كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی "عێراق و دابه‌ش كردنی هێز"
له زانكۆی American Univeristy
له
رۆژی هه‌ینی 06/11 دا كۆنفرانسێك له ژێر سه‌ردێڕی "عێراق
و دابه‌ش
كردنی هێز" له - ئه‌مریكه‌ن یونیڤێرسیتی - زانكۆی ئه‌مریكا
له شاری واشینگتۆن دی سی به‌ڕێوه‌برا. ئاماده بووانی ئه‌م
كۆنفرانسه بریتی بوون له زۆر كه‌سایه‌تی نیشتمانی و
عێراقی و ئه‌مریكی و وولاتانیتر له وانه‌ش به‌ڕێزان:(
دكتۆر مه‌حمود عوسمان ، نه‌سرین به‌رواری ، نیژیار شه‌مدین(نوێنه‌ری
حكومه‌تی كوردستان له ئه‌مریكا)، فه‌رهاد بارزانی (نوێنه‌ری
پدك له ئه‌مریكا) ، حیكمه‌ت بامه‌ڕنی (به‌رپرسی لقی 8
ی پدك) ، دلێر ئاڵان، دكتۆر ئه‌حمه‌د، دكتۆر ئیبراهیم به
رپرسانی مه‌ڵبه‌ندی كوردی له ئه‌مریكا، لوقمان محمد (به‌رپرسی
كۆمیته‌ی ریفراندۆم) له ئه‌مریكا، ڕه‌وه‌ند ده‌روێش
نوێنه‌ری ته‌له‌فیزیونی كوردستان تیڤی و ساقی بارزانی (سه‌رنووسه‌ری
گۆڤاری كڵاوڕۆژنه).
هه‌ندێ
له ئه‌ندامانی بیانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنفرانسه‌كه
بریتی بوون له‌م به‌ڕێزانه :
- دكتۆر
پیتر گابریهت -- سه‌فیری پێشووی ئه‌مریكا له كرۆشیا،
دیپلۆمات و دۆستی دێرینی كورد
- دكتۆر
ئێدمۆند غه‌ریب - پسپپوڕی كێشه‌كانی كورد له سه‌نته‌ری
ئاشتی جیهانی ئهمهریكهن یونیڤرسیتی و هه‌روه‌ها به‌رپرسی
به‌شی خوێندنی كوردیی ئه‌و زانكۆیه كه بۆ ڕێز لێنان
له سه‌ركرده‌ی نه‌مری كورد نێو دراوه به به‌شی خوێندنی
مسته‌فا بارزانی( ئه‌مه شانازیه‌كه بۆ كورد كه یه‌كێ له
گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین زانكۆكانی جیهان به‌شی كوردی
تیا بكاته‌وه و به‌ناوی سه‌ركرده‌یه‌كی كورده‌وه ناوی
بنێت)....
- نه‌سرین
به‌رواری: وه‌زیری ئه‌شغالی گشتی و شاره‌وانییه‌كانی
عیَراق
-
فلۆریدا بایبهر (پسپۆڕی كێشه‌ی كه‌مه نهتهوهیییهكان
له ئه‌وروپا - به‌لگراد).
-
مایكیل دزیدزیك ( كۆلۆنلی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسی
پرۆگرامه‌كانی توێژینه‌وه و پسپۆڕی ئۆپۆراسیونی ئاشتی).
- سید
نوئل (پرۆفسۆری زانكۆی وێسترن ئۆنتاریو- كه‌نه‌دا و سه‌رۆكی
توێژینه‌وه‌ی به‌شی كێشه‌كانی ناسیونالیزم و كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
.
- كارۆل
ئۆلاری ( سه‌رۆكی بیناكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی عێراق و
سه‌قامگیركردنی په‌روه‌رده) .
- رابرت
پهستۆر ( جێگری سه‌رۆكی كاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی و
پرۆفیسۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی له
ئهمهریكهن یونیڤرسیتی و پرۆفسوری پێشووی هارڤارد
یونیڤرسیتی.
-
د‌یڤید فیلیپس (پسپۆڕی پێشگیری له شه‌ڕ له بالكان،
كهفكاس و باشووری ئاسیا و ههروهكاری زۆری له گه‌ل
ئۆپۆزیسونی عێراقی و كورد كردووه.
-
عه‌بدولعه‌زیز سعید پرۆفسور و به‌رپرسی به‌شی ئاشتی
نێونه‌ته‌وه‌یی .
- فرێد
ته‌نه‌ر -- جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆی جنیف و سه‌رۆكی
كاروباری ئاكادیمی سه‌نته‌ری كاروباری ئاسایش .
