بێده‌نگه، باشترین شت ئه‌وه‌یه بنوم. من که ناوم نوره‌دینه ئه‌رۆم بۆ رۆما، چۆن ئه‌توانم بنووم. من به‌ره‌و کوێ ئه‌رۆم؟ به‌ره‌و چی ئه‌رۆم ؟ چی چاوه‌رێم ئه‌کات؟ چیم به‌سه‌ر دێ؟ نازانم، من وڵامی هیچ پرسیارێ نازانم. به‌ڵام ئه‌زانم دایکم بیرم ئه‌کات، ره‌نگه سه‌رده‌شت یه‌ك دوو فرمیسکی بۆ رشتبم. له‌زه‌تێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه کاتێ ئه‌زانی که‌سێ بیرت ئه‌کا. من ئێستا که له‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌دا دانیشتووم، له‌یه‌کێ له سه‌ربازه هه‌ژاره‌کانی له‌شکره‌که‌ی سپارتاگۆس ئه‌چم، که لێره‌وه رۆشتن بۆ ئه‌وه‌ی عه‌رشی رۆم بێنه خوارێ. ره‌نگه ئه‌وانیش وه‌ک من بۆنی عاره‌قه‌یان یه‌ک رۆژه رێ رۆشتبێ. پیره‌ژنێ هه‌بوو له‌گونده‌که‌مان بروای وابوو که من دڵم پیسه بۆیه بۆنی عارهقهشم ئه‌وه‌نده پیسه. به‌ڵام هه‌موو شتێ که‌من ره‌نگه له رۆم بیکه‌م، شتێ بخۆم، شوێنێ بدۆزمه‌وه گویه بکه‌م، پاشان برۆم. ده‌بێ ژیان له‌م کیشوه‌ره سارده‌دا چۆن بێت؟ له راستیا ده‌بێ ژیان له‌م کیشوه‌ره سارده‌دا بۆ من چۆن بێت؟ له گوێیهکمهوه ده‌نگێک دێت ده‌ڵێ، کچه‌که‌م له کچه‌زاکه‌م زیاتر خۆش ئه‌وێ، کچه‌زاکه‌م له ئامۆزاکه‌م زیاتر خۆش ئه‌وێ، ئامۆزاکه‌م له دراوسێکه‌م زیاتر خۆش ئه‌وێ، گه‌ر به‌م په‌یژه‌دا بێنه خوارێ بۆ منیکی بیانی ته‌نها هه‌ر رق ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام له‌و گوێ که‌مه‌وه ده‌نگێ دێ، ده‌نگی پیاویکی سه‌رو رێش سپی به‌ساڵاچوو، ده‌یه‌وێ هاواربکاو بڵێ، به‌ڵێ مناڵه‌کانم زیاتر له مناڵی دراوسێکه‌م خۆشتر ئه‌وێ به‌ڵام هه‌رکاتێ هاتن بۆ ماڵمان ئه‌و پارچه کێکه‌ی که‌هه‌مانه وه‌ک یه‌ک به‌سه‌ر هه‌مویانا دابه‌شی ئه‌که‌م. ویستگه‌یه‌کی بچوکی تر، پیاوه وورگنهکه که رۆژنامه‌ی ئه‌خوێنده‌وه دابه‌زی. ژنێ هاته شوێنه که‌ی که دوو چه‌ناکه‌ی هه‌یه. من وام هه‌ست ئه‌کرد چه‌ناکه‌ی دووه‌می ژنه‌که وه‌ک ئه‌م کورسیه که من له سه‌ری دانیشتووم نه‌رمه. جوان نه‌بوو ئیتر منیش خۆم به ته‌ماشا کردنی ویستگهکهوه خه‌ریک کرد. که له ویستگه‌که تێپه‌رین له پانتاییه‌کی سه‌وزا مێزیکی ته‌خته هه‌بوو، ده‌توت هه‌ر بۆ ئه‌وه کراوه ئێواران له سه‌ری دانیشی نان و شه‌راب بخۆی. بیرم له‌وه‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رده‌شتا له‌وێ دانیشین، ئه‌و به‌بێ ترس بتوانێ شه‌رابی سور بخوا، ئیتر سه‌ری ئه‌خاته سه‌ر شانم و به‌ده‌م هه‌نسک دانه‌وه سه‌ربوورده‌ی ژیانی خۆیم بۆ ئه‌گێرێته‌وه. چه‌ند ساڵێک پێش ئه‌وه‌ی من له داێک بم، له ئاش بهتاڵهکا مامم رێی ده‌که‌وێته سه‌رده‌شت، له‌وێ چاوی به ئافره‌تێ ئه‌که‌وێ و حه‌زی لێ ئه‌کا، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێ بزانێ ناوی چیه، بۆیه که دێته‌وه من ناو ده‌نێ سه‌رده‌شت. به‌ڵام سه‌رده‌شت خۆی به‌سروشت بێ ده‌نگه، بۆیه حه‌ز ئه‌کا له شاریکی گه‌وره‌و جه‌نجاڵدا بژی، شوینێک وه‌ک پاریس، خه‌ونێکه وه‌ک خه‌ونه شێتانه‌کانی ئێما بۆڤاری. ئه‌و ده‌ڵێ شارێ خۆشه هه‌موو رۆژێ پێشه‌نگای هونه‌ری نوێی تیا بکرێته‌وه، چوون بۆ سینه‌ما عه‌یب نه‌بێ، شانۆکان هه‌رده‌م کراوه‌بن. کتێبخانه‌کان