www.kurdistannet.org

 

ئاطاداربة: بانطهصشتكردنةوةي ثةنابةرة ماف وةرطرتووةكان

 

Wiederrufverfahren bei anerkannten Flüchtlingen

 

به‌پێی یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بیانییه‌ په‌ناهێنه‌ره‌كان Bundesamt für die Anerkennung ausländischer Flüchtlinge (BAFI) ، بۆی هه‌یه‌ هه‌ڵگری مافی مانه‌وه‌ و په‌نابه‌رێتی بانگهێشت بكرێته‌وه‌ و، دووباره لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆخی مانه‌وه‌ی بكرێت.

 

كاتێك بانگهێشت كردنه‌وه‌ ڕه‌وایه‌ كه:

1. گه‌ر له‌و وڵاته‌ی په‌نابه‌ری لێوه‌هاتووه بارودۆخی ڕامیاری، یان گۆزه‌ران له‌ ڕووی ئاسایشه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات (بۆ نموونه: نه‌مانی ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتدار، كه مایه‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕ‌ه‌شه‌ بووه بۆ په‌نابه‌ر). به‌م گۆڕانكارییه‌ش مافی په‌نابه‌رێتی نامێنێت، به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ پێی بڕگه‌یه‌كی یاسایی په‌یوه‌ست به‌و گۆڕانكارییه‌وه مافیان وه‌رگرتووه.

 

2. گه‌ر په‌نابه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا (ڕه‌سمی) سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی خۆی كرده‌وه، ئه‌م سه‌ردانه واتای نه‌مانی مه‌ترسی و ئارامی وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.

 

كرداری بانگهێشت كردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران كارێكی نوێ نییه، له‌ ڕابردوودا به‌سه‌ر په‌نابه‌رانی ئه‌لبانیا و، كورده‌كانی باكوری عێراق (كه‌ له‌ ژێر هێڵی پشتێنی ئارامدا بوون – ناوچه‌ی پارێزراو) جێبه‌جێ كراوه. ئه‌مڕۆكه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوبراو BAFI، بانگهێشتی په‌نابه‌رانی كۆسۆڤۆ (ئه‌و كه‌سانه‌ی پاش ساڵی 1990 مافی مانه‌وه‌ و په‌نابه‌رێتیان وه‌رگتووه) ده‌كاته‌وه، پێده‌چێت به‌م نزیكانه‌ش هه‌موو په‌نابه‌رانی عێراق و ئه‌فغانستان بانگهێشت بكرێنه‌وه و، مافی مانه‌وه‌ و په‌نابه‌رێتییان لێوه‌رگیرێته‌وه.

ئه‌كرێت بووترێت؛ هه‌ندێك كه‌س بانگهێشت كراونه‌ته‌وه، له‌و عێراقیانه‌ی كه به‌ په‌ره‌گرافی §51 AuslG (كه ناسراوه‌ به په‌نابه‌ری بچووك) یان به‌ په‌ره‌گرافی §16 GG مافیان وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا بووه كه داوایه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاروباری بیانییه‌كان Ausländerbehörde به‌رز كراوه‌ته‌وه.  بۆ وێنه:

  • داخوازی هێنانی ژن و منداڵ بۆ ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ
  • داخوازی پێدانی مانه‌وه‌ی به‌رده‌وام
  • داخوازی وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی

     

له‌م داخوازییه‌وه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاروباری بیانییه‌كان ئاگاداری BAFI  ده‌كاته‌وه، تاكوو به‌داخوازی و دۆسییه‌كه‌یدا بچنه‌وه، به‌ بانگهێشت كردنێك وه‌ڵامی ئه‌درێته‌وه. كه‌واته كاتێك ئه‌و داخوازییانه بكرێن كه هه‌لومه‌رجی گونجاو هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانیان، تاكوو له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌دوور بن.

هاوكات ئه‌م بانگێشت كردنه‌وه‌یه پێداچوونه‌وه‌ی كاروگوزه‌رانیشی به‌دوادا دێت، له‌وانه‌یه به‌هۆیه‌وه "كاری ڕه‌ش" ئاشكرابێت و سزادانی له‌گه‌ڵدا بێت.

 

چی بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م باره‌دا:

هه‌ر كاتێك نامه‌ی BAFI ـت بۆ هات و باسی بانگهێشت كردنه‌وه‌ی تێدا كرابوو، ده‌ست به‌جێ په‌یوه‌ندی بگره له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارێكی تایبه‌ت، یان پارێزه‌رێكی شاره‌زا له بواری مافی په‌نابه‌راندا.

زۆر گرنگه ماوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ و دژ وه‌ستانی بانگهێشته‌كه‌ تێپه‌ڕ نه‌بێت، تاكوو بتوانی داكۆكی له‌ مافی خۆت بكه‌یت كه‌پێتبه‌خشراوه، چونكوو له‌ دامێنی ئه‌م جۆره‌ نامانه‌دا ماوه‌ی دژ وه‌ستان و سكاڵاكردن دیاریكراوه، كه له ڕێكه‌وتی نوسینی نامه‌كه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.

 

ئێستا ئاشكرابوو له‌لات كه چۆن به‌ره‌نگاری ئه‌م باره‌ ده‌بیته‌وه و چی ده‌كه‌یت تاكوو مافی ڕه‌وای په‌نابه‌رێتیت وه‌ك بیانییه‌ك پارێزراوبێت، هه‌وڵ بده له‌ هه‌موو بارێكدا خۆت به‌دوور بخه‌یت له وه‌رگرتنی یارمه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی Sozialhilfe ، كارێك بدۆزه‌ره‌وه‌ و خۆت خۆت بژێنه تاكوو په‌یوه‌ست نه‌بی به مووچه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌.

 

بۆ زانیاریی زیاتر و هه‌واڵی نوێ له‌م باره‌یه‌وه سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌ی www.akasyl-bw.de  بكه.

 

 

AK Asyl Baden-Württemberg e.V.

Hansjakobstr. 27

78628 Zimmern

 

وه‌رگێڕانی: ئاراس نوری