- پاول
ویلیامز -- سه‌رۆكی به‌شی یاسایی زانكۆی یاسای واشینگتۆن و
پرۆفسۆری یاسا له ئهمهریكهن یونیڤرسیتی
- د‌یڤید
ویپمهن --- پرۆفسوری یاسای گشتی نێونه‌ته‌وه‌یی و مافی
مرۆڤ و یاسای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی له كۆرنێل
یونیڤرسیتی
كۆنفرانسه‌كه له كاتژمێری نۆی به‌یانی ده‌ستی پێكرد و
له شه‌شی ئێواره كۆتایی پێ هات. كۆنفرانسه‌كه بریتی بوو
له سێ به‌شه‌وه.
1) دۆزی
ئێستای ئێراق و چاره‌سه‌ری فیدرالی و هه‌ڵسه‌نگاندنی عێراق
به جۆری سیسیتمی ڕامیاڕی و حكومه‌تی بۆسنیا و قیبرس وكه‌نه‌دا
و ئه‌مریكا : له‌م به‌شه كه سێ كاتژمێری خایاند به تێر
و ته‌سه‌ڵی باس له پێكهاته‌ی سیستمی عێراقی كرا‌و ئه‌و
پسپۆڕانه‌ی كه له پێكهێنانی ده‌ستووری و چاره‌سه‌ری
سیاسی بۆسنیا به‌شدار بوو ن ڕاو بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت
به‌و كێشانه‌ی كه تووشی ببوون و چاره‌سه‌ره‌كانیان ده‌ربڕی.
2) چاره‌سه‌ری
كێشه‌ی كه‌مه نهتهوهییكانی وه‌كو كورد و جۆرێتی هاوبه‌ش
بوونی كورد و عه‌ڕه‌ب و نه‌بوونی كورد به هاووڵاتی پله
دوو. لێره‌ش به‌ڕێزان دكتۆر مه‌حمود عوسمان و پیتر گابریه‌ل
و نه‌سرین به‌رواری داكۆكییان له مافه‌كانی كورد كرد و
جه‌ختییان كرده سه‌ر هاوژینی له گه‌ل عه‌ڕه‌ب و كه‌مه
نهتهوهیییهكانی تری ئێراق له نێو عێراقێكی دیموكراسی
و فره‌نه‌ته‌وه‌یی دا !
3) به‌شی
سێهه‌می كۆنفرانسه‌كه ته‌رخان كرابوو به كێشه‌ی كه‌مه
نه‌ته‌وه‌یی یه‌كان و ئاسایش و دیموكراسی و مه‌ترسی
دراوسێكانی .
له
نێوانی ئه‌و سێ به‌شه‌دا به‌شدارانی زۆر پرسیاریان
ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنفرانسه‌كه كرد و هه‌روه‌ها
ڕاوبیرو بۆچوونی به‌شدارانیش تاوتۆ كرا. یه‌كێك له
پرسیاره گرنگه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه كه كڵاوڕۆژنه ده‌ری
بڕی پرسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بوو به‌م شێوه‌یه:
" پێكهاته‌ی عێراقی كۆن لهسهربنهمایێكی ناڕێك و نالۆجیك
و داسه‌پاو بووه، كه دوو نه‌ته‌وه به یه‌كه‌وه به
زۆره‌ملێ عه‌ڕه‌ب به سه‌ر كورد دا به‌سترا بوو ! و هه‌روه‌كو
مێژوو شاهیده نه‌ك ته‌نیا سه‌ددام به‌ڵكوو سه‌رانی
پێشووی عێراقیش هه‌وڵی له نێو بردنی كوردیان داوه وه‌كو
جینوسایدی كورد و كوشتنی پتر له نیو میلیون كورد و به‌كار
هێنانی چه‌كی كومه‌ڵكوژ، بۆ ئێستا كه ده‌رفه‌تێكی چاك ڕه‌خساوه
بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه مێژوویییه ، تێناكۆشین
تاكوو چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بدۆزینه‌وه بۆ كێشه‌ی كورد
و عێراق. وه وه‌ك خۆتان ده‌زانن نزیكه‌ی دوو میلیون ده‌نگ
كۆ كراوه‌ته‌ه‌وه بۆ دیاری كردنی مافی چاره‌نووسی كورد به
ده‌ست خۆیه‌وه ! شایانی باسه كه كۆمیته‌ی ڕفراندۆم و
كورده‌كان و هه‌روه‌ها پیتر گابریهت و زۆربه‌ی ئاماده‌بووان
پێشوازی گه‌رمیان له‌م بۆچوونه كرد و به ڕوونی پێیان
ڕاگه‌یاندین كه قه‌ت كورد داوای ئه‌وه‌ی نه‌كردووه ! ئه‌گه‌ر
داوایان بكردایه و كاریان بۆ بكردایه ، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه
مسۆگه‌ر ببێت !! ئه‌مه و كۆنفرانسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی
كۆتایی پێهات.
ساقی بارزانی
www.klawrojna.com
|