پر بن له کتێبی نوی، رۆژنامه‌کان رۆژانه ده‌رچن. خه‌ریکه تاریک دادێ، حه‌زئه‌که‌م بخه‌وم. رۆژانیکی زۆره له جێگایه‌کی ئاوا نه‌رما دانه‌نیشتووم. له قاسم پاشا له ئه‌سته‌نبووڵ چه‌ند مانگێ له سه‌ر پارچه کارتۆنێ نووستم. چه‌ند خۆس ئه‌بوو ئێستا له ژوره‌که‌ی خۆما بوومایه، له سه‌ر کورسیه ره‌شه‌که دائه‌نیشتم کتێبێکم ئه‌خوێنده‌وه. زه‌مانێکه جگه له نوسینی سه‌ر دیواره‌کان هیچی ترم نه‌خوێندوه‌ته‌وه. ده‌بێ کتێبه‌کانم چیان به‌سه‌ر بێت، دوور نیه نه‌یان سوتێنن. دایکم نه‌ئه‌هاته ژوره‌که‌مه‌وه ده‌یوت پره له کتێبی شه‌یتانی. من که‌له دایک بووم باپیرم ناوی نام نوره‌دین، به‌و نیازه‌ی بمنێرن بۆ حوجره‌و ببمه فه‌قێ. من نه‌رۆشتم بۆ حوجره‌ی فه‌قێ به‌ڵام به‌شێکی زۆری قورئانی پیرۆزم له دڵایه. حه‌زم له سوره‌تی یوسفه و سوره‌تی ئهنفالیشم به چاوانی خۆم بینی. تازه خه‌تم دابوو ژن و مناڵه‌کان به‌ده‌م گریانه‌وه سواری زیلیان کردن و بۆ هه‌تا هه‌تایه دیار نه‌مان. ئیتر من وازم له تاعه‌ت هێنا، ئه‌گه‌ر بۆم بکرایه ناوی خۆم ئه‌گۆری بۆ زوڵاڵولدین. له پاش ئه‌و روداوه من زۆر جار ئاواتی ئه‌وه‌م خواستوه که‌هه‌ر مرۆڤیش نه‌بومایه. داربهروویهک بوومایه له هه‌ورامان، نا دهیانبریمهوه، له قه‌ره‌داخ نا دهسوتێنرام، له داڵه‌هۆ، له‌و به‌شه‌ی که‌هه‌رگیز ته‌م جێیناهێڵێ، هۆزه‌کانی باوه‌جان بروایان وایه که عه‌رشی خوا له وێییه. دار به‌روویه‌کی به‌رز، بۆ خۆم له‌وپه‌ری هێمنیا به‌خێرهاتنم له به‌فر ئه‌کردو گوێم له لوره‌ی با ئه‌گرت. هیچ نه‌بوو سه‌ر به دارستانێک ئه‌بووم هه‌رگیز ناچار نه‌ئه‌بووم سه‌فه‌ر بکه‌م. به‌ڵام چی بکه‌م من بۆ نه‌گبه‌تی مر‌ۆڤم ده‌بێ بژیم، ده‌بێ ئازار بچێژم. به‌ڵام ئه‌و داربهرووانهش بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بێده‌نگیا بوه‌ستن پێویستیان به ره‌گی ئه‌ستور هه‌یه که‌به ته‌نگ و تاریکی زه‌ویا رۆ چێ. که‌واته ئه‌وانیش ئازار ئه‌چێژن، تا زیاتریش بیانه‌وێ په‌ل و پۆیان به شینایی ئاسمانا بهاون پێویستیان به ئازار چه‌شتنی زیاتر هه‌ێه. به‌ڵام ئه‌وان ئازار ئهجێژن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له ئاسمانا په‌ل و پۆ بهاون. به‌ڵام من ئازار ئه‌چێژم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانی تر ئازار نه‌چێژن. له‌مه‌ولا جۆره ژیانێکی تر ده‌ست پێ ئه‌کا، ژیانێک که پێی ئه‌ڵێن، ئێکسایڵ، به‌مانای له‌ده‌ست دانی ووڵات بۆ یه‌کجاری. ئێکسایڵ له ئێکسیت-یش ئه‌چێ که به‌مانای ده‌رچوون، هه‌روه‌ها له ئیکسیست-یش ئه‌چێ که به‌مانای بوون دێ، ئایا ئێکسایڵ ده‌رچوونه له بوون؟ نازانم، ره‌نگه. قه‌تاره‌که ده‌نگه ده‌نگێکی که‌می لێوه دێ، جار جارێکیش له پر ئه‌له‌رێته‌وه و من ئه‌با به‌ره‌و ئێکسایڵ. حه‌ز ئه‌که‌م بگه‌مه ووڵاتێکی سارد، ماڵێکی بچکۆله‌م هه‌بێ، له‌وپه‌ری بێده‌نگیا رۆمانێکی قه‌به بنوسم ده‌رباره‌ی ژیانی، حهکهدوولوله، ئه‌و کۆنهشیوعیهی که له به‌ندیخانه‌ی به‌عسا ره‌نگی سپی ببوه‌وه، شانازی پێوهئهکرد. ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه بۆ یازده، تۆزێ تر من ئه‌گه‌مه رۆما، شتێ ئه‌خۆم، گویه ئه‌که‌م، پاشان ئه‌رۆم. |
||